٢٨\١٢\٢٠١٠
رۆژنامه‌نووسانی
هه‌ولێر: ده‌رباره‌ی یاسای خۆپیشاندان.
دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه یاسایی رێکخستنی خۆپیشاندان تێپه‌رێنرا، له په‌رله‌مانی
کوردستان، چه‌ند رۆژێکه شه‌قامی کوردیی به گشتیی ناڕه‌زایه‌تییه‌کی
توند ده‌رده‌بڕێت، به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕاندنی ئه و یاسایه، له‌لایه‌ن په‌رله‌مان
و دوواتریش واژۆکردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه. به‌بێ ره‌چاو
کردن و گوێدانه را و ده‌ربڕینی ناره‌زاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.
ئێمه پێمانوایه تێپه‌ڕاندنی هه‌ر یاسایه‌ک له کوردستاندا، له
رووانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سکه حیزبییه‌کانه‌وه، ئه‌و پڕۆسه
دیموکراسییه‌ی له کوردستاندا بانگه‌شه و ئیدعای بۆ ده‌کرێ ده‌خاته
دۆخی چه‌قبه‌ستن و پاشه‌کشه‌یه‌کی مه‌ترسیدار. چونکه به باوه‌ڕی ئێمه،
مافی ئازادی خۆپیشاندان بێ هیچ کۆت و به‌ندێک، نه‌ک نابێته هۆی ئاژاوه
و ناسه‌قامگیریی، به‌ڵکو پڕۆسه‌ی دیموکراسیی پێشده‌خات و هاووڵاتییان
دڵنیاده‌کاته‌وه له ده‌رفه‌تی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان له‌ڕێی
رێکاری یاسایی و مه‌ده‌نییه‌وه.
ئازادیی و دیموکراسییه‌ت به‌و بانگه‌شانه ناپێورێن، که له زاری به‌رپرسان
و ده‌سته‌ڵاتدارانه‌وه گووێبیستی ده‌بین، به‌ڵکو له‌ڕێی ئه‌و یاسایانه‌وه
فه‌زا و مه‌ودای ئازادیی و دیموکراسییه‌تمان بۆ رونده‌بێته‌وه، که له
هه‌رێمدا ده‌رده‌چن و ده‌که‌ونه بوواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
یاسای خۆپیشاندانی هه‌رێمی کوردستان، هه‌مومانی توشی نیگه‌رانی کرد. ئه‌گه‌ریش
عه‌قڵیه‌تی زۆرینه ته‌حه‌کوم به یاساکانه‌وه بکات، ئه‌وا دیسان خه‌مێکی
گه‌وره به‌رۆکی گه‌له‌که‌مانی گرتووه. راسته به ده‌نگی زۆرینه
یاساکان ده‌رده‌چن، به‌ڵام له تێپه‌ڕاندنی ئه‌م یاسایه‌دا زۆرینه ته‌نها
بیری له رازیکردنی ده‌سه‌ڵات کردۆته‌وه نه‌ک خه‌می فراوانکردنی مه‌وداکانی
ئازادیی و دیموکراسی.
ئێمه بڕوامان به یاسایه‌ک هه‌یه که به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانی پێش
به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبیی و عه‌قڵیه‌ته پاوانخووازه‌کان بخات. گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
ئه‌و یاسایه بۆ پارله‌مان و گونجاندنی له‌گه‌ڵ پڕه‌نسیپه دیموکراسییه‌کان
و فراوانکردنی مافه‌کانی ئازادیی خۆپیشاندان، به پێویستییه‌کی هه‌نوکه‌یی
ده‌زانین. ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه به‌و جۆره‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، گه‌نده‌ڵیی،
نا دیموکراسییه‌ت، پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و پاشه‌کشه‌ی پڕۆسه‌ی
کرانه‌وه‌ی کوردستان گه‌شه‌ده‌سێنن. له‌و کاته‌دا، به‌رژه‌وه‌ندیی
حیزبه‌کان پێش به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانی ده‌که‌وێت، چونکه په‌رله‌مان
نابێت یاسا بۆ حیزب له زه‌مه‌نێکی تایبه‌تدا دابنێت، ئه‌و یاسایانه‌ی
پارله‌مان ده‌بێت نیشتیمانیی بن و بۆ چه‌ندان نه‌وه جێگه‌ی قبوڵکردن
بن.
رۆژنامه‌نوسانی هه‌ولێر:
1.- شوان سدیق
2- که‌مال چۆمانی
3- عه‌لی سدیق
4- هه‌ڵگورد سه‌مه‌د
5- ئیبڕاهیم عه‌لی
6- رێبوار ره‌زا چوچانی
7- دلشاد هه‌رته‌لی
8- رێبین فه‌تاح
9- ئاڤان فارس جاف
10- رابه‌ر فاریق
11. کامه‌ران محه‌مه‌د
12. به‌هره سدیق
13. مه‌حمود یاسین کوردی
14- ئاواره حه‌مید
15- سۆران عه‌زیز
16- به‌همه‌ن عومه‌ر
17- بیلال سه‌عید
18- سانا سلێمان
19- هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
20- خیڵان به‌ختیار
21- مه‌سعود عه‌بدولخاق
22- به‌شدار عوسسمان
23- عیسا خدر
24- نیاز عه‌بدڵڵا
25- فه‌رمان بڵباس
26- کۆشان عه‌لی زه‌مانی
27- مه‌ریوان حه‌سه‌ن
28- هه‌ژار ئه‌نوه‌ر
30- سه‌رخێڵ هاشم
31- هه‌نگاو هاشم
32- بارزان حه‌سه‌ن
33- ئاراڵ کاکل
springkurdishkampin@yahoo.com
|