٢٥\١\٢٠١٢
رۆژ له ئاسمانه‌وه
ده‌رناکه‌وێ.
(رۆژ تیڤی) له‌سه‌ر
تۆڕى ئینته‌رنێت په‌خشى خۆى ده‌کا.
دواى ئه‌وه‌ى که په‌خشى (رۆژ تیڤی) له لایه‌ن کۆمپانیاى یۆتێل سات له
سه‌ر مانگه ده‌ستکرده‌کانى یۆرۆبێرد و نایل سات رێگرى لێ‌کرا، ئێستا
(رۆژ تیڤی) ته‌نها له‌سه‌ر تۆڕى ئینته‌رنێت په‌خشى خۆى ده‌کا و بینه‌ران
له رێگاى ئیته‌رنێتى خاویش زۆر به ئاسانى ده‌توانن سه‌یرى ئه‌م که‌ناڵه
بکه‌ن.
کاتژمێر (٠٠:٠٠)ى شه‌وى رابردوو ئه‌م که‌ناڵه به ته‌واوی په‌خشه‌که‌ى
راگیرا. (رۆژ تیڤی) بۆته قوربانى ناکۆکییه‌کانى تورکیا و فه‌ڕه‌نساوه،
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى فه‌ڕه‌نسا جینوسایدى ئه‌رمه‌نییه‌کانى
به فه‌رمى ناسى، تورکیا توڕه بوو و پێوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا
راگرت.
به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى دادگاى دانیمارک (رۆژ تیڤی) دانه‌خست، تورکیا به
رێگریکردنى له په‌خشى (رۆژ تیڤی) ناچار رووى له فه‌ڕه‌نسا کرده‌وه و
فه‌ڕه‌نساش له لایه‌ن کۆمپانیاکه‌یه‌وه به به‌هانه‌ى ئه‌وه‌ى
پشتگیریی له تیرۆر ده‌کا، په‌خشى (رۆژ تیڤی) راگرت به‌م شێوه پێوه‌ندییه‌کان
نێوان ئه‌م دوو وڵاتاته ئاسایى بوونه‌وه، ئێستا هه‌م جینوسایدى ئه‌رمه‌نییه‌کان
سه‌رى گرت و هه‌میش تورکیا گه‌یشته ئامانج، به‌ڵام له‌سه‌ر حسابى رۆژ
تیڤى.
ئێستا به ئاسانى له‌سه‌ر تۆڕى ئینته‌رنێت ده‌توانرێت سه‌یرى (رۆژ
تیڤی) بکرێ، له چرکه‌یه‌کدا ناونیشانه‌که لێبده و ده‌کرێته‌وه.
ناونیشان:
|