٨\١٢\٢٠١٢
روونکردنەوەیەک لە کەمپینی دژ بە لەکەدارکردنی شکۆمەندیی و کەسایەتی
گەنجان.
- سەبارەت بە
راگەیاندنی بەرێوبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی -
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی رووداوێکی قیزەوەن لە رێگەی پێگەی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک)
کە گەنجێکی مێردمنداڵ بە شێوەیەکی ئەوپەڕی نامرۆڤانە لە ژێر هەڕەشەدا
دەستدرێژیی دەکرێتەسەر و هاوکات بە مەبەستی شکاندنی کەسایەتی و
لەکەدارکردنی ئەو دیمەنە دڕندانەیە بڵاودەکریتەوە کە ویژدانی هەموو
مرۆڤەکانی لە دەرەوە و ناوەوە کوردستان راچلەکاند و دیمەنی
بەردبارانکردنی دوعای جارێکی تر لە ناخماندا هەژاند. کەمپینی دژ بە
لەکەدارکردنی شکۆمەندیی و کەسایەتی گەنجان راگەیەنرا، لە هەنگاوی
سەرەتادا دەیان کەس لە کەسایەتی و ئازادیخوازان لە دەرەوە ناوەوە
پەیوەستی خۆیان بەم کەمپینە راگەیاند و هەر لەو راستایەدا
خۆپیشاندانێکی نارەزایەتی لە لایەن ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسان و خەڵکی
مرۆڤدۆدۆست و ئازادیخوازی کوردستان لەبەردەم باخی گشتیی بەرێوەچوو و
نارەزایەتی بەرفراوانی لێکەوتەوە و سەرئەنجام بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی
سلێمانی راگەیاندنێکیان بڵاوکردوە و تێیدا ئەوەیان خستەڕوو"کە ئەو
رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە.
راگەیاندنی ئەوەی:
١-
کە ''ئەو رووداوە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان روویداوە'' بە تەنها و بە
بێ هیچ بەڵگەیەکی پهسندکراو و رۆشن ناتوانێ سەلمێنەری بەدواداچوونی
دەزگە پەیوەندیدارەکان بێ بۆ خستنەڕووی راستییەکان، بە بێ راگەیاندنی
کات و شٶێنی رووداوەکە و خستنهڕووی بهڵگهی دۆکیومێنتیی بهوهی
رێکارێک کە بەرامبەر بە تاوانکاران بەرێوە چووە دیار نەکراوە.
٢- سنووری ئەو
تاوانە گرنگ نییە بە تەنها پێویستە رابگەیەنرێ دەسەڵاتی ئەو شۆێنە چ
رێکارێکی گرتۆتەبەر؟
٣- کەمپینی دژ بە
لەکەدارکردنی شکۆمەندیی و کەسایەتی گەنجان سنووری چالاکییهکانی فراوان
و بێ سنووره و بەردەوام دەبێ لە بەدواداچوون و لێکۆلینەوە لە راستیی و
دروستیی تاوانهکه و دواتر هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە.
راگەیاندنی ئەم کەمپینە بە تەنها سنووردار نابێنتەوە بەم کەیسە بەلکو
نموونەی لەم جۆرە کەیسانە لە کوردستان و هەرێمی کوردستاندا لە
لەکەدارکردنی کەسایەتی و رێزداریی مرۆڤ تا پەنابردن بۆ ناوزڕاندن و
کەسایەتی شکاندن و تۆمەت هەڵبەستن بۆ تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردستان و
بەکارهێنانی (سولحی عەشایری) بۆ کێشە کۆمەلایەتییەکان کۆششێکی نەبڕاوە
بووە لە کوردستاندا چۆتە پێش. بۆیە بەتەنگەوەهاتن و سنووردان و
بەکاربردنی یاسا و داگا لە کاتی هەر رووداوێکی نەخوازراوی لەو شێوەیە
ئەرکێک دەخاتە سەر شانی دەسەلاتداران و حکومەت بە ئاراستەی پاراستنی
کەسایەتی و پایەداریی مرۆڤ و ریزگرتن لە مرۆڤ.
کهمپینی دژ به لهکهدارکردنی شکۆمەندیی و کهسایهتی
گهنجان
٨\١٢\٢٠١٢
shabazmahmud@yahoo.com
-
arazhady@yahoo.com
|