په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\١\٢٠٢٣

رۆناڵدۆ، روانینێکی ئابووریی ترامپیانە!

 شوان سدیق       


گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاتێ تووشی قەیران دەبن توانای هەستانەوەیان باشترە لە گەلانی دیکە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە زوو دەبنە داوی خەڵەتاندنی ڕۆژئاواییەکان، زۆر بەخێرای موعجیبی ڕۆژئاوای دەبن، ئەمەیش کۆمەڵێ پاڵنەری لە پشتە کەڕۆژئاواییەکان زیرەکانە دەتوانن بەقازنجی خۆیان بازاڕی سیاسی و ئابووری بشکێننەوە.


کاتێ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا بوو گەشتێکی گرنگ و خێزانی بۆ سعوودیە کرد ترامپ لە میانەی خوانێكدا كە بۆ محمد بن سەلمان جێنشنی سعودیە و شاندی یاوەری ڕێكیخستبوو لە كۆشكی سپی گوتی"شەرەفێكی گەورەیە میوانداری شازادە بن سەلمان و شاندی یاوەری بكەین كە زۆریان لە بارەوە دەزانم و مانگی ئایاری ڕابردوش لە سعودیە دیدارمان هەبووە لە ڕیاز، كە سعودیە بەڵێنی پێداین بە بەهای ٤٠٠ ملیار دۆلار چەكی ئەمریكی بكڕێ. لە دوای کوشتنی ڕۆژنامەنووسی سعوودی جەمال قاشقچی ساڵی ٢٠١٨ لە تورکیا دیاربوو ڕاستەخۆ بنەماڵەی شانشینی سعوودیە بەوە تاوانبارکران کە ئەوکات بە فەرمانی ڕاستەخۆی شا موحەمەد جێنشینی پاشای سعوودیە ڕۆژنامەنووسەکە تیرۆرکراوە.. بەڵام ئەو دۆسێیە بۆ ترامپ و ئەمەریکا دەرفەتێکی باش بوو لە سەردەمی ئیدارەی ترامپ ئەمەریکاییەکان لە ڕێگای ئەم کەیسەوە توانیان کۆمەڵی دەستکەوتی ئابووری زۆر لە بنەماڵەی شانشینی سعوودیە کۆبکەنەوە.. تەنانەت پاش هێرشی موشەكی بۆ سەر كۆمپانیای نەوتی ئارامكۆ ئەوکات حوسیەكانی یەمەن بەرپرسیاریەتی خۆیان لە هێرشە موشەكیەكە راگەیاند دواتر بەناوی مەترسی ئاسایش ئەمەریکا هێزەکانی لە سعوودیە زیادکرد. دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریکا بەڕاشکاوانە قسەی کرد و سعوودیەکانی بەوڵاتێکی دەوڵەمەند و پارەدار ناوبرد گوتی "دەبێ پارە بدەن بۆ زیادكردنی هێزەكانیان هەر بۆیە سعودیە بڕی یەك ملیار دۆلاری پێشكەشكردونە بۆ زیادكردنی سێ هەزار سەرباز لە هێزەكانی ئەمەریکا!


دیارە لەم سەردەمەی ئێستە باشترین بازاڕ و ئاووری وڵاتان، وڵاتانی کەنداوە، قەتەر بەکردنەوەی مۆندیالی تۆپی پێ جیهانی سەرسامکرد. تەنانەت بڵاوکردنەوەی دۆسیەی مردنی هەزاران کرێکار و ئاشکراکردنی فەزیحەتی پارەو ڕەشوەدانی قەتەریەکان بە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا و چەند کەسێکی دی کاریگەری نەکردە سەر تێڕوانینی ڕۆژئاواییەکان بۆ سەر قەتەر بگرە تادێ گرێبەستی نەوت و غازی زیاتر لەگەڵ دەکەن!


چوونی ئەستێرەی تۆپی پێ کریستیانۆ رۆنالدۆی پرتوگالی بۆ یانەی ئەلنەسری سعوودیە کاردانەی جیهانی لێ کەوتۆتەوە.


دیارە هۆکاری چوونی کریستیانۆ پێدانی پارەیەکی زۆرە کە بەرزترین مووچەیە لە مێژووی تۆپی پێ لە جیهاندا:
ساڵانە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ.
مانگانە ١٦.٦٧ ملیۆن یۆرۆ.
هەفتانە ٣.٨٨٨ ملیۆن یۆرۆ.
٥٥٥،٥٥٥ هەزار یۆرۆ لە ڕۆژێکدا.
٢٣ هەزار و ١٥٠ یۆرۆ بۆ هەر کاتژمێرێک.
٣٨٦ یۆرۆ بۆ هەر خولەکێک.
٦.٥ یۆرۆ بۆ هەر چرکەیەک.
 

ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک