٦\١\٢٠١٦
رۆڵی عائیشه لە
ئاژاوەکانی سەرەتای مێژووی ئیسلامی‌دا.
ئاراز میرە
لەم بارەیەوە ده‌كرێت ته‌نها ئاماژه بۆ دو لایه‌نی پێكه‌وه به‌ستراوی
كه‌سێتی و ژیاننامه‌ی (عائیشه) كه دیارترینی ژنه‌كانی پێغه‌مبه‌ر بوه،
بكه‌ین:
له گه‌رمه‌ی ئابڵوقه‌دانی عوسماندا ـ به‌پێی سه‌رچاوه ئیسلامیه‌كان ـ
عائیشه ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوه له فه‌تواداندا بۆ كوفراندن و
كوشتنی عوسمان، كه ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن كه عائیشه وتویه‌تی: (اقتلوا
نعثلا، قتل الله نعثلا) واته (نه‌عثه‌ل بكوژن، خوا نه‌عثه‌ل [كه مه‌به‌ست
عوسمانه] بكوژێت)، یاخود (اقتلوا نعثلا فقد كفر) واته (نه‌عثه‌ل [كه
مه‌به‌ست عوسمانه] بكوژن، چونكه كافر بوه)!
ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی عوسمان له‌لایه‌ن عائیشه‌وه پێشتر له‌سه‌ر ئه‌و
لادانانه‌ی عوسمان بوه له ڕێگه‌ی فه‌رمانڕه‌وا ئیسلامیه‌كانی پێش خۆی
و ڕێ‌وشوێنی پێغه‌مبه‌ر و عومه‌ر، وه‌كو سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: كراسی
پێغه‌مبه‌ری پێشانی خه‌ڵك داوه و تویه‌تی ئه‌وه‌تا ببینن كراسه‌كه‌ی
نه‌ڕزیوه به‌ڵام عوسمان ڕێ‌وشوێن (سنة) ی ئه‌وی ڕزاندوه! (هذا قميص
رسول الله لم يبل، وعثمان قد أبلى سنته)، زۆر جاری تریش به‌پێی سه‌رچاوه‌كان
ڕه‌خنه‌ی له عوسمان گرتوه و ڕێگیریی هه‌ندێك كاری لێ كردوه، ئیتر
كاتێكیش كه خه‌ڵك هه‌مویان له عوسمان دڕدۆنگ بون و سكاڵاكاری زۆر به‌رۆكیان
پێ گرت، عائیشه له‌گه‌ڵ (ته‌ڵحه) ی ئامۆزای و (موحه‌ممه‌دی كوڕی ئه‌بو
به‌كر) ی برای و (زوبه‌یری كوڕی عه‌ووام) دا به‌ره‌یه‌كی پێك هێنا بۆ
هه‌ڵنانی خه‌ڵك بۆ له‌كارخستنی عوسمان، و به‌و شێوه‌یه فه‌توای كوشتنی
داوه كه باسمان كرد. ڕه‌نگه هۆكارێكی ئه‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه تونده‌ی
عوسمان له‌لایه‌ن عائیشه‌وه له كۆتاییدا، ئه‌وه بێت كه به‌پێی ئه‌و
نامه‌یه‌ی كه عوسمان ناردی (یان به‌ناوی ئه‌وه نێردرا) بۆ والیی میسر؛
عوسمان فه‌رمانی داوه به كوشتنی (موحه‌ممه‌د) ی برای ناوبراوی عائیشه،
كه ئه‌مه ئه‌م (موحه‌ممه‌د) ه‌یشی زۆر توڕه كرد و یه‌كێك بو له‌وانه‌ی
كه هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر عوسمان. هه‌روه‌ها جگه له‌وه عائیشه پاڵنه‌رێكی
تریشی هه‌بو ئه‌ویش ئه‌وه بو ده‌یویست دوای عوسمان خیلافه‌ت بۆ بنه‌ماڵه‌ی
خۆی (بنه‌ماڵه‌ی ته‌یم) و به‌تایبه‌تی بۆ خودی (ته‌ڵحه) ی ئامۆزای
بمێنێته‌وه.
شه‌ڕی جه‌مه‌ل: دوای ئه‌وه‌ی كه عوسمان به‌و شێوه‌یه كوژرا و به‌شی
زۆری خه‌ڵكه‌كه به‌یعه‌تیان دا به عه‌لی و ئه‌ویش كوفه‌ی كرده پایته‌ختی
خۆی.. هه‌ر هه‌مان ئه‌و به‌ره‌یه‌ی كه پشتی له عوسمان كرد به‌ره‌یه‌كی
تریان ـ به سه‌رۆكایه‌تیی عائیشه ـ ڕێك خست بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی
خوێنی عوسمان! ئه‌وه‌ش چونكه له كاتی ئابڵوقه‌دانه‌كه و توندبونی قه‌یرانه‌كه‌دا
عائیشه ڕۆشت بۆ مه‌ككه و مه‌دینه‌ی به‌جێ هێشت، موعاویه‌ش هه‌ر له
شام بو و له كۆتاییشدا په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ عوسماندا پچڕاند دوای ئه‌و
هه‌مو لێخواردنه‌ش، كه‌سێكی زۆر دیار كه له مه‌دینه مابێته‌وه عه‌لی
بو، عه‌لییش هه‌رچه‌ند خۆی و كوڕی به‌رگرییان له ماڵی عوسمان كرد، به‌ڵام
ڕازیكردنی جه‌ماوه‌ره ڕاپه‌ڕیوه‌كه به عه‌لی نه‌ده‌كرا و ده‌بوایه
عوسمان خۆی ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام بدایه: یان به وازهێنانی له پله‌ی
خیلافه‌ت، یان به لابردنی هه‌مو والیه گه‌نده‌ڵه‌كانی و دانانی والیه‌كان
به‌دڵی جه‌ماوه‌ر، كه عوسمان ئاماده نه‌بو هیچیان بكات. به‌ڵام ئه‌و
به‌ره‌یه كه باسمان كرد عه‌لییان تاوانبار كرد به به‌ده‌سته‌وه‌دانی
عوسمان، به‌م شێوه‌یه كه‌وتنه خۆ بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سه‌ربازیانه‌ی
عه‌لی، كه له جه‌وهه‌ردا مه‌سه‌له‌كه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بو، ئه‌گه‌رنا
ئه‌وانه‌ی كه پشتیان له عوسمان كرد و به‌ڵكو جه‌ماوه‌ریان هان دا له
دژی هه‌مویان له‌به‌ره‌ی دژی عه‌لیدا بون. ئیتر جه‌نگی (وشتره‌كه) (الجمل)
هه‌ڵ گیرسا، له‌نێوان به‌ره‌ی عه‌لی و به‌ره‌ی دژه‌كانی به‌تایبه‌تی
عائیشه و موعاویه، كه له‌و جه‌نگه‌دا عائیشه ده‌رچو و به سواری
وشترێك پێشه‌نگیی جه‌نگاوه‌ره‌كانی ده‌كرد و هانی ده‌دان. كه له ئه‌نجامی
ئه‌و جه‌نگه بێمانایه‌دا ـ به‌پێی زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان ـ نزیكه‌ی
(٢٠) هه‌زار كه‌س له جیلی صه‌حابه كوژران!
پاڵنه‌ری موعاویه و ئه‌وانی تر ئاشكرایه كه كێشمه‌كێشی ده‌سه‌ڵات
بوه، پاڵنه‌ری عائیشه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵی سه‌رسه‌ختانه‌ی بۆ
ئه‌وه‌ی (ته‌ڵحه) ی ئامۆزای بگه‌یه‌نێته خیلافه‌ت و لێره‌وه خیلافه‌ت
بكه‌وێته ده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی (به‌ره‌بابی ته‌یم)، ئه‌مه جگه له
دوژمنایه‌تیی مه‌شهوری عائیشه له‌گه‌ڵ عه‌لی كه ده‌ڵێن ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی كاتی ڕوداوی (ئیفك) عه‌لی لایه‌نگریی عائیشه‌ی نه‌كردوه و
پێغه‌مبه‌ری هان داوه بۆ ته‌ڵاقدانی!
___________________________
سەرچاوە:
١- (الطبري، تاريخ الأمم والملوك).
٢- (ابن الجزري، النهاية في غريب الأثر).
٣- (ابن أبي الحديد، شرح نهج البلاغة).
arazmira@yahoo.com
|