١٣\١\٢٠١٢
رۆژ تیڤی به ٤٤٥
هه‌زار دۆلار سزادرا.
دیاری محه‌مه‌د
ته‌له‌فزیۆنی
“رۆژ تیڤی” له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگای دانیمارکه‌وه داخستنی
ره‌تکرایه‌وه، به‌ڵام به بڕی ٤٤٥ هه‌زار دۆلار سزادرا.
له‌کاتێکدا دانیمارک به‌ڵێنی به‌تورکیا دابوو له‌ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی
سه‌رۆکی ناتۆ له‌لایه‌ن دانیمارکه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاته
ده‌نگ بدات و له‌به‌رانبه‌ردا داینمارک ته‌له‌ڤیزیۆنی ڕۆژ تیڤی
دابخات، دوای پێنج مانگ له‌لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ر که‌یسی
ڕۆژ تیڤی له‌دادگایی کۆپنهاکنی پایته‌ختی دانیمارک رۆژی سێ شه‌ممه‌ی
رابردوو دادگا دوا بڕیاری خۆیدا و ڕایگه‌یاند که‌ڕۆژ تیڤی داناخرێت
ئه‌وه‌ش تورکیا نیگه‌رانکرد.
ئامه‌د دیجله به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵی ڕۆژ تیڤی به‌سایتی هاوڵاتی
ڕاگه‌یاند که‌داواکاری گشتی هه‌وڵیدا ڕۆژ تیڤی دابخرێت و به پاره‌یه‌کی
زۆریش سزابدرێت به‌ڵام دادگا ئه‌وه‌ی قبوڵ نه‌کرد دواتر داواکاری یه‌که‌میان
بۆ داخستن ڕه‌تکرایه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی “به‌ڵام داواکاری دووه‌م قبوڵکرا که‌ڕۆژ تیڤی به‌بڕی
پێنج ملیۆن کڕۆن پاره‌ی دانیمارکی سزادا که ده‌کاته ٤٤٥ هه‌زار
دۆلار، ئێمه‌ش مافی تانه‌دانمان هه‌یه له‌بڕیاره‌که بۆ دادگای باڵا
بۆ ئه‌وه‌ی سزای ماددیه‌که‌ش په‌سه‌ندنه‌کرێت و پارێزه‌ری ئێمه
دووباره هه‌وڵی خۆی ده‌دات له‌ماوه‌ی ١٤ ڕۆژدا”.
سه‌باره‌ت به‌نیگه‌رانی تورکیا له‌ڕێگه‌ی باڵوێزخانه‌که‌یه‌وه ئامه‌د
دیجله وتی “باڵوێزی تورکیاش له‌وێ ئاماده‌بوو هیواخوازبوون ڕۆژ
تیڤی دابخرێت به‌ڵام کاتێک بڕیاره‌که خوێنرایه‌وه ئه‌وان نیگه‌ران
بوون چونکه به‌وته‌ی ئه‌وان ڕۆژ تیڤی پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ په‌که‌که
کردووه”.
هه‌روه‌ها وتی “بۆ له‌مه‌و دوا بارودۆخێکی نوێ بۆ ڕۆژ تیڤی ده‌ست
پێده‌کات له‌بواری یاساییه‌وه”.
تائێستا هه‌ریه‌که له‌که‌ناڵی مه‌د تیڤی و میدیا تیڤی به‌هه‌وڵی
تورکیا له‌ئه‌وروپا داخراون به‌ڵام بۆ ڕۆژ تیڤی هه‌وڵه‌که شکستی
هێنا و سه‌ری نه‌گرت.
له‌ئێستادا کوردانی باکور له‌ناوخۆی تورکیا و ده‌ره‌وه‌ی وڵات خاوه‌نی
ده‌یان ده‌زگا و ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنن له‌وانه ئاژانسی هه‌واڵی
دیجله ئاژانسی هه‌واڵی فورات ته‌له‌ڤیزیۆنی ڕۆژ تیڤی و ته‌له‌ڤیزیۆنی
ئێم ئێم سی و ڕادیۆی میزۆپۆتامیا و ڕۆژنامه‌ی ئازادیا وڵات و
ڕۆژنامه‌ی یه‌نی ئۆزگۆر پۆله‌تیکا و چه‌ندین ده‌زگا و ناوه‌ندی تری
ڕاگه‌یاندن.
|