١٦\١\٢٠٢٥
رۆمـانی ''کـۆشان و
چـۆڕاوگەی چـێژ''.

رەزا سـاڵح
رۆمـانی ''کـۆشـان و چـۆڕاوگەی چـێـژ'' لە نـووسـینی نـووســەر و
رۆژنـامـەنـووس و تێکـۆشەری ناسراوی گەلەکەمان کاک (دارا خـونچـە)یە.
رۆمـانەکە لە (٤٥٢) لاپەڕە پێکهاتووە. لە ساڵی (٢٠٢٢) دا لە چاپخانەی (کتێبخانەی
فێربوون)دا چاپی یەکەمی کـراوە و بڵاوکراوەتەوە، تیـراژی (٥٠٠) دانـە.
دەرهـێنانی هـونەریی (رۆژ دیزایـن)ە.
هـەڵسەنگانـدنی رۆمـانی چـۆڕاوگەی چـێژ، لە رووی: ناوەڕۆک، داڕشتـنی
وێـژەیی و هـونـەری، رێنـووسی، زمـانەوانی، هـزری، پەیـام و
ئامـانجـەکانی، لە خـۆم رانـابینـم باس لەسەر هەمـوو ئەو لایەنـانەی
بکەم. ئەمـە بە کاری رەخـنەگـرێکی شارەزای ئەو بوارانە دەزانـم، کە بە
شێوەیەکی دروست و بێ لایـەنـانە ئەم رۆمانە هەڵـبسەنگـێنێت.
بەڵام وەک خوێنەرێک، هـەر خوێنەرێکیش بە پێی تێگەیشتنی، راو و بۆچوونی
خۆی هەیە. دەشێت هاواڕام نەبێت و هەمان را و بۆچوونی منی نەبێت. ئەمەش
سروشتییە.
بە تەنها جارێکی خوێندنەوەش، ناکـرێت بە پوختی و بە درێـژی مافی خۆی
بدەیـتێ و بە کامی دڵ باس لە هەمـوو چیڕۆکەکان و بەسەرهـاتەکانی ناو
ئـەم رۆمانە بکـرێـت. رەنگە بە نووسـینی پەرتـووکێکـیش کـۆتـایی بە
هەڵـسەنگانـدنی ئەم رۆمـانە نەیەت. بـۆیـە زۆر بە کـورتی و بـە
چـڕوپـڕی سەرەنج و را و بۆچـوونەکانـم دەخـەمـە روو.
من پێموایە ئەم رۆمانە، رۆمانێکی تـازە و نـاوازەیە. زۆرترینی جۆرەکانی
رۆمانی لەخۆگرتووە، وەک: شـۆڕشگـێری و نیـشـتمانی، رامیـاری، مـێژوویی،
کۆمـەڵایـەتی، ئەڤـینـداری، یـادەوەری، بیـۆگـرافی، کـۆمیـدی، رەخـنەیی،...
تـد.
رۆمانی کۆشان و چۆڕاوگەی چێژ، لە رووی داڕشتن ویژەیی و هونەری و
رێزمانی و هـەڵەی رێنـووس و جـوانکاری و رەوانبیژی و خاڵـبەنـدییـەوە،
مەگەر بە دەگمەن هەڵەی تێـدا بێت، ئەمەش توانـا و شارەزایی و ئەزموونی
دوورودێـژی رۆمـاننووس لە زمانی کوردی و هـونەری نووسین و داڕشتن
دەسەلمێنێت. بەڵام نووسەر تا رادەیەک شـێوە زارێکی ناوچەیی باشووری
کوردستانی لە نووسینی رۆمـانەکەی بەکارهـێناوە. هـیچ شاکارێکی وێـژەیی
جیهـانیش بێ کەمووکوڕیی نییە و هـەڵـەی تێـدا هـەیە. رۆمـانەکە کـراوتە
(٧) بەشـەوە، هـەمـووشیان بەیەکـەوە گـرێـدراون. چەنـدیـن بەسـەرهـات و
کارەسات و چیڕۆک و کـێـشە و بابـەتی هـەمـەجـۆرەی چـێژبـەخـش و
خەمبـەخـشی لەخۆگرتوون، خەنـدە و فـرمێسک، شادی و خەم، تێکەڵ بە
یەکتـری دەبـن. ئەکـتەرە سەرەکی و لاوەکـییەکان لە هـەردوو رەگەز زۆرن.
ئەکـتەری سـەرەکی
کە دینەمـۆی
رۆمـانەکەیە زۆر
راستگـۆیانە و بوێرانە بەسەرهاتەکان و خۆشی و چـێژە سیکسییەکان
دەگێڕێتەوە. کە لە ئاین و داب و نەریتی کۆمەڵگای ئێمەدا، رەنگە بڤە و
سنوور بەزاندن بێت. بەڵام بە مافی ئازادی هەر تاکێکی دەزانێت.
بـڕواشی بـەو قـسانەی هـەیە کە دەیـانـڵـێـت. بـەو کـردانەش کە
کـردوونی و دەیـانکات. نەک هەر خۆێ، بەڵکو زۆربەی ئەندامان و لایەنگران
و بەرپـرسانی رێکخـراوەکەیـان. بەرپرسەکانیـشیان لەم رووەوە، پێشەنگ و
سەرمەشقـن. ئامانجیشیان هـۆشیارکـردنەوە و گۆڕانگارییە لە ژیانی ئەمـڕۆ
و داهاتووی کۆمەڵ و پووچەڵکـردنەوەی ئەو ئەفـسانە باوە نەریتییە
دواکەوتووانەی، کە لەمـڕۆدا، بوونەتە لەمپەر لە رێی ئازادی و گـۆڕان و
چاکـسازیـدا. کە تەنیا کەسانێکی چاوچـنـۆک و دز و پارپـەرسـت و
دەسەڵاتپەرسـت لـێی سوودمەنـدن. چـالاکـییەکـانی رێـکخـراوەکەشـیان، بە
زۆریی لە وڵاتـانی دەرەوە دایە، چـونکە ئازادیییەکی زیـاتر هـەیە.
زۆربـەی ئەنـدامـان و لایەنگـرەکانیشـیان، لەو کەسانەن کە وازیـان لە
پارتییەکان هـێناون و لە کـۆنـدا پێـشمەرگە و شۆڕشگـێڕ بوون. یان لەو
کچ و ژنانەن، کە لە ترسی چالاکییەکان و کێچەڵی سێکـسی هەڵهاتـوون.
رۆمـانەکە بە خەبـاتی پارتـایەتی و رێـکخـراوەیی نهـێـنی ناو شـار، دژ
بە رژێـمی ستەمکار و سەرکـوتکەر و داپـڵـۆسێـنەر دەسـت پێـدەکات. کە
ئەکتەری سەرەکی ئاشکـرا دەبێـت بـۆ درێـژەدان بە تێکۆشـان و بەرخـودانی لە پێناوی
رزگـارکردنی نیشتمانەکەمان و مافە رەوایەکانی گەلەکامان. دەچـێتە ناو
شۆڕش و دەبێتە پێشمەرگەیەکی دلـێر و و نەبـەرد. دەبێتە پێـشمەرگەیەکی
چەک هـەڵگر و بە سەرکردەیەک لە هـێزێکی پێـشمەرگەدا، لە چەندین داستانی
نەبەردیی دەستەویەخەی شەڕ لە دژی رژێـمی دیکتاتۆری، بەشداری دەکات وەک
کادرێکی رامیاریش، گوندنشینەکانیش هـۆشیار دەکاتەوە. سەرسەختانەش
داکـۆکی لە مافـەکـانی چـینی چـەوسـاوە و مافـخـوراو و سەرکوتکـراو و
دەمکـوتکـراو دەکات. بەسەر هـیچ کارەسات
و هـەڵـوێــست و چیڕۆک و سەرگوزشتە و گێڕانەوەیەک، بازی نەداوە کە بە
چاوانی خۆی بینیویانی، یا خۆی بەشداریی تێـدا کردوون. یان بۆی
گـێڕدراونەتەوە. بە بێ ئارایـش و تـیفـتیـفەدان، وەک مێـژوونـووسێکی
راستگـۆ، لە تێـنووسی بیـرەوەرییـەکانیـدا تـۆمـاری کـردوون و بوونەتە
بەهرە و هـەوێـن و لە چـوارچـێوەی ئـەم رۆمـانەدا بە شـێوەیەکی وێـژەیی
و هـونەری داڕێژراون. بە تـونـدی و بێ سـازشکـردن، رەخـنەی لە
هـەمـوو ئـەو گەنـدەڵی و دزی و قـورخکـردن و خـۆخـۆی و
بەرژەوەنـدپـەرستی و هـەلـپەرستی و بێسەروبەرەییانە دەگرێت، کە لـە
نـاو شـۆڕشـدا هـەبـوون. پـێـگە و پـایـەی بـڵـنـد و بەرپرسیارێتیی
هەستیار و چارەنووسساز کەوتبوونە بن دەستی کەسانێکی هەلپەرست و
بەرژەوەنـدیپەرسـت و
ناشارەزا و گەلحـۆ و هـەرزەگـۆی هـیچ
لەبـارنەبوو، کـە لـەولای هـیچەوە لۆقەیان دەکرد. کەسی شیاو نەبوون لە
شوێنی شیاودا. کەسانێکی دەربەگ و کۆنەپـەرست و هەلـپەرست و
بەرژەوەنـدیپەرسـت بـوون. فـڕیان بەسـەر شـۆڕش و رامیاری و رێکخستنەوە
نەبوو. کەسانێکی کاسەلێس و پێڵاودانەر و مەسینەهەڵگر و تەشیڕێس و
شانتەکێن و دەڵەچە و یان کۆڵکە رۆشنبیریان لە خۆیان کۆکردبوونەوە، بۆ
ئـەوەی بە شان
و شکـۆیانـدا هـەڵـبدەن. کـرمی بـاڵباڵـێـنەوە و
خـزمخـزمـێـنە و پاشکۆیی و ناوچەگەری و خـێـڵەکی و بنەمـاڵەیی، جەستەی
شـۆڕشیان کـرمـۆڵ کردبوو. فـرە کوێخایی و جیاوازی و دووبەرەکی و
مـلملانێ و جیابوونەوە سەری هەڵدا.
بە سەدان پێشمەرگەی ئازا و دڵسۆزیان، لە خشتەبردن و لە شەڕی نەفرەتی
براکوژیدا بە کوشتیان دان. کە تا ئەمڕۆش هەنـدێکیان گـۆڕنادیارن. دوایش
سەرکردەکانی شەڕی براکـوژی، وەک نە بایـان دیتـبێ و نە باران، ئەوەی بە
بیریـانـدا نەیەت ئەو پێشمەرگە کوژراوانەی شـەڕی بـراکـوژیـن. هـەزاران
تـف و نەفـرەت لە شـەڕی بـراکـۆژی بێـت. ئەو پێـشمەرگە و رابـەرە
رامیـارە دڵسـۆزانەی ناو شـۆڕش، یـان دەبـوایە قـوڕوقـەپی لێبکەن ـ
ئەمەش ناکرا ـ یان تومەتێکیان بۆیان هەڵدەبەست و داوێکیان بۆ دەنایەوە
و لە ناویاندەبردن، یا ئەوەبوو کە ناچار دەبوون، چەک دابنێن و سەری
خۆیانهەڵبگرن و نیشـتمانەکەیـان جـێبهـێـڵـن ببنە پەنابەری وڵاتـان.
پاشان دێتە سەر نوشستی شۆڕش و داگیرکردنەوەی زۆربەی ناوچەکانی
نیـشـتمان لە لایەن رژێمـەوە. تا دەگاتە راپەڕیـنی خەڵـک لە دژی رژێـمە
داگـیرکەرە خـوێنڕێـژەکە.
دەسەڵاتی بەڕێـوەبـردن دەکەوێتـە دەستی پارتییە خـۆسەپـێـنەکان. لە
دوژمـن خـراپـتر سەرکـوت و دەمکـوتی خـەڵـکی رەشوڕووت و بـرسی و بێ
دەرتـانی نیشتمانەکەمان دەکەن و تا دێت بەری ئازادی و یەکسانی تەسکتر
دەبێتەوە. بە هەزاران لاوی جوانمان بێزاربوون و لە ترسی
گیانیان و لە بێ
هـیواییـدا سەری خۆیان هـەڵگرت و نیشتمانیان بەجـێهـێشت. بەشـێکیان
بـوونە خـۆراکی ماسیی دەریـایەکان. بەشـێکـیشیان بـوونـەتە پەنابەرانی
وڵاتان. بەشێکی زۆر لەو
خۆفرۆشانەی کە ببوونە چاوساغی دوژمن، لە جیاتیی
سـزادانیان، کەچی رێزیان لێدەگرن و کاربەدەستن و لە پێگە و پایەی باڵای
دەسەڵاتـدا، شوێنیان کـردوونەتەوە و یاری بە چارەنووسی گەل و
نیشتمانەوە دەکەن.
ئیتر بە راشکاوی و بە بێ تـرس، بە بەڵگە و
نمـوونەوە، باسی لـەم گەنـدەڵـییانەی کردووە.
لە بەشەکانی کۆتایی باسی خەباتی رێکخـراوەیەکیش
دەکات کە بە مەبەستی چاکـسازی
و گەیشتن بە ئازادییەکان لە نیشـتـمان و لە دەرەوەی نیـشـتـمانـدا دایـان مەزرانـدووە. لە
پێنـاوی داکـۆکـیکردنێکی سەرسەختانە لە مافەکانی سەرکوتکراوان و
چەوسێنەران و مافەکانی ژنان و یەکسانی بوونیان لە هەموو مافێکـدا لەگەڵ
پیاوان، چونکە کچان و ژنان لە هـیچ روویەکەوە لە پیاوان کەمتر نین.
مەگەر لە کۆمەكگایەکی پیـاوسالاری و نێرسالاری و ئاین سالاری و
کۆنەپەرستدا نەبێـت. کە وا لە ژنـان دەڕوان، کاڵایەکی بازرگانین و کڕین
و فـرۆشتنیان پێوە دەکرێت و تەنیا بۆ دامرکاندنی خرۆشی ناوگەڵـیان،
چـێژ لە جەستەیـان وەردەگرن. یەکسانیان لەگەڵ نێردا هـێڵی سوورە. هەر
ئەم کۆنەپەرستانە تا ئەمڕۆش، کە خێزانێک چەنـد کچـێکی هـەبێـت و
کوڕیـان نەبـێـت. بە وچـاخ کـوێـر نـاوی دەبـەن. ئـەم مـێـشک پـووچـانە،
بیـر لەوە ناکـەنەوە، کە هـاوسەرەکانیـان ژنـن و دایکـانیان ژنـن و لـە
ژنـان لەدایـک بـوونە. رێکخـراوەکەیـان سەرسەخـتانە داکـۆکی لە مـاف و
ئازادییەکانی ژنـان دەکـەن. بە چـاوی یەکـسانی و هـاومافـییەوە، سەیـری
پیاوان و ژنـان دەکـەن هـەرەس بە دیـواری جیـاوازی دەهـێنن.
رێـکخـراوەکەشـیان کـراوە و بـێ سـنوورە، ئەنـدام و لایەنگـرەکانشـیان
لە هـەمـوو نەتەوەکان پێکهاتـوون، کە بـڕوایان بە ئازادی هـەیە.
شایەنی باسیشە
لەم رۆمانەدا ناوی ئاشکرای هـیچ کەس و شوێن و پارتییەک
نەهـاتووە. بەڵکو هەر ئەکـتەرێک لە ئەکـتەرەکانی رۆمانەکە، ناوێکی
خوازراوی گونجاوی بۆ
دانـراوە. وەک: کیژە رووگەش و قەشەنگەکە،
کیژە پلەکە خوێنشیرینەکە، بەڕێـوەبەری گەورە،
هاوڕێ هـێستر، سین سین، خانـمی تاقـانە، شـینە شاهـۆ، بـاش
باخـەوان، بابی ئامـۆزا، کـیژە تـاوس ئاسـایـەکە، کڵاوقـوت، هـاوڕێ
رۆژهـەڵاتی، مامۆستای مۆسیـقاژەن، خـانی کوڕانی، کاکە کـیژانی، کیژی
ئەندام پەڕلەمان، خوشکێ، سەرتـۆپ،
دادە کوڕانیی، کـوریکەسـۆر،
نازدارحەیران-خوچـەخان، شـەکـرسـتانی،
ئامـۆزا، خانمە چـاو گەش و
کشتەکە،... تـد.
بە کورتی تا رۆمانی (كۆشـان و چـۆڕاوگەی چـێژ) ی کاک (دارا خـونچە)
نەخـوێـننەوە ناتوانـن ئەو پەیـام و مەبەسـت و ئامانجـە نزیک و
دوورانەی هـەڵـبهـێجـێـنـن و چـێژ و سوودی لێوەربگـرن. ئێـوەش بە
سەرنـج و رەخـنە و بـۆچـوونەکانتان دەوڵـەمەنـتری بکـەن. تێـشدەگەن کە
ئەم رۆمانە چ ئامـانجـێکی: رامیـاری و کۆمەڵایەتی و مافـەکانی مـرۆڤ بە
ژنـان و پیـاوانەوەی لەخـۆگـرتـوون. بۆ یەکـەم جـاریشە سنووری بـڤـەکان
دەبەزێـنێـت. بە راشکاوی و بـوێـرییـەوە، باس لە بەسەرهـات و چیڕۆک و
لە چـێژی دامـرکانـدنی خـرۆشی نێـوان ژنـان و پیـاوان دەکـات. بە
گرنگـیشی نازانێـت، کە وەک هـەر سەرکـێشییەکی داهـێنان و تازەگەری، کە
چی مشتومـڕێک و دژایەتیکـردنێک بە دوای خـۆیـدا دەهـێنـت. پێمـوایە
نـووسـەری راسـت و ئـازا، یا نابێـت بنـووسێـت، کە نووسیشی نابێـت
بترسـێـت.
لە کۆتاییدا، جـوانتریـن پیـرۆزبایی و دەستخـۆشی لە کاک دارا خونچـە
دەکەم. بۆ ئـەم رۆمانە ناوازەی. من وەک خوێـنەرێک، لە زۆر رووەوە،
چـێـژ و خۆشی و سوودێکی زۆرم لـێـوەرگـرت.
٢٠٢٥
-
دوبـەی
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|