په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٤\٢٠١٣

رووماڵکردنی خۆپیشاندان هێلی سوور نییە.
(لیوا)ی شەش رێگریی لە شەش رۆژنامەنووس دەکەن.

 


سلێمانی، ٨ی نیسانی٢٠١٣: سەنتەری میترۆ ئیدانەی رێگرییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات بەرامبەر بە روماڵکردنی نارەزایەتییەکی ھێزەکانیان لە قەزای رانیە، رایدەگەیەنێت روماڵکردنی خۆپیشاندان خەتی سوور نییە و بە یاسا ئەم مافە پارێزراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی نیسانی ٢٠١٣ بەشێک لەھێزەکانی لیوای شەشی پیادەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەدواکەوتنی موچەکەنیان لەبەردەم لیواکەیان کە دەکەوێتە رۆژئاوای قەزاکە، کۆبونەوە و شەقامی گشتیان داخست.


کۆمەڵێک لە پێشمەرگەی ئەو لیوایە رێگریان بەرامبەر بە کۆمەڵێک رۆژنامەنووس کردو ھێرشکرایە سەر وێنەگرو پەیامنێرانیان.

بڕوا عەلی، پەیامنێری کەناڵی سپێدە، بە میترۆی راگەیاند ئەو ھێزە کە کامێراکانیان بینی ئیتر ھاتن بەرەو رومان و وتیان وێنەگرتن قەدەغەیە. بڕوا وتی "ھێرشیانکردە سەر تیمەکەمان و لۆگۆکەیان لێسەندین پاش ١٠ خولەک گەڕاندیانەوە" جەختیکردەوە"بە زۆرە ملێ دەیانویست کامێراکەمان بەرن ئێمە نەماندانێ.".

بەرزان ئازاد، وێنەگری کەناڵەکە بە میترۆی وت" عەقیدێک مایکەکەی لێسەندم بە توندی ملیان راکێشام کامێراکەم نەدانێ.".

دانا رەزگەیی پەیامنێری ھاوڵاتی وتی"پێیان وتین بگەڕێنەوە وێنەگرتن قەدەغەیە".


ئامانج ئیسماعیل پەیامنێری کەناڵی کەی ئێن ئێن بە میترۆی وت" پێشیلکاری مافی مرۆڤ ھەبوو دەستدرێژی کرایە سەر پێشمەرگەیەک بۆیە رێگریان لێکردین و فشاریان بۆ ھێناین رومال نەکەین.".


حەکیم ئەحمەد، پەیامنێری کەناڵی ئاسمانی پەیام بە میترۆی وت"پەلاماردراین کامێراکەمان لێسەنن بەڵام خۆپیشاندەران نەیانھێشت.".


زیاد عبدالرحمن وێنەگری کەناڵی پەیام وتی" فشاریان بۆ دەھێناین و ڕیان نەدەدایە کامێراکەمان وێنە بگرێت.".

سەنتەری میترۆ ئیدانەی ئەم رێگرییەکانی لیوایەکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات و رایدەگەنێت مافی رووماڵکردنی ڕووداو و خۆپیشاندانەکان بە یاسا پارێزراوە و مافی رۆژنامەنووسانە.


سەنتەری میترۆ پشتیوانی لەو رۆژنامەنووسانە دەکات لە گرتنەبەری رێگای دادگا و تۆمارکردنی داوای یاسایی لەسەر ئەو کەس و لایەنەنانی پێشێلکارییەکانیان ئەنجامداوە.


سەنتەری میترۆ

٨\٤\٢٠١٣

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک