١\٢\٢٠١٠ رۆشنبیری کۆپی و رۆشنبیری ئۆریجیناڵ.
کوڕم هه‌واڵیان دامێ که جگه له بزه‌یه‌کی گاڵته‌جاڕانه چیتر سه‌باره‌ت به یاخی بوونت و ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی جوودا خوازیی خاکی کوردانه‌ت له ئیمپراتۆرییه‌تی گه‌وره‌ی ئێمه‌ی عوسمانلی هیچ وه‌ڵامێکی ئه‌و هه‌موو پیاو ماقوولانه !! ناده‌یته‌وه که زۆربه‌یان وه‌ک ئه‌فسه‌ر و گه‌وره پاسه‌وان و بیرمه‌ند هاوزمانی خۆتن ، تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاوا بێ ده‌نگیی هه‌ڵببژێریت ئه‌وا ناچارم به زه‌بری ئه‌شکه‌نجه - ته‌عزیب - بتهێنینه وه‌ڵام ، بڵێ با بزانم ئایا حه‌ز ئه‌که‌یت هه‌ر ئێستا ڕه‌وانه‌ی ژووری ئه‌شکه‌نجه‌ت بکه‌م ؟!
لێره‌دا میر موحه‌مه‌د چاوێک به ئاماده بواندا ئهخشێنێتهوه و به هه‌ناسه‌یه‌کی ساردی پڕ خه‌م و سه‌ر سووڕمانه‌وه دێته وه‌ڵام :-
ئه‌ی جه‌نابی خاوه‌ن شکۆ ، تۆ باسی کام ئه‌شکه‌نجه و کام ئازاری سه‌ختم بۆ ئه‌که‌یت ؟! بۆ ئا له‌م ساته‌دا هیچ ئه‌شکه‌نجه و ئازارێک هه‌یه له سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مینه‌دا هێنده‌ی ئه‌و ئه‌شکه‌نجه ڕۆحییه قوورس و به سوێ تر بێت که ئه‌بینم هه‌ندێک له گه‌وره پاسه‌وانانی سک تێر و خه‌نجه‌ر و ده‌مانچه له به‌ر پشتوێنی ده‌ورو به‌ری تۆ به جل و به‌رگی پۆشته‌ی کوردییه‌وه مل شۆڕانه ڕاوه‌ستاوون و هاو زمان و هاو خوێنهکانیشیان له کوردوستان سه‌رباری ڕووت و قووتیی و برسێتی و باجی قوورس ڕۆژانه ده‌درێنه به‌ر گوولله و قامچی ژاندرمهکان ؟! ئایا جه‌نابی گه‌وره ئه‌شکه‌نجه له‌وه سامناک تر و به ئازار تر هه‌یه که هه‌ر ئێستا ئه‌بینم ئه‌وانه‌ی تۆ به پیاو ماقوول و بیرمه‌ندی هاو زمانی کوردی من ناویان ئه‌به‌یت سه‌راپا له ڕێگای تهرجهمانهوه پرسیارم لێ ئه‌که‌ن و پێیان شه‌رمه به زمانی شیرینی دایکی خۆیان که کوردییه قسه بکه‌ن ؟!
ئه‌م دیمه‌نه کورته‌یه‌کی ئه‌و گفتوو گۆ جوامێرانه‌یه‌ی میرێکی گه‌نجی کورده و پێم وایه مافی هه‌موو گه‌نجێکی نه‌وه‌ی نوێی چاو کراوه‌ی کوردیشه که دوور له مێژووه - ته‌حریف - کراوه‌کان بپرسێت ئاخۆ ناوی ( سیانیی لای ئێمه‌مانان ئاشکرای ) هه‌ندێک له‌و کوردانه چی بووه و دواجاریش ڕۆڵی خۆیان و نه‌وه‌کانیان له بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد و ئارشیفی فه‌رهه‌نگی کوردا چ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌کی دژه کوردانه و بێگانه په‌رستانه بووه ؟!! من له تووێژینهوهیهکدا ده‌رهه‌ق به ناوی سییانی و باکڕاوندی ناسراوی کوردانی ئاماده بووی ئه‌و گفتووگۆیه‌ی نێوان میر موحه‌مه‌د و دووا سوڵتان دا ، وه له ڕێگای هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی - دارولمهعاریفی - تورکی و ئینگلیزییه‌وه - که به بیانووی گوایا به که‌مزانینی پله‌و پایه‌یان ڕێی بڵاو کردنه‌وه‌ی نه‌درا - ، ئاسان ترین زانیاری‌یان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت :-
که هه‌ندێک ئه‌فسه‌ری کوردی ئاماده بوو له‌وێ بریتین له‌وانه‌ی که دواجار یه‌که‌م به‌ردی بناغه‌ی درووست کردنی سوپای عێراقیان دانا ، ئه‌و سوپایه‌ی که به‌رده‌وام خێر و بێری بۆ کورد تۆقاندن و قڕ کردن و دووا پاداشتیشیان جێنۆسایید کردن بوو ، له پاڵ بڕێک له‌مانیشدا که تاکوو دووا نه‌فه‌سی حیزبی به‌عس تابوورێک ئه‌فسه‌ری پله گه‌وره‌یان تیا هه‌ڵکه‌وت و وه‌ک خزمانی سه‌له‌فیان کاریان بۆردوومان کردنی گووند و ڕاگواستن و گوولله باران کردنی سه‌دان خه‌ڵکی سیڤڵ بوو ، ئیتر نووسیبووم و ده باره‌ش ئه‌یڵێمه‌وه ئه‌مه کوفری ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه که ناو و وێنه‌ی ئه‌م ده‌ست و که‌ڵبه سوورانه له پاڵ ناو و وێنه‌ی سه‌روه‌رانی سنگ و ته‌وێڵ سووری ئه‌مڕۆ و مێژوودا ڕیزبه‌ند بکرێت ، یاخوود ئه‌بێت ئه‌مه چ وویژدان و ئینسافێک قبووڵی بکات که نه‌وه‌ی نوێی کورد ناوی هه‌زاران سه‌ربازی وونی هه‌ردوو سه‌نگه‌ری تفه‌نگ و قه‌ڵه‌م و قافڵه‌یه‌ک که‌سایه‌تیی منه‌وه‌ر و بلیمه‌ت و جوامێری ئێستا و مێژووی خۆی له کتێبه‌کاندا پێ نه‌ناسێنرێت و که‌چی له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر له ناو ئه‌و زڕه کورده قه‌ڵه‌م به ده‌ست و خزمه‌تکارانه‌ی تورک دا به‌رده‌وام وه‌ک قاره‌مان و بیرمه‌ند له وێنه و چیرۆکی ژیانیان وورد بێته‌وه ؟!! به مه‌رجێک چ ئه‌و به ناو بلیمه‌تانه خۆیان و چ نه‌وه‌کانی هه‌ندێکیشیان تاکوو ڕۆژی ئه‌مڕۆ نه خۆیان به کورد له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن و نه بێ‌زیان هاتووه تاقه ڕۆژێک له کوردوستاندا بژین و نه تاقه یه‌ک ناوی کوردیی و یه‌ک خه‌سڵه‌تی کلتووری کوردییش له ناو ماڵه عاره‌بیی و تورکیی و فارسیی و ئهوروپاییهکانیاندا نابیسترێت و به دییش ناکرێت ، ( کڵۆڵ ئه‌ی نه‌ته‌وه سینه ساف و وویژدان خاوێن و خۆشباوهڕهکهم ، کڵۆڵ ئه‌ی ئه‌و په‌نجا ملیۆن باگردێن له‌سه‌ر شانه‌ی که نزیکی چه‌رخێکه سه‌ربانی ئایدیۆلۆژیای که‌س نه‌ما پێت نه‌گێڕن و که‌چی سه‌ربانی خۆشت له په‌نجا لاوه دڵۆپه ئه‌کات).
ئه‌مه‌ریکای باکوور
|