Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

ڕوونکردنەوەیەک لە یەکێتى گشتى جوتیارانى کوردستان / سلیمانى ٍٍ

لقى هەولێر .

 

         

له‌ ژمارە 67 ڕۆژى سێ شەمە 25/9/2007 دا  . ماشیتى لاپەڕە 3 ڕۆژنامەى ((ڕۆژنامە )) بابەتێک لەسەر وۆرک شۆپێک لەرێکخراوى فریا گوزارى میللى P.A.O .بەهاوکارى ناوەندى((CHAK )) بڵاوکراوەتەوە، سەرەتا ئێمە پشتگیرى هەر هەوڵێک دەکەین کە هەر کەسەو لایەنێک بیکات لەپێناوى بەرژەوەندى جوتیاراندا بێت، دەست خۆشى ئەم وۆرک شۆپەش لە... هەردوو ڕێکخراوى ناوبراو دەکەین. بەڵام کۆمەڵێک زانیارى هەڵەى تیادابوو کە بەناهەق باس لە یەکێتیەکەمان ( یەکێتى گشتى جووتیارانى کوردستان) کراوە بۆ ڕاست کردنەوەى ئەم زانیاریانە بەپێویستمان زانى ئەم ڕوونکردنەوەیە بنووسین .

1- جارێ ڕوو لە ڕۆژنامەى (ڕۆژنامە) دەکەین کە دەبوایە بە ئەرشیفى مالپەرى سبەى دابچێتەوە کە لە ڕۆژى 30/5/2007، دەقى یاداشتەکەو هەموو ئەو چاڵاکیانە کە یەکێتیەکەمان ڕێکیخستووە لە ماڵپەرى ناوبراوە بە سوپاسەوە بڵاویان کردۆتەوە کە هەردووکیان ڕۆژنامە و ماڵپەڕى سبەى لەیەک دەزگا دەردەچێت .

2-براى ڕۆژنامەنووس بەبێ ئەوە بگەڕێتەوە ڕاى یەکێتى جووتیارانیش وەربگرێ بزانێ ئایا یەکێتى جوتیاران بێ دەنگ بووە یان نا، لە یاساکە بەئاگایە یان نا، زۆر بەناڕەوایى و ناهەق دەڵێن گوایە یەکێتى جوتیاران دەزگایەکى حزبین پشتیوانى جوتیاران ناکات، ئێمە بەشانازیەوە باس لە  ڕابردووى خۆمان  دەکەین، هەر ئەمەشە ئەمڕۆ هەموو هێزە سیاسیەکان خۆیان بە قەرزارى جووتیاران دەزانن هەمیشە جوتیاران بەشێکى گرنگى بزوتنەوەى ڕزگاریخوازى کوردستان بووە، بەڵام ئەم ڕاستیە وون نابێ کە داخوازیەکانى جووتیاران و خواستەکانیان لەلایەن یەکێتى جوتیاران فەرامۆش نەکراوە، بەڵکو هەوڵى جدى بۆ دراوە کە وەک کێشەیەکى گرنگ لە هەوڵدان بەردەوام بووینە،ئەمەش بێ بەرهەم نەبووە.

3- دواى ئەوە یاداشتنامەیەکمان لەسەر یاسایى کوژاندنەوەى زەوىدا بە وەزارەتى کشتوکاڵ و پەرلەمان وخوودى سەرۆکى پەرلەمان و سەرۆکایەتى هەرێم و ئەنجوومەنى وەزیران و (م. س)ى حزبەکان وە هەروەها سەرجەم لایەنە پەیوەندارەکان ئاگادار کرانەوەتەوە دەربارەى ئەم یاسایە.

4- زۆر بە سوپاسەوە ژمارەیەک لە ئەندامانى پەرلەمان پشتگیرى یاداشتنامەکەیان کردین .

5- زیاتر لە نوێنەرى 33 گوندى دەوروبەرى هەولێر لە ڕۆژى 20/5/2007 لە کۆبونەوەیەکدا بە بەشدارى ژمارەیەک متفرغ زراعى ( کشتیارانى کشتوکاڵى ) بەشداربوون کە تیایدا چۆنیەتى گرتنەبەرى رێوشوێنى گونجاو بگرنە بەر بۆ بەرگرى کردن لە مافەکانیان .

سەرجەم ئەم هەوڵانە و یاداشتنامەکان لە ڕۆژنامەو مەڵپەڕەکان بڵاو کراوەتەوە لێرەوە سوپاس و پێزانینمان بۆ سەرجەم  ئەمانە دەنێرین.

 1.ڕۆژنامەى هەواڵ لە ژمارە  (228 ) ڕۆژى  5/ 5/2007

 2. خەبات  ژمارە ( 2522) ڕۆژى 11/6/2007

 3.کوردستان ڕاپۆرت    ژمارە ( 201)  ڕۆژى  9 /5 /2007

 4.چاودێر  ژمارە ( 290)  ڕۆژى   4 /6 /2007

5.هەواڵ ژمارە ( 231) ڕۆژى 26/ 5/2007

6 .سایتی کوردستان نیوز ،

7.سایتی کوردستان ئۆنڵاین

 8.سایتی دەنگی سەربەخۆ

 9.سایتی کوردستان نیت

 10.سایتی ئەمرۆ

 11.سایتی رێنسانس

 12.سایتی دەنگەکان

 13.سایتی بۆ پێشەوە

 

لە کۆتایدا..

داواکارین لە هەموو لایەک ئەگەر هەر هەوڵێک دەدەن لە پێناوى بەرژەوەندى جووتیاران دا بێت . هەوڵى ماندوو بوونى خەڵکى تر لەبەر چاو بگرن چونکە دڵنیاین هەموومان بەیەکەوە دەتوانین خزمەتى زیاترى خەڵکى کوردستان بەگشتى و جوتیاران بە تایبەتى بکەین . دەمانەوێ  ئەوەش رابگەینین کە لە ئەنجامى هەوڵى ئێمە ئێستا   پێشنیارى 4% زەوى بۆ خاوەن زەویە کشتوکاڵیەکان لە گفت و گۆیە ئومێدى زۆریشمان هەیە کە ئەم  4%  بڕیارى کۆتایى لێ بدرێ .

 

یەکێتى گشتى جوتیارانى کوردستان / سلیمانى

لقى هەولێر

27/9/2007