٦\١٠\٢٠١٨
رۆژنامەگەریا
دەڤەرا بەھدینان.

ئاری محەمەد سابیر
زۆر
جاران یان زۆر ووتار دەنووسرێت یان دەبینرێت و بینراوە بە شێوەی بابەتی
نانووسرێت چەمک و پەیامی گشتی تەواو نادات بە دەستەوە بەتایبەت ئەو باس
و بابەتانەی پڕزانیاریینە و مێژوون جا بابەتی ئەدەب یا رۆژنامەگەری یا
شیعر یا ھونەر بە گشتی کە سووچی نووسەرانە لەبەر نەبوونی زانیاری و
فەرامۆشی و کاری سەرپێی و یانیش ھەندێک جار تەمبوڵیش رۆلی ھەیە لە
کارەکانیان ! ئەگەر نا بەرھەم و بابەتێک ھی میللەتی خۆت بێت نابێت پێی
نەزانی یان فەرامۆشی بکەیت یان تەمبەڵی بکەیت, نوسەرورۆشنبیر دەبێت
ھەموو کەلێن و قوژبنی مێژووی میللەتی خۆی بزانێ و شارەزا بێت تا دوا
ھەناسە دواتر گوناحی نییە! چونکە جار ھەیە لەبەر بێ ئاگایی نووسەر
جۆرێک لە بزربوون و سەرلێشوان و شێواندنی مێژووی میللەتەکەمان لای
خەمخۆران و خوێنەران و نەوەی داھاتوو دەبینرێت,بۆ نموونە گەر ئێستا
باسی رۆژنامەگەری کوردی بکرێت زیاتر سترێس و لۆد لەسەر باشوری کوردستان
و رۆژھەڵاتی کوردستانە بە شێوەیەکی کەمتر باسی کوردستانی باکور دەکرێت
ئەمەش بە بۆچوونی من لە بەر نەبوونی زانیاری و نا شارەزایی ھەندۆکەکیش
لەبەر تەمبەڵی. لێرەدا کتێبێک بەنموونە دەھێنمەوە کە پڕزانیاریە بۆ
مێژوویی رۆژنامەگەری کوردی چونکە مێژوو ھی یەک کەس و ھی یەک سەردەم
نییە بەڵکو کەلتوورو مێژوویی میللەتە ئەویش کتێبی (رۆژنامەگەریا دەڤەرا
بە ھدینان لە ١٩٥٠ تا ٢٠٠٥) لە نووسینی ( وەسفی حەسەن ڕدێنی) کە لە
ساڵی (٢٠٠٦) لە ھەولێر چاپکراوە, ئەم بەرھەمە پڕ زانیاریە بۆ مێژوویی
رۆژنامەگەری کوردی (١١٥) سەدوپانزدە رۆژنامەوگۆڤاروبەلاڤۆک دەبینرێت و
بڵاوکراوەتەوە کەلە دەڤەری بادینان لە (دھۆک و ئامێدی وزاخۆ و ئاکرێ)
کە نووسەران و رۆشنبیرانی ئەم دەڤەرە دەستێکی باڵایان بینیوە بۆ خزمەتی
بواری رۆژنامەگەری کوردی رۆشنبیری لەم دەڤەرە بۆیە پێویستە نووسەران
ورۆشنبیران و خوێنەران لە دوورونزیک ئاگاداری ئەم بەرھەمە بن بۆ زیاتر
شارەزابوون و پڕزانیاری بۆ بابەت و بەرھەمەکانیان ھەر چ نەبێت ئاگاداری
ئەم بەرھەمە بن. ھەندێک نموونە لە رۆژنامە و گۆڤار و بەلاڤۆکانەی کەلەم
کتێبە پیشاندراوەو بڵاوبۆتەوە وەک (ئکرێ, بیاڤ, دەنگێ کوردستان,
رەوشەن, چیا, ھێڤی, لاوان, بەھدینان, خابوور, بۆتان, خالخالۆک, نەورۆز,
ڕاستەڕێ, چەپەر, لالش, مەتین, پەیڤ, پەیڤ, ئەڤرۆ, ڤینا نو, چریسک و نوو
ژین, زاخۆ, چەندانیتر).
areezendiny40@yahoo.com
|
       |