١٥\٦\٢٠١٢
روونکردنه‌وه‌یه‌ک
له‌سه‌ر وته‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌باره‌ت به دادگایی‌کردنی ئه‌نفالچییه‌کان.
پاش
ئەوەی سەرۆکی هەرێم لە سەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی وەلامی کەسێکی دایەوە
ده‌ڵێت: "هه‌ر که‌س داوایه‌کی شه‌خسی هه‌یه له‌سه‌ر تۆمه‌ت خراوه‌پاڵێک
له ئه‌نفالچییه‌کان با له دادگا شکایه‌تی لێ بکات".
ئێمە لەڕیکخراوی جاودێری کوردۆساید- چاک وێرای خۆشحال بونمان بەم
وتانەی سەرۆک،بەڵام وەبیری به‌رێزی ده‌هێنینەوە کە:
• تەنها شکایەت کردنی سکاڵاکه‌ران چارەسەر نیە، به‌ڵکو دەبێت سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێم بە فەرمی فەرمان دەربکات و به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێکردنی بریاره‌که‌شی
بکات، تا دەستگیر بکرێن و لەبەردەم دادگادا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا
بکرێت. تاوه‌کو دەبێت یاسا سەروەربێ و بڕیاری دادگای بالای تاوانەکان
کە له به‌غدا دەرچووە لە کەیسی ئەنفالدا و ناوی 342 تۆمەتباری کورد‌و
عەرەبی تیدایە وە لەبەرواری 11/8/2010 بە کتابی فەرمی ژمارە (رس/83/15
)ئاراستەی هەریەک لە سەرۆکایەتی هەرێم وحکومەت و پەرلەمان و وەزارەتی
شەهیدان وئەنفالکراوانی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ کراوەبۆ
دەستگیرکردنی ئەم تۆمەتبارانە، تا بۆ هه‌ریه‌کێک له‌وان که لە ناوەوەی
هەریمی کوردستانن و یان لە دەرەوەی عراقن بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە
و پشتگوێ نه‌خرێت
• هاوکات ئێمه ئه‌م هه‌له ده‌قۆزینه‌وه و له سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌پرسین،
ئایا بۆ ئه‌و بریاری ده‌سگیرکردنه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ نێردراوه تا
ئێستا نه‌چوه‌ته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که
سکاڵای که‌سوکاری قوربانییان بێت، ئه‌وا خۆ هه‌باسی بایز ئاغا و قاسم
ئاغای کۆیه له دادگاکانی کوردستانیش سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمارکراوه،
ئه‌ی بۆ هێزه‌کانی ناوخۆ ده‌سگیریان ناکه‌ن؟؟؟ ده‌سته‌ڵاتدارانی باشور
په‌ناشیان ده‌ده‌ن و ده‌یانشارنه‌وه!
• هه‌روه‌ها ده‌پرسین گریمان خاوه‌ن مافه‌کان سکاڵایان تۆمارکرد، ئایا
کێ گره‌نتی ئه‌وه ده‌کات که خاوه‌ن هه‌ق و سکاڵاکه‌ره‌کان مافی
خۆیان ده‌ستده‌که‌وێت و بۆیان ده‌گه‌رێته‌وه، گه‌ر هێزه‌کانی ناوخۆ
جێبه‌جێکاری بریاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هاوکاریی دادگاکانی کوردستان نه‌بن؟
تێبینی: بۆ خوێندنه‌وه‌ی پرسیاره‌که‌ی له سه‌رۆکی هه‌رێم کراوه و
وڵامه‌که‌ی ناوبراو له فه‌یسبوکدا کلیکی ئه‌م لینکه بکه:
http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=40838&Jor=1
چاودێری کوردۆساید - چاک
١٣\٦\٢٠١٢
|