په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\۴\٢٠١٠

رۆشنبیران و سیاسەتمەدارانی کورد و ''ناوچە جێناکۆکەکان''!

سەلام عەبدوڵا  


هەر جارێک گوێ لە گفتوگۆی بەناو"رۆشنبیران"و بەرپرسانی دەزگا ئەدەبی و سیاسەتمەدارەکان لە کەناڵەکانی تەلەفزیون دەگرم، یەک لەدوا یەکیان بەوپەڕی جەهلەوە دووبارە(ناوچە جێناکۆکەکان)، دەکەنەوە.


ئایا ئەمە راستە خاوەن ماڵ لەبارەی ماڵە دزراوەکەی خۆی بڵێ(ماڵە جێناکۆکە)؟!


ئەگەر یەکێک بەو شێوەیە لەبارەی مافە دزراوەکەیەوە بێتەگۆ، ئاگای لە مافی خۆی هەیە؟ نزمترین هوشیاری هەیە؟ بۆی هەیە بکرێ بە دەمڕاستی گەلێک؟ شایەنی گولێگرتنە؟!


یەکێک بۆی هەیە بڵێ(ناوچە جێناکۆکەکان)ئەگەر سەر بە رێکخراوێکی نیونەتەوەیی بێت یان هەر ناوبژێکەرێک. هەموو جارێک ئەو جۆرە کەسانە بەو نابەرپرسیارییەتی و بێباکانە دەدوێن و ئیدی نازانن یان نایانەوێ بزانن بەو بۆچوونە بەجیا لەوەی چەندە هەست و نەستی دانیشتوانی ناوچە بەزۆرەملی دابڕاوەکان پێشێلدەکەن، پەرژینێکی بەرزیش لەنێوانمان درووستدەکەن وپیشانیدەدەن کە هەرگیز شایەنی ئەوە نین لافی بەرگری لە مافە زەوتکراوەکەمان بدەن، چ جا یەکێک دڵی بە تایتڵە بە ساختە درووستکراوەکانیان خۆشحاڵ ببێت و(سەد رەحمەت لە کفن دز).


بە کورتییەکەی: ماوەی زیاتر لە70ساڵە کوردستانیان لەبەردەم کێشەی ناوچە بە زۆر دابڕاوەکانەو لەو ساڵانە بە ئێستاشەوە هەوڵدراوەو دەدرێ بۆ چارەسەرکردنی. ئایا شەرم نییە بۆ هەر کوردستانییەک وەک بێلایەنێک بڵێ(ناوچە جێ ناکۆکەکان)؟


ئەی ئەگەر پاش ئەم تیبینییە کورتەوە کە پێشتر لەچەندین وتاری تر وتوومە (ناوچە جێ ناکۆکەکان)هەڵەیەکی کوشندەو رسوایی و نەزانییە، لەلایەن کەسێکی تر دووبارە کرایە، چی پێ بڵێن و چی بکەین بۆ ئەوەی خۆی نەکان بە گاڵتەجاڕ؟!

 

 

dwaroj@yahoo.de