٢٣\١٠\٢٠١١
رووداوه‌کانی ئه‌و
چه‌ند رۆژه‌ی دوایی.

جه‌مال عه‌لیالی
ئیسرائیل سه‌ربازێکی دیلی خۆی که لای حه‌ماس
بوو له بڕی زیاتر له چه‌ند سه‌د گیراوی فه‌له‌ستینی گۆڕییه‌وه، له‌وانه‌یه
خه‌ڵکێک هه‌بن که پێیان وابێ ئه‌وه له کزی و لاوازی ئیسرائیل بوو.
به پێچه‌وانه به ڕای من هه‌ڵوێستی ئیسرائیل دوو فاکته‌ری به هێزی
تێدایه: یه‌که‌م نرخی هاووڵاتی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نزمترین پله‌ی سه‌ربازی
هه‌بێ (سه‌رباز بۆ شه‌ڕه‌و کاتی پێویست ده‌بێ گیانی به‌خت کات) زۆر به‌رزتر
له‌وه‌یه که ئێمه به خه‌یاڵمان دێت. دووهه‌م، ئیسرائیل به حه‌ماسی
وت: لێت ناترسم، هه‌ر کات بخوازم ده‌توانم ڕاپێچی گرتووخانه‌ت بکه‌م!
به‌ڵام خه‌ڵکێک شایی و هه‌ڵپه‌رکێیان کرد که ئه‌وه شکه‌ستی ئیسرائیل
بوو، بۆچوونه‌کان جیاوازن و داهاتوو زۆر شتان باشتر ڕوون ده‌کاته‌وه.
قه‌زافی به دیلی ئیعدام کرا. بوو به هۆی ورووژاندنی کۆمه‌ڵێک پرسیار.
ئه‌و پرسیارانه له خۆێندنه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی لیبی ئاشکرا ده‌بن.
هێرشی سه‌ر لیبیا بۆ تاڵانی نه‌فته‌که‌ی بوو، ئه‌و ڕاستییه له په‌راوێزی
قه‌یرانی ئابووری وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌مریکا ڕوونتر ده‌بێته‌وه. ئه‌و
وڵاتانه پێویستیان به نه‌فتی هه‌رزان بوو بۆئه‌وه‌ی گوشارله سه‌ر
ئابووری خۆیان که‌متر که‌نه‌وه. ئه‌و هێرشه به ئه‌نجام گه‌یشت سه‌ره‌رای
ئه‌وه که قه‌زافی خۆی له "تێرۆریسم" دوور خستبۆوه و ته‌نانه‌ت بۆ
هه‌ر که‌سه‌ی که له ته‌قاندنه‌وه‌ی فرۆکه‌که‌ی "لاکربی" گیانی له ده‌ست
دابوو، به‌و گۆێره‌یه باسی ده‌که‌ن، نزیک به 250 میلیۆن دۆلاری خه‌راج
دابوو.
له کانالی ئه‌لجه‌زیره و بی بی سی په‌یتا په‌یتا باسی ئه‌وه ده‌که‌ن
که ئه‌و تاقمه‌ی که قه‌زافی به دیل گرت نه‌یده‌زانی که قه‌زافی له‌وێنده‌رێوه
درێژه‌ی به شه‌ڕ ده‌دا، ئه‌و ته‌بلیغاته به خۆڕایی نیه. ئیعدامی قه‌زافی
به پلانی له پێشه‌وه داڕژراو بوو. ئه‌گه‌ر بێتوو که‌وتبا ژێر دادگا
و مه‌حکه‌مه ئه‌و کات زۆربه‌ی سه‌رۆکه‌کانی ڕۆژئاوا کلکیان ده‌که‌وته
ژێر ته‌ڵه‌وه. بانکی موون سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش که‌یف
خۆشی خۆی به‌و ئێعدامه ده‌ڕبڕێ، هه‌ڵوێستێک که بیر و ڕای ئازاد وه‌ک
سه‌گی تۆپیو بێزی لێوه ده‌کا. شه‌رعیه‌تی سیاسه‌تی ڕۆژئاوا به ته‌واوی
ده‌خاته ژێر پرسیاری ره‌ت کردنه‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌رئاوردێک مابه‌ینی ده‌سه‌ڵاتی لیبی ده‌گه‌ڵ سوریا، ئێران،
... بکه‌ین، له هه‌ر بارێکه‌وه که هه‌ڵی سه‌نگێنین، سه‌گی قه‌زافی
سه‌د جار له‌وانی تر باشتر بوو به‌ڵام بۆ هێرشیان نه‌برده سه‌ر ئه‌وانیتر؟
به هۆی ئه‌وه که هه‌ر ئێستاکه‌ش ئه‌وانیتر ده‌دۆشن واته ئه‌و
خێروبێره‌ی به هۆی سوریا و ئێران وه‌ده‌ستیان ده‌که‌وێ زۆر باشتره له‌وه
که ئه‌وانه نه‌مێنن، سوریا و ئێران باش ئاگاداری ئه‌وه‌ن هه‌ر بۆیه
هه‌رچی حه‌زیان بێ ده‌یکه‌ن، جارێ کاتیان به سه‌ر نه‌هاتووه. به‌ڵام
لاپه‌ڕێکیتری مێژووهه‌ڵدرایه‌وه و ئه‌وجا لاپه‌ڕه سپییه‌کان هاتنه
ڕوو بۆ ئه‌وه که به کۆیله‌یه‌تی خه‌ڵکی لیبیا بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار
ره‌ش کرێته‌وه. تۆ بڵێی "ویکی له‌یکس" ێکیتر ده‌ر نه‌که‌وێ و نه‌هێنیه‌کان
بدرکێنێ؟
له لای خۆمان چ باسه؟ ڕۆژ ده‌گه‌ڵ ڕۆژ پیلانی نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌ی
کورد زیاتر ئاشکرا ده‌بێ. ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی دووایی بۆ گشت که‌سێک که
سه‌ری ده‌ناو به‌فر دانه‌بێ ده‌ر که‌وت که سیاسه‌ت و کرده‌وه‌کانی
تورکیا، ئێراق و ئێران له ئاستی بن بڕ کردنی کورد چۆن ده‌گه‌نه‌وه یه‌کتر.
کورد له ناو چوار حکومه‌تی پیس و چه‌په‌ڵ دایه. سیاسه‌تی هێزه‌کانی
کوردی هه‌ر چۆنی بێ، ده‌توانێ به چه‌شنێک له خزمه‌تی یه‌ک له‌و حکومه‌تانه‌دابێ،
به هۆی ئه‌وه که ئه‌و حکومه‌تانه ته‌نیا له سه‌ر بن بڕ کردنی
کوردان ته‌بان، ئه‌گینا جاری وا هه‌یه که خواکه‌شیان یه‌ک نیه، هه‌ر
بۆیه سازه‌ی کوردی پێویسته له سیاسه‌تدا زۆر بڵیمه‌ت بێ تاوه‌کو له
خۆێندنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کاندا توشی هه‌ڵه نه‌بێت.
له‌و ناوه‌وه براده‌رانی خۆماڵی که ناتوانن گوڵ بن، ده‌بنه به دڕک.
مه‌به‌ستم حکومه‌تی هه‌رێمه، مه‌سعوود بارزانی و نێچیروان چۆن ده‌وێرن
هه‌ڵوێستی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌یان بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو باس بکه‌ن؟ ئایا
ئه‌وان نابینن که سوپای تورکیا به ئیزنی فه‌رمی مالیکی ئیراق خه‌ریکی
ئاماده‌کاری بۆ هێرشه؟ هێرش بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێم؟
ده‌رده‌که ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه نیه. ئازیزانی خۆماڵی (به‌و دوواییانه
ته‌نیا دێمۆکراته‌کان)، چه‌ند ساڵه خرێکی کوتانی ئاون، هه‌وڵی یه‌کگرتنه‌وه‌یان
هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی که ئاکامێکی هه‌بێ. له ڕوانگه‌ی 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
سه‌یری ڕووداوه‌کان ده‌که‌ن و نابینن که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان به
گۆێره‌ی جیهان، گۆڕانکاری به‌سه‌را هاتووه و بیر و ڕا و نۆێنه‌رایه‌تی
سیاسی جیاوازی پێکهێناوه. ڕاستییه‌ک ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر نیوه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی
که هه‌وڵی یه‌کگرتنه‌وه‌یانداوه، هه‌وڵی به‌ره‌وپێش بردنی سیاسه‌ت و
به‌رنامه‌ی گونجاو له گه‌ڵ دۆخی ئێستایان دابا، تا ئێستا نیوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یان
داگیر کردبوو. سه‌ره‌رای ئه‌وه، کۆمه‌ڵێک نێو‌و نرتکه لێک هه‌ڵده‌ده‌ن
له کاتێکدا که هێزه‌کانی سه‌ر به دووژمنان پۆل پۆل شه‌هیدیان ده‌که‌ن،
بێ سه‌روشۆێنیان ده‌که‌ن، ده‌نا ڕاده‌ستی ئێران و تورکیایان ده‌که‌ن!
هه‌ر ئه‌وڕۆ هه‌واڵی ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی حه‌وت پێشمه‌رگه‌ی دێمۆکرات بۆ
ئێران بڵاو بۆوه!
ده‌زگای پڕۆپاگانده‌ی ئێرانی ئێستا خه‌ریکه ئه‌وه بڵاو ده‌کاته‌وه
که قاسملوو بوو به قووربانی کێبه‌رکێی ناوخوویی حیزبی دیمۆکرات!
دیاره به ڕیشی ئێمه‌ش پێ ده‌که‌نن! له حه‌ق لانه‌ده‌ین! سیاسه‌تی
دووژمنان سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌لات و باشوور زۆر سه‌رکه‌وتووانه چۆته
پێش! به پێی ئه‌و سیاسه‌ته زۆربه‌ی سازه‌و هێزی سیاسی نه‌ک هه‌ر لێک
دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه به‌ڵکوو دژی یه‌کترن و ناتوانن سیاسه‌تی بێده‌نگی
له ئاست یه‌کتر هه‌ڵبژێرن! زۆر باش ده‌بێ ئه‌گه‌ر بتوانن له ئاست یه‌کتر
گوڵ بن، ئێستا که ناتوانن گوڵ بن، لانی که‌م با دڕک نه‌بن!
گۆڕینه‌وه‌ی سه‌ربازێکی ئیسرائیلی به سه‌دان فه‌له‌ستینی هێز و توانای
ئێسرائیلی نیشان دا. قه‌زافی ئیعدام کرا بۆ ئه‌وه‌ی که لیبی هه‌ڵواسن،
به‌شکوو ببێته به ئاگربه‌رێک بۆ سووتانی حکومه‌ته دیکتاتۆریه‌کانی
لای خۆمان. پیلانی ناوده‌وڵه‌تی دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد که‌وته
قۆناخێکی مه‌ترسیدار، هێزه‌کانی سیاسی کوردی هه‌روا له به‌ر ورده
کاران ناپڕژێنه دڕشته‌کاران، ئه‌و دۆخه له به‌رده‌وامی خۆیدا ئه‌گه‌ری
دامه‌زراوه‌ی نۆێ ده‌خاته سه‌ر رۆژه‌ڤه‌وه.
ماڵپه‌ڕی جه‌مال عه‌لیالی
|