١٢\٤\٢٠١٢
رۆڵه‌ی ئه‌نفاکراوێک وای گوت.

حه‌یات مه‌جید
(دایه بۆ هه‌موو
که‌س باوکی هه‌یه
باوکی من ته‌نیا وێنه‌یه)؟
بۆچی باوکم به‌یانیان له خه‌و هه‌ڵمان ناسێنێ
بۆ نانی گه‌رممان له نانه‌وا بۆ ناهێنێ
بۆ ده‌ستم ناگریت بمبات له‌گه‌ل خۆی بۆ بازاڕ
بمبات بۆ شاری یاریی
بمبات بۆ ماڵی خزمان؟؟؟
دایه مامۆستا ئه‌ڵێ کۆبوونه‌وه‌ی باوکانه
هه‌موو هاوڕێکانم باوکیان دێن
به‌س تۆ دایکی له ناویانا،
دایه ئیتر ناچم بۆ کۆڵان
یاری له‌گه‌ڵ که‌س ناکه‌م
یه‌ک له هاوڕێکانم ئه‌ڵێ باوکم
کراسی بۆ کڕیم
یه‌کێکی تر ئه‌ڵێ ئه‌م سه‌عاته و
یه‌کیکی تر ئه‌م سه‌یاره
دایه گیان منم بیده‌نگ له ناویاندا
سه‌رم ئه‌که‌م به کۆشما
لێم ئه پرسن
منیش ئه‌ڵێم باوکی من وێنه‌یه‌که
هه‌رگیز نانووی پیریش نابێ..
هه‌موو شه‌وێ من و دایکم سه‌یری ئه‌که‌ین
تا ئه‌خه‌وین
دواتر به‌تانیه‌که‌مان پیا ئه‌دات
تا به‌یانی چاودێری ماڵه چۆڵه‌که‌مان ئه‌کات.
hayat.qader@gmail.com
|