په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٣\٢٠١١

روونکردنەوەیەک لەسەر قسە ناڕاستەکانى دکتۆر نورى عوسمان.

ئاڵان قادر   


بەڕێز ئەو روونکردنەوەى تۆ داوتە دوورە لە راستى مادام مەسەلەکان ئەوەندە ئاسایی و یاسایین ئەی بۆچى بە پیاوە مافیاکانت گوت تەلەفۆنم بۆ بکەن تا ئەو بەڵگانە بلاونەکەمەوە ئەى بۆچى پۆستى خۆت بەکارهێنا بۆ تۆلەسەندنەوە لە من و باوک و دایکمت لەسەر کار لابرد.. ئەی بۆچى چەند مافیایەکت ناردە سەر مالەکەم و ئۆفیسەکەم لە عەنکاوە.. ئەى مادام وا کارەکە گرنگ نییه‌ بۆچى خەڵک دەنێریە سەر رێگام و تەهدیدى کوشتنم دەکەى ئەى بۆچى لەرۆژى 27\2 لە رێگەى 15 مافیا کە هەڵگرى باجى ئاژانسى پاراستن بوون لێم دەن و سووکایەتیم پێ بکەن.


بەرێزان من خۆم لەگەڵ بلاوکردنەوەى ئەو هەوالە روونکردنەوەوم بلاوکردەوە لە سایتى ستاندەرد و دواتریش له‌ فەیسبوک* گەندەڵییه‌کانم روونکردەوە بەلام ئەوەم لەبیرچوو بلێم ئەگەر حکومەتەکەى ئێمە ئەوەندە دەستى کراوەیە با بۆ هەموان کراوە بێ نەوەک تەنها بۆ دکتۆر نورى، من ئاماده‌مە زیاتر لە هەزار کەس بهێنم کە بۆ تەنها 200 مەتر زەوەى دوو ملیۆن و سێ ملیۆن باج و (رسومات)ى لێوەرگیراوە، بەچ یاسایەک تۆ لە کۆى 490 دۆنم زەوى کە دەکاتە 1225000مەتر هەروەک خۆت دەلێیت چوار ملیۆن دینارم دا
، ئەوەى جێگەى ئاماژەیە ئەوەیە بۆچى بە ناوى تۆ بکرێ ئینجا بدرێتە زانکۆ.. چۆن ئەوە دەسەڵمێنی کە تۆ نەک هەر ئەو پارەى کە لە سەنەدەکان دانراوە وەرتنەگرتووە چونکە زۆربەى زەوى فرۆشەکانى ئێستا لەبەر (رسومات و زەرایب) خەملاندنێکى که‌م دادەنێن دواتریش گەر تەماشاکەی بە پارەى خەیالى فرۆشتویانە چۆن ئەو دەسەڵمێنی کە تۆش وات نەکردووە .


بەڕێزان ئەوەى جێگەى روونکردنەوەیە لەسەر قسەکان ئەوەیە؛ ئەوە بۆ جارى دووەمە لەو مەسەلەیە ناوى بەرێز کاک نێچیرڤان بارزانى دەهێنێ کە ئەو کات سەرۆکى کابینەى پێنجەم بوو و دەلێ کارەکان بە فه‌رمانی ئەو کراوە.. من زۆر پێم سەیرە بەڕێز کاک نێچیرڤان بە دەنگ نایەت لەو تۆمەتەى کە دکتۆر نورى بۆى دروست کردووە.. ئەگەر بە زووترین کات بەوه‌ڵام نەیەت ئەوە ئەو قسەى بە منیان گوت لە دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم ئەوا لەسەر بەرێزیشیان جێبەجى  دەکرێت.. قسەکەش ئەوەیە کاتێک کە لەسەر ئەو شتانەى لە سەرەوە روویانداوە لە دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم سکالام لەسەر دکتۆرى نورى نووسى بەلام دواى هه‌فت مانگ (تاهیر شووشە) پێیگوتم دکتۆر نورى مافیاى حکومییه‌ یان خۆتى بفرۆشێ یان خۆتى لێ دوورخەوە لەبەرئەوەى نە ئێمە و نە سەرۆکى هەرێم پێی ناوێرین.


جا بەڕێزان لێرە بەدیار دەکەوێ کە حکومەت چاکسازیی پێ دەکرێ یان لێرەوە بەدەردەکەوێ ئەو ولاتە مافیا بەرێوەى دەبا یان حکومەت.. لێرەوە ئەوەش بەدیاردەکەوێ کە قسەکەى کاک تاهیر راستە یان منى چەواشەکردیە بۆ ئەوەى وازبێنم، من بێگومانم لەوەى کە سەرۆکى هەرێم ئێستا بە راستیی بە دواى چاکسازیی کەوتووە بەلام لێرەوە ئەوەش بەدیاردەکەوێ کە تەنها سەرۆکى هەرێم بالادەستە یان کەسانى لەو بالادەستتر هەن کە ناتوانێ لێپێچینه‌وه‌یان لەگەڵ بکا.. ئەوەش بەوە بەدیاردەکەوێ کە دواى بلاوکردنەوەى ئەو روونکردنەوە ئەگەر دکتۆر نورى و ئەو بەرێوەبەرى تەهەروبە زەریبیەکەى بۆ کرد لە پۆستەکانیان مانەوە قۆڵبه‌ست نەکران و نەبردرانە پێش دادگا ئەوا قسەى کاک تاهیر راستە.. ئەگەر مانەوەش ئەوا قسەى خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌سه‌ر و من دەکوژن ئینجا هەم حکومەتەکە و هەم حیزبەکەشت و هەم ئەزموونەکەش تەواو ناشیرن دەکەن.

____________________________________

* http://www.skurd.net/Dreje.aspx?B=2&id=197  

 


alan_ddr@yahoo.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک