په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٨\٢٠١٦

رۆژنامەنووسێکی ئاژانسی رۆژنیوز لە دهۆک تیرۆر کرا.

 


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ وەدات حوسێن عەلی ڕۆژنامەنووسی ئاژانسەکەمان ئاژانسی دەنگوباسی رۆژنیوز، لە شاری دهۆک، لە گەڕەکی ماڵتا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو دەڕفێندرێت و پاش چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی لە سەر ڕێگەی شارۆچکەی سێمێڵ - دهۆک، دەدۆزرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنیوز، وەدات تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هیچ کێشەو گرفتێکی نەبووە، دواتر لە ماڵ دەچێتە دەرەوەو لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دەڕفێندرێت و بۆ شوێنێکی نەزاندراو دەیبەن و پاش چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژەبەوەدەکەن، وەدات بەگوللە تیرۆر نەکراوەو تەنها بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانی لەدەستداوە.

جێگای باسە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاد لە چەند جارێک وەدات لە لایەن ئاسایشی دهۆکەوە بانگ کراوەو لێپرسینەوەی لێکراوە.

وەدات حوسێن عەلی لە ١٩٨٨ لە پارێزگای دهۆک لە دایکبووەو ماوەی چەند مانگێکە گرێبەستی لە گەڵ ئاژانسی رۆژنیوزدا واژۆ کردووە.


رۆژنیوز
١٣\٨\٢٠١٦
rojnewsso@gmail.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک