Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

رۆژنامەرگەرى ئازاد هەوێنى کۆمەڵگاى ئازادە.


رونکردنەوەیەک بۆ راى گشتى .


 

خەڵکى ئازادیخوازى کوردستان..
تێکراى خەمخۆرانى ئازادى رۆژنامەگەرى ..


دواى پەسندکردنى یاساى کارى رۆژنامەگەرى  لەلایەن پەرلەمانى  کوردستانەوە  لە بەروارى 11-12-2007 بە ناوەرۆکێکەوە  کە مەترسیەکى  جدى  دەخاتە سەر  ئازادى رادەبڕین و رۆژنامەگەرى لە هەرێمى کوردستان ئێمەى رۆژنامەنووسانى کوردستان ئەوانەى کە لە خوارەوە ئیمزامان کردوە لە سۆنگەى بەرپرسیارێتى مێژووییمانەوە  ئەم خاڵانەى  لاى خوارەوە بۆ راى گشتى رادەگەیەنین :


1-لەهەر کۆمەڵگەیەکى دیموکراتدا ئازادى رۆژنامەگەرى و رادەربڕین پرسێکى پیرۆز و سازش هەڵنەگرە و بەهیچ بیانوویەک و لە ژێر هیچ ناونیشانێکدا ناکرێت ئەوەندە بەرتەسک ببێتەوە کە لە مانا راستەقینەکانى  بەتاڵبکرێتەوە .  دەسەڵاتى  سیاسیش  لە  هەرێمى  کوردستان ئەمرۆکە  زیاتر  لە هەرکاتێکى تر  بانگەشەى  دیموکراسیەت و پارستنى  ماف و ئازادیەکان دەکات  لێرەوە  هەرگیز  چاوەروانى  هەنگاوێکى  یاسایی  لەو  جۆرە  نەبووین  کە  ماف و ئازادیەکانى رۆژنامەنووسان بخاتە بەردەم مەترسیەکى راستەقینەوە .
2- ئەوپەرى نیگەرانى خۆمان دەردەبڕین کاتێک دەبینین کەسزاکانى گرتنى رۆژنامە نووس و پێبژاردنێکى یەکجار قورس و داخستنى رۆژنامە و کۆکردنەوەى لە بازاردا هاتۆتە ناو پرۆژە یاسای کارى رۆژنامەگەرى لە هەرێمى .
3- لەپەنجاو نۆهەمین ساڵیادى جارى گەردوونى مافەکانى مرۆڤ دا چاوەروانى ئەوە بووین کەپەرلەمانى کوردستان گۆرانکارى گەورە لە هەنگاوەکانى و لەیاساکان و لە عەقڵیەتى داڕشتنى یاساکان ومیکانیزمەکانى بکات بەئاراستەیەک کە لەرووى یاساییەوە زۆرترین ماف و ئازادیەکان بەپێى ستاندەرە جیهانیەکان بۆ هاوڵاتیانى کوردستان لەنێویشیاندا بۆ رۆژنامەنووسان دەستەبەر بکات .کەچى بەدڵگرانیەکى زۆرەوە و بەپێچەوانەى ئەرکى دیموکراسیانەو مێژوویانەى خۆى ماف و ئازادیەکانى بەرتەسک کردەوە .
4-گەلى کوردستان گەیشتۆتە خاڵێک و گەرانەوەشى لێناکرێت کەئەزمونێکى تارادەیەک دیموکراسى هەیە لێرەشەوە پێویستە کە یاساکان چەند هەنگاوێک پێش واقع بکەون نەک هەوڵبدەن واقع و پێشکەوتنە دیموکراسیەکانى خەڵکى کوردستان بۆدواوە بگێڕنەوە جونکە چەندەى ئیشکالیەت لە یاسادا هەیە ئەوەندە ش ئیشکالیەت لە جێبەجێکردنى یاسادا هەیە . بەڵام کاتێک ئیشکالیەت دێتە ناو یاساى کارى رۆژنامەگەرییەوە ئەوا مەترسیەکە زۆر گەرورەترە .
5- داواکارین لەبەرێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان کە واژۆ لەسەر ئەو یاسایەنەکات کە هەرگیز لەئاست واقع و چاوەروانیەکانى ئەمرۆى خەڵکى کوردستاندا نیە .
6- دواکارین پەرلەمانى کوردستان بەزووترین کات چاو بەیاساى کارى رۆژنامە گەریدا بخشێنێتەوە و ئەو یاسایە بەشێوەک هەموار بکات کە بەپێى ستاندەرە جیهانیەکان ماف و ئازادی رۆژنامەگەرى دەستەبەر بکات .
7- دواکارین کە سەندیکاى رۆژنامەنووسانى کوردستان و تێکراى رۆژنامەنووسان بەزووترین کات دەستەبەکاربن لە پێناو هەڵوەشاندنەوەى ئەو یاسایە و دارشتنەوەى بەشێوەیەک کە خزمەت بە ئازادى رۆژنامەگەرى و پرۆسەى دیموکراسى بکات لە کوردستان .


لەکۆتاییدا رایدەگەیەنین کە شانازیمان و لەهەمانکاتدا بەردەوامى پشتیوانى ناوەندەکانى بڕیارى دنیا و گەلانى مرۆڤدۆست و دیموکراسى خواز بەندە بەرادەى رێزگرتنمان لە ماف و ئازادیەکانى مرۆڤ لەهەرێمى کوردستان لەپێشى هەموو شیانەوە مافى ئازادى رۆژنامەگەرى .لێرەشەوە هەر هەوڵێک بۆ بەرتەسک کردنەوەى ئازادى رۆژنامەگەرى لەکەدارکردنى ناوبانگى خەڵکى کوردستان و ئەزموون و پرسە رەواکەیەتى و ئایندەى خەڵکى کوردستان بە قورسى باجەکەى دەدات .


بەڵێ بۆ رۆژنامەگەریەکى ئازاد .....بەڵێ بۆ یاسایەکى مۆدێرن.


رۆژنامەنووسانى کوردستان
هەولێر
12-12-2007


لیستی ناوەکانی رۆژنامەنووسە ناڕازییەکان لە یاسای رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان:

1- على کریم – نووسەر و رۆژنامەنووس
2- رێبین رسوڵ اسماعیل - نووسەر و رۆژنامەنووس
3- د.فرهاد پیرباڵ- مامۆستاى زانکۆ و رۆژنامەنووس
4- دڵزار حسن – رۆژنامەنووس لە کوردستان راپۆرت
5- د.جرجیس گلى زادە – نووسەر و رۆژنامەنووس
6- هەڵگورد سەمەد-گۆڤاری لڤین، نووسینگەی هەولێر
7- کەوگەس عبد الرحمن – رۆژنامەنووس لە کوردستانى نوێ
8- نەبەز گۆران – رۆژنامەنووس
9- لقمان محمد - نووسەر و رۆژنامەنووس
10- بێوار چۆمانى – رۆژنامەنووس لە هاوڵاتى
11- فرهاد گۆمەشینى - رۆژنامەنووس لە کوردستانى نوێ
12- تەها عبدالله - رۆژنامەنووس لە کوردستانى نوێ
13- سعودهاشم - رۆژنامەنووس
14- حمدامین خدر - رۆژنامەنووس لە پروشە -رانیە
15- امید عبدالرحمن - رۆژنامەنووس
16- هندرین شیخ - رۆژنامەنووس
17- شێروان شێروانی-رۆژنامەنووس-ئاکرێ
18- دانا رەزگەیی-رۆژنامەنووس-سۆران
19- بێستوون عوسمان-رۆژنامەنووس
20- دیار عەزیز شەریف-رۆژنامەنووس
21- لوقمان شێروانی-نووسەر و رۆژنامەنووس
22- نەجات ئەحمەد-رۆژنامەی هاوڵاتی، هەولێر
23- دەشتی سەباح-رۆژنامەی رۆژنامە، بەرپرسی نووسینگەی هەولێر
24- ئەژین عەبدولخالق-رۆژنامەی رۆژنامە
25- کارزان کەریم-رۆژنامەنووس
26- عەلی سدیق-رۆژنامەنووس
27- عیسا عبدالقهار-رۆژنامەی جەماوەر
28- شێرکۆ سەردار-رۆژنامەی جەماوەر
29- سەهین نوعمان دەروێش-پەیامنێری سەتەلایتی نەورۆز
30- بورهان قادر-رۆژنامەنووس
31- ئیبراهیم عەلی-گۆڤاری لڤین، نووسینگەی هەولێر
32- کامەران محمد-رۆژنامەنووس،کۆیە
33- زیاد رشاد - رۆژنامەنووس لە رۆژنامەى یەکگرتوو
34- دلێر محمد-رۆژنامەنووس
35- فەرهەنگ قەرەنی-رۆژنامەنووس
36- فهمى حمە توفیق - رۆژنامەى یەکگرتوو
37- محمد جەمشیدی-رۆژنامەنووس
38- توانا عمر - رۆژنامەنووس لە رۆژنامەى ئاوێتە
39- تارق حسین - رۆژنامەنووس
40- کاوە عبدالله - رۆژنامەنووس لە پروشە-رانیە
41- عبدالواحد عبدالکریم - رۆژنامەنووس
42- نیگار حمە على - رۆژنامەنووس و هەڵبەستوان
43- جبار احمد - رۆژنامەنووس
44- فرهاد حسن – گۆڤارى شەقام
45- هیمن مامند – رادیۆى نەوا
46- حسن مینە - رۆژنامە نووس
47- هدى زنگنە - رۆژنامەنووس
48- کوردستان حسن – رۆژنامەنووس
49- ریدار بەکر ئەحمەد رۆزنامەنوس لەکۆفارى خیزان و رۆزنامەى ئاسۆ
50- محمد على ولى – نووسەر و رۆژنامەنووس – کەلار
51- لەنجە عەبدوڵڵا- رۆ1نامەی میدیا