١٢\٨\٢٠١٣
رۆژی شەڕە ئاوەکەی
سلێمانی؟!

شەماڵ عادل سەلیم
ئهمڕۆ ١١ی تەمووزی ٢٠١٣ له شاری سلێمانی
وا بڕیارە شهڕه ئاو دهست پێ دهکا، بەڵام چ شەڕە ئاوێک!!، بە
هەزاران دەمانچە ی ئاو فرۆشراوە، سەتل و جام هەر بەرناکەوێت ، حەوزەکان
فولن.. فول....، خەڵکی بیلبتتوون لە
ئامادەباشییەو هاتۆتە مەیدان و بەپەرۆشەوە چاوەڕێی ئەورۆژەیان دەکرد،
بۆیە دڵیان بەو شەڕە ئاوە هێندە خۆشە هەرنەبێتەوە...
ئحم ...ئحم ...ئحم...
(بیستوومانە و دەڵێن بەرپرسێکی یەکێتی کە یەکێکە لە( حوتە)*
گەورەکانی بازاڕی هەرێم داهێنەری ئەم رۆژەیە (رۆژی شەڕە ئاو) ،چونکە
فەقیرەی بای( چەندین ملێۆن دۆلاری ئەمەریکی ) دەمانجەی ئاوی هێناوەتە
کوردستان بۆ (توجارەت) ، بەڵام دیارە بازاری نەبووە و نەفرۆشراوە !! جا
کێ دەمانجەی پلاستیکی دەکرێ هەتا ئەسڵی هەبێ!!
بۆیە کاک (حوت) تەنسیقی لە گەڵ شارەوانی سلێمانی کردوەو بڕیاری داوە کە
رۆژێک تەرخان بکات بۆ (شەڕەئاو) بەوهیوایەی کە دەمانجەکانی بفرۆشرێت و
زەرەر نەکات...!!
ئێ ئاخر کاک (حوت دەزانێ چۆن سیاسەت دەکات... خۆ بە هەوەنتە پێی ناڵێن
حوت)...
بۆیە ئێستا کاک (حوتی سەر مەڕی زگ گورگ )دەمانچەکانی هەموو فرۆشراوەو
قازانجێکی باشیشی لێ کردوە) ، ئەدی کوو ئەوە توجارەتە برام...!!
من لە خەمی دەمانجە نەفرۆشراوەکانی کاک (حوت) نیم ، هێندەی لە خەمی
(دەرمانە ئێکسپایەرەکانی) ئەو (حوتە سمێل بابڕانەم ) کە لە هەرێمە بێ
نازەکەم (ماسییە بچوکەکان) ئەنفال دەکەن و چاویان دەردەهێنن و ژیانیان
لێ تاڵ کردوون...!!
لێرادا دەمەوێ بپرسم : باشە ئەگەر سبەینێ کاک ( حوت ) (تەماتەی تورکی
یان ئێرانی) هێنا و سەرف نەکرا ؟ داخوا دەبێ چی ڕوو بدات ؟
ئایا چارەنووسمان وەک چارەنووسی ( کەمالی سەید قادر ) ی لێ دێت..؟
یان کاک (حوت) رۆژێک بۆ (ئاهەنگ وخۆشی و ڤیستیڤالی تەماتە) تەرخان
دەکات و میرنشینی(دووبەی)دووەمان لێ دەکاتە (شانشینی ئیسپانیا)...!!
وامنیش بەرەو سلێمانی خۆشەویست بەرێ کەوتم .... بۆ بینینی (شەرەئاو )
چونکە دەڵێن (دەمانجە ) لەو هەرێمەی من نەماوە ، هەمووی فرۆشراوە و
بەواسیتەش دەست ناکەوێ...!!
_______________
*
حوت: نەهەنگ.
رۆژی شەرە ئاوەکەی سلێمانی
لەبەردەم ئەنجوومەنی چایخانەی مچکۆ
ماڵپەڕی شەماڵ عادل سەلیم
|