رِۆژنامهى((كوردستان
رِاپۆرت))له‌نێوان ئهخلاَق و به‌رپرسیاریه‌تیدا.
- رِونكردنهوهیهك بۆ كوردستان رِاپۆرت -

سه‌میر حسێن
*
هه‌ركه‌سێك له هه‌ر كار‌و پیشه‌یه‌كدا بێت، ده‌بێت بزانێت خه‌ریكى چى
یه و چۆن كار ده‌كات، گرنگ نیه ده‌وڵه‌مه‌ند بیت یان كرێكار، سیاسى
بیت یان رِۆشنبیر، به‌پرس بیت یان كه‌سێكى ساهه، گرنگ ئه‌وه‌یه له
هه‌رشوێنێك و له هه‌ربوارێكدا بیت ئهركو به‌رپرسیاریه‌تى خۆت ئه‌نجام
بده‌یت، ئهمرِۆ له‌كوردستاندا ئه‌وه‌ى كه بوته جێگه‌ى سهرسورِمان
بێتاقه‌تى، ئه‌وه‌یه كه بهرِاستى زۆركه‌س هه‌یه له گه‌لێك بواى هه‌ستیار
و گرنگدا كارده‌كات بهبىَ ئه‌وه‌ى بزانێت خه‌ریكى چى یه و چیده‌كات،
و چۆن له‌گه‌ڵ پیشه‌كه‌ى یان كاره‌كه‌ى هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، له به‌رئه‌وه
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانى گه‌نده‌ڵى و فاسدبونى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى ئه‌وه‌یه
كه بهرِاستى، زۆرێك هه‌یه له بوارى كاره‌كه‌یدا له‌برى ئه‌وه‌ى خه‌ریكى
كاره‌كه‌ى خۆى بێت، خۆى خه‌ریك ده‌كات به كۆمه‌ڵك كارى دیكه‌وه كه
كارى ئه‌و نیه، له‌وه‌ش ترسناكتر ده‌زگا هه‌ستیاره‌كان و ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى
كه پێویسته ببنه میمبه‌رێك بۆ ده‌رخستنى رِاستیهكان، ده‌بینه
جێگه‌ى ململانى شه‌خسى و كۆمه‌ڵێك شهرِى حیزبى و یه‌كلایكردنه‌وه‌ى
كۆمه‌ڵێك شهرِى به‌سه‌رچوو، كه بهرِاستى ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌ى كه
هه‌یه ونى ده‌كه‌ن و له كۆتایى دا هه‌موو ئه‌ركه‌كه‌ى خۆیان ون ده‌كه‌ن،
به‌هه‌رحاڵ نامه‌ێت زۆر درێژه به‌و قسانه بده‌م و دێمه سهرمهبهستهكهم.
له رِۆژنامهى كورستان رِاپۆرت (له ژماره 447 ى 3 حوزه‌یرانى 2008 )
چاوپێكه‌وتنێكم له‌گه‌ڵدا سازكراوه وه‌كو به‌پرسى (رِێكخراوى گرین بۆ
رِاهێنانى مه‌ده‌نى) سه‌باره‌ت به رِهوشى رِێكخراوهكان له‌كوردستان
و هۆكارى سستبوونیان و به‌گشتى و له باره‌ى كۆمه‌ڵێك
لهكێشهكانیانهوه، له‌كاتێكدا، من پێم خۆش بوو وه‌كو ئه‌وه‌ى كه
رِێكخراوێكمان هه‌یه ماوه‌ى دووساڵه كار ده‌كه‌ین بهبىَ به‌بێ هیچ
به‌رامبه‌رێك و ته‌نیا رِێكخراوێكین له‌كوردستاندا كه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى
ماددى و مه‌عنه‌وى نیه پشتگیرى ئه‌م رِێكخراوه بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
یه‌كێك بوو له‌و رِێكخراوانهى كه گه‌لێك كارى گرنگى ئه‌نجام داوه له
زۆربه‌ى لایهنكاندا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و رِێكخراوانهى كه چه‌ندین
ده‌فته‌ر دۆلاریان وه‌رگرتوه و بچوكترین كاریگه‌ریان نه‌بوو له‌سه‌ر
بچوكترین مه‌سه‌له و خه‌ریكى سیخورِى و چه‌واشه‌كردنى رِاستیهكانن،
له‌كاتێكدا ئه‌م رِێكخراوه گه‌لێك كارى گرنگى ئه‌نجامداوه به‌هه‌رحاڵ،
رِۆژنامهى كوردستان رِاپۆرت، به‌شێك له‌و حهقیهقهتهى خستوه‌ته
رِوو، پێم خۆش بوو كه ئه‌و رِۆژنامهیه بتوانێت ئه‌و رِێكخراوانه
یان ئه‌و لا یهنانه به‌سه‌ربكاته‌وه و رِاستى مه‌سه‌له‌كان بخاتهرِوو.
هه‌رچه‌نده بهرِاستى من هیچ باكم نیه له‌و قسانه‌ى كه كردوومه و
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌شیمان نیم له‌و رِاستیانهى خستومه‌ته رِوو، ئه‌وه
ساده‌ترین و ساناترین گه‌نده‌ڵى و بێماناى رِێكخراوهكانه له‌كوردستاندا
و زۆر زیاتر له‌وه‌ى كه من قسه‌م له‌سه‌ركردوون گه‌نده‌ڵترو دیلترو
كۆیله و ژێرده‌سته‌ى حیزبن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بچوكترین كاریگه‌ریان
نه‌بووه له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نوس سازه‌كان، و هه‌رچه‌نده پێموایه
كه ئه‌زمونى رِێكخراوهى به‌م شێوه‌یه برِوات ده‌بێت ئه‌زمونێكى
قێزه‌ون و بێ‌مانا و ناتوانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكات، سهرِهراِى ئه‌وه
خودى خۆى ده‌بێته كێشه و گرفت بۆ داهاتوى ئه‌م ولاَته، چونكه حهقیهقهتى
هه‌مووشتێك ئه‌وه‌یه كاتێك هه‌شتێك بۆ مه‌به‌ستى خۆى كارى نه‌كرد ئهوهكاته
له مهستهكهى خۆى لاده‌دات وبه‌ره‌و ئاقارێكى وێرانكه‌ر دهرِوات،
به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ى كه جێگه‌ى نیگه‌رانى یه له‌و رِۆژنامه بهرِێزه
و جێگه‌ى پرسیاره ئه‌وه‌یه كه قسه‌یه‌كیان دابه‌زاندوه كه به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك من ئه‌و قسه‌یه‌م نه‌كردوه و ئاماده‌م به‌هه‌موشێوه‌یه‌ك به‌رگرى
بكه‌م له‌و بۆچونه‌م، له‌كاتێكدا نیگه‌رانى من ئه‌وه‌یه كه ئه‌م
رِۆژنامه بهِرێزه له‌برى ئه‌وه‌ى بێت ئه‌م مه‌سه‌له زیاتر قسه‌ى له‌سه‌ر
بكات بنه‌ماى مهبهستهكهى بگه‌یه‌نێت كه بۆچى ئه‌و ناعه‌داله‌تیه
گه‌ورانه هه‌یه له كوردستاندا ومهسهلهكان بگه‌یه‌نێته خه‌ڵكى،
كه چى دێت سود له رِێكخراوێك وه‌رده‌گرێت و مه‌سه‌له‌كان به
شێوه‌یه‌كى دیكه سیاغه ده‌كاته‌وه و به شێوه‌یه‌كى سیاسى مه‌سه‌له‌كه
ده‌خاته رِوو . من له قسه‌یه‌كدا وتوومه:
((ده‌بێ ئه‌وه بڵێن
زۆربه‌ى رِێكخراوهكان به‌یه‌ك ته‌له‌فۆن داده‌خرێن له‌لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه
چونكه زۆربه‌ى رِێكخراوهكانى كوردستان له ژێر چاودیرى كهسیهتێكى
حیزبیدان و له ژێر چاودێرى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى حیزبهكاندان و
زۆبه‌ى رِێكخراوهكان به ئیعاز ئیش ده‌كه‌ن)).
كه‌چى ئه‌و رِۆژنامه به‌ڕێزه مارشێتهكهى گۆرِى وه به‌م شێوه‌یه و
ده‌نوسێت:
( (سه‌میر حسین) به‌ڕێوه‌به‌رى ِرێکخراوى گرین:
((زۆبه‌ى رِێكخراوه مهدهنیهكانى سلێمانى له
ژێر چاودێرى ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسیدان))
له‌كاتێكدا من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسى سلێمانیم نه‌كردوه، ئه‌وان دێن
مه‌سه‌له‌كان ده‌كه‌نه مه‌سه‌له‌یه‌كى سیاسى و گوایه رِێكخراوهكانى
سلێمانى به‌و شێوه‌یه‌ن، چونكه سلێمانى له ژێر دهسهلاَتى یه‌كێتى
دایه، بهلاَم هه‌ولێر بێ به‌ریه له‌ومه‌سه‌له‌یه، ئه‌م ههڵگهرِانهوهیه
دوو خوێندنه‌وه هه‌ڵده‌گرێت به رِاستى:
1- زیادكردنى قسه‌یه‌كه
كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه نه‌كراوه و دروستكردنى مه‌سه‌له‌یه‌كه.
2- یارێكى سیاسى
بێمانایه كه كوردستان رِاپۆرت ده‌یكات له‌سه‌ر رِێكخراوێكى وه‌كو
ئێمه بۆ تێكدانى مه‌سه‌له‌كان و بێماناكردنیان، له‌كاتێكدا كه نازانم
بۆچى كوردستانه‌كه‌ى كردوه‌ته (سلێمانى) ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێكى سیاسى نه‌بێت،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌وه جگه له‌وه‌ى كه ئه‌و رِۆژنامهیه نیشانه‌ى
پرسیار له‌سه‌ر خۆى داده‌نێت و دیاره جگه له ئه‌ركه‌كه‌ى خۆى ده‌بێت
ئامانجێكى دیكه‌ى هه‌بێت، ئه‌گینا ئیشى به‌وه‌نیه كه‌بێت مزایدهیهكى
سیاسى بكات به وشه‌كانه‌وه.
پێویسته ئه‌وه بخه‌مه رِوو كه من مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه كه بڵَێم
بۆچى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ت خستوه‌ته رِوو یان وه‌كو پاكردنهوهیهك،
نه‌خێر من هیچ منه‌تم نه به سلێمانى و نه به‌هه‌ولێره، به‌ڵكو وه‌كو
حه‌قیقه‌تێك كه ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك شتن كه په‌یوه‌ست نین به‌منه‌وه،
ئهمرِۆله كوردستان رِێكخراوهكان به‌گشتى په‌تاو كێشه‌یه‌كیان
تێكه‌وتوه كه تاوانبارى یه‌كه‌م (پارتى و یه‌كێتین) له‌و مه‌سه‌له
ئیدى پێویست ناكات بێن كێشه‌كان بهیهكلایهنه باسبكه‌ین و شته‌كان
بچوكبكهینهوه به‌و شێوه‌یه‌ى كه رِۆژنامهكه یان ئه‌وه كه‌سه‌ى
كه مه‌به‌ستیه‌تى مه‌سه‌له‌كان بخاته رِوو، یان ده‌بێت، كارنه‌كه‌ین
یان، ده‌بێت به‌و شێوه‌یه بیكه‌ین كه كراوه، چونكه ئه‌وه ئه‌ركێكى
ئه‌خلاقى و مرۆى و بهرپرسیارهتێكه، و هه‌ركه‌سێك توانى بچوكترین چه‌واشه‌كارى
بكات له هه‌ركارێكدا ده‌توانێت ده‌ستببات بۆ گه‌وره‌ترین شت، ئه‌مه
ته‌نیا رِونكردنهوهیهكى ساده‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه له هه‌ركارێكدا
دیكه‌ین پێویست بزانین چى بكه‌ین وخهریكى چین، چونكه ئه‌وه‌ى كه
ئێمه ده‌نوسێته‌وه مێژووه، و هه‌ركه‌سێك بهپاكى و به فیڵَو ته‌ڵه‌كه‌بازى
كاره‌كان بهرِێوهبهرێت له‌داهاتوودا ده‌رده‌كه‌وێت و مێژوو خۆى
برِیارى له‌سه‌ر ده‌دات، رِاسته ئهمرِۆ كوردستان بوته بازارێكى تێكهڵوپێكهڵ
قێزه‌ون و هه‌موو شته‌كان به‌سه‌ریه‌كدا تێكوپێكدراوه، بهلاَم ههرِ
رِۆژێك ده‌بێت مه‌سه‌له‌كان ده‌خرێنه رِوو رِاستیهكان ئاشكرا ده‌بن.
بۆیه ئه‌ركى ئێمه ئه‌وه‌یه كه رِاستیهكان بخه‌ینه رِوو نه‌وه‌كو
مه‌سه‌له‌كان چه‌واشه بكه‌ین، هیوادارم كوردستان رِاپۆرت
رِونكردنهوه بدات له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ى كه كردویه‌تى و باسى
شته‌كان رِاست بكاته‌وه و ئه‌و یارى یه له شوێنێكدا بكات كه
په‌یوه‌سته به‌وه‌وه، نه‌ك بێت له‌سه‌ر رِێكخراوێك كه به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ست نیه به هیچ لایه‌ن و كه‌سێكه‌وه و
به‌سه‌ربه‌خۆى هه‌مووكاره‌كانى خۆى ده‌كات و مه‌رامى سیاسى خۆى
به‌كاربهێنێت. مزایهدهى سیاسى پێوه‌بكات بۆ ئافه‌رینێك، هه‌رچه‌نده
ئه‌و قسه‌یه زۆر به‌لاى منه‌وه گرنگ نیه، و حه‌قیقه‌تێكه نكۆڵى
لێناكرێت، بهلاَم شتێكه له خۆوه دروستكراوه، ئیشى رِۆژنامه
ئه‌وه نیه كه مهسلهكان تێكبدات، به‌ڵكو ئیشى ئه‌وه‌یه شته‌كان
وه‌كو خۆى بخاته رِوو.
*
به‌پرسى رِێکخراوى گرین بۆ رِاهێنانى مه‌ده‌نى.
Gce_2006@yahooo.com
|