په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٣\٢٠١١

ئاگاداریی.

ئاگاداری هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر گومانیان هه‌یه‌ له‌ راستیی ئه‌و قسه‌ و به‌ڵگانه‌ی که‌ له‌و روونکردنه‌وه‌ی خواره‌وه‌ خراونه‌ته‌ڕوو، ده‌توانن تێبینیی و به‌دواداچوونی خۆیان به‌ به‌ڵگه‌وه‌ بنێرن بۆ (ئه‌مڕۆ) و ئێمه‌ش هه‌روه‌ک چۆن ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه‌مان وه‌کو خۆی بڵاوکردۆته‌وه‌‌ ئه‌وانیش وه‌کو خۆی بڵاوبکه‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌موو لایه‌ک - که‌ به‌شێک له‌ کاری ئێمه‌ گه‌یاندنی راستییه‌کانه‌ - بتوانین رێگه‌ له‌و هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵیی و ساخته‌کارییانه‌ بگرین که‌ ئێستا له‌نێو کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێم هێز و لایه‌نه‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌کان ده‌گوزه‌رێن.‌

- ئه‌مڕۆ -

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

روونکردنەوەیەکی پێویست بۆ میدیاکانی کوردستان.

د. نوری عوسمان عه‌بدولڕه‌حمان


سەبارەت بەو بابەتەی لە ژمارە (625)ی ڕۆژی سێ شەممە 15/3/2011 لە لاپەڕەی یەکەمی رۆژنامەی (رۆژنامە)دا بڵاوکرابووەوە کە گوایە لەلایەن بەرێز (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی کابینەی پێنجەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (476) ددۆنم زەوی دراوە بە (د. نوری عوسمان عبدالرحمن) لەناو جەرگەی شاری هەولێر، بە پێویستی دەزانم لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا ڕوونکردنەوە و وەڵامێکی ئەم بابەتە بدەمەوە بۆ خستە رووی تەواوی بابەتەکە بە بەڵگە و دۆکیۆمێنتی هاوپێچەوە تاکو ڕاستیەکان وەکو خۆی و بێ شێواندن بخرێنە بەردەستی خەڵکی کوردستان :

1ـ زانکۆی (کوردستان) بەپێی بڕگەی (2) لە ماددەی (7)ی یاسای خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی زانکۆیەکی فەرمی و حکومی یە .


2ـ هەر زانکۆیەکی حکوومی کە لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە جگە لە بەرنامەڕێژی و دانانی سیستەمی گونجاو پێویستە شوێنی بۆ دابین بکرێت . هەربۆیەش لەسەر فەرمانی ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانی ) سەرۆکی کابینەی پێنجەمی حکوومەتی هەرێم بەپێ ی نووسراوی ژمارە (1432) لە 18/5/2005 بڕیاردرا بە دابین کردنی ڕووبەری (400) دۆنم زەوی بۆ دروستکردنی باڵەخانە و کۆمەڵگایەکی تایبەت بەم زانکۆیە .


3ـ دوا بە دوای نوسراوی سەرەوە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (1634) لە 26/6/2005 بڕیاری داوە زەوی تەرخان کراو بۆ زانکۆکە بەناوی من (نوری عوسمان عبدالرحمن) تۆمار بکرێت. لەناوەڕۆکی نووسراوەکەشدا ئاماژە بەوە کراوە کە ( زەوی تەرخان کراو بۆ زانکۆی کوردستان بکرێت بەناوی نوری عوسمان عبدالرحمن) و مەبەستی تەرخان کردنەکە هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهاتووە . ئەمەش بۆ ئەوە بوو کە زەوی پێویست بۆ زانکۆکە ئامادە بکرێت پێش دەرکردنی بڕیاری دامەزراندنی زانکۆکە.


4ـ دواتر هەر بە فەرمی بەڕێز (نێچیرڤان بارزانی ) سەرۆکی کابینەی پێنجەمی حکوومەت بە نووسراوی ژمارە (3915) لە 4/2/2006 بەفەرمی بڕیاری دامەزراندنی زانکۆی ناوبراو دەرکراو، تیادا ئاماژە بەوە کراوە کە (زانکۆی کوردستان زانکۆیەکی سەربەخۆیە ) ئەمەش ئەو بەرنامەیە کە لە ڕووی بەڕێوبردن و سیستەمی خوێندن و وەرگرتنی قوتابیان و پەسەند کردنی پرۆتۆکۆڵ لەگەڵ زانکۆکانی دەرەوەدا سەربەخۆی دەبێت و بڕیار لە دەستی خۆی دەبێت .
ئەم زانکۆیە زانکۆیەکی حوکمیە و تیادا خوێندن بە خۆڕایی یەو، مەبەستی قازانجی دارایی نیە، جگە لەوەش بڕوانامەی ئەم زانکۆیە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە فەرمی پەسەند دەکرێت و ، حکوومەتی هەرێمیش پاڵپشتی دارایی و بەڕێوبردنی ئەم زانکۆیە دەکات . ئامانجی ئەم زانکۆیە دروستکردنی و گەیاندن و پاراستنی زانستی و هاندانی کەلتوور و ژیانی ڕۆشنبیری و زانستیە لە کۆمەڵگەی کوردستاندا، هەروەها لەم زانکۆیەدا هەموو پرۆگرامێک تا پلەی (دکتۆرا) بەزمانی ئینگلیزی دەخوێنرێت .


5ـ دوا بەدوای دەرچوونی بڕیاری فەرمی زانکۆکە سەرجەم ڕووبەری ئەو زەویانەی کرابوون بەناوی منەوە، بەناوی (زانکۆی کوردستان) کران بەبێ بەرامبەر. پێویستە ئەوەش بڵێم لەبەر ئەوە کاتی خۆی ئەم پرۆسەیە بەشێوەی (تنازل) ئەنجام نەدرا چونکە بەپێی یاسا ناکرێت کەسێک تەنازول لە زەویەک بکات بۆ کەسێکی تر تەنها بە ڕێگای (هبە) و (بیع) و (شراء) نەبێ، ئەمانەش هەموویان یەک جۆرە ئیجرائاتیان پێویستە و پرۆسە و شێوازی بەناو کردنیان لە (رسومات و زرائب) وەکو یەکە ، بۆیە بەشێوەی (فرۆشتن بە نرخی ڕەمزی) کاری بەناو کردنی زەوییەکان بۆ زانکۆی کوردستان ئەنجام دراوە.


6ـ هەورەها سەبارەت بە وەرگرتنی (379) ملیۆن دینار لە بەرامبەر بەناو کردنی ئەو زەویانە بۆ زانکۆی کوردستان ، ڕوونی دەکەمەوە کە لە بەرامبەر بەناوکردنەکەدا هیچ بڕە پارەیەک وەرنەگیراوە و ئەم مەبلەغەش تەنها بەشێوەی ڕەمزی بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکان دیاری کراوە . بۆ ڕاستی و دروستی ئەم بابەتەش دەتوانن پرسیار لە خودی زانکۆی ناوبراو بکەن .


7ـ بۆ ئاگاداری ئێوە و هەموو خەڵکی کوردستان ئەم بابەتە چەندین جار لە ڕاگەیاندن و میدیا ئەهلیەکان باس کراوە هەر بۆیەش لە چاوپێکەوتنێکمدا لەگەڵ ژمارە (4)ی رۆژی یەک شەممە 15/2/2009ی گۆڤاری (جیهان) دا ڕوونکردنەوەی پێویستم سەبارەت بەم بابەتە داوە و هەمان بەڵگەش کە ئێستا هاوپێچی ئەم ڕوونکردنەویەن خراونەتەڕوو، تاکو ڕاستیەکان بە بێ شێواندن و چەواشەکردن بگەینەدرێتە سەرجەمی خەڵکی کوردستان.
لەگەڵ رێزدا.....


د. نوری عوسمان عه‌بدولڕه‌حمان
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران
16\3\2011

 

    

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک