١٧\٢\٢٠١٠
رۆشنگه‌ریه‌کی
کورت له‌سه‌ر جێنده‌ر.

فایزە جه‌لال
یه‌کێک له‌و دیواره به‌رزانه‌ی که له‌ناو
ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مڕۆی مرۆڤدا، به‌تایبه‌تی له کۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کاندا
تا ئێستا که‌مترین که‌لێنی تێکه‌وتووه و به‌رده‌وامیش نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه،
هه‌ڵاواردنی نێوان ڕه‌گه‌زی نێرینه و مێینه‌یه.
هه‌رچه‌نده به بۆیه و ڕه‌نگی فریوده‌رانه ئه‌م هه‌ڵاواردنه که‌م
ڕنگ ده‌کرێته‌وه ، به‌ڵام دیارده قێزه‌ونه‌کان هه‌ر جاره‌ی له گۆشه‌یه‌کی
ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا سه‌ر ده‌ردێنن و به زریکه‌ی ئازاری مێینه‌کان
گویێ ئاسمان که‌ڕ ده‌کات. دیاره زۆرن ئه‌و وته و پێاهه‌ڵدانانه‌ی که
گوایه نه‌ک ته‌نها پیاو به‌ڵکو کۆمه‌ڵگه و ئاینیش سه‌ری ڕێز و نه‌وازش
بۆ ژنان داده‌نوێنن له‌وانه “ژن نیوه‌ی کۆمه‌ڵه” ، “به‌هه‌شت له‌ژێر
پێی دایکاندایه” ، “حه‌قیقه‌ت ژنه” به‌ڵام ژیان و ژیاری ژنان وێنایه‌کی
پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی ئه‌و پیاهه‌ڵدانانه‌مان نیشان ده‌دات.
ڕۆژانه ده‌بینین که چۆن ئه‌و به‌نرخه ده‌خرێته به‌ر هه‌ڕه‌شه و
کووشتن، هه‌ر ئه‌و نیوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌یه، که به‌ده‌ست نیوه
ڕێزلێگیراوه‌که‌وه له گۆشه‌ی ماڵان‌دا زیندانی ده‌کرێت، هه‌ر ئه‌و
دایکه به‌هه‌شتیه‌یه به‌نوێنه‌ری شه‌یتان و ئاشوب ده‌شوبهێنرینه‌وه
و هه‌ر خاوه‌نی ئه‌و وته به‌نرخه‌ی که پێمان ده‌ڵێت “ژن حقیقه‌ته”
جارێکی دی ده‌ڵێت "که چووی بۆ لای ژنه‌که‌ت قامچییه‌که‌ت له‌بیر نه‌چێت"(نیتشه)!
ئایا ئه‌مانه بۆ ڕێزگرتن له ئافره‌تن؟ یان له قاڵبدانیانه به پێی
پێوه‌ره‌کانی پیاوسالاری ،که کۆیله‌بوونیان ده‌که‌ن به شوناس و ڕێز و
ده‌قێکی پیرۆز و ئاسمانی؟ ئایا ئه‌م پێناسانه بۆ درێژه‌پێدانی ناکۆکی
مرۆڤایه‌تی نییه؟ هه‌روه‌ها ڕازیکردنی قوربانی نییه بۆ بوون به
قوربانی و ئاماده‌کردنی جه‌لاده له بوونێکی خوێنمژیدا، یان گیرۆده‌کردنی
ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه له ژیانکردن له چوارچێوه‌ی سنووره‌کانی خێزانی
ناهاوسه‌نگ و پڕململانێدا؟ به‌هه‌رحاڵ پێوێست ناکات ئا له‌م گوزارشته
پڕ له پیاهه‌ڵدانانه‌دا بوه‌ستین، له‌به‌رئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه و
داتای ساڵانه‌ی تاوانه‌کان به‌رامبه‌ر به ژنان واقعی ژیانی ئه‌وانمان
بۆ ده‌رده‌خه‌ن.
به‌ڵام ژنان بۆ خه‌باتکردن له‌پێناو مافه‌کانیان ده‌سته‌وه‌ستان و بێهه‌وڵ
نه‌بوون و به‌درێژایی مێژووی چه‌وساندنه‌وه‌یان به‌رداوم به‌هاوبه‌شی
له‌ته‌ک پیاوانی ئازادیخوازدا له‌خه‌باتدان ، هه‌روه‌ها له‌ڕێڕه‌وه‌ی
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین شێواز و ڕه‌وتی جۆراوجۆر هاتونه‌ته بوون،
که هه‌ر یه‌که‌یان ده‌سکه‌وتی تایبه‌تی بۆ ژنان هێناوه‌ته ئاراوه،
ڕه‌وتی جێنده‌ری یان ڕوانگه‌ی جێنده‌ری هه‌وڵێکه له و جۆره هه‌وڵانه
که من ده‌مه‌وێت له‌م بابه‌ته‌دا ڕۆشنگه‌ری له سه‌ر بکه‌م بۆ خوینه‌ری
کوردی.
ڕوانگه‌ی جێنده‌ری چ وه‌ک درێژبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه فیمنیستی چ وه‌ک
ڕوانگه‌یه‌کی شیتاڵکاری کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر به‌ووردی باس له‌م جیاوازیانه
ده‌کات، هه‌رچه‌نده ئه‌لترناتیڤه‌کانی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کیشه‌یه
زۆر نائه‌کتیڤ و ناکاریگه‌ریش بن، به‌ڵام وه‌کو جیهانبینی جیاواز له
ڕه‌وته‌کانی تری ژنان، زیاتر له هه‌موویان سه‌رتاپاگیرتر لێکدانه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دیارده‌کان ده‌کات.
جێنده‌ر: زۆر به‌ڕوونی لایه‌نه‌کانی به‌شدار له تۆخکردنی سنووری
جیاوزییه‌کان ڕۆشن ده‌کاته‌وه. سه‌ره‌تا بۆ ڕۆشنگه‌ری زیاتر به‌پێویستی
ده‌زانم ناساندنێک بۆ جێنده‌ر بکه‌م.
واژه‌ی جێنده‌ر: واتای جۆری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت، که بۆ یه‌که‌م
جار له‌لایه‌ن لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی بریتانی « ئان ئۆکلی» به‌کار هاتووه و
له سه‌ره‌تای حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردودا بۆ ناساندنی جیاوازی کۆمه‌ڵایه‌تی
نیوان ژن و پیاو به‌کارهات ، که له باری زمانه‌وانییه‌وه واتای
جیاوازی بایلوجی نێوان ڕه‌گه‌زی نێر و مێ ده‌گه‌یێنێت و له باره‌ی
زاراوه‌ییه‌وه واتای جیاوازی کۆمه‌ڵایه‌تی نیوان ژن و پیاو ده‌گه‌ێنێت.
«جێنده‌ر» ڕوو ده‌کاته هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و هه‌ردووکیان به‌خاوه‌ن پرس
ده‌زانێت، «جێنده‌ر» نایه‌وێت جیاوازی له‌نێو به‌رێت، به‌ڵکو ده‌یه‌وێت
جیاوازی نه‌بێته مایه‌ی چه‌وسانه‌وه، «جێنده‌ر» دیوارێک له‌نێوان
جیاوازیه بایۆلۆژییه‌کان و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی درووست ده‌کات و سه‌رنج
ده‌خاته سه‌ر ئه‌و که‌له‌به‌ر و درزانه‌ی که ئه‌م جیاوازییه
بایۆلۆژییه دزه پێده‌که‌ن و به‌های ناکۆکی کۆمه‌ڵایه‌تی به مرۆڤه‌کان
ده‌به‌خشن.
«جێنده‌ر» ئه‌و که‌لێنانه ده‌ستنیشان ده‌کات، که ڕۆڵی چه‌وسێنه‌رانه
به جیاوازی بایۆلۆژی ده‌به‌خشن و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ژنان ناهاوه‌سه‌نگ
ده‌که‌ن. «جێنده‌ر» دواتر پرۆژه‌کانی له‌سه‌ر پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و
کلێنانه داده‌ڕێژێت، که دیواره‌که ده‌بڕن. «جێنده‌ر» جیاوازی
بایۆلۆژی وه‌کو جیاوازییه‌کی نه‌گۆر و سرووشتی و ڕۆڵیی (کۆئه‌ندامی
زاوزێ) و به‌تاک په‌یوه‌ستکراو پێناسه ده‌کات. جیاوازی کۆمه‌ڵایه‌تیش
به گۆڕاو به‌پێی شوێن و کات له کۆمه‌ڵگه‌وه ده‌سه‌پێ‌نرێت و به‌خه‌سڵه‌تگه‌لێکی
گروپیی پێناسه ده‌کات.
ئه‌و هۆکارانه‌ی که جیاوازییه بایۆلۆژییه‌کان به‌رده‌وام له ژیانی
کۆمه‌ڵایه‌تی زیندوو ڕاده‌گرن، ئه‌مانه‌ن:
1- که‌ڵچه‌ر(که‌لتور) : له‌وانه (جلوبه‌رگ، زمان، هونه‌ر و داب و نه‌ریت).
- "جل و به‌رگ"، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه که ژنان له ڕوی جه‌سته‌ییه‌وه
به که‌م توانا و نه‌رمونیان داده‌نرێن و جه‌سته‌ی ژن وه‌ک چه‌قی
وروژاندنی چێژی پیاوان ده‌بینرێت و جلوبه‌رگپۆشینی ژنان تێکه‌ڵ به به‌های
مۆڕاڵی و که‌سایه‌تیان ده‌بێت، بۆیه سه‌رتاپای حیجاب ده‌بێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه
کار له سه‌ر ورژاندانی سیکسی ده‌کرێت بۆ قازانجی بازاڕ و به پێی ئاره‌زوی
پیاوان به‌کاردێت، که له بناخه‌شدا جلوبه‌رگ هیچ واتایه‌کی ڕه‌وشتی و
فه‌رهه‌نگی بۆ مرۆڤ نییه، به‌ڵکو ته‌نیا پێویستی مرۆڤه بۆ پاراستنی
له‌به‌رامبه‌ر کاراییه ده‌ره‌کییه‌کاندا.
- " زمان" به‌و ئه‌گه‌ره‌ی که کۆمه‌ڵگه پێیوایه، جه‌سته‌ی ژن واتای
بێتوانای و ناسکی و که‌م هۆشیاریه، ناولێنانیش وه‌ک به‌شێک له زمان
بۆ کۆمه‌ڵی ئاکاری لاواز و شه‌رمن و بێ‌توانا، کار له‌سه‌ر له‌قاڵبدانی
ژن ده‌کات ، وه‌ک ناوی ( شه‌رمین ، نه‌رمین ، نازه‌نین، ناسک، ... هتد)
و پێداهه‌ڵدانی پیاو له ئاکاره ئازا و چالاک و به‌هێز و به‌خشنده‌کانی
وه‌ک ( ئازاد ، هۆشیار، غه‌فور ،پۆڵا و قه‌هره‌مان..هتد) .
- "هونه‌ر" کاتێک که ژن وه‌کو بێبه‌هره‌ی هونه‌ری و ده‌نگ و ڕه‌نگی وه‌کو
بزوێنه‌ری هه‌ستی پیاوان ته‌ماشا ده‌کرێت و ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌و به‌ڕێوه‌بردنی
ماڵ و به‌خێوکردنی منداڵه ، گه‌ر هاتوو ڕێیکه‌وته ناو هونه‌رێش، ئه‌وا
وه‌کو ئامرازی بزواندنی هه‌ستی هۆنه‌ران و گۆرانیبێژان ڕۆڵی پێده‌به‌خشرێت،
ته‌نانه‌ت زۆرێک له گۆرانیبێژانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش، که به‌خۆیان له
ڕه‌گه‌زی مێینه‌ن، به‌ڵام ئه‌و گۆرانی و هۆنراوانه ده‌ڵێنه‌وه، که
به‌سه‌ر له‌شولاری ژناندا وتراون و ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه ئازادانه
هه‌سته‌کانی خۆیان ده‌رببڕن، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که بواره‌کانی
نواندن و ده‌رهێنان، ڕێژه‌یه‌کی زۆر زۆر که‌م ژنیان تێدا به‌شداره، ئه‌مه‌ش
بۆ که‌م ته‌ماشاکردنی ژنان، ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌و بواره‌دا کار
بکه‌ن.
- “داب ونه‌ریت”: له‌وانه وته‌ی پێشینان و بۆنه ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
و ڕێوڕه‌سمی ژن و ژنخوازی ..هتد. که ڕۆڵی پله‌دوویی به ژنان ده‌به‌خشن
و ڕۆڵی پیاو به‌سه‌ردار و خاوه‌ندار داده‌نرێت، هه‌ندێک وته‌ی پێشینانی
وه‌کو “ پرسی پێبکه، به‌ڵام به‌قسه‌ی مه‌که” ، ژنی شه‌رمن شارێک ده‌هێنێت
و پیاوی شه‌رمن شانه‌یه‌ک ناهێنێت” ، “پیاو قه‌ڵای ژنه”و ..هتد و
ڕێکخستنی ئاکاری ژن و پیاو له بۆنه‌کاندا بۆ نموونه پیاو له‌لایه‌ن
ژنانه‌وه چێشتیان بۆ ئاماده ده‌کرێت و به‌ر له ژنانیش بۆیان هه‌یه
چێسته‌که بخۆن، سه‌رتۆپی خواردنه‌کان بۆ ئه‌وان داده‌نرێت و دواتر
منداڵ و ژن به‌رماوه‌ی پیاوان ده‌خۆن یان له گه‌ڕان و پیاسه‌کردندا
پیاوان له‌پێش ژنانه‌وه ڕێ ده‌که‌ن و ژنانیش مه‌ترێک له دوای ئه‌وانه‌وه
دوایان ده‌که‌ون، له ڕێسای ژنخوازیشدا؛ پیاو له به‌شوودانی ژناندا
بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌دات و هه‌روه‌ها له ژنهێنانیشدا هه‌روا. به‌ڵام
ژنان چ وه‌کو کچی به شوودراو، که ڕاکه‌ی وه‌کو پرسکردن ئه‌نجام ده‌درێت
نه‌ک وه‌ک خاوه‌ن بڕیار، چ وه‌کو دایک و خۆشک ئه‌گه‌ر پرسی پێبکرێت ئه‌وا
ئه‌و پرسه‌گورگانه له کاتی دانانی نرخی کچه‌که دێته ئاراوه، هه‌روه‌ها
کچ داوه‌کراوه و خاوه‌نی کۆڕ ده‌ستپێشکه‌ر و ئه‌رکی درووست‌کردنی ماڵی
له ئه‌ستۆدایه نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه .
2- یاسا: ڕیکخستنی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی مافیی تاکه له ناو
کۆمه‌ڵگه‌دا که به چه‌ندین به‌ند و بڕگه‌ی جۆراوجۆر ڕێکخراوه. یاساش
وه‌ک که‌لچه‌ر جیاوازی بایۆلوژی ژن و پیاوی گواستۆته‌وه و ژنی وه‌کو
جه‌سه‌ته‌یه‌کی ناسک و که‌م ئاوه‌ز و لاواز له توانای مێشکیدا له‌چاو
ئاستی توانای میشکی پیاو چاو لێکردوه ، لێره‌وه ماف و سزا و ئه‌رک و
پێناسه‌کانی بۆ هه‌ردوو ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه، زۆر جیاواز و نادادپه‌روه‌رانه‌یه،
ملکه‌چی بۆ ئه‌و یاسایانه وامان لێده‌کات، تا له‌به‌رامبه‌ر
پێشێلکردنی ویست و ئازادییه‌کانی خۆمان ده‌سته‌وه‌ستان بین، کاتێک ژنان
ده‌رک به‌م سته‌مه نه‌که‌ن، که یاسا به سه‌ریاندا سه‌پاندوێتی، که
کۆتوبه‌نده یاساییه‌کان بوونیان یه‌خسیر ده‌کات، ئیتر پیشبینی ئه‌وه‌ش
ناکه‌ن، که دواڕۆژ چ ڕێچکه‌یه‌ک بۆ ژیانی بۆ خۆی و هاوڕگه‌ڕزه‌کانیان
دریای ده‌کات. له سه‌پێنراوه یاساییه‌کان ( چوار ژنه، وه‌رده‌گرتنی
دوو ژن به‌شایه‌تێک ، سپاردنی کلیلی پێکهێنان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری به‌ده‌ستی پیاوان، به‌رکه‌وتنی نیوه‌ی میرات بۆ
ژنان و لێسندنه‌وه‌ی مافی سه‌فه‌ر .. هتد).
3- ئایین: خراپترین گواستنه‌وه‌یه له جیاوازی بایۆلۆژییه‌کان بۆ
دنیایه‌کی بێ‌ماف و سه‌رکووتگه‌ر و له‌قاڵبدراوی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ژنان،
که کاریگه‌ری و قورسای گه‌وره‌ی له سه‌ر که‌ڵچه‌ر و یاسا و خێزانیش
داناوه. ئایین ئه‌ونده مێشکی مرۆڤی تا ئه‌و ئاسته بچووک کردۆته‌وه،
که بڕوای به وه‌هم و بۆچوونی ناواقعی به‌رامبه‌ر به‌ڕه‌گه‌زی مێ هه‌بێت
و تا ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌ی ژنان ناسنامه‌ی خۆیان ون بکه‌ن. ئه‌فسانه‌ی
ئاینی وایکردوه، مرۆڤ له ئاست ڕٍاستییه‌کانی ژیانکردن کوێر و نادیده
بێت. ئاین پێمان ده‌ڵێت جه‌سته‌ی ژن به‌شێکه له موڵکی پیاو و ده‌توانێت
وه‌ک کێڵگه‌کانی ئازادانه بیکێڵیت، هه‌ر وه‌ک له‌م ئایه‌ته هاتووه
“نسائکم حرپ لکم فاحرپهن کما تشائون” ، ئایین له‌ده‌می په‌یامبه‌ره‌کانییه‌وه
پێمان ده‌ڵێت “ انما النسا‌و ناقێات العقل والدین”. ته‌نانه‌ت له هه‌موو
ئایینه یه‌کتاپه‌رسته‌کاندا ژنان شه‌ره‌فی په‌یامبه‌رییان پێنه‌به‌خشراوه
و له ئایینی ئیسلامدا ژن بۆی نییه له مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه
بانگی نوێژ بدات.
4- خێزان: وه‌ک یه‌که‌ی گروپی کۆمه‌ڵایه‌تی، که مرۆڤ تێیدا ئه‌رک و
مافه‌کانی هه‌م فیر و ئاشنا ده‌بێت هه‌م ده‌یانگوازێته‌وه بۆ نه‌وه‌کانی.
خێزان له هه‌موو ئۆرگانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان کاریگه‌ری ئه‌و
جیاوازیانه خێراتر له‌ڕێگه‌ی وێنه و وتنه‌وه‌کانه‌وه له‌ناو بونیادی
مرۆڤدا سه‌قامگیر ده‌کات. منداڵ که له دایک ده‌بێت، له نه‌خۆشخانه
ئه‌گه‌ر کوڕ بوو، ئه‌وا کارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌که داوای پاره و
پاداشتی زیاتر ده‌کات، له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر کچ بێت، کاتێک که ناوی بۆ هه‌ڵدبژێرن،
وه‌کو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد، ئه‌وه ناوه ئازا و به‌خشه‌نده و
به‌هه‌رمه‌نده‌کان بۆ کوڕان ده‌بن و ناوه ناسک و شه‌رمن لاوازه‌کانیش
بۆ کچان، که منداڵه‌که گه‌وره ده‌بێت یارییه‌کانی کوڕا؛ قۆچقانی و
تۆپ و هه‌ڵماتین و سه‌یاره و تفه‌نگ ده‌بن و یاری کچانیش ماڵه باجێنه‌یه
، منداڵ ده‌بێنێ ئه‌وه‌ی پرچی درێژه، جلی شۆڕه و ئه‌رکی قاپشۆرین و
منداڵبه‌خێوکردن و گریانه (دایک) ، ئه‌وه‌ی قژی کوورته و پانتۆڵ(شه‌رواڵ)
ده‌پۆشێت و ده‌چێته ده‌ره‌وه و توڕه ده‌بێت و نان ده‌خوات و قاپ و
پۆشاک ناشوات و شوێن خۆی پاک ناکاته‌وه و له ماڵه‌وه پشوو ده‌دات و
پاره‌ی پێیه (باوک). کاتێکش ته‌واو گه‌وره ده‌بن، دابڕانی گه‌وره له
نێوانیاندا ڕووده‌دات ، کچ له‌ته‌ک دایک له ماڵه‌وه ده‌مێنێته‌وه و
ده‌بێته هاوده‌می به‌دبه‌ختییه‌کانی دایکی و کوڕیش له‌ته‌ک باوک‌دا ده‌چێت
بۆ سه‌رکار و چاودێری خۆشکه‌که‌ی ده‌کات. خێزان له‌سه‌رخۆ و به
درێژماوه ئه‌م جیاوازییانه سروشتی ده‌کاته‌وه.
5- ده‌سه‌ڵات: ئه‌وه‌ی ئایین و خێزان و که‌لچه‌ر و یاسا، ئاکاره‌کانی
ژنان و پیاوانی دابه‌شکردووه، ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌کانیی جێگیریان
ده‌کات و ده‌یانپارێزێت و درێژیان ده‌کاته‌وه. ده‌سه‌ڵات به سروشوه‌رگتن
له ئایین و که‌لچه‌ر، یاسای باری که‌سێتی و مافه‌کان دیاریده‌کات. ده‌سه‌ڵات
له به‌شی جوانکاری و نه‌رمونیانی داموده‌زه‌اکاندا، ڕێگه‌ی کار ده‌به‌خشێته
ژن؛ له‌وانه سکرتێری به‌رپرسه‌کان یان له دایانگه‌ی به‌خێوکردنی
منداڵان و لانه‌ی منداڵان و پێشکه‌شکاری ڕاگه‌یاندنه‌کان یان له کارگه
و کێڵگه‌کان به موچه و کرێیه‌کی که‌متر و هه‌لومه‌رجێکی ناله‌بارتر
به‌کار ده‌هنرێن، زۆرایه‌تی هێزه چه‌کداره‌کانی ده‌سه‌ڵات پیاوانن، ئه‌گه‌ر
ژنان به‌شداریش بن، ئه‌وا له به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌کاندا ڕێگه‌یان
پێده‌درێت؛ بۆ نموونه ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵات بریتین له
گه‌رمکردنی بازاڕی سه‌رمایداری و پیرۆزکردنی ڕۆڵه لاوازه‌کانی ژن له
کۆمه‌ڵگه‌دا ، هه‌روه‌ها ده‌رخستنی ئه‌و ژنانه‌یه که وه‌ک توخمێکی
بازاڕی مۆده‌کان و ڕازاندنه‌وه‌ی کۆڕه‌کان و بابه‌ته لاوه‌کی و بێنرخه‌کانی
ماڵان پێشکه‌ش ده‌کات.
له ته‌وره‌یه‌کی تردا جێنده‌ر ده‌چێته سه‌ر پرسیارێک، ئه‌گه‌ر پێمان
وایه ئه‌و سته‌مه‌ی له‌سه‌ر ژنانه به‌س ئه‌وان تێیدا زه‌ره‌مه‌ند
نابن و پیاوانیش به‌هۆیه‌وه گیرۆده‌ی دنیایه‌کی نادادپه‌روه‌ر ده‌بن،
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر پیاوان وه‌کو لایه‌نی زه‌ررمه‌ندی ئه‌م
کێشه‌یه‌ن، ئه‌ی کێ له مانه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازیه‌دا سوودبه‌ره و کێ
درێژه‌پێده‌ریه‌تی؟
ئه‌وه سیسته‌مێکه که وایکردوه و به‌درێژای مێژوو کاری خۆی له‌سه‌ر
مرۆڤایه‌تی نه‌خشاندووه و کاریگه‌ری هێزه کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابوورییه‌کان له‌و سیسته‌مه‌دا که‌سێتیمان به ئه‌قارێکی دیاریکراودا
کێِش ده‌کات و ئه‌م باره‌ی درووستکردوه.
جێنده‌ر پێمان ده‌ڵێت: هه‌موومان له سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تیدا
به‌شدارین. جێنده‌ر به ته‌نها په‌نجه‌ی تاوان ناخاته سه‌ر پیاو،
به‌ڵکو پێیوایه که سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی نه سیمای پیاوی هه‌یه و
نه هی ژن، هه‌رچه‌نده به‌ئایدیای پیاوسالارانه ڕێکخراوه، به‌ڵام
زۆر جار ژنانێک به‌م ئا یدیایه‌وه زۆر په‌یوه‌سترن له پیاوان، وه‌کو
وتمان له‌م دابه‌شبوونه‌دا سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی خاوه‌نی سووده و
ده‌سه‌ڵاتیش سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌پاو به‌ڕێوه ده‌بات. ژنانێک
ڕۆژانه پیاوان بۆ بازاری کار ئاماده ده‌که‌ن، تاکو پۆشته و پڕ وزه
و پاکوخاوێن بن و بۆ داهاتووش کرێکاری تر به خێو ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌ر
به‌هه‌مان کرێی ئه‌و تاقه کرێکاره واته له ڕووی ئابووریه‌وه ژنان
به‌بێ به‌رامبه‌ر کارێک بۆ خاوه‌نکار ئه‌نجام ده‌ده‌ن! ئایا ئه‌مه
سوود به سیسته‌می ئابووری ناگه‌نێت، به‌ڵام له زهنی کۆمه‌ڵدا ئه‌و
خزمه‌تی ماڵی خۆی ده‌کات و منداڵی خۆی به‌خێو ده‌کات. بۆیه
بناخه‌ییترین لایه‌نی سوودبه‌ر له‌م باره‌دا سیسته‌می ئابوری سه‌پاوه،
واته سیسته‌می سه‌رمایداری.
له‌کۆتایدا، به‌ڕای من هه‌رچه‌نده بزووتنه‌وه‌ی جێنده‌ری زۆر به
جۆراو جۆری چاره‌سه‌ی کێشه‌ی ژنان ده‌کات، به‌ڵام زۆر خاوه و که‌متر
ڕیشه‌یی دێته پای ئاڵوگۆڕی بناخه‌یی بۆ پرسی ژنان و هه‌روا پێموایه
ئه‌وه‌ی جه‌ندر ده‌یکات خۆی له ڕه‌وتێکی زۆر کیسه‌ڵئاسادا
ده‌بینیته‌وه. جێنده‌ر به‌ته‌نها ڕه‌وتێکی شیکه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵناسی و
ئینتربولوجی که‌یسی ژنان نییه، به‌ڵکو ده‌توانرێت له‌سه‌ر بنه‌ما
خوێندنه‌وه بکرێت بۆ کیشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنیکه‌کانیش. هه‌روه‌ها
ئه‌مڕۆ له پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئابووری و ڕامیاریی وکۆمه‌ڵایه‌تیی
شیکاریی جێنده‌ری ده‌بێت جێگه‌ی خۆی هه‌بێت و له هه‌ندێک وڵاتی وه‌کو
ئوسترالیا، ساڵانه چۆن سه‌نگاندن (موازنه)ی دارایی هه‌یه به هه‌مان
شێوه سه‌نگاندنی جێنده‌ریش بۆ سیسته‌می کارگێڕیی و ڕامیاریی و
په‌روه‌رده‌یی خۆی ده‌کات.
ئه‌وه‌ی ماوه بیڵیم، ئه‌م بابه‌ته‌ی من، ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر کورته
له‌سه‌ر جێنده‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من نه‌چوومه‌ته سه‌ر شیکاری
جێنده‌ری و جۆره‌کانی ڕوانگه‌ی جێنده‌ری، که له شیتاڵی جێنده‌ریدا
به کار ده‌برێن له‌وانه { هه‌ڵاواردنى "انحیاز" جێنده‌ری gender bias
، جیاوازی "التمایز" جێنده‌ری gender difference، نادیده‌یی "عمی"
جێنده‌ری gender blindness ، سه‌نگدان"التوازن" جینده‌رى gender
balance} که هه‌ر یه‌ک له‌مانه بابه‌تێکی تێروته‌سه‌لی ده‌وێت، تاکو
به‌پوختی بۆ خوێنه‌ر ڕوونببێته‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستی به داتای
ڕۆشنکه‌ره‌وه هه‌یه له‌و بارانه‌وه، که من بابه‌تکه‌م ئامانجی
ڕۆشنگه‌ری گشتییه له‌مه‌ڕ جێنده‌ر.
16/2/2010
|