٢٥\١\٢٠١٤
رۆڵی میدیا له
شاندی هه‌رێم.

شوان سدیق
رۆژی یه‌كشه‌م ١٩ی كانوونی دووه‌م شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی
نێچیرڤان بارزانی و شاندێك له به‌رپرسانی حكومی و حیزبی سه‌ردانی به‌غدایان
كرد پاشان به‌جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی و حسێن شه‌هرستانی
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری وزه كۆ بوونه‌وه.
سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌غدا به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان
بارزانی و به یاوه‌ری به‌پرسانی حیزبی و حكومی هه‌رێم، جیاله‌وه‌ی
شانده‌كه هه‌موو له ئه‌ندامان و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی
كوردستان بوون. خاڵی لاوازی ئه‌و سه‌ردانه‌ش نه‌بوونی رۆڵی میدیا بوو
له‌یاوه‌ری شانده‌كه.
قسه له‌سه‌ر ئامانج و ده‌ستكه‌وتی شانده‌كه ناكه‌م لای خۆمه‌وه ده‌مێكه
بێ ئومێدم له به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی كه توانای چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌ی كوردیان نیه له به‌غدا ئه‌وان ئه‌وه‌نده حیزبی و شه‌خسیانه
هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه، بۆ پرسه گرنگه‌كان بۆچوونی خه‌ڵكی دڵسۆز و
شاره‌زایانیان به گرنگ نه‌زانیوه.
سه‌رنجتان بۆ رۆڵی میدیا راده‌كێشم له سه‌ردانی شاندی هه‌رێم به‌داخه‌وه
ته‌نیا چه‌ند راگه‌یاندنی حیزبی و ئه‌وانه‌ی له‌پارتی دیموكراتی
كوردستانه‌وه نزیك بوون، یاوه‌ریان بوون، به‌م شێوه له سه‌ردان و
گفتوگۆ ده‌ری ده‌خات به‌شێكه له ناشه‌فافی و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان
له هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌راستیدا نه‌ده‌بوو بارزانی به‌و شێوه‌یه رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی
كوردستان پشتگوێ بخات، ده‌بوو لانیكه‌م چه‌ند رۆژنامه‌نووسێك له كه‌ناڵه
جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، یاوه‌ری شانده‌كه بوونایه بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌م هاوڵاتییانی كوردستان له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی به‌غداو هه‌رێم
بگه‌شتبان، هه‌روه‌ها راستییه‌كان ئاوه‌ژۆ نه‌كرێن.
ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی شاندی كوردی له‌گه‌ڵ به‌غدا چ هاوڵاتییه‌كی
كوردستان ده‌زانێ ئه‌نجامی چی بووه؟ ئه‌وه‌تا په‌رله‌مانتارانی كورد
له به‌غدا به‌شێكیان ئاگایان له ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌كه نییه، ئه‌وه‌ی
ئه‌وانیش ده‌یڵێن له رێی میدیا حیزبییه‌كانه‌وه گوێیان لێ بووه.
گومانی تێدا نییه میدیاكان هه‌موو شتێك بڵاو ناكه‌نه‌وه، وه‌ك
میدیایه‌كی هاوسه‌نگ و بێلایه‌ن ناتوانن ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كان بۆ
خوێنه‌ر و بیسه‌ر بگوازنه‌وه، كه‌واته رۆڵبینینی هه‌ندێ میدیا وه‌ك
یاوه‌ری شاندی هه‌رێم پێمان ده‌ڵێ به‌رپرسانی كورد نایانه‌وێ راگه‌یاندن
رۆڵی خۆی بگێڕێ و ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كان ئاشكرا بكرێن.
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|