رۆژنامه‌نووس (رابه‌ر
ره‌شید) له‌لایه‌ن هه‌ندیَ له ته‌جاوزچییه‌كانی
(شارۆچكه‌ی پردیَ)وه هه‌رِه‌شه‌ی لیَ ده‌كریَت.
سه‌نته‌ری رِۆشنبیری پردیَ و ناوه‌ندی چاك به
توندی دژ به هه‌رِه‌شه‌كردنن له مامۆستا رِابه‌ر ده‌وه‌ستنه‌وه .

هه‌ر له دوای پرۆسه‌ی رووخاندنی رژیَمی ئه‌نفال و خویَن و
ره‌شه‌كوژی و هاتنه كایه‌ی سه‌رده‌میَكی نویَ و گه‌رِانه‌وه‌ی
ئه‌وانه‌ی له شار‌و زیَدی خۆیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كرابوون و
له ئۆردوگا و شاره‌كانی هه‌ریَمی كوردستان ده‌ژیان، له زۆربه‌ی
شارۆچكه‌كانی سنووری پاریَزگای كه‌ركووكدا، كه‌سانیَكی دڵسۆز‌و خه‌مخۆر
چ وه‌كو رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ندو رووناكبیری زۆربه‌ی كایه‌كانی
ژیان توانییان ته‌كانیَك به ره‌وتی پیَشكه‌وتنی رۆشنبیری و هونه‌ری
و وه‌رزشی بده‌ن و شانبه‌شانی كه‌سانیَكیتر خۆ نه‌ویستانه شان
بده‌نه به‌ر باری گرانی هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی
كه ساڵانیَكی زۆر بوو، ژیَر ده‌سته‌ی سته‌می به‌عس بوو. یه‌كیَك له‌و
تاكه رۆژنامه‌نووسه دڵسۆزانه‌ی شارۆچكه‌ی پریَ-ش نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس
(فازڵ ره‌شید- ناسراو به رابه‌ر ره‌شید) بوو، كه هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌رِانه‌وه‌ی
بۆ شارۆچكه‌ی پردیَی سه‌ر به پاریَزگای كه‌ركووك وه‌كو رۆژنامه‌نووسیَكی
چه‌پ و سه‌ربه‌خۆ كه‌وته خه‌می دامه‌زراندنی سه‌نته‌ریَكی
رۆشنبیری سه‌ربه‌خۆو له‌و رۆژه‌وه‌ش تا ئیَستا له ئه‌نجامی خستنه‌رِووی
كیَشه‌كانی شارۆچكه‌كه‌و ده‌وروبه‌ری و كه‌موكورِی و پۆخله‌واته‌كانی
شاره‌وانی و به‌رپرسانی شار چ له بڵاوكراوه‌ی (پردیَی ئازاد) كه
تایبه‌ته به شارۆچكه‌كه‌و له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری رۆشنبیری پردیَ-وه ده‌رده‌چیَ
كه رابه‌ر ره‌شید به‌رپرسیَتی و چ له هه‌ردوو ته‌له‌فزیَوی
ئازادی كه‌ركوك و هه‌ولیَرو هه‌فتانه‌مه‌ی هه‌واڵ و ریَگای
كوردستان و چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی تر. چه‌ندینجار كه‌وتۆته به‌ر
په‌لامارو هه‌رِه‌شه‌ی نابه‌رپرسانه‌ی به‌رپرسانی حزبی و حكومی و هه‌تا
خودی هیَزه فره ره‌گه‌زه‌كانیش. دوا جاریش له‌رۆژی 8/12/2007 له ئه‌نجامی
بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره (42)ی بڵاوكراوه‌ی پردیَی ئازاد كه زمانحاڵی سه‌نته‌ری
رۆشنبیری پردیَیه‌و له‌سه‌ر مانشیَتیَك كه به‌ناونیشانی (دروست كردنی
ریزه دوكانی ته‌وجاز به‌رده‌وامه و ده‌سه‌ڵاتدارانی حزبی و
حكومیی پردیَش بیَ ده‌نگ!!)، دوو كه‌س له‌و ته‌جاوزچیانه كه یه‌كیَكیان
جیَگری به‌رِیَوه‌به‌ری ناحیه‌ی پردیَیه‌و ئه‌ویتریشیان چه‌كداری لایه‌نیَكه
به ته‌له‌فۆن و رووبه‌رِووش هه‌رِه‌شه‌یان له رۆژنامه‌نووسی ناوبراو
كردوه كه هه‌رگیَز له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی
له‌سه‌ر دوكانی ته‌جاوز ده‌ینوسیَت لیَی خۆش نابن و جیَگه‌ره‌كه‌ی
به‌رِیَوه‌به‌ری ناحیه كه كابرایه‌كی كه‌م ئه‌ندامه زۆر قسه‌ی
ناشیرینی ئاراسته كردووه. به‌ڵام رابه‌ر ره‌شید ریَگای یاسایی گرتۆته
به‌رو كیَشه‌كه‌ی بردۆته به‌رده‌م دادگا.
زۆبه‌ی به‌رپرسه‌كانی شارۆچكه‌ی پردیَ كه له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه
دانراون كه‌سانیَكی نه‌شیاون و ته‌نها خه‌می گیرفان پرِ كردن و
ته‌جاوز كردنیانه له‌سه‌ر زه‌وی و زاری شاره‌وانی و حه‌په‌لووشكردنی
سه‌ره‌وت و سامانی گه‌ل و جه‌ماوه‌ری كورد‌و توركمانی
شارۆچكه‌كه‌ش نارِه‌زاییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌و كار‌و كرده‌وه خه‌راپانه‌ی
ته‌جاوزكاران لا دروست بووه‌و هیچ دوور نییه گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان
له دژی ئه‌و ره‌فتارو دیارده دزیَوانه ئه‌نجام بده‌ن.
شایانی باسه هه‌ر له هه‌مان رۆژدا راگه‌یاندنی سه‌نته‌ری رۆشنبیری
پردیَش به‌یاننامه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه كه ئه‌مه‌ی
خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هه‌ندیَ له ته‌جاوزچییه‌كانی شار،
سه‌ره‌رِای ته‌جاوزكردنیان هه‌رِه‌شه له سه‌رۆكی سه‌نته‌ری رۆشنبیری
پردیَ ده‌كه‌ن.
جه‌ماوه‌ری كورد‌و توركمانی تیَكۆشه‌ری پردیَ..
حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان...
خه‌مخۆران و دڵسۆزانی پاراستنی سیمای شار....
هه‌روه‌كو ئاشكرایه له‌دوای پرۆسه‌ی له گۆرِنانی رژیَمی به‌عس
و هاتنه‌كایه‌ی سه‌رده‌میَكی نویَ و وه‌رچه‌رخانیَكی میَژوویی،
ده‌بوایه گۆرِانكارییه‌كان تیَكرِای بواره‌كانی ژیانیان بگرتبوایه‌وه‌و
هه‌وڵی سرِینه‌وه‌ی ئاسه‌واری كرده‌وه‌كانی حزبی به‌عسی ئه‌نفالچی
و دوژمن به گه‌لیان بدابوایه، كه‌چی زۆر به داخه‌وه له ئه‌نجامی
حاڵی نه‌بوونی هیَزی فره‌رِه‌گه‌زه‌كان له نه‌ریتی چاوچنۆكی و ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی
كه وه‌كو پاشماوه‌ی به‌عس مۆریكانه ئاسا به ناخی ژماره‌یه‌كی زۆری
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری به گشتی و كۆمه‌ڵگای پردیَ به تایبه‌تی
رۆچوو بووه خواریَ و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی له دانانی
كه‌سانیَكی خه‌مساردو ناشایسته له شویَنی هه‌ستیارو درِدۆنگی لایه‌نه
سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری و داكۆكیكردن له هه‌موو هه‌نگاویَكی
خه‌راپی كه‌سانی سه‌ربه‌خۆیان، ته‌نها به مه‌به‌ستی دڵنه‌رِه‌نجاندن
و دوور نه‌كه‌وتنه‌وه‌یان له حزب و تیَكه‌ڵ كردنه‌وه‌ی كه‌سانیَكی
سه‌رده‌می به‌عس له‌پرۆسه‌ی به‌رِیَوه‌بردنی كایه‌كانی شار. تا كار گه‌یشته
ئه‌وه‌ی هه‌ڵپه‌ی ته‌جاوز كردن له‌سه‌ر زه‌وی و زاری شاره‌وانی ببیَته
دیارده‌یه‌كی ئاسایی لای كه‌سانیَك، جا چ له ژیَر په‌رده‌ی كوردایه‌تی
و حزبایه‌تییه‌وه بیَ، یان له ژیَر هه‌ر په‌رده‌و پاساویَكی تره‌وه،
به جۆریَك كه ئه‌وه‌ی له شاردا ته‌جاوز نه‌كات به بیَده‌سه‌ڵات
و كاڵفام و هه‌تا بیَ ئه‌قڵیشی ناوزه‌د بكه‌ن. هه‌ر له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی
(سه‌نته‌ری رۆشنبیری پردیَ)ش له‌لایه‌ن كه‌سانیَكی دڵسۆزی كورد‌و
توركمانی شارۆچكه‌ی پردیَ-وه‌و شاندانه به‌ری ئه‌ركیَكی ئه‌سته‌م
و گران، كه ئه‌ویش هۆشیاركردنه‌وه‌و ئاشناكردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای
پردیَ و ده‌وروبه‌ری بوو به بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی و پرانسیپه جۆراوجۆره‌كانی دیكه‌ی كایه‌كانی ژیان. به‌ڵام
به‌داخه‌وه پاشه‌كشه كردنی برا توركمانه‌كان و هه‌وڵی ده‌ست
تیَوه‌ردانی حزبایه‌تی و په‌لكیَش كردنی بۆ ئاقاریَكی نامۆ به
په‌یرِه‌و و پرۆگرامی سه‌نته‌ره‌كه‌و ئه‌و ئامانجانه‌ی كه سه‌نته‌ره‌كه‌ی
له پیَناودا دامه‌زراوه، سه‌نته‌ری رۆشنبیری پردیَ ناچار بوو زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری چالاكییه‌كانی بكه‌ویَته سه‌ر سه‌رۆكی سه‌نته‌ره‌كه‌و
دریَژه‌دان به ده‌ركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی (پردیَی ئازاد) وه‌كو
بڵاوكراوه‌یه‌كی راستگۆ كه كه‌موكورِی و دیارده نا شارستانییه‌كانی
شار بڵاوبكاته‌وه، له‌م پیَناوه‌شدا هه‌میشه خودی سه‌رۆكی سه‌نته‌ره‌كه
بكه‌ویَته به‌ر هه‌رِه‌شه‌و گورِه‌شه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌نها خه‌میان
پرِ كردنی گیرفانی هه‌رگیز پرِ نه‌بووی خۆیانن، ئه‌ویش چ به ناوی
خزمایه‌تی ئه‌مو ئه‌وو بیَ منه‌تییان له ده‌سه‌ڵاتی پردیَ كه به
داخه‌وه ده‌توانین به راشكاوانه بڵیَین ئه‌نجامدانی كاری ته‌جاوزات
به به‌رچاوی حكومه‌ت و حزب و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی بیَ
ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریَكی گونجاوو بنه‌برِ بۆ دیارده‌ی ته‌جاوزات دابنریَت،
به‌ڵكو حاڵ گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌ندیَ له كارمه‌ندانی نیَو كایه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتیش وه‌كو خه‌ڵكه ته‌جاوزچییه‌كانی تر ده‌ست به ته‌جاوز بكه‌ن
و كه‌سیش لیَپیَچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كات.
جه‌ماوه‌ری خۆرِاگرو ده‌ستپاكی پردیَ...
زۆر به داخه‌وه وا به به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ته‌جاوز ده‌كریَت
و ده‌سه‌ڵاتیش هیچ وه‌ڵامیَكی ئه‌ریَنی نییه، تا ته‌جاوزكاران به
جۆریَك سڵ به به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌و ئه‌نجوومه‌ن و شاره‌وانی
و بنكه‌ی پۆلیسیش نه‌كه‌نه‌وه‌و بكه‌ونه هه‌رِه‌شه كردن له‌سه‌رۆكی
سه‌نته‌ری رۆشنبیری پردیَ و پیَی بڵیَن: (هه‌رگیز لیَت خۆش نابین
و لیَت به‌سه‌ر ناچیَ!!) ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی نووسینی مانشیَتی ژماره
(42)ی بڵاوكراوه‌ی پردیَی ئازاد كه به ناونیشانی (دروست كردنی ریزه
دوكانی ته‌جاوز به‌رده‌وامه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی پردیَش بیَ ده‌نگن) ، ئه‌م
هه‌رِه‌شانه‌ش له‌لایه‌ن دوو كه‌س له‌و ته‌جاوزچییانه‌وه بوو له رۆژی
شه‌ممه‌ی ریَكه‌وتی 8/12/2007 . ئیَستاش كیَشه‌كه وا له به‌رده‌م
دادگادایه‌و هیوادارین یاساش ره‌وتی ئاسایی خۆی وه‌ربگریَت و
ریَگه به كه‌سانی ته‌جاوزچی نه‌دات. سه‌ره‌رِای ته‌جاوز كردن و
بیَ یاساییه‌كانیشیان هه‌رِه‌شه له خه‌مخۆرانی شار بكه‌ن. له
كاتیَكدا كه سه‌رۆكی سه‌نته‌ری رۆشنبیری پردیَ (فازڵ ره‌شید) ناسراو
به رابه‌ر ره‌شید (ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
و فیدراسیۆنی رۆژنامه‌نووسانی جیهان و په‌یامنیَری ته‌له‌فزیۆنی
ئازاد)یشه‌و له‌لایه‌ن به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌و ئه‌نجوومه‌ن
و هیَزی فره ره‌گه‌زه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌وه
به فه‌رمی ناسراوه‌و ریَپیَدراوه.
لیَژنه‌ی راگه‌یاندنی سه‌نته‌ری رۆشنبیری پردیَ
8/12/2007
هاوكات ناوه‌ندی چاك به توندی دژ به هه‌ر هه‌رِه‌شه‌یه‌ك ده‌وه‌ستیَته‌وه
بۆسه‌ر دۆستی خۆشه‌ویستی
چاك مامۆستا رِابه‌ر رِه‌شید
, پاڵپشتی خۆی بۆ داخوازه‌كه‌ی سه‌نته‌ری رِۆشنبیری پردیَ ده‌ره‌برِیَت
.
ناوه‌ندی چاك
www.chak.be
9-12-2007
|