٢۴\٣\٢٠١٠
رۆژنامهنووسان
تەنیا نین.

ئامادەکردنی: رەحمان غەریب
رۆژنامهنووسێکی گەرمیان باس لەوەدەکات کە هەوڵەکانی سەنتەری میترۆ
فاکتەرێک بوون بۆ چاوخشانەوەی دەزگای ئاسایشی گەرمیان بە بڕیاری
داخستنی ڕادیۆکەیانء داوا دەکات سەنتەر بەردەوام بێت لە ئاشکراکردنی
پێشیلکاریء بێ یاسایی بەرامبەر بە کاری ڕۆژنامەنوسی.
کاتژمێر 11ی بەیانی رۆژی 4ی ئازار لەکاتی دەنگدانی تایبەتدا،
مەفرەزەیەکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان بە بێ ئاگادارکردنەوەی
پێشوەختی بەڕێوەبەرو کارمەندان، رادیۆی (دەنگ) یان داخستء دەستیان
بەسەر ئامێرەکانیدا گرت.
ئازاد عوسمانی بەڕێوەبەری رادیۆکە بۆ میترۆ میدیا ئەوەی خستەڕوو، کە
ئەوان ئەو ڕۆژە وەک هەر ڕۆژێکی تر سەرقاڵی پەخشی ئاسایی خۆیان بوون
کاتێ مەفرەزەکەی ئاسایش خۆیانکر بە ژوری پەخشداء بریاری داخستنکەیان بە
«زارەکی» نەک« بەنوسراو» پێراگەیاندین.
ئازاد وتی « ئەوەندەی نەبرد سەنتەری میترۆ پەیوەندی پێوەکردینء
لێکۆلینەوەی دەستپێکردو پاشانیش پەیوەندی بە دەزگا بەرپرسەکانەوە کرد».
بە پێی یاسای ڕۆژنامەگەری لە کوردستان لەکاتی گرتنەبەری رێگای یاسایی
بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان لەبەر هەر هۆیەک بێت کە پەیوەندی بە
پیشەکەیەوە هەیە نابێت شوێنی کارو ماڵەکەی بپشکنرێت تەنها بە بڕیاری
دادەوەر نەبێتء دەبێت سەندیکای رۆژنامهنووسانی لێ ئاگاداربکرێتەوە.
ئازاد جەختی لەوە کردەوە ئەوان دەیانزانی ئەم بریارە «زارەکی»یەی
ئاسایشی گەرمیان پێشێلکاریە بەرامبەر ئازادی کاری رۆژنامهنووسی بۆیە
دڵنیا بوون کە دەبێت هەموو ئەو رێکخراوانەی لێئاگاداربکەنەوە کە پەرۆشن
بۆ ئازادیء ئازادی رادەبڕین.
وتی« دڵنیابوین سەنتەری میترۆ بێدەنگی لێناکات
چونکە رۆژنامهنووسانی گەرمیان پێشینەیان هەبوو لەگەڵ سەنتەری میترۆ.».
ئەو رۆژە سەنتەری میترۆ پەیوەندیکرد، بە قائیمقامی قەزای کەلارء
بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان داوایکرد دەستبەجێ ئەو فەرمانە
هەڵبوەشێتەوەو کەرەسەکانی پەخشی ڕادیۆکەیان بۆ بگەڕێننەوە چونکە
رادیۆیەکە ئیجازەی رەسمیان هەیە.
ئازاد وتی«ئەم هەوڵانە بەرهەمی هەبوو پاش چەند
کاتژمێرێک پەیوەندیمان پێوەکراو کەرەسەکانیان گەراندەوە.».
ئازاد یەکێک بوو لەو ڕۆژنامەنوسانەی کە بەشداریکرد لە کۆبونەوەی
رۆژنامهنووسان لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی. ئازاد لەو کۆبونەوەیەدا
مۆڵەتی پەخشی رادیۆکەی بەرزکردەوەو پرسیاریکرد، «ئێمە
مۆڵەتمان هەیە ئاسایش بۆ دێتە سەر ڕادێۆکەمان؟».
ئازاد وتی «هەموو ئەم هەڵوێستانە ئەمانگەیەننە
ئەو بڕوایەی بڵێن کە رۆژنامهنووسان تەنیا نین».
رادیۆی (دەنگ) لە مانگی شوباتی ئەمساڵ دامەزراوە، کۆمەڵێک کارمەندء
ڕۆژنامەنوس بە خۆبەخش کاری بۆ دەکەن. رۆژی پێنج کاتژمێر پەخش دەکات
مۆڵەتی شەپۆلی پەخشەکەیان لەلایەن وەزارەتی گەیاندنەوە پێدراوە.
هەروەها وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان مۆڵەتی کاتی پێداون بۆ پەخش.
|