٢٥\۴\٢٠١٠
رۆژنامه‌نووسى په‌نجه
زبر.

پێشڕِه‌و حه‌مید
ناساندنى کائینێک به‌ناوى ( رۆژنامه‌نووس ) ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده کارێکى
ئاسان نه‌بێـت ، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌که له‌ئێمه فۆرمى ئیشکردنى ئه‌و
کائینه نه‌ناسیته‌وه و ماندوبونى له‌کارکردندا توشى تێڕامانێکى
ویژدانى مه‌نان نه‌کات و کاره‌کانى نه‌بێته هۆکارى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌که‌له‌ئێمه
به‌مانا ڕاستى یه‌که‌ى خۆیى شوناسى رۆژنامه‌نووسى پێ نه‌به‌خشین ؟!
چونکه که‌سى رۆژنامه‌نووس کائینێکى ته‌واو جیاوازه‌و هه‌موو که‌سێکیش
ناتوانێت رۆژنامه‌نووس بێت و هه‌رچیش شوناسى رۆژنامه‌نووسى بۆخۆى دیارى
کرد ، مه‌رج نیه رۆژنامه‌نووس بێت ، به‌ڵام مه‌رجه خاوه‌ن قه‌ڵه‌م
بێت ئیدى په‌یامى نویسن و کارکردنى شوناسى پێده‌به‌خشێـت و ده‌یخاته
ده‌ره‌وه‌ى مانا ڕاستى یه‌کانى سیفه‌تى که‌سى رۆژنامه‌نووس و قه‌ڵه‌مه‌که‌یشى
خۆى خۆى ده‌ناسێنێت ؟!
پیشه‌ى رۆژنامه‌نووسى پیشه‌یه‌کى پیروزه‌و که‌سى رۆژنامه‌نووس هه‌میشه
به‌شێون به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى داخوازى و کێشه‌ىکانه به لایه‌نه‌په‌یوه‌ندى
داره‌کان و هه‌میشه خۆى وه‌ک بونه‌وه‌رێک له‌یاد ده‌کات و له‌به‌ر
پیرۆزى و به‌رپرسیارێـتى کاره‌که‌ى وه‌ک رۆژنامه‌نووسێک ئه‌وه‌نده‌ى له‌غه‌مى
خه‌ڵک و بێ لایه‌نى پیشه‌که‌یدایه نیوه‌ى ئه‌وه شوێن چاره‌سه‌رکردنى
کێشه‌کانى خۆى ناکه‌وێت و خۆى ده‌خاته په‌راوێزى چاره‌سه‌کردنى گرفته‌کانى
خۆیه‌وه‌و وه‌ک ( ئه‌وه‌ى تر) کار ناکات که له دواى بڵاو کردنه‌وه‌ى
هه‌رچاوپێکه‌وتنێکى به‌رپرسێکه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌رگاى پرسگه‌که‌یدا
ڕاده‌وه‌سێت و چاوه‌ڕوانى ڕه‌حمه‌تى کاکى به‌رپرس بکات تا له‌برى بڵاو
بونه‌وه‌ى وێنه‌که‌ی و سه‌ردان و قسه بیماناکانى خه‌ڵاتى بکات.
که‌سێک بخوازێت به‌مانا شوناسى رۆژنامه‌نووسى هه‌ڵبگرێت ، ده‌بێت به‌رله‌هه‌موو
شتێک شه‌ڕله‌گه‌ڵ مرۆڤه‌که‌ى ناوه‌وه‌ى خۆیدا بکات ، ده‌بێت هه‌میشه
له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنى قه‌ڵه‌مه‌که‌یدا ئاماده‌یى هه‌بێـت بۆ هه‌ڵگرتنى ئه‌و
هه‌موو ئیهانه‌کردنه‌ى که به‌رامبه‌رى ده‌کرێ ، به‌تایبه‌تى له
کوردستاندا که که‌سى رۆژنامه‌نووس هه‌میشه بونه‌وه‌رگه‌لێکى ناشرین و
نه‌فره‌تى یه له دیده‌ى ( حیزب و ده‌سه‌ڵات ) ه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و
رۆژنامه‌نووسانه‌ى که ڕۆژنانه فایله قه‌به‌کانى به‌رپرس و کۆلکه به‌رپرسه
گه‌نده‌ڵه‌کان ئاشکرا ده‌که‌ن و ڕ‌وى ڕاستى قاره‌مانێتى یان ده‌خه‌نه
به‌رچاوى ته‌واوى خه‌ڵکه‌وه و پێان ده‌ڵێن فه‌رمو خۆتان ببینن بزانن
چى مه‌عده‌نێکن ، بزانن ناشرینیتان به‌کوێ گه‌یشتوه ، بزانن چه‌ند
نابوتن ، چونه نه‌فره‌تنین ، چه‌ند شه‌هوه‌تبازان ، چه‌ند داوه‌شاون ،
چه‌ند ...... تد .
که‌م رۆژنامه‌نووس هه‌یه له کوردستاندا توشى ئیهانه‌کردن نه‌ببێت له‌لایه‌ن
کاربه‌ده‌ستانى ده‌وڵه‌ته‌وه و که‌م ڕۆژنامه‌نویسش هه‌یه و توشى
ئازار‌و گرتن نه‌بوبێت له‌لایه‌ن پیاوانى گه‌نده‌ڵى ده‌سه‌ڵاته‌وه ، که‌م
رۆژنامه‌نووسى بوێر هه‌یه هه‌ڕه شه‌ى کوشتنى لێنه‌کرابێت وه‌ک ئه‌وه‌ى
به هاوڕێمان شه‌هید ( سۆرانى مامه‌حه‌مه ) یانکرد .
که‌م رۆژنامه‌نووس هه‌یه له‌لایه‌ن به‌رپرسێکى گرگن و کۆلکه به‌رپرسێکه‌وه
سوکایه‌تى پێنه‌کرابێت یان به‌رده‌وام وه‌ک دێوه‌زمه‌یه‌ک به شوێنى یه‌وه
نه‌بوبێـت و هه‌میشه ئاره‌زوى کوشتنى نه‌کردبێت .
ئێستا له‌کوردستاندا دوو جۆرى دیارى له رۆژنامه‌نووس و له ئیعلامى هه‌یه
که ئه‌مه‌ى دواییان به‌هه‌مان شێوه ناوى له‌خۆى ناوه ( رۆژنامه‌نووس
) که له‌کاتێکدا جگه‌له ( ئیعلامى یه‌کى هه‌زیل ) ناتوانرێت له‌وه
باشتر شوناسى بۆدیارى بکرێت به‌ڵام ده‌کرێ به‌هه‌مان هاوشێوه‌ى هه‌زیل
ناوى لێبنرێت ( قه‌ڵه‌مێکى بارگاوى بوو ) که هه‌ردووکیان له‌یه‌ک
کاتدا و هه‌ریه‌که‌یان به‌فۆرمى تایبه‌تى خۆیى به‌رده‌وام له‌کارکردندان
:
( رۆژنامه‌نووس ) که‌سێکه که به‌رده‌وام له‌جه‌نگه‌که‌دا یه‌و چاو نه‌ترسانه
سه‌نگه‌ره‌کان ده‌پشکنێ و نهێنى یه‌کان ئاشکرا ده‌کات و چیرۆکه‌کان وه‌ک
خۆى ده‌گێڕێته‌وه .
که‌سى ( ئیعلامیى ) بونه‌وه‌رێکه هه‌میشه له جه‌نگه‌کاندا هه‌ڵهاتو
وه و هه‌وڵى شاردنه‌وه‌ى زیاترى نهێنى یه‌کان ده‌دات و ئارایشتى ڕاسته‌قینه‌کانى
چیرۆکه‌کان ده‌کات و به‌رده‌وام ته‌ریق بونه‌وه‌کانى خۆیى له‌به‌رچاوى
خه‌ڵک و ویژدانى ناوه‌وه‌ى خۆى جارێک له مردنى سیمبولى قه‌ڵه‌مه‌که‌ی
و که‌سایه‌تى خۆى نزیکى ناکاته‌وه و هیچ کاتێکیش نایه‌وێت بۆ ته‌نها
جارێک قه‌ڵه‌مه‌که‌ى له مه‌زاد خانه‌ى سوکایه‌تى پێکردندا بهێنێته ده‌ره
وه و ڕێز بۆ قه‌ڵه‌مه‌که‌ى وه‌ربگرێته‌وه و وه‌ک قه‌ڵه‌مه‌کانى تر ته‌نها
چه‌ند چرکه‌یه‌ک یاخى بون هه‌ڵببژێرێت تا بزانێت ده‌ستخۆشیى لێکردنى به‌رپرسه‌کان
تام به‌خشه یان سوپاسى کرێکارێکى په‌نجه زبرى به‌ش خوراو .
|