٩\١٠\٢٠١٤
رۆیشتی...

خوناو سمایل
وا باران ده‌باری... ئه‌ی "شار" که ته‌ماشای ئه‌رد و ئاسمانت ده‌که‌م
دڵی منیش بۆ وێرانییت له جیاتی ئاو خوێن داده‌بارێنی... وا ره‌شه‌مێ
هاته‌وه، ئێستا ئه‌وه سێ ساڵ و سێ مانگ و ده رۆژی ره‌به‌ق تێپه‌ڕیوه.
وامده‌زانی ئه‌ویش وه‌ک من به ئاو و هه‌وای تۆ راهاتوه و گه‌ر جێشت
بێڵی هه‌ر دێته‌وه!
قه‌ت نه‌هاته‌وه... با قه‌تیش نێته‌وه!
که رۆیشت، سڕ سڕ ببووم و په‌رۆشییەکی زۆر له ئامێزی گرتبووم، بۆیه
پێم نه‌کرا له ئامێزی گرم..
ئێستا په‌رۆشی نه‌ماوم!
ئه‌ی "کۆنه شار" وا بارانه و هه‌وره‌که‌ی ئه‌و جاره‌ش هه‌ر ره‌شه و
هه‌ر بارانێکی به لێزمه‌ی لێ چاوه‌ڕوانین... نازانم بۆ له هه‌موو
باران بارینێک سامی ترسێک ده‌مانهه‌ژێنێ!! ترسی من له‌وه‌یه که نه‌کا
ره‌هێله دیسان باڵداره تازه په‌ڕداره‌کانت بتۆقێنێ! دووباره به
جریوه جریو جێمانبێلن و ئاو ده‌نگیان ببا... خۆت ده‌زانی که بێده‌نگیی
"شار" چه‌ند سامناکه!
خه‌م چه‌ند زۆره لێره "شار"... نازانم خه‌می تۆم بێ یان شه‌که‌تیی
خۆم، یان خه‌می بێ ئه‌مه‌کیی "ئه‌و" که‌ونه یار؟
"یار" وا دیسان باران بارینه...
سه‌رماوه‌ز بوو که رۆیشتی... هه‌ر که رووی خۆت لێم وه‌رگێڕا، باران
دایکرد... فرمێسکی من به نه‌رمیی و هی ئاسمانیش تووڕه و توند!! ترسێک
دایگرتم... له‌وه‌ی که نه‌کا باران جێپێی شه‌قاوه‌کانت له خاک و خۆڵی
ئه‌و شاره به یه‌کجاریی بسڕێته‌وه و ونت بکه‌م... یان ئەو هه‌وایەی
به بۆنت بارگاویی بووە لێم بشواته‌وه و چیتر بۆنی بۆنت نه‌که‌م! ده‌نگی
ترپه ترپی دلۆپان ده‌ستیپێکرد؛ ترپ.. ترپ.. ترپترپترپترپرپرپپپپپ...
سیلاوی لق و پۆپ و گه‌ڵای شۆڕبۆوه‌ی دارانم لێ ببووه ده‌نگی سه‌ردوولکه‌یەکی
زۆر نامۆ و ده‌یسوتاندم... وه‌ک هه‌وره‌که تێکده‌ئاڵام... جه‌سته‌م به
بایه‌که و ناخیشم به خه‌فه‌تی خه‌مساردیی تۆ ده‌یهه‌ژاندم...
که‌ونه "یار"م بێده‌نگیی ویژدانی تۆ یان ده‌نگی شریقه شریقی گه‌واره‌کان
گه‌وره‌ترن؟ ئه‌وان هه‌ناوی ئاسمان و بێ باکیی تۆش برینانم داده‌چۆڕن...
که رۆیشتی، له سه‌ر فریزه تازه ته‌ڕه‌که خۆم به‌ولا و به‌ملادا ده‌گه‌وزاند...
فرمێسکێک بارسووکییم نه‌بوو! بارانی ئه‌و سه‌ره‌وه‌یه‌ش دایبه‌ستابوو،
قورس قورس ده‌یکوتیمه‌وه... نه‌ک هه‌ر ئه‌منیش، به‌ڵکو گوڵ و گیای
باخی شاریش به درشته دلۆپان به سه‌ر لق و پۆپ و قه‌د و باڵایاندا ده‌چه‌مینه‌وه...
سێ ساڵ و سێ مانگ و ده رۆژ تێپه‌ڕی... رۆیشتی و ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌تم
به‌ردا... گه‌ر خه‌می ئه‌و هه‌وره ره‌شه دڵی من و ئاسمانی "شار"ی نه‌گرتبا،
قه‌ت خوازیاری یادت نه‌بووم..
هه‌ی کۆنه "یار"... تۆ رۆیشتی، من و ئه‌و شاره‌شت جێهێشت...
نه‌گه‌ڕایه‌وه... مه‌شگه‌ڕێوه! یادت ناکه‌م، قه‌تیش بیری من مه‌که...
ئێستا، که دیسان وا هه‌ور و ره‌هێڵه‌یه، پێتوایه بۆ کێ ده‌گریێم؟ بۆ
تۆ!! یان بۆ خۆم، یان گریان بۆ شارێکی ته‌واو وێران؟؟
باران.. باران، تۆفان!! تۆ تێتته‌قاند و رۆیشتی... سه‌رباری با و بۆران
هه‌ر ئه‌و زستان جەنگێک هه‌ڵبوو و به‌رۆکی شاری به‌رنه‌دا... ژیان گۆڕا
و ژینیش نه‌ما... من ره‌نگی بێ ره‌نگیی دایگرتم و شاریش به کۆستی خه‌می
به‌رخودان داکه‌ت... جه‌نگێک هارتر له هه‌ر هارییەک... خاک دا‌غ کرا و
هه‌وا نه‌ک هه‌ر بۆنی تۆی به‌ردا بگره له بۆن سۆ پتر بترازێ هیچ
بۆنێکی دیکەی نه‌دا! به هیچ بارانێکیش نه‌شۆرا‌وه...
به راست! باخه‌کانیش، شوێنی نهێنیی ماچه‌کانمان، بوونه خۆراکی بڵێسه!
نه نه‌مام و نه بەیبوون، نه حاجیله و نه نێرگزیش له هیچ به‌هارێکدا
نه‌مان!
خه‌ڵک سیس و سه‌رگه‌ردان و ئاواره، منداڵان کز و مه‌لوول و دڵ ره‌نجاو،
کۆرپه‌ی تازه‌ش یان گێڕ و گۆد بوون یان باقۆ...
جه‌نگ... ئاگری جه‌نگ... ئافاتی جه‌نگ...
"یار" تۆ لە کوێ بووی؟! که ته‌رمی جه‌وانان له سنووری "شار" که‌ڵه‌که
ده‌کران؟ له کوێ بووی تۆ که کچانی شار دەفڕێندران؟ دایکان کاتی
خەویان نەما، چاوانیان له خه‌م داتەپین، شار به‌ش به‌ش بوو؛ بوێر، نه‌وێر
یان دیلیی!! ئه‌دی ئه‌توو گه‌ر لێره بووای کامیان ده‌بووی؟!
مه‌گه‌رێوه! له چاوه‌ڕوانییتدا نیمه! ساقۆیه وه‌نه‌وشه‌یییه‌که که
دوایین دیاریی دەستت بوو بۆ من، نه به‌رگه‌ی بارانی ماوه و نه ره‌نگی
جارانی خۆی ده‌دا.. کاڵ بووینه‌وه! هێشتا هه‌ر ره‌نگمان بێ ره‌نگه،
ره‌نگی جه‌نگه، چ خۆم چ "شار".
سەرەتای تشرینی یەکەمی ٢٠١٤
- نەرویج / درامن
ماڵپه‌ڕی خوناو
سمایل مامه
|