٣٠\۴\٢٠١٠
رۆشنبیرانی تورک و
ره‌تکردنه‌وه‌ی که‌لتووری ''که‌مالی''.

ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
دوای تێپه‌ڕ بوونی نزیک به (90) ساڵ له جینۆسایدکردنی ملیۆن و نیوێک ئه‌رمه‌نی،
یه‌که‌مینجاره سه‌دان چالاکوانی بواری مافه‌کانی مرۆڤ و رۆشنبیرانی
تورک، بهێنێته سه‌ر هه‌ڵوێست و، جارێکی تر ره‌تکردنه‌وه‌ی که‌لتووری "
که‌مالی" و، فراواننبوونی مه‌وداکانی تێگه‌یشتن له‌و ده‌رگیرییه
سیاسیه‌ی تورکیا که تا دێ ره‌هه‌ندگه‌له نیۆخۆیی و ده‌رکیه‌کانی په‌ره
گرتوو تر ده‌کات، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامێکی ئه‌گه‌رچی
دره‌نگ وه‌خته به‌ڵام دڵخۆشکه‌ره، که‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌و گه‌شبینیه‌ش
که تادێ فه‌زای ئه‌و وڵاته "تورکیا" داده‌پۆشێ، زۆرێکیش له
ئاماژه‌کان پێمان ده‌ڵێن هێشتا چالاکوانان و بزووتنه‌وه‌ی رۆشنبیرانی
ئه‌و وڵاته" تورکیا" له په‌راوێزدا هه‌ڵده‌سوڕێن و ئه‌وان ئه‌مڕۆ پتر
له‌هه‌ر کات و ساتێک پێویستیان به‌وه‌ها بزاوتێکی رۆشنبیریی له‌چه‌شنی
بزووتنه‌وه‌ی رۆشنبیرانی چه‌رخی رێنیسانس و رۆشنگه‌ریی ئه‌وروپایی
هه‌یه، چونکێ به‌وه‌ها کرانه‌وه و پێڤاژۆیه‌کی پرۆگرامگر و به‌ربڵاو
نه‌بێ ناتوانن رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه ببنه‌وه که رۆژ له‌دوای
رۆژ وڵاته‌که‌یان له‌قه‌یرانێکه‌وه بۆ قه‌یرانێکی گه‌وره‌و قه‌به‌تر
وه‌رێخستووه و بازرگانیی به ئیسلام و عه‌لمانیه‌ت و که‌لتووری "که‌مالیزمـ"ـ‌یشـه‌وه
ده‌که‌ن، ئه‌و که‌لتووره‌ی به‌رۆشنایی خستنه سه‌ر ئه‌رشیفه‌که‌ی،
تایبه‌تیش ئه‌و به‌شه‌ی که په‌یوه‌ندیی به‌مافه‌کانی گه‌لی کورد‌و ئه‌رمه‌نه‌وه
هه‌یه، که هه‌مووانی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌دا زاره‌تره‌ک
کردووه.
بۆیه کاتی ئه‌وه‌هاتووه ئیتر ده‌وڵه‌تی
تورک ئه‌وه له‌مێشک و زهنیه‌تی خۆی ده‌رباوێت و چاو له‌بێبه‌ش و
مافکردنی گه‌لان هه‌ڵگرێت، " ئێستا دنیا باس له‌کێشه‌ی ئه‌م وڵاته ده‌کات،
کێشه‌کانیشی فره چه‌شن و جه‌مسه‌رن، ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ قه‌یرانێک
روبه‌رووه خۆ هه‌ر رۆشنبیره‌کانی نین که پێیان به‌ره‌و ره‌تکردنه‌وه‌ی
شوناسی که‌مالیزم هه‌ڵگرتووه، سوپا، سه‌رکۆمارو سه‌ره‌ک وه‌زیران، هه‌ریه‌که‌و
به‌پێی تێگه‌یشتنی خۆی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌و شوناسی نه‌ته‌وه له‌و
وڵاته‌دا ده‌کات.
ئه‌م تێگه‌یشتنه هه‌روا شتێکی ساده‌و عه‌فه‌وی سه‌ر زمانی ئێمه‌و،
لێکدانه‌وه‌ی ئێمه نیه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی که له جه‌وهه‌ردا ره‌نگی
داوه‌ته‌وه ناو چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و، پێویسته رێکبخرێ،
مه‌ودای ئه‌و بیر‌و رایانه فراوانبکرێ که وابیرده‌که‌نه‌وه پرسی
چاره‌سه‌ری و گێرانه‌وه‌ی ماف بۆ بێمافکراوان له‌و وڵاته‌دا به‌رێگه‌ی
له‌به‌رچاوگرتنی مافه‌کانی مرۆڤ و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاست و جێگرکردنی
پایه‌کانی دیموکراسی و، هه‌ڵبژاردنی خیاراتی سیاسی و، خزمه‌تی فره
شوناساییه‌کی ئه‌وتۆ دێته دی که ره‌نگدانه‌وه‌ی پێکهاته گه‌لی و
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئه‌و وڵاته بێت، ئه‌وه هه‌ر گه‌لی تورک نیه دامه‌زرێنه‌رو
راگری ده‌وڵه‌تی تورک بێ، تورکیایه‌کی یه‌ک نه‌ته‌وه‌و ناسنامه‌و ره‌گه‌ز
له‌سه‌ر نه‌خشه بوونی نییه، کورده‌کان له‌و وڵاته‌دا خاوه‌ن
که‌لتوورێکی گه‌وره‌ن، هێزى سیاسی و نوێنه‌رانی کورد له‌و وڵاته‌دا
زیاد له30 ساڵه وه‌ها پێڤاژۆیه‌ک پێش ده‌خه‌ن، ملیۆنان هاوسۆزیان هه‌یه،
توانای به‌رێوه‌بردنی حکومه‌تیان هه‌یه، تا ئه‌م تێگه‌یشتنه‌یش له‌چه‌قین
ده‌ربازی سه‌ر شارێی بزاوتی رۆشنبیرانی ئه‌م وڵاته نه‌کرێ نه‌توانراوه
رۆشنبیرانی تورک له‌م تاقیکردنه‌وه نوێیه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان
له‌و مه‌ترسیانه‌ی که ده‌بنه هۆی پاشه‌کشیی ئابوری و ژیاری و
نیشتیمانی، رزگار بکه‌ن، یان هه‌ر هیچ نه‌بێ دوریبخه‌نه‌وه، ئه‌و سه‌رده‌مه
( جه‌نگی سارد/ 1946- 1991 ) ته‌نانه‌ت تا به‌کۆمه‌ڵکوژی ( روواندا )ـییه‌کانیش
له( 1994 ) ده‌گات، به‌سه‌رچوو، ئیتر به‌هۆی کاریگه‌رییه هه‌مه‌لایه‌نه
بۆماوه‌ییه جیا بینیه‌کانی نێوان ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاو
یه‌کێتی سۆڤییه‌تی ئه‌وسا، خه‌ڵک و گه‌لانێکی که‌م له‌راسپارده‌و
بریاره‌کانی کۆنگره‌ی جیهانی دژ به‌جینۆساید هه‌روا نا سوودمه‌ند
بمێننه‌وه.
ئێستا ئاشته‌واویی نیشتیمانی به‌رۆکی
تورکانی (بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ) پتر له گه‌لانی تری ناوچه‌که
گرتووه‌و، ئه‌م هه‌موو قڕکردن و بردن و کوشتنه زۆر‌و زه‌وه‌ندانه‌ی تا
ئێره هه‌ستی ده‌مارگیری که بێپه‌روا تێیپه‌راندوون، ده‌بێت بزانن
قوربانییه‌ک نین له‌ئه‌نجامی باوبۆران و ره‌شه‌با و زریان و تۆفانێکی
سروشتی که‌وتبێتنه‌وه، ئه‌مانه هه‌مووی به‌رئه‌نجامی په‌لامارو
فراوانخوازیی و کوره‌ی ده‌ستاره کۆنه‌کانی ئاشی شه‌ری که‌لتووری "که‌مالی"ـین،
ئه‌و شه‌ڕ و شه‌ڕگانه‌ی ده‌وله‌تی تورک و گه‌لی تورکی تا ئێره پتر له‌هه‌ر
که‌س و لایه‌ک زه‌ره‌رو زیانلێکه‌وتوو هێشتۆته‌وه، هه‌رچه‌ند ئه‌وان (
گه‌لی تورک ) وه‌ک ئه‌وه‌ی باوه و ده‌گوترێ تاڕاده‌ی په‌رستن هۆگری
مێژووه‌که‌یشیانبن، ئیتر ده‌بێ لێره‌وه په‌ند و ئامۆژگاریی لێوه‌ربگرن
و، هه‌وڵبده‌ن رۆژ له‌دوای رۆژ جیددیانه‌تر شه‌قام و ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که‌یان
به‌وه‌ها حه‌قیقه‌تێک بارگاویی بکه‌ن و، نیه‌تی نوێ تر‌و چاره‌سه‌رئامێزتر
به‌رهه‌مبهێنن.
ئه‌وانه‌یش که به‌رپرسن له‌به‌ده‌نگه‌وه
هاتن و چاره‌سه‌رکردنی ئاریشه‌کان ده‌بێت به‌ره‌و کردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌زا
تایبه‌ت‌و سنوردار کراوانه هه‌نگاوبنێن، به‌مه سه‌ره‌تایه‌کی باش بۆ
رزگار بوون له‌م خۆکوژییه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌یه، ده‌ست
پێده‌که‌ن، هه‌موو لایه‌کیش بۆ سه‌رهه‌ڵدانی وه‌ها دۆخێک له‌بردنه‌پێشی
چاره‌سه‌ر به‌شدار و به‌رپرسیارانه بڕۆنه ناو قوڵایی ناکۆکیه‌کان و
له‌بنی مه‌نجه‌ڵه‌که‌ی بده‌ن.
erselan_m@yahoo.co.uk
|