رۆشنبیریى تاکى
کورد بۆ بانک.
ســەرکەوت فایهق
خواڕەحم
بانک دەزگایکى خزمتگوزاریى داراییە ، ئامانجى ئەم دەزگاییە بریتیە لە
کار ئاسانى بۆ ئاڵوگۆڕکردنى دراو و هەڵگرتن و پاراستنى شمەکى گران بەها
و بەکارخستنى دراو لە بازرگانى کردن و پێدانى قەرزى کاش {کرێدیت کاش}
ئەم کارە خزمەتگورزار یانە کە بانک پێشکەشى دەکات ... مێژووى ئەم دەزگا
داراییە بۆ 400 ساڵ زیاترە لە ئەوروپا دامەزراوە هەنگاو بە هەنگاو
بەرەو پێش دەچێت خزمەتێکى بەرچاوى کردووە لە بوارى پێشکەوتنى
کۆمەڵگاکانى جیهان و کەرتى بازرگانی و ژێرخانى ئابوورى .... بەڵام لە
کۆمەڵگاى ئیسلامى بەگشتى پێشوازى لە بانک نەکرا بە هۆى شێوازى
مامەڵەکردن و کارو بارەکانى دەچێتە خانەى {{ سوو - ر با } لە رەوانگەى
شەریعەتى ئیسلامى بەهۆى بوونى چەندین دەقى قورعانى پیرۆز وەک لە
سوورەتى {{ (ئهلبهقهره) - لەئایەتەکانى 275 ، 276 ، 278 ، 279 ،
280 وەلە سوورەتى (ئهلعومران) لە ئایەتى 130 و سوورەتى روم ئایەتى 39
}}کە خوداوەند فەرمانى سەپاندووە لەسەر مرۆڤو موسوڵمانان کەماڵى یەکترى
نەخۆن خۆیان لە (( سوو - ربا )) بە دوور بگرن ، بەڵام لە جیهانى
ئیسلامى و زانایانى زانستى ئایینى ئیسلام راو و بۆچونى جیاوازیان هەیە
لەشیکردنەوەى ئەم دەقانەى قورعانى پیرۆز بەپیێ کات وساتى جیاواز
کەبەشێوەیەکى گشتى هەر هەموو یەک ران کە (( سوو - ر با - حهرامە ))
بەو شێوازەى کە کاتى خۆى هەبووە لە سەردەمى جاهیلى عەرەب و کۆمەڵگاکان
کە مامەڵەیک دەکرا لە نێوان کەسانى دەوڵەمەند و هەژاران ، بەڵام بۆ
پەسەند کردنى کارو بارى بانک رایى جیاواز هەیە کار ئاسانى کراوە بۆ
مامەڵە داراییە کان و پەسەند کردنى کارى بانکى و خزمە تگورزاریەکانى لە
کۆمەڵگاى ئیسلامى کە لەژێر چاودێرى راوێژى زانایەکى ئاینى شەرعیەتى
ئسلامى بێت ، بۆ یەکەم جار بانکێکى ئیسلامى لەسەرەتاى حەفتەکانى سەدەى
رابردوو لە دوبى دامەزراوە و رۆژانە ژمارەى ئەم جۆرە بانکانە لە زیاد
بوونە ...، بوونى ئەم بانکانە بوونەتە فاکتەرێکى بەهێز بۆ بەرە و پێش
چونى کەرتى ئابوورى و بازرگانى لەناو کۆمەڵگاى ئەو ووڵاتانە لە گشت
بوارەکان ئاوێتەى ژیانى کۆمەڵگا بووە وەک ئاو و هەوا.
بەڵام کەرتى بانک لەناو کوردستان دابڕاوە لە
کۆمەڵگا ... تاکەکانى هەرێمى کوردستان ئاشناو رۆشنبیرنین بۆمامەڵەکردن
لەگەڵ ئەم دامەزراوە خزمەتگوزاریە هەرچندە حکو مەتى هەرێم چەندین
هەنگاوى ناوە لەرووى دانەوەى قەرزى هاوڵاتیان بوونیاد نانى چەندین
باڵەخانەى سەرەدە مانە لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان و
پـێـشکەشکردنى ئاسانکارى بەردەوام بەڵام تاکو ئێستا زۆربەى هەرەزۆرى
خەڵکى کوردستان ئامادە نیە پارەى نووستو و زیادەکانیان لە بانک هەڵگرن
و مامەڵە لەگەڵ ئەم دەزگا خزمەتگورزاریە بکەن ... بۆیە پێویستە
دەسەڵاتى چوارەم کە راگەیاندنە شان بەشانى مامۆستایانى ئاینی و
زانایانى زانستى ئیسلامى بریارى بوێرانە بدەن کە کۆمەڵگا ى کوردستان
مامەڵە بکات لەگەڵ ئەم دەزگایە چونکە ئەگەر ئێمە بڕوانینە وڵاتانى
دوروبەرو و وڵاتانى کەنداوى عەرەبى و ئیسلامى دەبینین کە بەشێوەیەکى
گشتى سەرجەم تاکە کانى ئەو وڵاتانە راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ئەم دەزگایە
دەکەن و بانک بوەتە بەشێک لەژیانیان ...بەڵام لە کوردستان راگەیاندو
مامۆستایانى ئاینى هۆکارى سەرەکى ئەم دوورکەوتنەوەى خەڵکى کوردستانن
لەم دەزگا خزمەتگوزارییە چونکە بانک هۆکارێکە بۆ بەرەو پێشچوونى کەرتى
ئابورى و بازرگانى کۆمەڵگا و کەم کرد نەوەى رێژەى { هەڵئاوەسانى دراو }
لەناو بازار و بەگەر خستنى دراوى نووست و لە بوارى وەبەر هێنان و
ژێرخانى ئابوورى ... ئێمە رۆژانە دەبینین وە دەبیستین کە چى هێرشێکى
توند دژى شێوازى پێدانى پَشینەى خانوو بەرە لە کوردستان لەسەر رێژەى
زیادى { 2% }کە بۆ رسوماتى بانک دیارى کراوە .... لەهەرێمى کوردستان
بەبەراورد لەگەڵ ووڵاتانى تر بەگشتى و حوکومەتى بەغداد رێژەى رسوماتە
کە هیچ نیە و ئاساییە .... چونکە گەر تەماشاى شێوازى پێدانى پێشینە
جۆراو و جۆرەکانى بانکە کانى حکومەتى فیدراڵى عێراق بکەین رێژەى قازانج
(( سوو - ربا )) یان زیادەى پێشینەکە جۆراو جۆرە:
1- پێشینەى خانو بەرە رێژەى قازانج 2%
2- پێشینەى کشتوکاڵى 2 %
3- پێشینەى بازرگانى 2% بۆ 7%
4- پێشینەى فەرمانبەر 4%
5- پێشینەى رۆژنامەنووسان کە چوار ملیۆن دینارە و بۆ ماوەى 4 ساڵ رێژەى
قازانج 4%.
ئەمە شێوازى پێدانى پێشیەنەکانى حکومەتى
عێراقن و رۆژانە دەبیستین و دەبینین لە کەناڵەکانى راگەیاندەکانى
کوردستان باسى ئەم پێشینانە دەکەن و دەڵێن لە بەغداد ئەم پێشینانە
دەدرێت بەڵام هەرگیزاو هەرگیز رۆژێک باسى چۆنیەتى پێدانى ئەم
پێشینانەیان نەکرد باسى رێنماییى و شێوازى دانەوەى قەرزەکە ناکەن کە
بەچیشێوەیک دەدرێت و وەردەگیرێتەوە حهرامە یان حهڵاڵە ... بەڵام کاتێ
حکومەتى هەرێم بڕیارى پێدانى پێشینەى خانوو بەرەیدا و خستیە بوارى جیێ
بەجێکردنەوە رێنمایى بانکى دەرکرد بۆ پێ دانى { سولفەى عهقار }و رێژەى
{ 2 % } رسوماتى کارگێڕى بانکى هاتە سەر بوویە هات و هاوار
لەراگەیاندنى حیزبە ئسلامى و بهرههلستکارهکانى حوکومەتى هەرێم و
منبەرى ووتارى هەینى مامۆستایانى ئایینى لە حەرام کردنى ئەم رسوماتە و
خستیانە خانەى (سوو - ربا ) بە ڵام بۆ حوکومەتى عێراق حهڵاڵە بە ( سوو
و ربا )) دانانرێ ؟؟!
هاو کات سەرمایە دارەکان و بازرگانە موسڵمانەکانى کوردستان رۆژانە
چەندین خۆراک و کاڵاى جۆراوجۆرى کوالێت نزم و خراپ دەهێننە ناو
کوردستان بەنرخێکى گران دەیفرۆشن یان زۆربەى زۆرى دوکاندارەکانى
کوردستان رێژەیەى قازانج زیاتر لە 100% دەخەنە سەر کەم دەرامەت و
هاوڵاتیان و خراپ ترین کاڵاو شتومەک دەفرۆشن .. ئەم کارەیان حهرام نیە
و بە بازرگانى ناوى دەبەن و حەڵاڵى دەکەن بەڵام پێشینەى خانو بەرەى
حوکومەتى هەرێم بە حهرام و ربا ناو دەبەن . سەرجەم بانکەکانى جیهان
بەگشتى و بانکە ئسلامیەکانى وڵاتانى ئیسلامى پاش دانانى سەرمایەى دیار
بە هۆیى ئاڵوگۆڕو کارە بازرگانیە کان ئەم سەرمایە روو لە زیاد بوون
دەکات .. بۆ نممونە گەر باسى بانکى رافیدەین بکەین لە عێراق لە سەردەمى
مەلیکیەت دامەزراوە بە یاساى ژمارە 33 لە رۆژى 19- 5 – 1941 دەست بهکاربووە
بە سەرمایەیکى دیار راگەیانرا کە {{ 50 پەنجا ملیون دینارى عێراقى }}بوو،
ئەم بانکە بازرگانیە بەردەوام بوو لە کارەکانى خۆیى هەرچەندە
لەگەڵ دوو بانکى کەى بازرگانى تێکەڵ کرا لە ساڵى 1964 و 1974 .. تاکو
ساڵى 1988 بانکى {{ رشید }} لە بانکى رافیدەین جیاکرایەوە ئیستاکە ئەم
دوو بانکە خاوەنى سەرمایەیکى زەبەلاحن و بە سەدان ملیار دینار و دراوى
بیانى مەزەندە دەکرێت و چەندین مامەڵەى جیا جیا ى بازرگانى و قەرزى کاش
دەکەن . بۆ زانیارى زیاتر ئەمە ریز بەند و ناو و سەرمایەی دە بانکى
جیهانە بەپێى ئامارى کۆتایى ساڵى 2008 :
زنجيره |
ووڵات |
دهزگاى
بانك |
سهرمايهكهى به مليار دۆلارى ئهمريكى |
1
|
چين |
بانكى
بازرگانى و ئابووری
چين |
277.514 |
2 |
ئهمریکا |
بانكى
ئهمريكا |
195.933 |
3 |
بهريتانيا |
ئێک ئێس
بی سی |
176.788 |
4 |
چين |
چين
ليل نشاءات |
165.234 |
5 |
چين |
بانكى
چين |
165.087 |
6 |
ئهمريكا |
جای بی
مورگین شاز |
159.615 |
7 |
ئهمريكا |
سیتی
جروب |
140.698 |
8 |
ئهمريكا |
ويلز فارگۆ |
112.365 |
9 |
ئهسپانيا |
بانكى
سانتاندر |
109.862 |
10 |
يابان |
ميتسوبیشی
يو ئێف جای |
105.412 |
|