٥\٧\٢٠٢٢
رۆژنامەنووسێک، لەسەر کورد
سەرۆکوەزیرانی شەرمەزارکرد!

شوان سدیق
ھیچ کات وەکو ئێستە قسە لەسەر کورد ناکرێ، بەرگریکارەکانی کورد لە
کۆنگرە رۆژنامەوانیەکان پرسیاری شەرمەزاری لە سەرۆکەکان دەکەن.
کوردەکان خۆیان دیارنین، بەرپرس و گوتەبێژ و نوێنەریان لە کۆنگرەکان
ھەیە؟ کێ نوێنەرایەتی نەتەوەی کورد دەکات؟ وەڵامێکی قورسە، لە مەدرید
زۆر باسی کورد کرا بەڵام خۆیان لەوێ نەبوون!
باشووری کوردستان دەرفەتی قسەکردن و ئاراستەکردنی گوتاری گشتی ھەیە
لانی کەم بەناوی کورد قسەیەک بکەن یان ھەڵوێستێکیان ھەبێ، بەڵام ئەم
بەشەی کوردستان، پڕیەتی لە قەیرانی سیاسی و غیابی سەرکردە، ئۆرگانێکیش
نییە بەکەڵکی ئەوەبێ باسی دۆزی کورد بکات، لانی کەم بە ڕۆژئاواو
ئەمریکا بڵێ کورد بۆ سەوداو کڕین و فرۆشتن نییە!!
کۆنگرەکەی ناوەڕاستی ئەم حەفتەیەی شاری مەدریدی ئیسپانیا سەرانی ناتۆی
کۆکردبۆوە، ئامانجی سەرەکی کۆنگرەکە بۆ پرسی بەھێزکردنی ناتۆ بوو لەدژی
ڕووسیاو ڕێکەوتنی ئاشتەواوی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی تئەسکەندەنافیا
فینلاند و سوێد.
لەم کۆنگرەیە زۆر باسی کوردکرا لەلایەن دۆستەکانی کوردەوە پێیانوابوو
کورد ھاوپەیمانی رۆژئاوان، تورکیا دوژمنیانە!
کورد بەرگریکارن لە خۆیان، ڕۆئاوایش شانازی پێوە دەکردن، تەنانەت چەند
جارێک تورکەکان ئیتاڵییەکانیان تۆمەتبار دەکرد بەوەی بەرپرسانی
ڕۆژئاوای کوردستانیان بانگێشت دەکرد لە مێدیاکانەوە گرینگیان پێ دەدان،
لە شەقامەکانی ڕۆماو میلانۆ ئەردۆگانیان بەدیکتاتۆر ناوزەد دەکرد!
کاتێ ئەردۆگان ڕێزی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا
خاتوو (ئۆرسۆلا ڤان دێرلاین) نەگرت، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا (ماریۆ
دراگی)ی بەتوڕەبوونەوە لەسەر ئەو ڕەفتارەی ئەردۆگان گوتی "ئەردۆگان
دیکتاتۆرە".
لە کۆنگرەکەی مەدرید
رۆژنامەنووسێکی ئیتاڵی، ئۆریانا فالاچی ئاسا،
ڕووبەڕوو بەکورت و پوختی قسەکەی سەرۆک خۆی دایەوە بەڕوویداو بە دراگی
گوت "دوێنێ ئەردۆگان دیکتاتۆر نەبوو؟ ئەمڕۆ بۆچی بووەتە بابەتی سەرەکی
ناتۆ؟ ئەی
مەگەر کورد قارەمان و دژی داعش شەڕیان نەکرد؟!
ماریۆ دراگی سەرۆکوەزیران باش گوێی بۆ ڕۆژنامەوانەکە گرت بەڵام ڕۆیشت و
ھیچ وەڵامێکی نەبوو!!
پێگەی گڵۆبالیست لەڕاپۆرتێکیدا جەختی لەسەر ئەوەکردۆتەوە تورکیا ھەموو
کارێک یان ڕێکارەکانی دژی کوردەکان دەگرێتەبەر لەھەرکوێ بن..
ھەروەھا نووسیویەتی سوید و فینلاندا، بەناوی چوونە نێو ناتۆوە کورد
دەکەن بەپاروویەک و دەیدەن بەدەست ئەردۆگانەوە ئەویش لاریی نییە
پشتیوانیان بێ، بۆ نێو ناتۆ چونکە داوای ڕادەستکردنەوەی چەند کوردێک
دەکات!!
ئیتاڵیا
ماڵپهڕی شوان سدیق
|