١۴\٨\٢٠١٠
رۆتین و به‌رپرس و
به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی حکومه‌ت.

شێرزاد عومه‌ر مه‌حمود
له رشته‌ی مرواریدا هاتووه: فه‌قێیه‌ک گێڕایه‌وه
وتی : ساڵێک له‌و کوێستانی "بانه" زۆر سارد بوو، چوومه ژووری مزگه‌وته‌که
بۆ نوێژکردن. به‌یانی زوو بوو. مزگه‌وته‌که‌ش ئیگجار سارد بوو. نوێژه‌که‌م
به‌په‌له‌په‌ل کرد و چوومه حوجره. کونێک له حوجره‌که‌دا هه‌بوو ده‌یڕوانیه
ژووری مزگه‌وته‌که. کابرایێکی ڕیش سپی هه‌بوو مام وه‌سمانیان پێ ده‌گو‌وت.
ده‌ستنوێژی شۆردبوو. ئاوه‌که به ڕیش و سمێڵیه‌وه ببوو به زه‌نگوڵی سه‌هۆڵ.
خێرا نوێژه‌که‌ی کرد و سه‌لامی دایه‌وه. منیش له کوونه‌که‌وه وتم :" وه‌رمان
نه‌گرت..!
کابرا سه‌یرێکی ئه‌ملا و ئه‌ولای خۆی کرد که‌س دیار نه‌بوو. هه‌ستا
نوێژه‌که‌ی کرد" دیسان گووتم: وه‌رمان نه‌گرت..!
سه‌یرێکی تری کرد که‌س دیار نی‌یه. زۆر سه‌ری سوڕما" به‌ڵام له سه‌رمانا
هێزی تیا نه‌مبوو..! به ناچاری هه‌ڵسا نوێژه‌که‌ی کرده‌وه، هه‌مدیسان
گووتم: وه‌رمان نه‌گرت و قه‌بوڵ نه‌بوو..!
هه‌ر هه‌ستا و کردی به پێڵاوه‌کانیاو بۆی ده‌رچوو گووتی: "وه‌رت گرت،
وه‌رت نه‌گرت چاوت ده‌ر ده‌هات و ملت ده‌شکا، خۆ من له سه‌رمانا زیڕه‌م
کرد..! وه‌رمان نه‌گرت، وه‌رمان نه‌گرت.! ده‌مو فلقت خواته‌وه، خۆی له
ئاسمانه‌وه دانیشتوه و خه‌ڵکی کردووه به حه‌لاج..!!"
ئه‌مڕۆ به‌رپرسه ئیداریه‌کانی ئێمه‌ش وه‌ک فه‌قێ و مام وه‌سمانیان لێ
هاتووه" بۆ هه‌ر کارێکی به فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی
حکومه‌ت ئه‌وه‌نده رۆتین زۆره که گه‌لێجار له ناکاو رقت له حکومه‌ت
ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی که بۆچی ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی له‌وشوێنانه
داناوه" ئه‌گه‌ر سه‌ردانێکی دادگای هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
پۆلیسی هاتووچۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه و پاسه‌پۆرتی هه‌ولێر
و زۆرینه‌ی فه‌رمانگه‌کان بکه‌یت ئه‌و راستیه‌ت بۆ رۆن ده‌بێته‌وه" من
وام زانی ته‌نها له هه‌ولێر ئه‌و رۆتینه هه‌یه" به‌ڵام له‌شاره‌کانی
تری وه‌ک که‌رکوک و سلێمانی و دهۆکیش هه‌مان شت" گووتم ره‌نگه له
ئیبراهیم خه‌لیل له‌به‌ر هاتووچۆی خه‌ڵکی بیانی ئه‌و رۆتینه نه‌بێت و
به‌ڕێوه‌به‌ر له‌هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌کانی تر ماندوو و هیلاکتر بێت
بۆیه کراوه به به‌ڕێوه‌به‌ر" به‌ڵام رۆتینی شاره‌کان زۆر چاکتر بوو
له ئیبراهیم خه‌لیل" به ده‌یان که‌س له په‌نجه‌ره‌یه‌کی زۆر بچووکه‌وه
به‌ته‌مای دوو کۆمپیوته‌ر و سێ فه‌رمانبه‌ر له‌هه‌وڵی به‌ڕێوه‌بردنی
کاره‌کانن له لێدانی مۆری(ده‌رچوون) و له‌و فه‌رمانگه گه‌وره‌یه هه‌ر
ئه‌وه‌نده فه‌رمانبه‌ره‌م بینی" سه‌ردانێکی خاڵی سنوری حاجی ئۆمه‌رانم
کرد به‌زمه‌که سه‌یرتر بوو" بڕوا بکه‌ن سێ تا چوار خاڵی پشکنین هه‌یه(یه‌ک
هی ئاسایش و یه‌کی تر هی پۆلیس و یه‌کێکی تر هی گومرگ و ئه‌وه‌ی تریان
نازانم هی چی)بوو له هه‌موو خاڵه‌کانی پشکنینیش هه‌ر یه‌کجۆر پشکنین و
لێکۆڵینه‌وه و پرسیار ده‌کرا".
خه‌ڵکه‌که به تایبه‌تی ئه‌و کوردانه‌ی رۆژهه‌لات که به میوانداری
هاتبوون زۆر په‌ست و بێزارببوون" که‌چی له دووره‌وه به‌ڕێوه‌به‌رێکی
زه‌به‌لاحم بینی خه‌ریکی به‌ڕێکردنی خزمه‌کانی بوو بۆ ئه‌وبه‌ر" خه‌ڵکیش
له‌به‌ر ئه‌و گه‌رما و گه‌رده‌لووله هه‌میشه‌ییه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ته‌واو
په‌کیان که‌وتبوو..!
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره زه‌به‌لاحه‌که خزمه‌کانی به‌ڕێ کرد" به
فه‌رمانبه‌رێکی گووت: ئه‌وانه مافی چوونه ژووره‌وه‌یان وه‌رگرت لێتان
یان نا..؟!
به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان هه‌میشه له ژوورێکی خۆش و فێنک و خۆش
لێی دانیشتوونه که هه‌میشه وه‌ک دیوه‌خانی ئاغاکانی کورده‌واریه و
جمه‌ی دێت له میوان و خزم و دۆست و ناسیاو" هه‌ر معامه‌له‌یه‌کیش ئه‌قڵیان
نه‌یگرێ یان ئه‌و رۆژی میزاجیان نا ته‌واو بێت ئه‌وا یه‌کسه‌ر واژۆی(وه‌رمان
نه‌گرت)ی پیا ده‌نێن و ده‌بێت له نوێوه خه‌ریکی معامه‌له‌یه‌کی تر
ببیته‌وه..!
خۆزگه ئه‌و به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانه به‌گوێره‌ی
خواستی هاوڵاتیان ده‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانیش هه‌میشه حکومه‌تیان
به حکومه‌تی خۆیان بزانیبایه و حکومه‌ته‌که‌یان خۆشبویستایه و
ئینتیمایه‌کیان به‌رامبه‌ری ده‌بوو و شانازیان پێوه بکردایه" نه‌ک ئه‌وان
له‌ژووری خۆش و به‌سه‌ر کورسیه‌کانیانه‌وه و بێ کێشه و گرفت و
هاوڵاتیش یه‌ک دوو کاتژمێر نۆره‌ی پێ بگیردرێت و چه‌ندین کاتژمێر یاخود
چه‌ندین رۆژ کاتی لێ به‌فیڕۆ بدرێت و ده‌رئه‌نجامیش ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند
ده‌بێت ته‌نها هاولاتیان بێت.
s4632628@gmail.com
|