ڕۆژمێری ژنێکی ڕۆژهه‌ڵاتی.
به‌ندی عه‌لی -1- هه‌موو شه‌وێ بێ پرسه گورگانێیه‌کیش به‌په‌نجه نه‌وسنه‌کانی زه‌وق وه‌ک توێکڵی لاله‌نگیه‌ک داتئه‌ماڵێ و به‌ته‌وسه‌وه،دانه‌دانه‌ی قاشه‌کانی له‌شت ئه‌خوا که‌تێریش بوو ناوکه ووشکه‌کانی روحت تووڕ ئه‌داته نێو کیسه خۆڵه‌که‌ی ئه‌مڕۆی پاشماوه‌یه‌ک له‌له‌زه‌تیش ئه‌گه‌ر مابوو له‌نایلۆنی سلۆفینی ئه‌پێچێت و ئه‌یخنێته سه‌للاجه‌که‌ی خه‌یاڵیه‌وه .. بۆ سبه‌ینێ ئه‌وجا به‌که‌مالی ڕاحه‌ت جگه‌ره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتنی بۆ ئه‌کێشێ و ئه‌وه‌ی ته‌نیاش له‌ته‌م تومانی دوکه‌ڵا نه‌غرۆ ئه‌بێ ئازاره‌کانی تۆی ژنه
-2- هه‌موو کاتێ واهه‌ست ئه‌که‌ی تۆ پله دووی له‌پیاسه بێ تامه‌کانی ئێوارانا که‌بۆ دیکۆر په‌لت ئه‌گرێ پێ دزه‌یه‌ک دووره لێت و گوێی له‌چرپه‌ی دڵت نیه ئه‌ڵێی بوکه به‌بارانێی به‌ده‌ستیه‌وه لاشه‌یه‌کی جه‌سته زیندووی به‌روح مردوو ئه‌و به‌ته‌نیا په‌یکه‌ری پیاو تۆش به‌ته‌نیا سێبه‌ری ژن وه‌ختی دوان و گفتوگۆش به‌قولاپی داب و نه‌ریت ڕاوی ماسیه سووره‌کانی ده‌نگت ئه‌کاو ئه‌و هه‌میشه پیاوێک له‌ده‌نگ تۆش به‌ته‌نیا ژنێک له‌گوێ
-3- له‌سه‌ره‌تاکانی بوونه‌وه شه‌رم زاده‌ی له‌دایک بووی له‌گه‌ڵ شه‌رما داره‌داره‌ی پێ گرتنت هه‌ر به‌شه‌رمه‌وه پێ ئه‌کراو کاتێ زمانیشت پژا شه‌ونمی شه‌رمی لێ تکا له‌و ڕۆژه‌وه‌ی باخی سنگت دوو به‌هێی گرت شه‌رم هه‌ر چوار ده‌وری گرتی و پشت چه‌ماوه‌و چاو له‌زه‌وی وه‌کو جورمێکت کردبێ که‌شوشت کرد هه‌ر له‌شه‌رما تارایه‌کیان دابه‌سه‌رتا وه‌ک گوناهێ بشارنه‌وه یه‌که‌م شه‌وی بوکێنیشت په‌ڕۆیه‌کیان بۆداخستی تاله‌ئابڕووی سووری شه‌رمت دڵنیا بن وای پێ ده‌چێت دوامه‌تافیش وه‌ک زه‌رده‌په‌ڕ له‌گه‌ڵ شه‌رما ئاوا ببیت
-4- ئه‌ی ژنی هه‌میشه پاییز ئه‌ی دره‌ختی هه‌میشه ڕووت له‌ئاوێنه‌ی چاوی پیاوا ..!! ئه‌و پیاوانه‌ی که‌شه‌ریکی ڕه‌شه‌بان و له‌ووشکه وه‌رزی هه‌میشه هه‌ڵوه‌رینا گه‌ڵای زه‌ردی ڕۆژه‌کانی ته‌مه‌نت لێ ئه‌که‌نه‌وه ئه‌شیانه‌وێ گو‌ڵیش بگری و به‌ریش بگری و بۆ هه‌میشه ڕووته‌ڵیش بێ ئه‌ڵێن گوایه ئه‌مه‌ش فه‌رماییشی خوایه خوایه‌ک له‌ودیو یاڵه‌کانی سرو‌شته‌وه کلیله‌کانه به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ئه‌دات خوایه‌ک له‌تۆفانی له‌زه‌ت خوایه‌ک له‌ترۆپکی ڕه‌هایی خوایه‌ک له‌پیاو پیاوێک له‌خوا
-5- شه‌وی دوێنێ خه‌وێکم دی له‌و خه‌وه‌دا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی په‌ڕله‌مانی فریشته‌کان هه‌ڵبژێردرام بۆ پۆسته چۆڵه‌که‌ی خودا هه‌ر ئه‌و شه‌وه،قه‌رارم دا ده‌زووه‌کانی نێوان په‌نجه‌کانی خۆم و بوکه شوشه‌کانی قه‌ده‌ر بپچڕێنم تاکو ، ئه‌گه‌ر له‌ده‌نگدانی داهاتووا که‌سێکی تر شتێکی تر .. بوو به‌خودا توانای نه‌بێ یاری به‌جوگرافیای له‌ش و ته‌رازوه‌که‌ی به‌خت بکا.
2007دیسیمبه‌ری
|