ڕوونکردنه‌وه! ته‌نها داهاتی ڕێکخراوی چاک گیرفانی خاڵی و وزه و خۆبه‌خشی و خۆته‌رخانکردنی ئه‌ندامان و دۆسته‌کانیه‌تی !.
ماوه‌یه‌که که‌سانێک نابه‌رپرسانه و به بێگوێدانه هیچ ڕه‌وشتێکی کۆمه‌ڵایتی و سیاسی و ڕێکخراوه‌یی لێره‌و له‌وێ و به ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ و له چه‌ند دێرێکی دوتوێی ئه‌و وتار و بابه‌تانه‌ی که ناونیشان و تایتڵه‌کانی ده‌ربڕی با‌به‌تێکه و ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌ش هێڕشکردن و درۆدروستکردنه بۆ هه‌ندێک له ئه‌ندامان یان به گشتی بۆ ناوه‌ندی چاک، که گوایه ڕێکخراوی چاک له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌ت ڕێکه‌وتوه و که‌وتۆته ژێر کاریگه‌ری سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان و وازی له سیاسه‌تی گشتی خۆی و ئامانجه‌کانی هێناوه. و که‌وتۆته بانگه‌شه‌کردن و پیاهه‌ڵدان به سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمدا و گه‌واهی ئه‌مه وه‌ک له به‌رواری 2.1.2008 له ژوری پاڵتۆکی یونایتد و لای به‌ڕێز کاک بۆتین پێمان ڕاگه‌یه‌ندرا به زۆری به‌شداری ناوه‌ندی چاکه له و کۆنگره‌یه‌ی که له کوردستان و له ژێر چاودێری سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستاندا ده‌گیرێت له سه‌ر به جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال.
ئێمه لێره‌وه بۆ ئاشکرابوونی هه‌ڵوێستی خۆمان دوپاتی ده‌که‌ینه‌وه که هیچ جۆره ڕێککه‌وتنێک نیه له نێوان ڕێکخراوی چاک و هیچ لایه‌نێکی سیاسی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا، ناوه‌ندی چاک له‌سه‌ر میتۆد و سیاسه‌تی خۆی به‌رده‌وامه و زۆر به شێلگیرانه به‌رگری له مافی که‌سوکاری قوربانیان و کیمیابارانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان و مه‌سه‌له‌ی جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات،شێلگیری له‌سه‌ربه‌دادگا گه‌یاندنی خه‌زره‌جی و سامه‌ڕای ودۆزی سه‌رکه‌وتوانه‌ی 4 ساڵه‌ی تاوانباری هۆڵه‌ندی فرانس ڤان ئانرات و سزای 17 ساڵ زیندان و ،خۆپیشاندانه‌کانی به‌رده‌می سه‌فاره‌تی میسر‌و مه‌سه‌له‌ی 18 کچه‌که‌و خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌کانی عێراق و تورکیا‌و ئێرانداو یادی لۆزان کاری زۆرگه‌وره و له‌سه‌رکۆمپانیابیانیه‌کان که کیمیاویانداوه به‌ده‌وڵه‌تی به‌عس و له‌کاتی خۆیدا دڵی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کان و ئه‌نفالکراوه‌کانی پێخۆش ده‌که‌ین ته‌نها مشتێکن له خه‌رواری کاری ڕێکخراوی چاک.
له لایه‌کی تر زۆر به ڕاشکاوانه وێڕای ئه‌وه‌ی که تا هه‌نوکه ڕێکخراوی چاک به فه‌رمی بانگهێشتی کۆنگره‌ی ناوبراو نه‌کراوه به‌ڵام له کاتی بانگهێشتکردنماندا به‌شداری ده‌که‌ین به لێکۆڵینه‌وه و قسه‌ی فه‌رمی ناوه‌ندی چاک وئێمه نه‌له‌ڕابردوو نه ئێستا‌و نه‌له‌داهاتووشدا ڕه‌خنه‌و تێبینی خۆمان ناشارینه‌وه له‌سه‌ر که‌مته‌رخه‌میه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستان به‌رامبه‌ر به که‌سکوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان ومانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه به برینداری و پشتگوێخستنی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له هه‌ڵبجه و هه‌موو ئه‌و ده‌ڤه‌ر و شوێنانه‌ی که به توندی به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال و کیمیاباران که‌وتون و هه‌ڵوێستی خراپی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له به‌رگری کردن و په‌نادانی تاوانبارانی ناوخۆدا.به‌ڵام چاک ته‌نهاهۆکارێک که هه‌یه‌تی له‌م باره‌یه‌وه زمانی دیالۆگ و ڕه‌خنه‌ی دیموکراتیه،هه‌رکه‌س و لایه‌نێکیش که‌ده‌یانه‌وێت له‌سێبه‌ری چاکه‌وه جوێن به‌لایه‌ن و هێزو که‌سانێک بده‌ن به‌ده‌رن له‌ناوه‌ندی چاک وباناوی چاکیش به‌هه‌ڵه‌به‌کاربێنن به‌ڵام ئاشکراوڕوونه که‌چاک بێبه‌ریه له‌م شه‌ڕه‌قسه‌و زمانه دواکه‌وتووه.
ناوه‌ندی چاک ڕێکخراوێکه له سێبه‌ری هیچ لایه‌نێکی سیاسی‌دا دروست نه‌بوه و ناشچێته ژێر کاریگه‌ری هیچ جۆره به‌خشیش و سامانێکی مادیه‌وه‌وهێچ سیناریۆیه‌کی له‌م جۆره‌شبوونی نیه. ته‌نها داهاتی ڕێکخراوی چاک گیرفانی خاڵی و وزه‌و خۆبه‌خشی و خۆته‌رخانکردنی ئه‌ندامان و دۆسته‌کانیه‌تی ، ئه‌مه له کاتێکدا که به مافی ڕه‌وای خۆمانی ده‌زانین که وه‌ک ڕێکخراوێکی کوردستانی پڕکارو داهێنان و ماندوو، بودجه‌ی تایبه‌تیمان هه‌بێت وه‌لێ ئه‌م بودجه‌یه نه هه‌مانه‌و ،نه داواشکراوه ته‌نها به مه‌به‌ستی مانگرتنێک له به‌رامبه‌ر به حکومه‌تێک که به ئاشکرا گه‌نده‌ڵی تێدایه و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی تێدایه‌و ڕۆژ به ڕۆژ دیموکراتیه‌ت و ئازادیه‌کان به‌رته‌سک ده‌بێته‌وه له سایه‌ی حکومه‌تێک کاریگه‌ر به کولتورێکی دینی و خێڵه‌کی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و پشتگوێخستنی خه‌ونه‌کانی گه‌نجان و به‌دینه‌هێنانی سه‌ره‌تایترین مافی خوێندکاران وه‌ک خانه‌ی ناوخۆیی و کرێی هاتوچۆ و فه‌راهه‌مکردنی سوته‌مه‌نی وپێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌کان .
دڵسۆزان و خوێنه‌ران و هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریانه که به دوای وه‌دیهێنانی مافه‌کانی گه‌لی کورد و مافی مرۆڤه‌وه‌ن، زۆر به توندی ڕه‌قیب بن به‌سه‌رمانه‌وه و هه‌رکاتێک به‌ڵگه‌تان هه‌بوو بۆ ڕاستی ئه‌م درۆ شاخدارانه‌ی که که‌سانێکی بێکاره‌و نابه‌رپرس و دواکوتوو له قسه‌کردن وتار نوسین و بێ‌ویژدان وکه‌ڕه‌نگه ده‌ستێکیش بن بۆ ناشیرین کردن و لاوازی ناوه‌ندی چاک و ،ئه‌م پیشه قێزه‌ونه‌یان له‌سه‌ر تۆڕی پاڵتۆک وهه‌ندێک ماڵپه‌ڕی نه‌خوێنده‌وارو و دواکوتوو بۆ خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه .
ئێمه په‌یمان دووپات ده‌که‌ینه‌وه که سامانی هه‌موو جیهان کار له‌م ناوه‌نده ناکات بۆ وازهێنانمان له بچوکترین ڕه‌خنه‌و و کار و چالاکیمان له هه‌موو ئه‌وروپا و کوردستاندا، به‌ڵام زۆر به ڕاشکاوانه‌ش پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین ئێمه له سه‌نگه‌ری دوژمنایه‌یتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هیچ لایه‌نێکی سیاسی‌دا نین و ناشبین. ئێمه خوازیارین وپێداده‌گرین که سه‌رجه‌م به‌شدارانی تاوانی ئه‌نفال و جینۆساید له‌دادگای قانونی وعادیلانه‌دا لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵبکرێت،ئێمه ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی و مرۆڤدۆستین و دژ به هه‌موو توند‌و تیژیه‌کین. و هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ته‌بایی و نزیکخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵ و فه‌راهه‌مکردنی ئازادیه کۆمه‌ڵایتی وسیاسیه‌کان .
سه‌ربه‌رزی و مۆڕاڵی جوان هه‌ر بۆ ئه‌وانه ده‌مێنێته‌وه که په‌نا نابه‌ن بۆ دروستکردپپنی درۆی شاخدار و به ناهه‌ق له‌که‌دارکردنی که‌سایه‌تی ئه‌ندامان و ناوه‌ندی چاک. پێشمان وایه ڕاستیه‌کان هه‌رچه‌نده دره‌نگیش بێت ده‌رده‌که‌وێت و ناشاردرێته‌وه به هاتوهاواری ناو ژوره‌کانی پاڵتۆک و سایته‌کان له گه‌ڵ ڕێزی بێپایانمان بۆ هه‌موو ژوره‌کان و سایته‌کان.
ناوه‌ندی هه‌ڵبجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد - چاک-
|