٢٥\٧\٢٠١٠ روونکردنەوە سەبارەت بە سەرچاوەى خەرجییەکانى شانۆگەریی (سێوەکەى خۆم).
بەڵام دواى چەندین گۆڕانکارى لە کۆى گشتى کارە هونەرییەکان و هەوڵدان بۆ ئەنجامدانى کارەکە بە شێوەیەکى جوانتر، لەسەر داواى (کارۆخ ئیبراهیم) وەکو سەرۆکى گروپ و دەرهێنەرى شانۆگەریی (سێوەکەى خۆم)، بریاردرا (4000000) چوار ملیۆن دیناریتر لەسەر بودجەى گرووپ تەرخان بکرێت بۆ کارەکە، چونکە "چەندین کەرستەى تر پێویست بوون بۆ دیکۆر و تەواوکارى شانۆگەرییەکە". بۆیە حاڵى حازر کارەکە باشتر لەوەى پێشبینى دەکرا ئەنجام دەدرێت. ئەوەى پێویستە لێرە ئاماژەى پێبکەم ئەوەیە، کە ستافى کار بە دەرهێنەر و یاریدەدەرانى و ئەکتەر و ستافى دیکۆر، بە هونەرمەندە شێوەکار و پەیکەرسازەکان و کادیرە هونەرییەکانى بوارى رووناکى و جێبەجێکردنى دەنگ لە کاتى نمایش و ستافى راگەیاندن بە هەموو یەکەکانى وەکو سەرپەرشتیارى راگەیاندن و دیزاینەر و مۆنتێر و وێنەگرەکان خۆبەخشانە و بێ بەرامبەر کارەکە ئەنجام دەدەن. جگە لە میوزیکژەنەکان کە لە بەرامبەر پاداشت کارى خۆیان ئەنجامداوە لە ستۆدیۆى سۆڵۆ.
|