٢٨\٨\٢٠١٠
رۆشنبیر و خه‌ڵک و
ده‌سه‌ڵات.

سه‌رکاو
هادی
سیاسیه‌کان بێجگه له‌وه‌ی که کوڕی میلله‌تن،
هه‌ڵبژیرراوی میلله‌تن. که‌واته ئه‌وان نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌تن.
که‌واته ئه‌وان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه و هۆشمه‌ندی و ڕه‌وشتی ئه‌و
میلله‌ته‌ن.
ئه‌مه پێی ده‌وترێت سه‌ره‌تاییترین وانه‌ی لۆژیک (منطق) که که‌سێک
نییه دژی بوه‌ستێت یاخود نکۆڵی لێ بکات یاخود دانی پێدا نه‌نێت، مه‌گه‌ر
شێته ئه‌و که‌سه، یاخود گێله یان خۆی گێل ده‌کات.
به‌م پێیه ئه‌گه‌ر بڵێین سیاسیه کورده‌کان دزن، پیاو کوژن، نه‌زانن،
که‌واته میلله‌ته‌که‌مان، یاخود زۆرینه‌ی میلله‌تی کورد گه‌نده‌ڵ و
پیاو کوژ و نه‌زانه. تا ئێره شته‌که هیچ هونه‌رێکی تێدا نییه و هه‌موان
وه‌ک من ده‌یزانن.
به‌ده‌ر له‌م ڕه‌وشتانه‌ی میلله‌ته‌که‌م ئه‌گه‌ر بڵێت کێشه‌کانی هه‌موو
سه‌رچاوه‌یه‌کیان سیاسیه‌کانه و ئه‌و، واته میلله‌ت، بێتاوانه ئه‌وا
درۆکردنیش ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشته جوانانه‌ی تری.
من که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆره له‌و وڵاته نه‌ماوم، به‌شم هه‌یه له‌م
سیفه‌تانه‌ی میلله‌ته‌که‌مدا، به‌شم هه‌یه له تاوانه‌کانیدا، گه‌ر وا
نه‌بێت هه‌ر یه‌ک به بیانویێک ده‌توانین خۆمان بێ به‌ری بکه‌ین.
منم (کورد) بکوژی سه‌رده‌شت عوسمان، منم چاڵه نه‌وته‌کان ده‌فرۆشم،
منم سه‌رۆکم و وه‌زیرم بێ ئه‌وه‌ی نه ته‌جروبه‌ی حوکمڕانیم هه‌بێت، وه
نه بڕوانامه‌شم هه‌بێت له‌و بواره‌دا که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌که‌م،
منم دزی ده‌که‌م، من بووم به‌عسم هێنایه‌وه، من بووم له مێژووی ئه‌م
په‌نجا ساڵه‌دا تا شه‌ڕێکم له‌گه‌ڵ دوژمنانی کورد دا ده‌کرد ده شه‌ڕی
براکوژیم ده‌کرد...هتد. چوونکه ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌موو ئه‌م شتانه ئه‌نجام
ده‌ده‌ن من هه‌ڵم بژاردوون به ئازادیه‌وه، له هه‌ڵبژاردنه دوو باره
و سێباره‌کاندا.
ته‌نها ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه ده‌مانگه‌یێنیته گۆڕانی ڕاسته‌قینه.
گۆڕینی (ئه‌و) به (من). من بۆ دزم؟ من بۆ پیاوکوژم؟ من بۆ له‌م سه‌ده‌ی
بیست و یه‌که‌دا، له‌م سه‌ده‌ی ته‌کنه‌لۆژیا و کرانه‌وه‌یه‌دا، له‌م
کاته‌دا که له هیچم که‌م نییه هێنده نه‌زانم، هێنده دواکه‌وتووم؟
که ته‌نانه‌ت له تاواندا زه‌مم هه‌یه به‌سه‌ر سیاسیه‌کانمدا له‌وه‌ی
بۆ نموونه ئه‌وان هێشتا ئافره‌ته‌کانی خۆیان نه‌کوشتووه من ئه‌وه‌شم
کرد. ته‌نانه‌ت له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌ورووپاش کردم.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌مه‌وه، بێگومان بۆ
خودی خۆم، بۆ ته‌ندرووستی خۆم وه‌ک تاک، بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌م
که بۆ هه‌ر کوێ ده‌ڕۆم له پێشمه‌وه‌ن و باریشن به پشتمه‌وه. ماوه‌یه‌ک
خۆم ته‌رخان کرد بۆ خوێندنه‌وه و گه‌ڕان له مێژووی داپۆشراوی (به بێ
هه‌ڵبژاردنی خۆم) تێیدا له‌دایک بووم.
هه‌رچۆنێک بێت، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م کێشانه به‌خۆم ده‌ڵێم خۆشحاڵم
که کوردم، بێگومان باشتر هه‌یه به‌ڵام خراپتر زۆرتره. به‌س نه‌بوو
ئێرانی و کوڕی ئاخوندێک له‌دایک نه‌بووم، تورکی کوڕی فاشیستێک نه‌بووم،
کوڕه‌زای ئه‌میرێکی که‌نداو نه‌بووم، چیم بکردایه.
ته‌ماشام کرد که یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کان ئه‌وه‌یه که لای ئێمه هه‌موو
شته‌کان پیرۆزن مرۆڤ نه‌بێت. له کاتێکدا که بۆ نموونه له ئه‌ورووپادا،
هیچ شتێک له مرۆڤ خۆی پیرۆزتر نییه و هه‌موو شته‌کان له خزمه‌تی
مرۆڤدان. ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم که ئه‌گه‌ر لای ئێمه زیاده‌ڕه‌وی هه‌بێت
له نرخ نه‌دان به مرۆڤ و ژیان، ئه‌وا له ڕۆژئاوا زیاده‌ڕه‌وی له‌و
سه‌ره‌وه هه‌یه. مرۆڤ بۆ خۆشگوزه‌رانی خۆی ئاماده‌یه هه‌وا پیس بکات،
دارستانه‌کان له‌ناوبه‌رێت، ئاژه‌ڵه‌کانی تر بچه‌وسێنێته‌وه...هتد.
به‌ڵام ئێمه ئه‌مه‌شمان هه‌یه و ئه‌وه‌ش. چونکه که‌سێک که مرۆڤی له‌لا
پیرۆز نه‌بوو هیچ شتێکی تری لا پیرۆز نییه.
له نووسینێکی گۆرانی شاعیردا که باس له گفت و گۆی نێوان کۆمه‌ڵێک له
ڕۆشنبیری ساڵانی 50 ده‌کات، یه‌کێک له ڕۆشنبیره‌کان ئه‌مه ده‌ڵێت: "ڕۆژهه‌ڵات
به درێژایی مێژووی خۆی ته‌ماشای ئاسمانی کردووه بۆیه نه‌یتوانیوه
هه‌نگاو بنێت و پێش بکه‌وێت، له کاتێکدا که ڕۆژئاوا ته‌ماشای سه‌ر زه‌وی
ده‌کات و کۆسپه‌کان وه‌لا ده‌خات که دێنه سه‌ر ڕێگای.".
ئاسمان واته ئه‌و دنیا. که مرۆڤ ئه‌م دنیایه‌ی به هیچ زانی و گرنگ
ئه‌و دنیا بوو...هتد. که مرۆڤ خاک بێت و بۆ خاک بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وا
بێگومان، نه ئاژه‌ڵ، نه ڕووه‌ک، نه سرووشت، نه خوێندن، نه زانست،
نه دادپه‌روه‌ری مرۆڤه‌کان نه.. نه هتد نرخی نابێت. نرخیشی هه‌بوو (ئه‌میر
المؤمنین) بڕیار ده‌دات که‌ی، له کوێ، چی، چۆن، وه بۆ کێ...
له هه‌مان کاتدا له‌و شوێنانه‌ی که بانگه‌واز بۆ ئه‌ودنیا ده‌کرێت و
هاواری بێ نرخی ئه‌م دنیا ده‌کرێت، له هه‌موو شوێنێک زۆرتر هه‌ڵپه‌ی
موڵکدارێتی هه‌یه بۆ ئه‌م دنیا. ئه‌م هاودژ بوونه بۆ؟ بۆچی له‌و
شوینانه‌ی که ماڵی دنیا بێ نرخه هه‌موو شته‌کان به پێچه‌وانه‌وه
هێنده پیرۆزن که ئیتر مرۆڤ هێنده ئازادی نییه که باسیشیان بکات،
که لێشیان بکۆڵێته‌وه؟
نیشتیمان پیرۆزه، دایک پیرۆزه، ئاڵا پیرۆزه، نه‌ته‌وه پیرۆزه،
خوێنی شه‌هید له هه‌ر شه‌ڕێکدا کوژرابێت پیرۆزه، مێژوومان پیرۆزه...هتد.
ئیتر چۆن بتوانیت بجووڵێیت له‌م په‌رسگایه‌دا.
له ڕاستیدا شته‌کان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه پیرۆزن چوونکه موڵکی
سوڵتانن. له ڕاستیدا به درێژایی مێژوومان شته‌کان هێند به پیرۆزی
ڕاگیراون که تۆز خواردوونی و مۆرانه تێی داون و له‌ناو چوون.
هیچ یه‌کێک له ڕۆشنبیرانمان پێش سه‌ده‌ی بیسته‌م هیچ شتێکی پیرۆزی نه‌خستۆته
ژێر پرسیار و له ئه‌ده‌به‌که‌یدا ده‌سکاری نه‌کردووه. بۆیه مێژوویه‌کمان
هه‌یه له ئه‌دیبی گۆشه‌گیر و ئه‌ده‌بی عیرفانی ئه‌بستراکت که به
هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌چووه به‌لای ژیاندا و ژیانی به شتێکی بێ نرخ زانیوه.
ته‌نانه‌ت زاناکانمان زمانی کوردیشیان به بێ‌نرخ داوه‌ته قه‌ڵه‌م و
شته گرنگه‌کانی خۆیان به عه‌ره‌بی و فارسی نووسیوه. ته‌نانه‌ت په‌خشانیان
هه‌رگیز به کوردی نه‌نووسیوه چوونکه زمانی کوردی لایان له‌و ئاسته‌دا
نه‌بووه په‌خشانی پی بنووسرێت. واته زمانی کوردی هی ئه‌وه نییه
باسی ژیانی پێ بکه‌یت، ته‌نها بۆ ئه‌وه باشه گۆرانی پێ بڵێیت.
ماڵ ئه‌گه‌ر ده‌رگایه‌ک ئه‌گه‌ر دوو ده‌رگای هه‌بێت باش و خراپ له هه‌مان
ده‌رگاوه دێنه ناوی. ئه‌گه‌ر په‌تایه‌ک له شاردا بڵاو بووبێته‌وه،
که ده‌رگا بۆ پزیشکێک ده‌که‌یته‌وه ئه‌ندازه‌ی له‌شی ئه‌ویش میکرۆب
دێنه ژووره‌وه. بێجگه له‌وه‌ی که دکتۆره‌که له‌گه‌ل خۆیدا میکرۆبه‌کانیش
ده‌گوێزیته‌وه هه‌واشی له‌گه‌ڵدا دێته ژوورێ. ئه‌بێ ئه‌م ئه‌ده‌به‌مان
کۆمه‌ڵێ میکرۆبیشی له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیره‌که‌دا بۆ گواستبینه‌وه. ئه‌بێ
خۆشه‌ویستی نیشتیمان، داب و نه‌ریت، دایک، ئاڵا و هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌کانی
تر له هه‌مان کاتدا که تۆوی خۆشبه‌ختی پێ گه‌یاندووین تۆوی نه‌گبه‌تیشی
بۆ هێنابین. به‌ڵام ئه‌مانه له‌کاتێدا کاریان له‌سه‌ر ده‌کرێت که له‌ژێر
ڕوانگه‌ی پیرۆزی ده‌ربهێنرین و بخرێنه تاقیگاکانه‌وه.
من ڕۆژێک به ڕۆشنبیره ئیرانییه‌کانم گوت ئه‌وه‌نده‌ی حافیزی شیرازی
جێی شانازیه بۆتان ئه‌وه‌نده‌ش مایه‌ی نه‌گبه‌تیه. ئه‌و حافیزه‌ی که
له هه‌موو ته‌مه‌نیدا یه‌ک جار ماڵی گواسته‌وه له شیراز ئه‌ویش که
والی تازه ده‌ریکرد بۆ ئیسفه‌هان. که هاوڕێیه‌کی پاره‌ی بۆ نارد سه‌فه‌ری
هیندستان بکات تا به‌نده‌ر چوو پاره‌که‌ی ته‌واو کرد و هه‌ر نه‌یوێرا
سواری که‌شتیه‌که ببێت. بێگومان جوانی گوتووه:
شبی تاریک و بیم موج و گردابی چنون هائل
کجا دانند حال ما، سبک باران ساحلها
شه‌وی وا تاریک و غه‌رقی شه‌پۆل و گێژاوی به‌م
شێوه مه‌زن
له کوێ حاڵی ئێمه په‌ی پێ ده‌به‌ن، بار سووکه‌کانی که‌ناره‌کان
به‌ڵام دیسان ئه‌مه عیرفانه.
هه‌میشه و له هه‌موو شوێنێک ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵک په‌سه‌ندی ده‌کات
خراپترینه. چوونکه باش هه‌میشه که‌مینه‌یه. ئه‌و ڕابه‌ره
دیمۆکراتیانه هه‌ڵده‌بژێررێن نوێنه‌ر و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاستی بیرکردنه‌وه‌ی
خه‌ڵکن. به‌ڵام دیکتاتۆره‌کان سرووشتی وڵاتێک هه‌ڵیانده‌بژێرێت، ژیانی
کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌یانگه‌یێنێته ده‌سه‌ڵات. که کۆمه‌ڵگا ژیانی و
سرووشتی خۆی ده‌گۆڕێت ئینجا هه‌ست ده‌کات که کاتی هاتووه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی
بگۆڕێت. بۆیه هه‌میشه ساڵانێک تیده‌په‌ڕن تا کۆمه‌ڵگا هه‌ست ده‌کات
که میوه‌که گه‌یشتووه و کاتی لێکردنه‌وه‌یه‌تی. به‌ڵام ئه‌وه ڕێگر
نیه بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو میوه‌یه‌کی تر له‌هه‌مان شوێندا بڕوێته‌وه،
ئه‌گه‌ر هه‌موو لقه‌که‌ش بشکێنیت داره‌که هه‌ر به‌رده‌گرێت، مه‌گه‌ر
له ڕه‌گه‌وه هه‌ڵی بکێشیت، ئه‌وه‌ش...
له گۆرانییه‌کی ساڵانی هه‌شتاکاندا که بۆ پیاهه‌ڵدانی سه‌ددام بوو،
گۆرانی بێژ ده‌یگوت: سه‌ددام تۆ له ئێمه‌وه هاتوویت و ئێمه‌ش له
تۆوه دێین. ئێمه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانمان له‌وه‌دا یه‌کین که شته پیرۆزه‌کان
لامان هه‌مان شتن، نه‌ته‌وه، ئاڵا، دایک، شه‌ره‌ف، مێژوومان..هتد و هه‌ریه‌که‌مان
ئه‌ویتر تاوانبار ده‌کات که ڕێزیان لێ ناگرێت. ئه‌گین وه‌ک چۆن سه‌رکرده‌کان
ببیستن یه‌کێک پیرۆزی ئه‌م شتانه پێشێل ده‌کات ده‌یکوژن، خه‌ڵک و
ڕۆشنبیره‌کانیشمان له ده‌ستیان بێت ده‌یکوژن.
بڕۆ بۆ چایخانه‌ی شه‌عب و جنیوێک بده به شێخ مه‌حموود یا به نالی یا
به شه‌ره‌فی یه‌کێکیان، یان له بازاڕ میز بکه به‌سه‌ر ئاڵای
کوردستاندا، یان کچێک ماچ بکه له پارکێکدا ده‌بینیت که خه‌ڵک و
ڕۆشنبیرانمان هه‌مان کاردانه‌وه‌ی سیاسیه‌کانیان هه‌یه.
مادۆنای گۆرانیبێژ له ئاهه‌نگێکیدا له ئوستوڕالیا له‌سه‌ر ته‌خته‌ی
شانۆکه ئاڵای وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌سووتێنێت، هه‌رئافره‌تێکی کورد
ئه‌م کاره بکات... جیم مۆریسۆن، گۆرانیبێژی ڕۆک له کۆنسه‌رتێکیدا له
وڵاته یه‌کگرتوه‌کان پانتۆڵه‌که‌ی داده‌که‌نێت، گۆرانییه‌که‌ش ده‌ڵێت:
باوکه ده‌مه‌وێت بتکوژم دایکه ده‌مه‌وێت بتگێم. ئێمه و سیاسیه‌کانمان
له‌وه‌دا ته‌واو ته‌باین که ئازادی ڕاسته‌قینه له‌لامان به‌ره‌ڵایی
یه. ته‌نها خاڵی ڕێکنه‌که‌وتنمان ئه‌وه‌یه که ئه‌ویتر ڕێزی ئه‌و
شتانه ناگرێت که پێکه‌وه له‌سه‌ریان کۆکین.
پێشکه‌وتن ئه‌گه‌ر هه‌بێت ئه‌بێت له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا بێت له
هه‌مان کاتدا. ته‌ماشای هه‌ر شارستانیه‌تێک بکه‌ین پیشه‌سازیان له
ئاستی پێشکه‌وتنی کشتوکاڵیاندایه، له ئاستی هونه‌ریاندایه،
بازرگانیان له ئاستی جۆری ژیانیاندایه، له ئاستی ئه‌ده‌ب و هونه‌ریاندایه.
نه‌ته‌وه‌یێک له‌شێکی یه‌ک پارچه‌یه و پارچه‌کانی پێکه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه،
که ئه‌و له‌شه جووڵا هه‌موو پارچه‌کانی به‌یه‌که‌وه ده‌جووڵێنێت یان
ناجووڵێت. به‌ڵام هه‌ندێ جار مرۆڤ هه‌موو چالاکیه‌ک ئه‌نجام ده‌دات و
هه‌موو شتێک ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی له شوێنی خۆیه‌وه بجووڵێت و بێ ئه‌وه‌ی
هه‌ست بکات که ناجووڵێت، له خه‌ودا.
شته‌کان نه‌گۆڕن ئه‌وه روانینی ئێمه‌یه که ده‌گۆڕێ به‌رامبه‌ریان.
ئه‌گه‌ر ویستمان بیانگۆڕین ده‌بێت به گۆڕینی روانینمان ده‌ست پێ بکه‌ین.
ڕوانینیش له بیرکردنه‌وه‌وه دێت. بۆیه له مێژووی مرۆڤدا یه‌کێک له
بواره‌کانی فه‌لسه‌فه که هه‌میشه کاری له‌سه‌ر کراوه ئه‌مه‌یه و
پێی ده‌ڵێن ئیتیک (ڕه‌وشت) بیگومان نازانم ئایا ئه‌م وه‌رگێڕانه ڕاسته
یان نا. به‌ڵام من کارم زۆرتر به شته‌که‌یه نه‌ک وشه‌که و ناوه‌که‌ی.
ڕه‌وشت واته چۆن جیهان ده‌بینیت و په‌یوه‌ندیت کامه‌یه به ده‌ره‌وه.
ده‌ره‌وه وه‌ک کۆمه‌ڵگا، سرووشت، دین، جیهان. ئه‌مه پیناسه‌ی خودی
خۆمه بۆ ئه‌و وشه‌یه. وه هه‌موو گۆرانکاریه‌کان له مێژوودا به
گۆڕانکاری له ڕه‌وشتدا ده‌ستی پێکردووه. ئه‌م بواره‌ش تا سه‌ده‌ی
بیسته‌م له مێژووی ئێمه‌دا بوونی نییه. ئه‌گه‌ر هه‌شبێت دینه‌کان ده‌ستنیشانیان
کردووه، دینه‌کانیش به‌پێی بنه‌مایان که ئه‌م دنیایه هیچه و مرۆڤ
ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌و دنیا بدات، هه‌ر دێینه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی بڵێین که
نییه.
ئێمه له‌وه‌ی که هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کمان له‌گه‌ڵ ژیاندا بۆ ماوه‌ی
هه‌زارساڵ پچڕاوه به‌م زووانه ژیان باوه‌شمان بۆ ناکاته‌وه. پێویسته
جارێکی‌تر هه‌وڵی ناسینی بده‌ین، ئاشتی که‌ینه‌وه. بێگومان ئه‌گه‌ر
بمانه‌وێت و ئه‌گه‌ر بڕیار بده‌ین له حوجره‌ی خه‌ڵوه‌تمان بێینه ده‌ره‌وه
و به‌ره‌و هه‌وای کراوه بڕۆین. به‌ڵام وا دیاره ئیمه به‌شێک بین له‌و
میلله‌تانه‌ی که ئه‌و نیازه‌یان نییه. ڕۆشنبیره‌کانیشمان زۆر هه‌ڵه‌شه‌ن
و په‌له ئه‌که‌ن که پێش ئه‌وه‌ی بچنه‌وه ناو ژیان باسی ژیان ده‌که‌ن.
ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌ژی باسی ژیان ده‌کات نه ئه‌و که‌سه‌ی که ته‌نها
له کتیبه‌کانه‌وه ژیان ده‌ناسێت، یان ئه‌وپه‌ڕی به‌چاوی ژیانی دیبێت.
نموونه‌ی ئه‌م که‌سانه‌مان به هه‌زاره‌ها هه‌یه له مێژووماندا،
پێویستمان به‌وه نییه ژماره‌یان زۆر بکه‌ین.
خاکێکی به‌پیت بۆ گه‌نم، بۆ هه‌موو گوڵه‌گه‌نمه‌کان به‌پیته. شوێنێک
ژیانی تێدا بوو بۆ هه‌مووانه، ئه‌و که‌سانه گه‌مژه‌ن که وا ده‌زانن
که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له‌وانی تر یان سامانیان له‌وانی تر
یان له‌وانی تر زۆرتر خوێندوویانه، له‌وانی تر باشتر ده‌ژین یان له
ژیان و له شته‌کان باشتر تێده‌گه‌ن. که‌سێکیش که ساڵه‌های ساڵ له
ژێرزه‌میندا بووه که دێته ده‌ره‌وه پێویستی به ماوه‌یه‌کی زۆره
تاڕا دێت. ده‌بیت ورده ورده له ڕووناکی نزیک بکه‌یته‌وه. ئه‌وانه‌شی
که وه‌ک زوربه‌ی ڕۆشنبیره‌کانمان به یه‌ک جار و به کوتوپڕی خۆیان
فڕی داوه‌ته به‌ر ڕووناکی کوێر بوون. بۆیه هه‌رگیز به ڕووناکی ڕا
نایه‌ن و دوای جه‌ند ساڵێک هه‌موویان به بیانووی خزمه‌تی نیشتیمانی
پیرۆز ده‌گه‌ڕێنه‌وه. ژنه ئه‌وروپایی یه‌کانیان جێده‌هێڵن و زیندانیه‌کی
تازه له خۆیان ماره ده‌که‌ن. هه‌شیانه خۆی ئاماده کردووه بۆ
چوونه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده به ده‌سکێشی ئه‌ستوور و کڵاو و
چاویلکه‌ی ڕه‌ش و پووت و پێست و په‌ڕۆ خۆیان قورس کردووه که ده‌چنه
ده‌رێ نه هه‌ست به هه‌وای ده‌ره‌وه ده‌که‌ن نه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان
هه‌یه به ده‌ره‌وه.
ئه‌م کۆمه‌ڵگایه پزیشکی تێدایه؟ ئه‌ندازیاری تێدایه؟ مامۆستای
تێدایه؟ کرێکاری تێدایه؟ یاسایی و پارێزه‌ری تیدایه؟.. ئه‌ی له
کوێن؟ ئه‌ی ناڕازی نین به بارودۆخی کارکردنیان؟ ئه‌ی یه‌کیکیان که‌ڵکه‌ڵه‌ی
ئه‌وه‌ی نه‌که‌وته سه‌ر گۆڕانکاریه‌ک، پێسکه‌وتنێک، شۆڕشێک له بواره‌که‌ی
خۆیدا درووست بکات؟ ئه‌م له‌شه ته‌نها به شاعیرێک و نووسه‌رێک
ناجووڵێته‌وه. ئه‌ون ته‌نها ئه‌ندامێکن له‌و له‌شه. به درێژایی
مێژوو مان ئه‌رکی شۆڕش و گۆڕانکاریه‌کانمان خستۆته نه‌ک سه‌رشانی
ڕۆشنبیره‌کانمان بگره ته‌نها شاعیر و مه‌لاکانمان. شۆڕشێکیش شاعیر و
مه‌لا بیکات به چ ئاراسته‌یه‌کدا ده‌ڕوات؟ به درێژایی مێژوو که کاره‌ساته‌کان
ڕوویانداوه ئاهێکمان به‌وه بووه که شاعیره نه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌مان
له‌سه‌ری بنووسێت. که ئه‌ونیش تا سه‌ده‌ی بیسته‌م کاتی ئه‌وه‌یان نه‌بوو
خۆیان به (ئومووری دنیا)وه خه‌ریک بکه‌ن. بۆ ویژدان بڵێین حاجی قادری
کۆیی لێ ده‌رچێت. ئه‌بوایه چاوه‌ڕێی سه‌ده‌ی بیسته‌م بکه‌یت پیره‌مێرد
ئه‌سته‌مبووڵ ببینیت و گۆران سه‌فه‌ری مۆسکۆ بکات و ئه‌مین زه‌کی به‌گ
ببێته وه‌زیر و بێکه‌س ناوی بێکه‌س له‌خۆی بنێت ئینجا ڕۆشنبیرمان قێزی
ئه‌وه بکات به کوردی باس له کۆمه‌ڵگاکه‌ی بکات. شێخ ڕه‌زا ئه‌وه‌نده
جنێوی به کورده‌کانی تر داوه ئه‌وه‌نده ڕه‌خنه‌ی له نه‌خۆشیه‌کان
نه‌گرتووه، نالی جوانترین شیعری که له قوتابخانه‌ش ده‌خوێنریت بۆ
سووک کردنی مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵانه که یه‌که‌م ئافره‌تی ڕۆشنبیری
کورده. به‌ڵام بۆچی هه‌ر چاوه‌ڕێی شاعیره‌کان بین.. ئه‌و شاعیرانه‌ی
که ئه‌گه‌ر جار نا جارێک باسی خراپه‌ی ڕۆم و عه‌جه‌میشیان کردبێت
پیاوی پیاوه‌کانیان بوون که شێخ و به‌گ و ئاغا کورده‌کان بوون. شاعیره‌کانمان
هه‌رگیز پرسیاری ڕاسته‌قینه‌یان نه‌کردووه. ته‌نانه‌ت ئه‌وان
دروستکه‌ری ئه‌و کۆشکه گه‌وره‌یه‌ی شته پیرۆزه‌کانن که لاوان ئه‌مڕۆ
به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن. ئه‌حمه‌دی خانی له درێژترین چیرۆکی
دڵداریدا زاتی ئه‌وه‌ی نه‌کردووه که پاڵه‌وانه‌کان له هیچ ڕه‌وشتێکی
باو لا ده‌ن. یه‌ک جار یه‌کتر ده‌بیننه‌وه، یه‌کتر ماچ ناکه‌ن، جووت
نابن.. مه‌وله‌وی هه‌موو شیعری خۆی به‌سه‌ر شێخ و هه‌تیودا گوتووه، هه‌گیز
باسی هیچ کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵگاکه‌شی نه‌کردووه. ته‌نانه‌ت پیره‌مێردیش
که بیر ئازاد ترین ڕۆشنبیری کورده سه‌ری بچوایه نوێژی نه‌ده‌چوو.
هیچ شاعیرێکمان شته پیرۆزه‌کانی نه‌خستۆته ژێر پرسیار، ڕه‌خنه‌ی
بنچینه‌یی له باوه‌ڕه باوه‌کان نه‌گرتووه.. هه‌موو کارکردنی
ڕۆشنبیری ڕۆژئاوا تێکشکاندنی باوه‌ڕ و دابوونه‌ریته باوه‌کان بووه، چ
زانایان، چ فه‌یله‌سوفیان و چ شاعیریان. ئه‌مانه هه‌موو تووشی دژایه‌تیکردنی
ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگاکانیان بوونه‌ته‌وه: سۆکرات، کۆپه‌رنیک، گالیلێ،
دانت، دیکارت، پاسکال، سپینۆزا، نیتچ، ڤۆلتێر، بۆدلێر، ئیبسن، ژۆرژ
ساند، ده‌یه‌هایتریش که من نایان ناسم هێشتا. وه ده‌یه‌های تریش که
خۆشبه‌ختانه له وڵاتێک بوون که تا ڕادده‌یه‌ک چاوپۆشیان لێ کراوه.
بێگومان ڕۆشنبیر لای ئێمه تووشی کێشه بووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌شێکی
ده‌سه‌ڵاتدا و بۆ هۆی سیاسی، نه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگادا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
باوه‌ڕه‌کان و بنه‌ماکان و شته‌پیرۆزه‌کانی خستبێته ژێر پرسیار و
گومانی لێ کردبن.
یه‌کێکیتر له‌و هۆیانه‌ی که وا ده‌کات ئه‌و هه‌موو شته به پیرۆز
کراوانه‌مان هه‌بێت، نه‌ناسینیانه، که ترس درووست ده‌کات له نزیک
بوونه‌وه لێیان. نه‌ناسین چوونکه نه‌زانین. ترس چوونکه خۆمان به
بچووک و بێ نرخ دێته به‌رچاو له ئاستاندا. هه‌ر به‌م شێوه‌یه
ڕۆشنبیری تازه‌ی کوردیش مامه‌ڵه ده‌کات له‌گه‌ڵ ڕۆژیاوادا. بۆیه ئه‌گه‌ر
ئه‌و نه‌وێرێت ده‌ست له نالی و مه‌حوی بدات چوونکه پیرۆزن ئه‌وا فۆکۆ
و مۆنتێنی و چۆمسکی ئه‌وه هه‌ر (مێرووله چۆن ئه‌چێت به‌گژ قوله‌ی
قافدا). له لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌ڵێین بۆ ڕه‌خنه له‌ویتر ده‌گری له
کاتێکدا پاشخه‌ڵی خۆت ئه‌وه‌نده جوان بێت. به‌ڵام چی له‌وه ئاسانتر
هه‌یه له‌وه‌ی ڕه‌خنه له میلله‌تێکی وه‌ک کورد بگریت؟ هیچ. ته‌نانه‌ت
پێویستت به هیچ خوێنده‌واریه‌کیش نییه بۆ ئه‌مه. له‌وه‌ش ئاسانتر
ڕه‌خنه‌گرتنه له سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات. به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرتن له
هێماکانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌وه پێویستی به‌وه نییه مه‌سعوود
بارزانی پیاوه‌کانی بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتکوژن، نا ڕۆشنبیره‌کانمان
خۆیان به‌و کاره هه‌ڵده‌ستن.
چۆن بڵێین که سه‌لاحه‌ددینی ئه‌ییوبی ناسراوترین پیاوی دنیا، که ته‌نانه‌ت
له کۆمێدیای ئاسمانی دانت دا تاکه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌که ناوی هاتبێ، چۆن
بڵێین ئه‌و پیاوه یه‌که‌م جاش و گه‌وره‌ترین جاشی کورد بووه. که یه‌کێک
بوو له‌وانه‌ی بوونه هۆی له‌ناو چوونی زمان و که‌ڵچه‌ری کورد له‌پێناوی
ئیسلام و عه‌ره‌بدا؟ چۆن بڵێین که شێخ مه‌حموودی حه‌فید و بنه‌ماڵه‌ی
شێخه‌کان سه‌لاحه‌ددینێکی نوێ بوون بۆ کورد. چۆن بڵێیت که مه‌وله‌وی
له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له مه‌لایه‌کی دواکه‌وتووی کاسه‌لێسی شێخه
نه‌زانه‌کان بووه ئه‌و شێخانه‌ی که هه‌موو شتێکی کوردیان به سووک ته‌ماشا
کردووه؟ چۆن بڵێیت که مه‌حوی ده‌سپه‌ڕچیێکی عه‌جایه‌ب بووه و ئه‌گه‌ر
کچێکی دوانزه ساڵی ده‌سکه‌وتایه (وه‌ک پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی)درێغی لێ نه‌ده‌کرد؟
ئه‌مه هه‌مووی مانای ئه‌وه نییه که ئه‌مانه سامانێکی گرنگی نه‌ته‌وه‌یی
نین و نابێ بیانناسین، به پێچه‌وانه‌وه به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به جێیه‌ک
و مرۆڤه‌که به جێیه‌ک. به‌ڵام له‌و شوێنه‌شدا که ئه‌م دوو شته وابه‌سته‌ی
یه‌کن گرنگه لێی بکۆڵینه‌وه. ئه‌م بیرکردنه‌وانه هیچ له نرخی کاره‌کانیان
که‌م ناکاته‌وه، به‌ڵام گرنگه بزانین له کوێدا سوود به‌خشن و له
کوێدا زیانبه‌خش. دۆستۆێڤسکی ڕۆماننووسێکی گه‌وره‌یه به‌ڵام کابرایه‌کی
مه‌سیحی ئۆرتۆدۆکسی که‌لله پووتیش بوو. هایدگه‌ر نازی بوو. ئێزرا پاوه‌ند
فاشیست بوو، سێنێک کوێخای نیرۆن ی خوێن‌ڕێژ بوو، میکال ئانجیلۆ و
ڕافائێل بۆ پاپه‌کان کاریان ده‌کرد، ڤاگنه‌ر مرۆڤدۆستێکی گه‌وره نه‌بوو،
مۆلیێر له‌پێش هه‌موو نمایشێکدا ستایشێکی بۆ لویسی چوارده‌ی ده‌خوێنده‌وه...هتد
ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ی ڕۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات مایه‌ی بیرکردنه‌وه‌ن. به‌ڵام
دووباره ده‌ڵێم ئه‌مه له کاتێکدا که نه ڕۆشنبیر و نه ده‌سه‌ڵات
ئه‌و پله‌ی پیرۆزیه‌یان نه‌درابێتێ که جێی ده‌ستلێدان نه‌بن.
ماڵپه‌ڕی سه‌رکاو هادی
|