ڕووناکییه‌ک له‌وێوه.
زانا گه‌ڵاڵی
رووناكی؛
ناونیشانی یه‌كه‌م سێدی هونه‌رمه‌ند دانیا-یه، كه له
(7)
گۆرانی به‌ناوه‌كانی (ئاواره، ئیشق، وه‌ك ده‌ریابه، وه‌ره‌لام، رازی
نابم،
دوعا، لێو) پێكهاتووه‌و له‌شیعرى ده‌روون، ئیسماعیل خورماڵی، محه‌مه‌د
پاكژ-ه‌و
ئاوازی گۆرانییه‌كانیش له‌لایه‌ن سه‌فین خه‌راجیانی، ده‌روون، هاریس
لۆیی، فایز
كرۆز دانراون، جگه له‌گۆرانی (ئاواره) كه ئاوازی فۆلكلۆره‌و
به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ
هونه‌رمه‌ند ده‌روون وتراوه‌و دابه‌شكردنی میوزیكی گۆرانییه‌كانیش
له‌لایه‌ن
ده‌روون، هاریس لویی، سه‌فین خه‌راجیانی ئه‌نجامدراوه.
رووناكى؛ كاری میوزیكی
له‌وڵاتی سوید‌و ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات و كوردستان ئه‌نجامدراوه‌و
له‌سویدو هۆڵه‌نداش
كارى ده‌نگى بۆ كراوه.
ده‌رباره‌ی كلیپ بۆ گۆرانییه‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش
دانیا به دوالاپه‌رِه‌ی
وتی: له‌م به‌رهه‌مه‌مدا (2) گۆرانیم كلیپ كردووه
به‌ناوه‌كانی (دوعا) كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كان
بڵاوكرایه‌وه، كه له‌ئاوازو په‌یڤ و دابه‌شكردنی ده‌روون و سیناریۆو
ده‌رهێنان و
مۆنتاژی هه‌ردی عومه‌ر-ه‌و گۆرانی (وه‌ره لام) كاری وێنه‌گرتنی ته‌واو
بووه‌و
ئێستا له‌قۆناغی مۆنتاژكردندایه. ده‌رباره‌ی گۆرانی لێو-یش وتی: ئه‌م
گۆرانییه
پێش چه‌ند ساڵیك وتومه‌و كلیپی-شم بۆ كردووه، به‌ڵام له‌م سیدییه‌دا
دووباره
تۆمارم كردۆته‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه هونه‌رمه‌ند دانیا له‌دایكبووی
شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و له‌دادگایی كردنی فرانس ڤان ئانرات یه‌كێک بوو
له‌شایه‌تحاڵه‌كان.
نه‌روێژ
|