١٥\٤\٢٠١٣
روونکردهوهیهک
له یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
-
لقی ئەڵمانیا.
مامۆستا ئەو مرۆڤە پیرۆزەیە کە سەدان نەوە پەروەردە دەکا، چەندین کەسی
مەزن دەکاتە دیاریی کۆمەڵگە، چرای ڕووناککەرەوەی ڕێگا تاریک و
دژوارەکانە، دڵی زیندووی هەموو شۆڕشێک و ڕێنیشاندەری شۆڕشگێڕانە.
مامۆستایانی کوردیش لە هەندەران، وەک درێژەپێدەری خەباتی چەندین ساڵەی
هاوپیشەکانیان پێشمەرگە ئاسا بە دڵێکی فراوان و گیانێکی خۆبەخشانە و
خۆنەویستانەوە لە وڵاتە جیاجیاکانی دەرەوەی کوردستان، خەبات دەکەن لە
پێناو پاراستنی زمان و کلتووری نەتەوەکەیان لە نەمان و توانەوە لە
نێوان کلتوورە جۆراوجۆرەکان دا، بەوەی کە منداڵانی کورد فێری خوێندن و
نووسین و مێژوو و جوگرافیا و کلتووری نەتەوەکەمان دەکەن، بێ گوێدانە
سەرقاڵی و ژیانی تایبەتی خۆیان.
بەڵام جێی داخە، وەک ئاشکرایە لە هەموو ئان و ساتکدا کەسانێک هەڵدەکەون
کە خۆیان خاوەنی کەسایەتیی لاوازن، نەکردەن، هیچ هەست بە لێپرسینەوە
ناکەن تەنانەت بەرامبەر بە ویژدانی خۆشیان. تەنها کاریان ئەوەیە کە
هەوڵی دڵسۆزان بەرامبەر بە نیشتمان و گەلەکەیان پووچەڵ بکەنەوە.
هەڵبەتە مامۆستایانی دڵسۆز و خۆبەخشی کورد لە وڵاتی ئەڵمانیادا
کەوتوونەتە بەر ئەو هەوڵە شەڕەنگێزیانە.
ئێمە وەک دەستەی بەڕێوە بەرایەتیی یەکتیی مامۆستایان لە ئەڵمانیا،
ئیدانەی هەموو ئەو پڕوپاگەندانە دەکەین، کە ماوەیەکە لێرەو لەوێ،
بەرامبەر بەم دڵسۆزانە وبە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی دەکرێ، بە تۆمەتی
جیاجیای وەک بە حیزبیی کردنمان و وەرگرتنی مووچە لە لایەنی حیزبیی یان
حکومیی و بەفیڕۆدانیی بڕێک یارمەتیی کە بۆ بەڕێوەبردنیی کۆنفرانسی
دووەمی یەکێتیی مامۆستایان خەرج کرابوو.
لێرەوە دەمانەوێت ئەوە ڕوون بکەینەوە کە بە تەواویی بێ بەرین لە بوونی
مووچە، لە هەر کەس و لایەنێک، تەنانەت لە حکومەتی هەرێم ووڵاتی
ئەڵمانیاش.لە هەمان کاتتدا بێ لایەنیی یەکێتیی مامۆستایانیش دووپات
دەکەینەوە،لە هەموو حیزبێکی سیاسیی.سوپاسی هەموو دڵسۆزێک دەکەین،کە بە
ماددیی و مهعنەوی هاوکاریی سەرکەوتنیی پرۆسەی خوێندنی وانەی کوردیی
دەکەن،بۆ جارێکی تر دوپاتی دهکهینهوه یارمەتیمان وهرنهگرتوه
تهنیا بۆ کۆنفڕانسی دووی مامۆستایان نهبێ ئهویش، پسووڵەی
خەرجکردنەکەشی لە لای هەموو ئەندامانی دەستە پارێزراوه.
ههتا منداڵێکی کورد له تاراوگه پێوستی بهئێمهبێت ئامادهین بێ
بهرامبەر خزمهت بکهین.
|