٢٣\٧\٢٠٢٣
رۆژنامه‌گه‌ریی ته‌نزئامێز
به كوردی.

نەژاد عەزیز سورمێ
گه‌لۆ داخۆ هۆی چی بێ مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی
كوردی ، تا پاش راپه‌ڕین رۆژنامه‌گه‌ریی ته‌نزئامێزی به خۆوه نه‌دیبێ..؟
بڵێی ئه‌گه‌ری باری ده‌روونی و كاره‌ساته یه‌ك به‌دوایه‌كه‌كان وایان
كردبێ ، كورد هه‌میشه نیگه‌ران و خه‌مۆكی هه‌ڵكه‌وتبن و یاده‌وه‌ریێكی
ئه‌وه‌نده به‌هێزیان هه‌بێت كه‌هه‌میشه به‌ئاوڕدانه‌وه و به‌هه‌ندگرتنی
رابردوو و په‌ند و عیبره‌ته‌كانی ته‌ماشای دوا رۆژیان كردبێ!
ئه‌مه‌یان زۆر له‌ڕاستیدا نزیك نییه ، چونكه هه‌ر به نموونه ، زۆر
له‌گه‌ڕۆك و رۆژهه‌ڵاتناسانیش هه‌روایان دیوه ، دۆڵ و زوڕنایه‌ك به‌سه
بۆ كورد له‌ناو لاشه‌ی مردووان شایت بۆ دابه‌ستێت!!
مه‌گه‌ر هه‌ر كورد نییه وتوویه‌تی ! (هینی ئه‌مڕۆ به‌وانه‌كی سبه‌ی)
یا (له‌ناو جه‌نازان ده‌گه‌ڕا ده‌یگووت خوایه فتنه‌یه‌ك نه‌قه‌ومێ).
ئه‌دی باشه له‌ناو ئه‌و هه‌موو نووكته‌باز و سه‌رچاوه‌ی قسه‌ی نه‌سته‌ق
و حیكایه‌ته ته‌نز ئامێزه‌كانی كۆڕ و دانیشتنی شه‌وان ، بۆچی رۆژنامه‌گه‌ریی
ته‌نزئامێزی نه‌بووه؟.. له حاڵێكدا له‌وه‌ته‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌تی عێراقه
دروست بووه و پێشتریش له‌زه‌مانی حوكمی عوسمانلی رۆژنامه‌گه‌ریی له‌وچه‌شنه
به‌عه‌ره‌بی و توركی هه‌بووه…
سه‌یریش نییه یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ریی ته‌نزئامێز له‌عێراقدا
كورد بووه (به‌ڵام به‌عه‌ره‌بی) ئه‌ویش رۆژنامه‌نووس (نوری ثابت)ــه
كه خه‌ڵكی شاری سلێمانیه و له به‌غدا ژیاوه ، باوكی ئه‌فسه‌ر بووه
له‌سوپای عوسمانی …
رۆژنامه‌ی ( حه‌بز‌بوز)ی ساڵی 1931 ده‌رچوواندووه ، وه‌ك مێژووی
رۆژنامه‌گه‌ریی له عیڕاق دا ده‌یگێڕێته‌وه رۆژنامه‌یه‌كی ته‌نزئامێزی
ئه‌فسانه‌یی بووه لای خه‌ڵكی ساده و عاممه‌ی خه‌ڵك ، وه‌كات تۆقێنه‌ریش
بووه بۆ هه‌ندێ ره‌مزی سیاسی و هه‌میشه له زمانی (حبزبوز) ترساون .
كه‌واته مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به‌دوو لایه‌ن هه‌بووه له‌وه‌ی كورد
رۆژنامه‌گه‌ریی ته‌نزئامێزی نه‌بووه ، یه‌كیان هه‌ر له به‌راییدا
ئاقڵ پێنه‌شكانه به‌ڕۆڵی ئه‌و چه‌شنه رۆژنامه‌گه‌رییه له كۆمه‌ڵگه‌دا
دووه‌میشیان ، نه‌بوونی ئازادی ده‌ربڕین كه‌سه‌رده‌م و رۆژگاری وا هه‌بووه
به‌ته‌نیا بیركردنه‌وه له پرۆژه‌یه‌كی له‌و جۆره ،
ره‌نگه سه‌رئێشه‌ی زۆری به‌دواوه بووبێت ، جگه له‌وه‌ی نووسین به‌كوردی
ئه‌گه‌ر نانبڕانی تێدا نه‌بووبێ ئه‌وا بێگومان هیچ ده‌سكه‌وتی لێ وه‌گیر
نه‌هاتووه…
بۆ رۆژنامه‌گه‌ریی ته‌نزئامێزیش دیاره وێوه‌تر بووه ، به‌وه‌ی هه‌ر
له خۆیدا ته‌نز شێوازی لاته‌رگی و ره‌خنه‌ئامێزی راسته‌وخۆی تێدا ده‌بێ
كه له كێشه و خواستی بازاڕ و جاده و كوچه و كۆڵانان سه‌رچاوه ده‌گرێ
، ئه‌مه‌ش دیاره له‌دونیای ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تدا كارێكی بڤه و نزیك
له‌بڤه‌یه و سه‌ر ئێشه‌ی به‌دواوه‌یه…
له‌سه‌رێكی تره‌وه سانسۆر و هێنان و بردنی سانسۆریش ئه‌گه‌رێكی دیكه
بووه كه زۆر رۆژنامه‌نووس ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌هره‌یه‌شیان له‌خۆ دا دیبێ
، خۆیان لێ پاراستووه…
توانایی دارایش له‌ولاوه بوه‌ستێ ، به‌وه‌ی نه رۆژنامه‌نووسی كورد له‌و
پایه‌یه‌دا بووه بتوانێ پرۆژه‌یه‌كی له‌و ره‌نگه وه‌به‌ر بێنێ ، نه
خوا یا رۆژگارپێداو و سه‌رمایه‌دارانی كورد رۆژێ له‌ڕۆژان عاقڵیان به‌وه
شكاوه و بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه بچنه ناو وه‌به‌رهێنانی پرۆژه‌یه‌كی
كولتووری ئاسایی ، چ جای پرۆژه‌ی له‌و جۆره كه بێگومان لێپرسینه‌وه
و حه‌فت و هه‌شتی به‌دواوه‌یه …
ئه‌مانه هه‌مووی له‌واقیعدا تاك تاك و پێكه‌وه فاكته‌ری سه‌رهه‌ڵنه‌دانی
رۆژنامه‌گه‌ریی ته‌نزئامێزن ، به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی ئازادی ده‌ربڕین
، بۆیه ده‌بینین دوای راپه‌ڕین ، ئه‌گه‌ر كاڵا له‌قه‌د باڵایش نه‌بووبێ
، ئه‌و جۆره رۆژنامه‌گه‌ریه سه‌ره‌تایێكی شایانی ده‌ست پێكردووه…
خۆی ئه‌وی نابێ له‌به‌رچاو نه‌گیرێ رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی هه‌ر به‌دوایی
خاڵی نه‌بووه له بابه‌تی ته‌نزئامێز ، به پێچه‌وانه‌وه سه‌یر ده‌كه‌ی
هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رجێكی له بار هاتبێته گۆڕێ ، ئه‌و چه‌شنه
نووسینانه بره‌ویان هه‌بووه و زۆر له رۆژنامه و گۆڤاره سیاسی و
گشتییه‌كان لێره وله‌وێ نووسینی ته‌نزئامێزیان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نزو ره‌خنه‌ی توانجپۆشیان له شێوه‌ی وێنه‌ی
كاریكاتیریان تێدا بووه.
ئه‌و نووسین و كاریكاتێرانه‌یش باوه‌كو جێگای رۆژنامه‌گه‌رییه‌كی تایبه‌ت
به‌ته‌نزیان نه‌گرتبێته‌وه به‌ڵام به‌ڕاده‌یه‌ك بوون ، ئه‌گه‌ر بچینه‌وه
سه‌ریان ده‌توانین ئاست و كێرڤی ئه‌و ئازادیه هه‌ڵسه‌نگێنین له هه‌لومه‌رجی
سه‌رده‌می خۆیاندا ، كه ره‌نگه بۆ لێتۆژانی مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی و
ته‌نانه‌ت لێتۆژانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیش بێ سوود نه‌بێ.
به‌ڵام ئایا رۆژنامه‌گه‌ریی ته‌نزئامێز وه‌كو خۆی كه‌پێویسته ببێ ، مه‌دارێكه
بۆ خه‌م به‌بادان و پێكه‌نین ، یا هه‌ڵكه‌وتێكه پێویست له‌وه‌ی ده‌چێته‌وه
ناو ئه‌و چه‌شنه رۆژنامه‌گه‌رییه‌ی له‌هه‌ردوو جه‌وسه‌ریدا له قاوخی
توانجپۆشی و ره‌خنه ده‌گه‌نه‌وه‌یه‌ك..
ئه‌وه‌ش دیاره وا ده‌خوازێ له پرس و روانینه‌كانی شه‌قام سه‌رچاوه
بگرێت ، كه‌ئه‌و پرس و روانینانه‌یش زۆربه‌یان له كێشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه
له پێشه‌كان ده‌رده‌كه‌ون كه‌جارانی زوو ، كاتێ هێشتا رژێمی پێشوو ،
گونده‌كانی كوردستانی رانه‌گواستبوو ، ئه‌وانه‌ی له گوند و دێهاته‌كان
ژیاون ده‌زانن له لادێ‌دا ، بۆپیاوان (كانی پیاوان) یامزگه‌وت بنكه‌ی
ئاڵوگۆڕی هه‌واڵ وده‌نگوباس بوو ، ده‌دی زۆربه‌ی جار شێوه‌ی ته‌نزئامێز
و زیاده‌ڕۆیی به خۆوه ده‌گرت..
له‌به‌رامبه‌ریشدا بۆ ئافره‌تان (كانی ژنان) وه‌ك ئاژانسی ده‌نگوباس
وابوو ، ته‌نانه‌ت زۆر نهێنی تایبه‌تیشی تێدا ده‌رچوو ، ئه‌و هه‌واڵانه‌یش
زۆربه‌یان شێوازی ته‌نزوپلارو توانجی تێدا ده‌بوو.
لێره‌دا دیسان ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی ته‌نزئامێز
به‌هۆی به‌رهه‌ستیی شێوه‌ی ده‌رچوون و چاره‌سه‌ركردنی بابه‌ته رۆژنامه‌نووسیه‌كان
به‌ختی ئه‌وه‌ی نه‌بووه له‌ناو رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا ئه‌و پێشینه‌یه‌ی
هه‌بێت..
ئه‌وه‌ی هه‌یه پاش راپه‌ڕین سه‌ری هه‌ڵداوه ئه‌ویش به‌داخه‌وه ، به‌و
ره‌نگه بێلایه‌ن نه‌بووه ، خاڵی بێت له‌وه‌ی ده‌چێته‌وه ناو ئه‌و
تێكهه‌ڵاییه‌ی له زۆر بواری كوردستاندا هه‌یه..
كه باس له‌بێلایه‌نیش ده‌كه‌ین مه‌به‌ست ئه‌وه نییه رۆژنامه‌ی له‌و
چه‌شنه سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێك نه‌بێ ، ئه‌مه‌یان كه له‌هه‌لومه‌رج
ناوه‌شێته‌وه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی له زه‌وینه‌یه‌كی بێلایه‌نه‌وه سه‌یری
كێشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكات.
پاش راپه‌ڕین هه‌ندێ له‌و بڵاوكراوانه ده‌رچوون كه‌ده‌چنه‌وه ناو
رۆژنامه‌گه‌ریی ته‌نزئامێزی كوردی كه زۆربه‌شیان له شێوه‌ی گۆڤاردا
بوون..
له‌وانه گۆڤاری (مه‌لای مه‌شهور) له‌هه‌ولێر ، هه‌روه‌ها گۆڤاری (سیخورمه)
له‌سلێمانی و گۆڤاری (ده‌هۆڵ تایمز) له‌هه‌ولێر و گۆڤاری (مێرووله) ئه‌ویش
هه‌ر له هه‌ولێر..
وه‌ك ده‌بینین ژماره‌ی ئه‌وبڵاوكراوانه ناگه‌نه په‌نجه‌ی یه‌ك ده‌ست!
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش زۆربه‌یان به به‌رده‌وامی ده‌رنه‌چوون.
بێگومان ئه‌م جۆره رۆژنامه‌گه‌ریه ، به هۆی شێوازی چاره‌سه‌ركردنی
بابه‌ته رۆژنامه‌نووسیه‌كانی و تایبه‌تایه‌تی شایه‌د ئه‌گه‌ر لایه‌نێكیشی
له پشت بێت له رووی پشتیوانی ماددی په‌سند تره به شێوه‌یه‌ك ده‌ربچێ
له‌وه‌ی ده‌چێته‌وه ناو پرۆژه‌یه‌كی به ئستیلاح ئه‌هلی .. به‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای
ئازادی له پێشدا فراوانتر ده‌بێ.
دیاره ئێستا تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و ئه‌و ئازادییه‌ی تێیاندا فه‌راهه‌مه
جێی زۆر سه‌كۆی تری گرتووه‌ته‌وه له‌و سه‌كۆیانه‌ش ته‌نزه ، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا هه‌وڵێكی جیددیم تا ئێستا نه‌بینیوه (دوور له ته‌شهیر و
لێك له هه‌ڵڵادان).
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|