١\٣\٢٠١١
رووناکی!

جه‌لال قادر
وه‌ک شه‌م شه‌مه کوێره له ژوورێکی تاریک و خانوویه‌کی داڕما و
داڕزاو ده‌ژیاین ، دیواری قایه و گه‌چی بۆرو قاوه‌یی ژه‌نگ گرتووی
سارد‌و سڕ، تهڕشووعهکهی قنگی دهتزانین . کونه ئه‌شکه‌وتێ بوو تیشکی
خۆری به‌ر نه‌ده‌که‌وت ، ئه‌گه‌ر له ژووره‌که بهاتینایه ده‌ره‌وه
بۆ ماوه‌یه‌ک چاومان دهچوقاند تا هاوێنه‌ی چاومان له‌گه‌ڵ رووناکی
ئاشنا بێته‌وه.
باوکم ده‌یگوت : له سه‌ره‌تاوه باپیرتان ئه‌م خانووه‌ی به سه‌قه‌تی
دروست کردووه ، بیری له رووناکی نه‌کردووه‌ته‌وه.
دایکم ده‌یگوت : ده‌ی پیاوه‌که ئه‌وان هه‌رئه‌وه‌نده‌یان لێده‌زانی .
باوکم له‌سه‌رده‌می به‌عس به دزییه‌وه له پشتی خانووه‌که کونێکی
کرد تا ژووره‌که‌مان ڕوناک کاته‌وه ، که‌چی چه‌ند ڕۆژێکی نه‌برد
هاوسێکه‌ی پشتی مالمان ئیخبارییان لێ‌کردین ، ئه‌منه‌کان هاتن کونه‌که‌یان
پێمان سواخدایهوه ، شه‌و و ڕۆژمان تاریک و تاڵ بووه‌وه .
هه‌رچه‌نده به گلۆپێکی سه‌تی ژووره‌که‌مان ڕوناک ده‌بووه‌وه به‌لام
ده‌بوایه ئه‌م گلۆپه هه‌رده‌م داگیرسایه ، به شه‌ویش گلۆپێکی سفری
سوورمان داده‌گیرساند . ئێستاش دێته یادم گه‌چ و دیواری داڕزاوی ژووره‌که
وه‌ک تابلۆیه‌کی قاوه‌یی ژه‌نگاوی بوون ، ڕوومه‌تی دایکم و هه‌موو شته‌کانی
ماڵ سوور ههلدهگهڕان.
نه‌بوونی و ده‌ست کورتی و تاریکی دڵته‌نگی کردبووین ، وه‌ک کوێر خۆزگهوئاواتمان
تۆزقالێ رووناکی بوو . دایکم له‌سه‌ر به‌رماڵی نوێژکردن ڕۆژانه دوعای
ده‌کرد و له خوا ده‌پاڕایه‌وه ده‌یگوت : خوایه بۆ گه‌وره‌یی خۆت ڕه‌حمی
به‌م میله‌ته بکه و به نوری خۆت ئه‌م کافرانه بسوتێنه ، رووناکی
بۆ مالمان بهێنه .
هه‌ر له پێناو رووناکی کاوه‌ی برام له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان
ڕه‌می کراو پاره‌ی گولهکهشیان لێمان سه‌ند ، ئه‌وکاته‌ی ته‌رمه‌که‌یان
بۆ هێناینه‌وه باوه‌ڕمان نه‌ده‌کرد چونکه ئه‌و برایه‌م خۆی له کاری
ته‌نزیمی وه‌رنه‌ده‌دا . به‌لام هاوپۆله‌کانیان بۆمانیان گێرایه‌وه:
له محازهریهکدا کاوه‌ی برام له‌سه‌ر بابه‌تی رووناکی قسه‌ی کردووه
وتیه‌تی : بۆ وێنه گرتن پێوستمان به رووناکییه ، کامیرا له تاریکیا
پێویستی به فلاش لایته ، ئێمه‌ش له تاریکیا ناتوانین هه‌نگاوبنێین ،
گه‌ر ژیانمان تاریک بێت چاومان بۆچییه؟ رووناکی سه‌رچاوه‌ی ژیانه.
باسی مالهوهمانی کردبوو که وه‌ک ژوورێکی زیندانییه ، وتییهتی : له‌به‌ر
نه‌بوونی رووناکی و تیشکی خۆر ڕه‌نگی خوشک و براکانم سپی ههلگهڕاون
.. ده‌لێی تازه له زیندانی ئازاد کراون .
دوای ئه‌و ڕۆژه له‌به‌رده‌م خوێندکارانی په‌یمانگه کاوه‌ی برامیان ڕه‌می
کردووه و گوتیانه : ئه‌م خوێندکاره وشه‌ی رووناکی وه‌ک ڕه‌مز به‌کار
هێناوه .
له یادی چڵه‌ی کاوه‌ی برام باوکشم له‌سه‌رشه‌قامی کۆڕنیشی ده‌م خاسه
به‌سواری پایسکیله‌که‌ی به‌رده‌بێته‌وه گیان ده‌سپێرێ.
به‌و ڕۆژگاره دایکم دوعای له ده‌سه‌لات ده‌کرد و ده‌یگوت : ده‌گ
ئینشالله خۆر ده‌تان سووتێنێ له قهبرش جێگاتان نابێته‌وه.
دوعاکانی دایکم هاته دی و به‌عس ڕووخا ، یه‌کسه‌ر بێڵ و قازمهم هێنا
دوو کونی گه‌وره‌م له ژووره‌که‌مان کرد ، یه‌کیانم به شووشه‌ی نیومه‌تری
گرت و کونه‌که‌ی ترپهنجهرهیهکی یه‌ک مه‌تری چوارگۆشهییم لێبه‌ست
.
دایکم دڵی زۆر خۆش‌بوو ده‌یگوت : خۆزگه کاوه‌ی برات و باوکت له ژیان
بوونایه و ئه‌م رووناکییهیان بدیبایه .
به داخه‌وه ته‌مه‌نی ئه‌م رووناکییهمان کورت بوو ، هاوسێکه‌مان سه‌ری
کۆلانهکهیان کرد به بازاڕێکی قه‌یسه‌ری و خانووه‌که‌مان که‌وته به‌رسێبه‌ری
ته‌لارێکی چوار نهۆمی .
له‌گه‌ل دایکم له مالێکی تاریک و سارد وسڕ ماینه‌وه ، پاره‌شمان نه‌بوو
بیڕووخێنین و سه‌رله‌نوێ دروستی که‌ینه‌وه .به دایکم وت : دایکه
گیان تۆ پیر بوویته و پێوستیت به تیشکی خۆره تا پێیه‌کانت تووشی
ڕۆماتیسم نه‌بوونه با خانووه‌که بفرۆشین . دایکم دڵی نه‌شکاندم و
ڕازی بوو.
خانووه‌که‌م به نرخێکی باش فرۆشت به هاوسێ زۆڵ و چاوچنۆکهکهمان .
ڕۆژێ دوای بارکردنمان خانووه‌که‌یان به شۆفڵ ته‌خت کرد و کردیان به
گه‌راژی ئوتۆمبیلی مۆنیکا وبیئێم و لهنگرۆزهری جام ڕه‌ش .
ئێستا له‌گه‌ڵ دایکم له دوورشار خانووه‌کی کراوه و پڕ له په‌نجه ره‌مان
دروست کردووه ، که له هه‌موو لایه‌که‌وه رووناکی دڵی دایکم ده‌داته‌وه
. سپێده کاتێ گزنگ ده‌رده‌که‌وێ من و دایکم باوه‌ش به تیشکی خۆر ده‌که‌ین
، ئێوارانش کاتێ خۆرنزیک ده‌بێته‌وه له ئاوا بوون ڕه‌نگی پرته‌قالی و
ئاسمانی سوورماچ ده‌که‌ین ، وه‌ک په‌پووله بۆ رووناکی ده‌سووتێن و بیر
له جوانترین وگهشترین ئاینده ده‌که‌ینه‌وه.
jalalpapiland@yahoo.com
|