٢٧\٣\٢٠١١
رۆشنبیران له
نێوان چه‌کوچی حیزبایه‌تیی و سندانی لیبرالیزم!

دارا ئه‌حمه‌د
گه‌لی کورد له سۆنگه‌ی بارودۆخه ناوازه‌که‌ی له رووی نه‌ته‌وه‌یی و
نیشتیمانیی که گه‌له‌کی پتر له چل ملیۆن که‌سه و له‌مێژه له بنده‌ستی
سته‌می داگیرکاریی ده‌ناڵێنی و له هیچ شوێنێکی ئه‌و نیشتیمانه گه‌وره‌ی
نه‌یتوانیه ده‌وڵه‌ته‌کی سه‌ربه‌خۆی خۆی پێکبهێنێ و مینا هه‌ر نه‌ته‌وه‌کیدی
به‌هره‌مه‌ند بی له مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌کانی خۆی؛ له
تێکڕای کایه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و پێشڤه‌چوونه‌کانی ژیان به به‌راورد
به گه‌ڵانی ده‌وروبه‌ری وه‌دواکه‌تییه، ئه‌وه‌ش وایکردییه هه‌ر وه‌ک
له سه‌رجه‌م ئاسته‌کانی ژیانیدا جۆره‌ک له تایبه‌تمه‌ندیی بۆ دروست
ببی.. له ئاستی رۆشنبیرییشدا جودا بی و به هیچ گه‌له‌ک نه‌چی و
رۆشنبیرانیشی له ئافه‌ریده‌بوون و که‌تنه‌سه‌رپێ و ئاست و ئامانج و ده‌رئه‌نجامه‌کانیان
جودا بن.
رۆشنبیرانی هه‌ر گه‌له‌کی لای خۆمان ده‌گری قه‌واره‌کی تایبه‌ت و
ناسرای خۆیان هه‌یه و کارتێکردنه‌کی کاریگه‌رگه‌ریشیان هه‌یه له‌سه‌ر
بوون و ره‌وتی بواره رامیاریی و کۆمه‌ڵاتییه‌کانی گه‌ل و وڵاته‌که‌ی
خۆیان به جۆره‌ک که رۆڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بینن له بڕیاردان له‌سه‌ر
چارنووسی ژیانی کۆمه‌ڵ.. جگه له هه‌نده‌ک باردا که دیکتاتۆره‌ک
تێیدا پایه‌دار ده‌بی ده‌سه‌ڵاتداران ناتوانن رۆڵ و نه‌خشی ئه‌وان له‌به‌رچاونه‌گرن
و فه‌رامۆشیان بکه‌ن چونکه ئه‌وان هه‌ر ناوی گه‌وره و شاری وێران نین
به‌ڵکه له کرده‌وه‌دا بیریان رۆشنه و توانستی ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌رده‌م
وه‌ک چرایه‌کی رۆشن دڕ به تاریکیی شه‌وه‌زه‌نگی ژیانی میلله‌ت بده‌ن.
که‌چی رۆشنبیرانی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی خۆمان - به تایبه‌تییش ئه‌وانه‌ی
ناوداران - فڕیان به‌سه‌ر رۆشنبیرییه‌وه نییه و زۆربه‌یان به
نووسینی چه‌ند هۆنراوه و وتاره‌کی بێ سه‌روبه‌ر و تاکڕه‌هه‌ندیی
ناسناوی رۆشنبیریان به‌سه‌ر خۆیان دابڕییه و زۆر به توندییش جا راسته‌وخۆ
یان ناڕاسته‌وخۆ له خزمه‌تی سیاسه‌تی حیزبایه‌تیی دان که خودی
حیزبایه‌تیی خه‌ریکه له تێکڕای جیهان رۆژی ئاوا ده‌بی.. یان هه‌نده‌کیان
به راشکاویی وه‌ک ده‌رباری سه‌رۆک و مه‌رۆکه‌کان هه‌ر خه‌ریکی وتاری
بێزه‌وه‌ری سیاسیی و راپۆرتنووسینن.. ئیدی له نێو میلله‌ته‌که‌ی مه
که‌ش و هه‌وایه‌کی ئه‌وتۆ ئاسمانی رۆشنبیریی داگیر کردییه که ده‌بی
رۆشنبیران له‌و چین و توێژانه‌ی کۆمه‌ڵ بن که هیچ کاره‌کی به‌رهه‌مدار
بۆ بژێوی ژیانی خۆیان ناکه‌ن و ته‌نیا به مشه‌خۆریی له‌سه‌ر زگی میلله‌ت
ده‌له‌وه‌ڕێن و به گوێری ئاستی ملکه‌چییشیان بۆ سیسته‌مه‌که له
لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه جله‌وی ژیانی مادییان توندیی و شلیی پێ‌بکرێ،
وا خراوه‌ته به‌رچاو که ناکرێ و نابی چینه زه‌حمه‌تکێشه‌کان به
تایبه‌تییش کرێکاران و نه‌داران و ژنان ده‌ست بۆ کاری رۆشنبیریی ببه‌ن
و رۆشنبیریان تێدا هه‌ڵبکه‌وی.. تا راده‌یه‌کی زۆریش ئه‌وه جێی خۆی
گرتییه چونکه به هۆی گه‌نده‌ڵییه تایبه‌ته‌که‌ی نێو هه‌ناوی سیسته‌می
چه‌وسێنه‌ری داغان به کۆنه‌په‌رستیی دینیی و نێرسالاریی هه‌رێمی
سێداره‌ی کوردستان و رێکاره سیاسییه‌کانی هیچ ده‌رفه‌ته‌کی کاری
رۆشنبیریی به ژنان و خه‌ڵکانی نێو چینه زه‌حمه‌تکێشه‌کان نادرێ تا
واز له کار و داخوازییه‌کانیان نه‌هێنن و نه‌بنه مشه‌خۆر و نه‌چنه
رێزی رۆشنبیره ده‌رباره‌کان!
دیاره رۆشنبیرانه‌کیش هه‌بوونه که به واتای وشه بیریان رۆشن بووه،
به‌ڵام به ژماره زۆر که‌م و زۆر به توندییش له لایه‌ن ده‌سته‌بژێری
سیاسیی نێو حیزبه‌کان دژایه‌تیی کرانه و په‌راوێزخرانه، ئه‌و جۆره
له رۆشنبیران له نێو کۆمه‌ڵی مه‌دا به هۆی باڵاده‌ستیی سیسته‌می
سۆڤیه‌تی به‌رێ له نێو مێگه‌لی گه‌وره‌ی رۆشنبیره حیزبییه‌کانی هه‌مان
سیسته‌م زۆر به ئاسانیی نه‌ده‌ناسرانه‌وه یان هه‌ر بزر ببوون.. سه‌رئه‌نجام
هه‌موویان به یه‌که‌وه به هه‌ڵه ناویان لێ‌نرا رۆشنبیره چه‌په‌کان..
چونکه ئه‌و که‌سانه‌ی که له گه‌وهه‌ردا رۆشنبیرن هه‌رگیز ناتوانن
خۆیان بخه‌نه چارچیوه‌ی ئه‌و سنووره ته‌سکانه‌ی که له‌سه‌ر بنچینه‌ی
دابه‌شکردنی کۆمه‌ڵ کێشرابوون بۆ راستڕه‌وه‌کان و ئه‌و ره‌وته
رامیارییه‌ی حیزبه به‌ناو کرێکارییه‌کان که به هۆی گوتنه‌وه‌ی
دروشمه یه‌کسانییخوازییه‌کان پێی ده‌گوترا چه‌پ.
پاش داڕووخانی سۆڤیه‌تیش زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر
هه‌ر به مۆدێل ناسناوی رۆشنبیریان هه‌ڵگرتبوو جگه له‌وه‌ی نێوه‌رۆک
پووچییه‌که‌یان بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌رکه‌وت ناوه‌که‌شیان واته (رۆشنبیرانی
چه‌پ)یان له خۆیان داکه‌ند.. ئیدی ئه‌و که‌سه ئازا بوو که به
زووترین کات پێگه‌ک له نێو راستڕه‌و و لیبرالیسته‌کان بۆ خۆی چێ بکا،
به‌وه‌ش که‌وتنه پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی که هزری یه‌کسانییخوازی هزره‌کی
تۆتالیتارییه و هه‌ر ئه‌ویش وای له‌وان کردبوو که نه‌توانن کۆمه‌ڵ
بخوێننه‌وه و لێیداببڕێن و سووک و ریسوا ببن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به
خستنه‌ڕووی چه‌ند گوزارشته‌کی چرووکی وه‌ک ( کۆتایی مێژوو، مه‌رگی
کۆمۆنیزم، شه‌ڕی شارستانییه‌کان و ...هتد) خۆیان به ئایدیۆلۆژیای
سیسته‌می که‌له‌گایی سه‌رمایه‌داریی هه‌ڵواسیی و که‌وتنه دژایه‌تییکردنی
ماف و ئازادییه‌کانی چینه زه‌حمه‌تکێشه‌کان که وه‌ک ده‌ستکه‌وتگه‌لێک
له ئه‌نجامی خه‌باتی ناوکۆیی مرۆڤه‌کان وه‌ده‌ستهاتبوون، دوو ده‌یه
پتره باس له مه‌رگ یان کۆتایی ئایدیۆلۆژیا ده‌که‌ن به تایبه‌تییش هه‌ر
وه‌ک فه‌لسه‌فاندنه‌کانیان جارانیان له هیچ کاته‌کدا بڕیان نه‌کردییه
هه‌نووکه‌ش کاڵبوونه‌وه‌ی حیزب و حیزبایه‌تیی وه‌ک ده‌سکه‌لایه‌کی ده‌سه‌ڵات
به مه‌رگی ئایدیۆلۆژیا ده‌خه‌نه‌ڕوو.. که‌چی نه‌ک هه‌ر به خاڵ له
ئایدۆلۆژیای سیسته‌می هاروهاجی سه‌رمایه‌داریی لاناده‌ن به‌ڵکه له هه‌موو
شه‌کرشکاندنه‌کیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ قسه بێ سه‌روبه‌ره‌کانی (نیتشه)ی
مامۆستایان که بنیاتنه‌ری فاشیزمه!
ئه‌و باره‌ی رۆشنبیران زۆر گورچکبڕتره له پێشان، چونکه پێشتر ته‌نیا
له هه‌وادا چه‌کوچی حیزبیان له‌سه‌ر بوو.. وه‌لی هه‌نووکه جگه له
ئاماده‌گیی هه‌مان چه‌کوچ - چونکه حیزبایه‌تیی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به
شێوازی پێشانی رۆژی له ئاوابوون دایه وه‌لی هێشتا هه‌ر پارێزگاریی
له بوونی خۆی ده‌کا و هێنده به ئاسانیی له‌نێو ناچی - ئه‌وان له‌سه‌ر
رووبه‌ری سندانه‌کی ره‌ق و سارد دان ئه‌ویش سندانی لیبرالیزمه، واتا
له باره‌کی ته‌واو ناجۆر و پڕ له ئازار له نێوان چه‌کوچی حیزبایه‌تیی
و سندانی لیبرالیزم سندانیان لێده‌رهاتییه؛ سیسته‌می باوی ئێستا له
لایه‌ک پێویستی به حیزب و حیزبایه‌تی هه‌یه بۆ درێژه‌ددان به
لیبرالیزمه‌کی دڕنده له چه‌شنی نوێ و به پێی سه‌رده‌م.. بۆ ئه‌وه‌ش
پێویستی به‌و جۆره رۆشنبیره داڕووخایانه هه‌یه، له لایه‌کیدیش ئه‌و
جۆره لیبرالیزمه‌ی که پێویستیه‌تی ته‌نانه‌ت به تۆتالیتاریه‌تی چه‌شنی
کۆنی حیزبایه‌تییش مه‌یسه‌ر نابی به‌ڵکه ده‌بی له رووکه‌شدا
پلۆرالیستیی بی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی هه‌ڵبژاردن و له نێوه‌رۆکیشدا
ته‌نیا ده‌زگایه‌کی سیخوڕیی داپلۆسێنه‌ر بی!!! جا وه‌ره رۆشنبیری
قوڕبه‌سه‌ر بتوانه له نێوان ئه‌و چه‌کوچ و سندانه خۆڕابگری!؟
هه‌نووکه ئه‌وه‌ی له کوردستانه‌که‌ی خۆمان ده‌یبینین ده‌قاوده‌ق ئه‌و
رۆشنبیره‌یه که به په‌له‌پڕووزێ به دووی (ده‌نگ)ی جه‌ماوه‌ری
ناڕازی غارده‌دا و ده‌یه‌وێ خۆی بکاته خاوه‌نی و له‌پێناو ده‌رخستنی
ناو و په‌یداکردنی هه‌نده‌ک بژێوی ژیانی مشه‌خۆرانه‌ی
خۆی تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ر راده‌ستی
ده‌سه‌ڵات بکاته‌وه یان هه‌ر خۆی له‌باتی ده‌سه‌ڵات رۆڵی ده‌سه‌ڵات
ببینی و ئازاری جه‌سته پارچه‌پارچه‌بووه‌که له نێوان چه‌کوچ و
سندانه‌که پیچه‌ک که‌م بکاته‌وه.
وه‌لی عه‌نتیکه‌ییه‌که له‌وه‌دایه که ئه‌و
جۆره رۆشنبیرانه به ناو و به تۆمار حیزبیی نین
که‌چی له حیزبییه‌کان حیزبییترن واته (گۆشت ناخۆن ته‌نیا گۆشتاو
ده‌خۆنه‌وه).. له‌به‌ر سه‌رقالیی و راکه‌ڕاکی خۆشیان
ئاگایان له‌وه نییه که له جه‌ماوه‌ر دابڕانه و به ته‌واویی په‌ڕپووت
بوونه - نموونه‌ی ئه‌وه‌ش رۆشنبیرانی به‌ر ده‌رکی خانه‌واده‌ی
بارزانی و رۆشنبیرانی به‌ر ده‌رکی
(سه‌را)ن -، جه‌ماوه‌ریش
به تایبه‌تیش خه‌ڵکه نه‌دار و زه‌حمه‌تکێشه‌که به هۆی به‌هره‌مه‌ندبوونیان
له زانست و ته‌کنه‌لۆژیای نوێ به تایبه‌تییش تۆڕی ئه‌نته‌رنێت هه‌ر
وه‌ک پێویستییان به حیزبایه‌تیی و لیبرالیستیی دڕندانه‌ی کۆمپانیا سه‌رمایه‌دارییه‌کان
نییه و ره‌تی ده‌که‌نه‌وه هیچ پێویستییه‌کیشیان به ئامۆژگارییه
سوواوه‌کانی ئه‌و به‌ناو رۆشنبیرانه نه‌مایه و قسه‌کانیان ته‌نیا وه‌ک
پێخۆر بۆ نوکته له‌سه‌رکردن و گاڵته‌جاڕیی به‌کارده‌هێنن، ئیدی
رۆشنبیربوون هی توێژه‌کی دیارکرای مشه‌خۆر نییه به‌ڵکه هه‌ر تاکێکی
ئاسایی و مرۆپه‌روه‌ری نێو کۆمه‌ڵ جۆرێک له بیر رۆشنیی خۆی هه‌یه ئه‌ویش
بیرکردنه‌وه‌کی ئه‌رێنییه بۆ پتر ملکه‌چکردنی ده‌سه‌ڵاتداران تا راده‌ی
له‌نێوبردن و بنه‌بڕکردنیان له‌پێناو هه‌رچی زیاتر وه‌ده‌ستهێنانی
ئاسووده‌یی و ئارامیی و یه‌کسانیی بۆ تێکڕای مرۆڤه‌کان.
٢٦\٣\٢٠١١
- له‌نده‌ن
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|