رۆژنامه‌گه‌ری له کوردستان بڤڤڤڤه ده‌کرێت.

فه‌هد
گرده‌وانی
لێگه‌ڕێن
با یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له په‌ڕله‌مانی هه‌ڵنه‌بژێردراو بڕیاڕی
له‌سه‌ر بدرێت و په‌سند بکرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی که‌س له‌و ده‌سه‌ڵاتدارنه‌ی
هه‌رێمی کوردستان شانازی نه‌که‌ن به ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری . ئه‌و انه
هه‌رده‌م باسی ئه‌و ئازادی یه فره‌وانه ده‌که‌ن و باسی رژێمی [فاشی
سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕ چوو] ده‌که‌ن که چۆن دژی ئازادی و دیموکراسی بوو .
ئه‌ی ئه‌و که‌له‌پچه و ئه‌و هه‌مووه جه‌زا[سزا] و لێپرسینه‌وه و
تاوانبارکردن و ئه‌شکه‌نجه دانه له فه‌رهه‌نگی په‌رله‌مانی هه‌رێم
مانای چی ده‌به‌خشێته‌وه . ئه‌و هه‌موو ملیون جه‌زایه[سزایه] بۆ گیرفانی
کێ شۆڕ ده‌بێته‌وه. بۆ رۆژنامه‌نووس مانگانه چه‌ندی ئه‌و ملیونه
دیناره لف ده‌دات ، هه‌روه‌کو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان لفی ده‌ده‌ن .
له ماوه‌ی رابوردوو ئه‌ندامانی نوستووی په‌رله‌مان داوای زیادبوونی
مانگانه‌ی خۆیان کردبوو بۆیه ئه‌رکی سه‌رشانی رۆژنامه‌نووسانه ئه‌و پاره‌یه
وێر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه فه‌قیرانه ده‌ربچێت و
زیادتر بکرێت . ئه‌و کوردستانه هه‌ر چه‌ند ئازادی ی فره‌وان بکرێت
له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و چاودێری ئه‌و دوو زلحیزبه باری رۆژنامه‌گه‌ری
ته‌سکتر ده‌بێته‌وه و رۆژ به رۆژ دیکتارۆریه‌تی ده‌سه‌ڵات زیاتر ده‌بێت
. ئه‌و هه‌موو رۆژنامه‌نووسه‌ی له کوردستان قوڕقوشمیان له‌ده‌م ده‌کرێت
و قه‌ڵه‌میان ده‌ترسێنرێت ، له کامه جێگای تر به‌و شێوه‌یه ره‌فتاریان
له‌گه‌ڵ ده‌کرێت . ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری تاقه یه‌ک ئاواته بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و میلله‌ته هۆشیارتر بێته‌وه نه‌ک مێشکی ئه‌نفال بکرێت و ووشه و
په‌یڤی لێ بڤه بکرێت . هه‌رده‌م قه‌ڵه‌می راستگۆ نه‌مره و بوێره .
13/12/2007
ستۆکهۆڵم
|