١٩\٧\٢٠١٠
رۆژ نییه تابلۆیه‌کی
شه‌رمه‌زاریی نه‌بینین، ئیدی به‌سه!

کاردۆ بۆکانی
له ڕوانگه‌ی کۆمه‌لگای نێونه‌ته‌وه‌یی دا کوردستان چۆن ده‌بیندرێ،
ئایا گه‌لی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی شیاوی خۆ-به‌ڕێوه‌به‌ری و سه‌ربه‌خۆیی
ده نرخێندرێ یا نا. له‌و بابه‌ته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م که تیشک بخه‌مه
سه‌ر چه‌ند مژاری ناخۆش و دڵته‌زێن که پێویسته هه‌ر تاکێکی کورد به
هه‌ندی وه‌ربگرێ و له چاره‌سه‌رکردنیان دا خۆی به به‌رپرسیار و ئه‌رکدار
بزانێ.
ڕۆژنامه‌ی به ناوبانگی بریتانیایی، 'گاردیان' که زیاتر چینی ئاکاد‌ێمی
و لایه‌نی سیاسی ده‌یخوێننه‌وه باس له دیارده‌ی قێزه‌ون و نامرۆڤانه‌ی
خه‌ته‌نه‌ی کچان ده‌کات له باشووری کوردستان و وڵاتی ئێمه وه‌کوو
وڵاتێکی هه‌ره پاشکه‌وتوو ده‌خاته به‌ر چاوی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی
و گه‌لی ئێمه وه‌کوو گه‌لێک ده‌نرخێنێ که هیچ کات شیاوی سه‌ربه‌خۆیی
نییه. دیارده‌ی خه‌ته‌نه که ته‌نانه‌ت له زۆربه‌ی وڵاتانی هه‌ره
پاشکه‌وتووی جیهانیش دا نه‌ما‌وه، به داخه‌وه له کوردستانی ئێمه
دا هه‌ر هه‌یه و بۆته ئامێرێکی ده‌ستی ئه‌وکه‌سانه‌ی که خوازیاری
ناشیرین و پاشکه‌وتوو نیشان دانی روخساری کوردستانن له ناو کۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌ویی دا.
مه‌به‌ست له خه‌ته‌نه کردنی ژن چیه و بۆچی ده‌بێ هه‌ر له چه‌ند
وڵاتی ئه‌فریقی و کوردستان دا مابێت. حکومه‌تی کوردی له باشووری
کوردستان له پێناو بنبڕکردنی ئه‌و دیارده د‌ژه مرۆڤانه‌یه دا چی
کردووه و ئه‌گه‌ر هیچی نه‌کردووه، گه‌لی ئێمه له باشوور چۆن به‌ر
هه‌ڵستی ئه‌و هیچ نه‌کردنه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆته‌وه؟ زۆر سوپاس بۆ ئه‌و
هیچ کردنه یا ئه‌و هیچ نه‌کردنه، که ئێمه‌ی هێناوه‌ته ڕاده‌ی وڵاته
هه‌ره پاشکه‌وتووه‌کانی دونیاوه. ئه‌لبه‌ت له بیرمان نه‌چێ که له
هیچ وڵاتێکی پاشکه‌وتووی دونیاش دیارده‌ی فره‌ژنی نه‌بوه به یاسا. له
زۆر وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ئه‌و دیارده‌یه وه‌کوو نه‌ریت و داب هه‌ر
ماوه به‌ڵام به یاسا نه‌بووه و ڕه‌نگی یاسایی نه‌گرتووه. ئایا به
ڕاستی ئێمه له‌و گه‌له هه‌ره دواکه‌تووه‌کانی سه‌ر زه‌و‌ین که له
نێومان دا کچان خه‌ته‌نه ده‌کرێن و دیارده‌ی فره ژنی له ناو یاسای
بنه‌ڕه‌تی ولات دا تۆمار کراوه؟ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئاوها دواکه‌وتوین
ئه‌دی بۆچی %48 له گه‌ریلاکانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخواخی ئێمه ژنن؟ له
کام پارلمان یا ئه‌رته‌شی دونیا دا رێژه‌ی ژنان تا ئه‌و ڕاده‌یه هه‌یه
و له کام سوچی ئه‌و دونیایه دا، ئاستی خۆ به‌رێوه‌به‌ری ژن، خۆ له
شانی ته‌ڤگه‌ری ئاپۆیستی کوردستان ده‌دا؟ که‌واته ئایا ئێمه ئه‌و
پاشکه‌توه‌ین که رۆژنامه‌ی گاردیه‌ن باسمان ده‌کا یا ئه‌و پێشه‌نگه‌ین
که گه‌ریلاکانمان نوێنه‌رایه‌تیمان ده‌که‌ن..؟!
پاش که‌وتوو بین یان پێشکه‌وتوو، لایه‌نی کلاسیک یان ته‌ڤگه‌ری
ئاپۆیستی نوێنه‌رایه‌تیمان بکات، دیارده‌ی خه‌ته‌نه کردنی کچان و فره
ژنی، دیارده‌یه‌کی قێزه‌ون و د‌ژه مرۆڤانه‌یه و ته‌نیا و ته‌نیا ده‌بێته
هۆکاری ڕه‌ش بوونی ڕوخساری گه‌لی ئێمه له ناو کۆمه‌لگای نێو نه‌ته‌وه‌یی
دا و زه‌برێکی کوشه‌نده له بانگه‌وازی گه‌لی کورد ده دا بۆ سه‌ربه‌خۆیی
و گه‌لی ئێمه وه‌کوو هه‌ژمارێک عه‌شیره و هۆز ده‌خاته ڕو، که شیاوی
سه‌ر به خۆیی نین و توانای خۆ به‌رێوه‌به‌ریان نییه! پاش که‌وتوو بین
یا پێشکه‌وتوو، ئه‌وه تابلۆیه‌کی شه‌رمه‌زاریه که هه‌ر تاکێکی کورد
له پێناو بنبڕکردنی دا به‌رپرسیاره، به‌ڵام به‌رپرسیارێتی زیاتر ده‌که‌وێته
سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی له باشووری کوردستان و له ده‌سه‌ڵاتیش زیاتر،
به‌رپرسیارێتی هه‌ره گه‌وره له سه‌ر شانی گه‌لی ئێمه‌یه له باشوور.
گه‌ڵی ئێمه نا‌بێ له هه‌مبه‌ر کار نه‌کردنی ده‌سه‌ڵات دا بێده‌نگ
بێت، چونکه بێده‌نگی دیکتاتۆری دروست ده‌کات... با گه‌لی ئێمه ئه‌و
ڕاستیه له بیر نه‌کات که هه‌تا کۆیله نه‌بێ ئاغآ نا‌بێ... وه هه‌بوونی
کۆیله ئاغا ده‌خوڵقێنێ!!
له لایه‌کی دیکه‌وه گۆڤاری ئێکۆنۆمیست که هه‌فتانه و له بریتانیا
ده‌رده‌چێت و ئه‌ویش هه‌ره زۆربه‌ی خوێنه‌ره‌کانی هه‌ر چینی ئاکاد‌ێمی
و لایه‌نی ڕۆشنبیره، له بابه‌تێکی شرۆڤه‌یی خۆی دا ده‌نووسێ ' خۆشه‌ویستی
کورد بۆ ئامریکا یه‌ک لایه‌نه بوو'. ئه‌ڵبه‌ت نووسه‌ری ئه‌و بابه‌ته
وشه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌خاته ناو دو کاما‌وه '...' و باس له قسه‌کانی
به‌رێز نێچیروان بارزانی ده‌کات که ده‌ڵی، ئێمه ئامریکامان خۆش ده‌وێ
به‌ڵام ئامریکا حیساب بۆ ئێمه ناکا. وشه‌ی خۆشه‌ویستی خستنه ناو دو
کاما‌وه خۆی جێگای سه‌رنجه، هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه له‌وانه‌یه بۆ هه‌ندێک
که‌س ئاسایی بێت، به ڵام به‌و ناسینه‌ی که من له سه‌ر نووسه‌ری
بریتانیاییم هه‌یه، ده‌زانم که له خستنه ناو کامای وشه‌ی خۆشه‌ویستی
دا، بێ مه‌به‌ست نییه و ته‌نیا و ته‌نیا مه‌به‌ستی ساکار نیشان دانی
لایه‌نی کوردیه... ئایا به ڕاستی نووسه‌ری ئه‌و شرۆڤه‌یه ده‌یهه‌وێ
ساکاری سیاسه‌توانی کورد بۆ ڕای جیهانی بخاته ڕو و بڵێ ئه‌مانه
ئێستاشی پێوه بێ، له سیاسه‌ت تێنه‌گه‌یون و ناتوانن خۆ به‌رێوه به‌رن؟
ئایا نووسه‌ری ئه‌و شرۆڤه‌یه که‌سێکی ماکیاوێلیسته و بڕوای وایه
سیاسه‌ت و ئه‌خڵاق لێک جیاوازن؟ ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه و
له‌وانه‌یه دیارده‌یه‌کی باشیش نه‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌یه که سیاسه‌تی
ناوده‌وڵه‌تی له سه‌ر هێڵی هزری ماکیاوێلی ته‌ڤده‌گه‌ڕێ و وا وێده‌چێ
که سه‌رکردایه‌تی کوردی له باشوور ئێستاش ماکیاوێلی نه‌خوێند‌ۆته‌وه
و له‌و ڕاستیه تێنه‌گه‌یشتووه که له سیاسه‌ت دا خۆشه‌ویستی نییه
و خۆشه‌ویستی و سیاسه‌ت دو چه‌مکی هه‌ره جیاوازن.
خۆشه‌ویستی و سیاسه‌ت، سیاسه‌ت و ئه‌خلاق جیاواز بن یا نه‌بن، ئه‌وانه
هه‌مووی تابلۆیه‌کی شه‌رمه‌زارین و ته‌نیا و ته‌نیا ده‌بنه هۆکاری
ساویلکه نیشان دانی لایه‌نی کوردی له ناو کۆمه‌لگای نێو نه‌ته‌وه‌یی
دا و زه‌برێکی کوشه‌نده له بانگه‌وازی گه‌لی کورد ده ده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی،
وه گه‌لی ئێمه وه‌کوو هه‌ژمارێک عه‌شیره و هۆز ده‌خه‌نه ڕو که
شیاوی سه‌ر به خۆیی نین و توانای خۆ به‌رێوه‌به‌ریان نییه! خۆشه‌ویستی
ئێمه بۆ ئامریکا یه‌کلایه‌نه بێ یا دو لایه‌نه، ئه‌وه تابلۆیه‌کی
شه‌رمه‌زاریه که هه‌ر تاکێکی کورد له پێناوی دا به‌رپرسیاره، به‌ڵام
به‌رپرسیارێتی زیاتر ده‌که‌وێته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی له باشووری
کوردستان و له ده‌سه‌ڵاتیش زیاتر، به‌رپرسیارێتی هه‌ره گه‌وره له
سه‌ر شانی گه‌لی ئێمه له باشوور. گه‌ڵی ئێمه ده‌بێ له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵات
دا بێده‌نگ نه‌بێت، چونکه بێده‌نگی دیکتاتۆری دروست ده‌کات... گه‌لی
ئێمه له باشوور ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه له بیر نه‌کا که هه‌تا کۆیله
نه‌بێ ئاغآ نا‌بێ... وه هه‌بوونی کۆیله ئاغا ده‌خوڵقێنێ!!
نامهه‌وێ باسی ئه‌وه بکه‌م که تێرۆر کردنی سه‌رده‌شت عوسمان چ
کاردانه‌وه‌یه‌کی له ناو ڕاگه‌یاندنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دا هه‌بوو،
وه چۆن جارێکی دیکه به هه‌موو دونیایان راگه‌یاند که گه‌لی کورد
شیاوی خۆ به‌رێوه‌به‌ری نییه، سنوری ئه‌و بابه‌ته‌ش مه‌ودای ئه‌وه‌م
پێنادا که باسی ئه‌و مژاره بکه‌م، به‌ڵام رۆژنامه‌ی واشینگتۆن پۆستی
ئامریکی باس له تۆپبارانی باشووری کوردستان ده‌کا و ده‌ڵێ حکومه‌تی
کوردی و ده‌وڵه‌تی ئێراقی هێنده لاوازن که ته‌نانه‌ت هێزی پاراستنی
سنوره‌کانی خۆیان نییه.
رۆژانه کۆماری سێداره‌ی ئێران به بیانوی هه‌بوونی گه‌ریلاکانی پژاک
سنوره‌کانی کوردستان بۆمباران ده‌کا به‌ڵام هه‌تا ئیستا له چه‌ند
لێدوانی سه‌رزاره‌کی زیاتر، هه‌لوێستێکی تۆکمه‌مان له سه‌رکردایه‌تی
باشوور نه‌بینیوه، به‌ڵام کاتێک که ته‌ڤگه‌ری کورد له باکووری
کوردستان به‌هاکانی گه‌ل ده‌پارێزێت و وڵامی هێرشکارێکانی ده‌وڵه‌تی
فاشیستی تورک ده‌داته‌وه، سه‌رکردایه‌تی کورد له باشوور ئیدانه‌ی ئه‌و
گه‌ل پاراستنه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئاپۆیستی ده‌کات و هه‌لوێستی توندی له هه‌مبه‌ردا
ده‌گرێت. هێرشی هه‌مه لایه‌نه بۆ سه‌ر گه‌لی ئێمه له لایه‌ن
داگیرکه‌رانه‌وه ئاساییه و لایه‌نی کلاسیکی کوردی نایبینێ و هه‌ڵوێستی
له به‌ردا ناگرێ به‌ڵام کاتێک که گه‌ڵی ئێمه خۆی ده‌پارێزێت، ده‌سه‌ڵاتی
کوردی له باشوور هه‌ڵوێستی له هه‌مبه‌ردا ده‌گرێ. کاتێک که له
کۆبوونه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانی دا ئاڵای کوردی هه‌ڵنادرێ و له که‌سایه‌تی
وان‌دا وه‌کوو نوێنه‌ری کوردی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، بێرێزی به نه‌ته‌وه‌ی
کورد ده‌کرێ و نکۆڵی له هه‌بوونی کورد وه‌کو بوونه‌وه‌رێکی جیاواز له
تورک دا ده‌کرێ، ئه‌وه دیارده‌یه‌کی ئاساییه و جێگای ره‌خنه نییه،
به‌ڵام که بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی کورد ئه‌رکی خۆی، که
پاراستنی گه‌له، پێک دێنێ، ئه‌وه نا ئاسایی و جێگای ره‌خنه‌یه و
لایه‌نی کلاسیکی کورد له هه‌مبه‌ری دا هه‌ڵوێست ده‌گرێ!
ئاسایی بێ یا نا ئاسایی، ئاڵای کوردی هه‌ڵبدرێ یا هه‌ڵنه‌درێ، ئه‌وانه
هه‌مووی تابلۆیه‌کی شه‌رمه‌زارین و و ته‌نیا و ته‌نیا ده‌بنه هۆکاری
گه‌ڕه‌لاوژه خستنه‌ڕوی لایه‌نی کوردی له ناو کۆمه‌لگای نێو نه‌ته‌وه‌یی
دا و زه‌برێکی کوشه‌نده له بانگه‌وازی گه‌لی کورد ده‌ده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی
و گه‌لی ئێمه وه‌کوو هه‌ژمارێک عه‌شیره و هۆز ده‌خه‌نه ڕو که شیاوی
سه‌ر به خۆیی نین و توانای خۆ به‌رێوه‌به‌ریان نییه! ئه‌و گه‌له‌ی که
هه‌له‌بجه و ئه‌نفالی بینی، ئه‌وه ئه‌و‌رۆکه له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه
نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرێن که‌وه‌کوو خێڵ و هۆزیان به کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی
ده‌ناسێنن... ئاڵای کوردی هه‌ڵدان یا هه‌ڵنه‌دان، خۆ بچوک بینین له به‌رامبه‌ر
تورک دا یا له به‌رامبه‌ر هه‌ر که‌سێکی دیکه دا، ئه‌وانه هه‌موو
تابلۆیه‌کی شه‌رمه‌زارین که هه‌ر تاکێکی کورد له پێناوی دا به‌رپرسیاره،
به‌ڵام به‌رپرسیارێتی هه‌ره مه‌زن له سه‌ر شانی گه‌لی ئێمه له
باشوور. گه‌ڵی ئێمه ده‌بێ له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵات دا بێده‌نگ نه‌بێت،
چونکه بێده‌نگی دیکتاتۆری دروست ده‌کا... گه‌لێ ئێمه له باشوور ئه‌و
ڕاستیه له بیر نه‌کا که هه‌تا کۆیله نه‌بێ ئاغآ نا‌بێ... وه هه‌بونی
کۆیله ئاغا ده‌خوڵقێنێ..!
a.kardonya12@gmail.com
|