په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

ڕوونکردنەوەیەک لەبزووتنەوەى دیموکراسیخوازانی کوردستانەوە.

 



بەم دواییانە هەواڵى دروستکردنی بەرەیەکی سیاسیمان پێگەیشت بەناوی (بەرەى کارى هاوبەش ) ەوە ، لەڕیز بەندی ناوی ئەو لایەنانەى کە بەرەکەیان پێکهێناوە بەهەڵە ناوی (بزوتنەوەى دیموکراسیخوازانی کوردستان )یش هاتبوو ، بۆیە بەپێویستى ئەزانین ئەم ڕونکردنەوە بخەینە پێشچاوی خەڵکی کوردستان و دۆستان و هاوڕێیانی بزوتنەوەکەمان .


ئەو بەڕێزانەى بەناوی دیموکراسیخوازانەوە بەشدارى ئەو بەرەیان کردووە ئەو کەسانەن کە ساڵى پار لەدیموکراسیخوازان جیابونەوەو دواتر بەناوی حیزبی دیموکراسیخوازانەوە درێژەیان بەکارى خۆیان ئەدا ، ئێمە بۆئەوەى خۆمان لەکێشەى تێکەڵبونی ناوەکان دەرباز کەین لەدواین کۆنفرانسی حیزبەکەدا ناوی خۆمانمان گۆڕیەوە بۆ ( بزوتنەوەى دیموکراسیخوازانى کوردستان ) . بۆیە ئاگادارى هەموولایەک ئەکەینەوە کە ناوهێنانی بزوتنەوەى دیموکراسیخوازان لەو بەرەیەدا هەڵەیە ، ئەگەر چى ئێمە دەستخۆشیمان هەیە بۆهەموو لایەنە بەشدارەکانی ناو ئەو بەرەیە بەڵام دورو و نزیک هیچ بەشداریەکمان نیە لەگەڵیاندا ، هەرچەندە بەردەوام هەوڵى خۆمانمان هەبووە لەدروستکردنی بەرەو کارى هاوبەشى نێوان هێزە ئۆپۆزسیۆن و چەپەکانی کوردستاندا .


لەگەڵ ڕێزماندا

 


مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەى دیموکراسیخوازانى کوردستان
9/4/2008 هەولێر