ڕونکردنەوەیەک لە
ڕادیۆى پەروانەوە .
پشتیوان
کهریم
بەرپرسى تەکنیکى ڕادیۆى پەروانە لە شارەزور
بەرلە چەند ڕۆژێک تەلەفیزیۆنى کۆمەڵ و سایتى" ناۆخۆ" ى سەربە
ئیسلامیەکان هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە گوایە ڕدیۆى پەروانە لە شارەزور
پەخشى خۆیى وەستاندوە و داخراوە ، دواى بڵاوبنەوەى ئەم هەواڵە ئێمە
هەردو لایەنى ناوبراومان لە نادروستى هەواڵەکە ئاگادارکردەوە و پێمان
ڕاگەیاندن کە ئەو هەواڵەى بڵاویانکردۆتەوە دورە لە ڕاستیەوە ، وە ئێمە
بێدەنگیمان هەڵبژارد بە لەبەرچاوگرتنى ئوێوڵى ڕاگەیاندن ، چونکە
پێمانوابوو کە تەلەفیزیونى کۆمەڵ و سایتى "ناوخۆ"خۆیان بەرپرسیارن بە
ڕاستکردنەوەى هەواڵێک کە بەنادروست بڵاویانکردۆتەوە ، بەڵام دواى ئەوەى
لەو ماوەیەدا هیچ یەکێک لەو لایەنانە هەواڵە نادروستەکەى خۆیان ڕاست
نەکردەوە بەپێویستمانزانى ئەم ڕونکردنوەیە بدەین :
ڕادیۆى پەروانە بێجگە لە ماوەى پەخشى ئەزمونىخۆى کە بەشێوەیەکى ئاسایى
لەکاردابوە ، لەهەمانکاتدا لەیەکەمین ڕۆژى کردنەوەى ڕدیۆکەوە وەک پەخشى
بەردەوامى خۆى لەسەرئەرکى کۆمەڵێک لە لاوانى مەدەنى و ئازادیخوازى
شارەزور پەخشەکانى بەردەوام بوە ولەناو خەڵکى ئازادیخوازو
پێشکەوتنخوازى شارەزوردا جیگاى خۆى هەیەو سەعاتێکیش ڕانەوەستاوە ،
بەڵام وادیارە ئەولایەنانەى چاویان بە جیگاوڕێگاى ڕدیۆکەمان لەشارەزور
هەڵنایەت ئەیانەوێت لەڕێگەى بڵاوکردنوەى هەواڵى ناڕاست و پێچەوانەوە
هەوڵى لاوانى خۆبەخشوپێشکەتنخوازى شارەزور لە ئەزمونێکى مەدەنیدا
کەمبکەنەوە و لەهەوڵى لەباربردنیابن ، بۆیە ئێمە لە راِدیۆى پەروانە
جارێکى تر ئەوهەواڵانە بەدرۆ دەخەینەوە کە باس لە وەستانى ڕدیۆکەمان
یان داخستنى دەکات ، لەهەمانکاتدا بانگەوازى خەڵکانى مەدەنی و
پێشکەوتوخواز دەکەین پشتیوانى رادیۆکەمانبن بۆزیاتر بەرەوپیشچونى تا
بتوانێت هەرچى زیاتر خزمەت بە ڕەوتى پێشەکەوتنخوازى ناوچەکە بگەیەنێت .
|