په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٥\٢٠٢٠

رۆژی سەرکەوتن بە سەر بیری بۆگەنی ھێتلەردا.


ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب   


روسیاو وڵاتانی یەکێتی سۆڤێتی جاران و حیزبە شیوعییەکان و ھێزە چەپەکان وھەموو پێشکەوتوخوازانی دونیا ھەموو ساڵێک بەبۆنەی ٩ ئایار ئاھەنگ ئەگێرن وئەم رۆژە پیرۆزە رۆژی سەرکەوتنە بە سەر نازییەتی ئەڵمانیاو فاشیزمداو لەمرۆژەدا لە ساڵی ١٩٤٥ سوپای سوورو گەلانی یەکێتی شۆرەوی جاران و ھەزاران تێکۆشەری وڵاتان توانیان شکست بە نازییەت بێنن لە پێناو ئازادکردنی گەلانی دونیا لە ژێر چنگی نازیزمە ئەڵمانییەکان و جێی ئاماژەیە بە ھۆی ئەو شەرە چەپەڵەوە زیاتر لە ٥٠ ملیۆن کەس لەناوچوون.


ئایدیۆلۆژیای فاشیزم بریتیە لە گشتگەرایی واتە سەرۆک یان پارتێکی سیاسی ھەموو مافێکی ھەبێت دەست بگرێت بە سەر ھەموو جومگەکانی وڵات، بەسەر خەڵک و ھەموو دامودەزگاکان و میدیاکان و ، خەڵک بە کوێلە بزانێت و، بۆ خزمەتی بەرژەوەندی خودی خۆی بەکاریان بێنێت و، ماف و ئازادییان لێ زەوت بکات و، نابێت کەس ئازادو خاوەن مولک بێت و، نازییەتیش بانگی توندوتیژی دژ بە باوونەریتەکانی ئەڵمانیای بەرز کردووە و، فاشیزم و نازیزم سەرۆکیان بە (پەرستگارو موقەدەس) ناسیوە بە شێوەیەک دەسەڵاتی بە سەر ھەموو لایەکدا ھەبێت.


پارتی کرێکارانی نەتەوەیی سۆشیالیست پارتی نازییەکان بزوتنەوەیەکی توندرەوی سەرلێشێواوی سەرکێش دژ بە دیموکراتییەت و شیوعییەت بوو، لە ئەڵمانیا لە پاش جەنگی جیھانی یەکەم دروستبوو، ئەم پارتە بە سەرۆکایەتی ئەدۆلەف ھیتلەر لەساڵی ١٩٣٣ دەستی بەسەر دەسەڵاتی وڵاتی ئەڵمانیا گرت وەک رژێمێکی دیکتاتۆری سەرکوتکەر رەفتاری کردو، ھێتلەرو یاوەرەکانی پرۆسەی چەپەڵی جینۆساید (ھۆلۆکۆست) یان دەرحەق ٥ ھەزار جولەکە بە سوتاندنیان بە ئاگری تەنور ئەنجامدا، بەوەش نەوەستان زیاتر لە ٦ ملیۆن غەجەر (کاولی) و کورتە باڵاو کەمئەندامان و نەخۆش وکەسانی سادەیان لەناوبردو، تا ئەمرۆش ئەو بیروباوەرە ‌قیزوەنە لەلای حیزبە نەتەوەپەرستە راسترەوەکان و گروپەکانی دژ بە شیوعییەت و چەپگەرا ماوە.


جەنگی دووەمی جیھانی لە ١ ی ئەیلولی (سیبتەمبەر) ساڵی ١٩٣٩ دەستیپێکرد کاتێک ئەڵمانیای نازی ھێرشی کردە سەر پۆڵەنداو، ھاوکات ئەم وڵاتانە فەرەنسا، پۆڵەندا، بریتانیای مەزن و وڵاتانی کۆمنویلس بریتانی ھاوپەیمانییەکیان دامەزراندوجەنگیان دژ بە ئەڵمانیا راگەیاندو ، لە ساڵی ١٩٤١ ئەمریکا پەیوەندی بە وڵاتانی ھاوپەیمان کردو، لەو کاتەدا ھیتلەر وتی: ھەموو کار و کردەوەمان ئاراستەی رۆسیایە {یەکێتی سۆڤێت} ، ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوا گێل و دەبەنگ بنو، ھەست بەکار وپلانی ئێمە نەکەن، ئەوا لەگەڵ روسدا نەرم و نیان ئەنوێنم رۆژئاوا لە ناو ئەبەم و تەختی ئەکەم و، پاشان ھەرچی ھێزو توانا ھەیە لە دژی یەکێتی شۆرەوی بەکار ئەھێنم و، ئەبێ خاکی نوێ لە رۆژھەڵاتی ئەورۆپا و روسیا بدۆزینەوە و، ئەوە پێویستییەکی گرنگە بۆ ئەڵمانیا و, ئەبێ رەگەزی ئەڵمانی و رەگەزی سپی زاڵ بێت بە سەر رەگەزەکانی ترو، ئەبێ دانیشتوانی روسیا بەرەو ناوچەکانی سیبیریا برۆن و، ئەوانەیان باشن بمێننەوەو، بە توبزی کاریان پێ بکەن و، خودی ھیتلەر وەسفی جەنگی نیوان ئەڵمانیا و شۆرەوی کردو وتی: جەنگی لەناوبردنە لە رووی نەژادی و ئایدلۆجیاوەو، ئەبێ ئەڵمانیا خاوەن بریار بێت و، ھیتلەر لەو باوەرەدا بوو یەکێتی شۆرەوی لە رووی سەربازییەوە ھیچ نییەو بێ بایەخەو، ناتوانێت بەرامبەر بە سوپای ئەڵمانیا بجەنگێت و، وتی ئەتوانین لە پاش زەنجیرەیەک پرۆسەی سەربازی بە ئاسانی خاکی شۆرەوی بە تایبەت خاکی روسیا داگیر بکەێن و، ھەر ئەو بیرۆکەیە بوو پاڵی بە ھیتلەری نازییەوەنا لە رۆژی ٣ ی تشرینی یەکەم {ئەکتۆبەر} ساڵی ١٩٤١ فەرمانی ھەڵگیرسانی جەنگ لە دژی شۆرەوی داو، ئەوە بوو روسیا چووە ناو وڵاتانی ھاوپەیمان.


بەڵێ، ئامانجی ھتلەر لە جەنگە گڵاوەکەی داگیرکردنی یەکێتی سۆڤێت و جیھان بوو بۆ ئەوەی دەستبگرێت بە سەر سامانی گەلان و، ئەو توانی لە ماوەیەکی کورتدا ئەورروپا بەبێ بەرنگاربوونەوە ‌داگیر بکات و، کاتێک ھتلەری فاشیست ھێرشیکردە سەر ئەوروپا سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی جیھانی دووەم بوو.


شەر لە ھەموولایەک سەریھەڵداو کوشتن و خوێنرشتن ھەرەشەی لە ژیانی خەڵک ئەکردو نموونەی ئەو شەرانە زۆرن بەڵام گەورەترینیان پێش ھەڵگیرسانی جەنگی جیھانی دووەم بە دوو ساڵ ئەوە بوولەرۆژی ٧ ی تەموز (جولی) ١٩٣٧ بۆ جاری دووەم چاپۆن جەنگێکی نارەوای بە سەر چیندا سەپاندو چین داوای یارمەتیکرد لە وڵاتان دژ بە ئیمبراتۆرییەتی جاپۆن و ، وڵاتانی سەرمایەداری ھیچیان نەکردو تەنھا یەکێتی سۆڤێت یارمەتییەکی زۆری بەخشییە گەلی چین، یارمەتی ئابووری و سەربازی و ناردنی پبسپۆری سەربازی و جەنگاوەر لە گەل سوپای چین پێکەوە دژی جاپۆن شەر بکەن و، لەو بارەیەوە سەرکردەی چین ماوتسی تۆنگ جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە چین سەنگ وشوێنی تایبەتی ھەیە وەک وڵاتێکی گەورە لە ھاوپەیمانی دژ بە فاشییەت و نازییەت و ئیمپراتۆرییەت و یەکێکە لەو چوار وڵاتە سەرەکییە رۆڵی بەرچاوی ھەبووە بۆ لەناوبردنی فاشیزم.


‌لە مانگی نیسانی (ئەپریڵ) ساڵی ١٩٤١ سوپای سور ئامادەیی بۆ جەنگ لەگەڵ ھێتلەردا دەربری ولە مانگی ئایار (مایۆ) لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی سۆڤێت ستالین وتی بارودۆخەکە ترسناکەو لەوانەیە ئەڵمانیا ھێرش بکاتە سەر یەکێتی سۆڤێت و، ھێرشەکە لەلایەن ئەمریکاو بریتانیا پیشتگیری لێئەکرێت و، وا ئەزانن ئەڵمانیا ھێزیکی سەرەکییە و ئەتوانیت یەکێتی سۆڤیت و بزوتنەوەی دیموکراسی لە جیھاندا تێکوپێک بدات.


یەکێتی سۆڤێت پێشنیاری کرد ھاوپەیمانییەک دژ بە ئەڵمانیا لە یەکێتی سۆڤێت و بریتانیاو فەوانسا پێکبێت و، پیشنیارەکە پشتگۆی خراو، یەکێتی سۆڤێتیان بە دوژمنی سەرەکی ناساندو و، وتیان ئەتوانرێت لە گەڵ ھتلەر رێکبکەوین و ساڵی ١٩٣٨ رێکەوتننامەیەک لە نێوان ئەڵمانیاو بریتانیاو ئیتالیاو فەرانسا پێکھات و، ‌ سەرمایەی گەورەی رۆژئاوای ئیمپیریالیزم (لە ئەمریکا، بریتانیا و فەرانسا) یارمەتیدەرو ھاوپەیمان بوون لە گەڵ نازییەتی ئەڵمانیا و ھیتلەر لە پێناو لاوازکردن و تێکدانی یەکێتی سۆڤێت و ھەروا ھاندان و پاڵنان بە ھیتلەر بۆ راگەیاندنی جەنگ لە دژی یەکێتی سۆڤێت و لەناوبردنی و، فەرانساو و بریتانیاو ئەمریکا لەو باوەرەدابوون سوپای ئەڵمانیا لە پێش ساڵی ١٩٤١ سیستەمی ئیشتراکییەت لە یەکێتی سۆڤێت ھەڵئەتەکێنێت و لە ناوی ئەبات.


حیزبی کرێکارانی نەتەوەیی سۆشیالیستی ئەڵمانیا* لە پێش ھەموو کاریکیان سەندیکای کرێکارانیان لە ناوبردو لەکاریانخست و مانگرتنیان قەدەغە کردو، لە پاش ٢٠ی تەموزی ١٩٤٤ گرتن و کوشتن پەرەی سەندو، پۆلیسی ئەڵمانیا (گوستاڤۆ) بە فەرماندەیی(ھێنریچ ھیملێر) پیاوە درندەکەی ھیتلەر گورزی کوشندەی لە حیزبە لیبراڵ و سۆسیالیست و شیوعییەکان وەشاند‌و، حیزبی نازی بە تەواوەتی دەستی واڵا بوو بە سەر دادگاو شارەوانییەکان و گشت رێکخراوە مەدەنییەکانو, ھەرچی جومگەکانی حوکم ھەیە لە لایەن دەسەڵاتەوە قۆرغ کران و، لە لایەن وەزیری راگەیاندنی سیاسی ھێتلەرەوە پاوڵ گۆێبێلز دەربرینی راووپۆچوون و رەخنە قەدەغە کراو بە بڤە ناو ئەبراو، ھەرکەسێک بە پێچەوانەی خواستی ھیتلەرو نازییەکان بێت لەناو ئەبرێن و، ھەموو ئاخافتن و پرۆپاگەندەکان پێویستەلەخزمەتیئەدۆلەفھێتلەربێتو،لەھێتلەرەوەوەزیرەکان فێری چۆنیێتیداپڵۆسین و کپکردنی جۆش و خرۆش وحماسەتی جەماوەری راپەریو دژ بە خواستەکانی ھیتلەرییەت ئەبن.


لەم رۆژانەدا رێکخراوو وبزوتنەوەی نوێ بەناو نازییەتی نوێیەوە سەرھەڵئەدن و، بەربەرەکانی نازییەت و فاشییەت بە ھەڵەیەکی مێژووی گەورە ناو ئەبەن و، سەبارەت بە راستییە مێژووییەکان ئەمریکاو ھەندێ لە وڵاتاتی ئەوروپی ئەیانەوێت لە رۆڵی یەکێتی سۆڤێتی جاران لەسەرکەوتنبەسەر نازییەتی ئەڵمانیا کەمبکەنەوە و بەڵام ھەموو دێکۆمێنتە مێژووییەکان چەخت لەوە ئەکەنەوە و ئەیسەلمێنن ‌کە یەکێتی سۆڤێت رۆڵێکی کارامە و دیاری ھەبووە لە لەناوبردنی ھیتلەر و ئەو جەنگە درندانە چەپەلە کە بە گەورەترین جەنگی مێژووییە لە خوێنرشتن و کاولکردن لە جیھاندا و، لە ھەندێ وڵاتانی ئەوروپای رۆژئاوا بە ئەنقەست مێژوو بە شێوەیەکی چەوت ئەنووسنەوە و، ھەوڵئەدەن راستییەکان وەلابخەن و، شیوعییەت وفاشییەت لە یەک پلە دائەنێن و، ئەوەش ئەخلاق و موراڵی دوژمنکارانەیە.‌


لە ٩ ی ئایاریساڵی ١٩٤٥ سوپای سووری یەکێتی سۆڤێت بە سەرکردایەتی فەرماندەی قارەمان ژوکۆڤ** لە ژێر رێنمایەکانی حیزبی شیوعی ھێزەکانی ئەڵمانیای راماڵی و راوینا تا گەیشتنە ناو پەرلەمانی ئەڵمانیا (رایچستاگ) لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیاو، ئەو رۆژە بە رۆژی سەرکەوتن بە سەر نازییەتی ھیتلەرو وفاشییەتی مۆسۆلینی دا ئەنرێت و ھەموو سالێک لە روسیا بە گشتی و، لە گۆرەپانی سوور لە مۆسکۆی پایتەخت بە تایبەتی و، وڵاتانی سۆڤێتی جاران ئاھەنگی شایستە بەو بۆنە پیرۆزەوە بەرێوە ئەچێت و، جاران گەورە بەرپرسانی یەکێتی سۆڤیت لە سەر سەکۆیی تایبەتی لە سەر ئارامگای لێنین لە گۆرەپانی سور وتاریان ئەخوێندەوەو باسی خۆراگری گەل و قارەمانێنی سوپاو لیواکانی بەرگری میللی ئەکرا.


نمایشی سەربازی گەورە لە رۆژانی یەکێتی سۆڤێت تەنھا پرۆپاگەندە نەبوو بۆ شیوعییەت و ئامانجی سەرەکی دەرخستنی سەرکەوتنی یەکێتی سۆڤێت و خواست و ئارەزووی سروشتی ھاوڵاتیان بوو.


بە ھۆی ژاکاندنی*** ئیتنی وکۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی روسیاو ناخۆشییە ئازاربەخەشەکانی و لە دەستدانی دەسەڵاتەکانی سۆڤێت و مەترسی توندوتیژی، ئەمانە ئەوە ئەگەیێنن کە رۆژی سەرکەوتن ئامرازێکی سەرکەوتووەو ئەتوانرێت لە سیاسەتیشدا بەکار بێت.

_____________________________________________
* پارتی سوشیالیستی نیشتمانی کرێکاران Национал-социалистическаянемецкаярабочаяпартия.
** گیۆرگی کۆنستانتینوڤیچ ژوکۆڤ Константи́нович Жу́ков: Гео́ргий ١ ی کانونی یەکەمی ١٨٩٦ - ١٨ حوزەیرانی ١٩٧٤.
*** ئیتنی وکومەڵایەتی کۆمەڵگەی ئێستای رۆسیا Этническийисоциальныйразрывнынешнегороссийского.
 

٨\٥\٢٠٢٠
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک