په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

روونکردنەوەیەک
لە مەکتەبى سیاسی بزوتنەوەى دیموکراسیخوازانى کوردوستان.


جەماوەرى کوردوستان ..
حزب ولایەنە سیاسیەکان..


لە ژمارە402ى رۆژنامەى هاوولاتى رۆژى 5/3/2008دا هەوالێک بلاوکراوەتەوە لە ژێر سەر دێرى(چوار حزبى ترى کوردوستانى بەرەیەک بێکدەهێنن)دیارەلە ناوئەو چوار حزبە ناوى بزوتنەوەى دیموکراسیخوازان هاتووە بۆیە ئێمە رایدە گەێنین کە بزوتنەوەى دیموکراسیخوازان هیج پەیوەندیەکى بە پێک هێنانى ئەو بەرە یەوە نیە بەلکو ئەمانە ئەو برادەرانەن لە دواى دوو کەرتبونى حزبى دیموکراسیخوازان هەر بەناوى حزب مابوونەوە بەلام دواى ئەوەى ئێمە لە 26/10/2007دالەکۆنفراسێکدا ناوى خۆمان گەراندەوە بۆ بزوتنەوە ئەوانیش بۆ ئاستەنگ دورست کردن لەبەردەم بزوتنەوەى دیموکراسیخوازان وەک رەوتێکى دیموکراتى ئۆپۆزسیۆن وسەرلێشواندنى خەلک لەکۆبونەوەیەکى سەرکردایەتى دوور لە پرەنسیبى حزبایەتى ناوى خۆیان وەک ئیمە کردە بزوتنەوە بۆیە ئیمە هەر زوو وەزارەتى ناوخۆمان لەو کارە نایاساییە ئاگادار کردەوەو داواى ئجرائاتى یاساییمان کرد بەلام بەداخەوە ئەوە سى مانگ زیاترە چاو پۆشى لەم کارە نایاساییەدەکرێ بۆیە ئەو ناوگۆرینەى ئەوان هیج بنەمایەکى یاسایى نیەو هیج مافى ئەوەیان نیە بەناوى بزوتنەوە بچنە ناو هیچ بەرەیەک وهیچ کارکێش لەژێر ئەم ناوە دا بکەن بۆیە لەگەل رێزمان بۆ ئەو حزب ولایەنانەى کەخەریکى پێکهێنانى ئەم بەرەیەن و دەست خۆشى لەهەر هەولێک دەکەین کە لەسەر بنەمایەکى راست ودورست خزمەت بەپرۆسەى دیموکراتى و کێشەى گەلەکەمان بکا بەڵام پێویستە ئەم لایەنانە رەچاوی مەسەلە یاساییەکان بکەن.

 


مه‌کته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموکراسیخوازانی کوردستان
7/3/2008