روونکردنه‌وه‌یه‌ک
له دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵه‌وه.
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
من
وه‌ک گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی ئه‌مڕۆ له ماڵپه‌ڕی په‌یامنێردا هه‌واڵێکم سه‌باره
به دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ خوێنده‌وه ،که تێیدا هاتووه چه‌ند گه‌نجێک
له که‌لار له قه‌ڵای شیروانه هه‌ندێک له کتێبه‌کانی ناوبراویان
سووتاندوه.ئه‌مه‌ش وه‌ک پرۆتێستێک دژ به هه‌ڵوێستی دکتۆر فه‌رهاد که
گوایه له‌سه‌رووبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بانگه‌شه‌ی بۆ لیستی
کوردستانی کردووه.
من به‌شبه‌حالی خۆم له ڕیگه‌ی هیچ میدیایه‌که‌وه نه‌مبیستووه‌و نهم
خوێندوه‌ته‌وه که دکتۆر فه‌رهاد کاریکی وای کردبیت. هێنده‌ی
ئاگاداربم ئه‌و ڕاوبۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به لیستێ گۆران ده‌ربڕی و
هیچی دیکه.
هه‌ر بۆیه دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه وه‌ک هاوڕێیه‌کی دکتۆر فه‌رهاد
به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم پێوه‌کرد و هه‌موو هه‌واڵه‌که‌م بۆ خوێنده‌وه.
ئه‌و سه‌رسوڕمانی خۆی له دووا بڕگه‌ی هه‌واڵه که ده‌ربڕی، که
نووسراوه دکتۆر فه‌رهاد بانگه‌شه‌ی بۆ لیستی کوردستانی کردووه و دوای
له گه‌نجان کردووه ده‌نگ به‌و لیسته بده‌ن.
هه‌ر بۆیه به منی ڕاگه‌یاند که ئه‌و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه‌و دووره
له‌راستییه‌وه ، وه گووتی من له هیچ شوێنێک وه بۆ هیچ ده‌زگایه‌کی
ڕاگه‌یاندن بانگه‌شه‌م بۆ لیستی کوردستانی نه‌کرده‌وه ،ته‌نانه‌ت خۆشم
ده‌نگم پێنه‌داون.به‌ڵام ده‌نگم به مه‌سعود بارزانی داوه که له
رۆژی ئه‌مڕۆدا ئه‌و به‌شیاو ده‌زانم بۆ ئه‌و پۆسته ،ئیدی گه‌ر له
ئاینده‌دا که‌سێکی شیاوتر بێته پێشه‌وه بێگومان ده‌نگی بۆ ده‌ده‌م.
دکتۆر فه‌رهاد ئه‌ویشی درکاند که پێده‌چێت ئه‌و ههوڵهێ په‌یامنێر له‌وه‌وه
سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتبێت که له که‌نالی ئاسمانی ده‌نگی گه‌لی
کوردستاندا له هه‌واڵه تهکستدا نووسراوه که من ده‌نگم به لیستی
کوردستانی داوه ،که دیسان ئه‌وه‌ش ڕاست نیه ،پێهدچێت ئه‌و که‌ناڵه
هه‌واڵه‌که‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵچنیوه که من ده‌نگم به کاک مه‌سعود
داوه،ئیدی ده‌بیت ئۆتۆماتیکیش ده‌نگ به لیستی کوردستانی بده‌م که
وانیه .دکتۆر فه‌رهاد وه‌ک براده‌رێک تکای لێکردم هه‌ر ئێستا به
ناوی ئه‌وه‌وه ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه بنووسم و بینێرم بۆ ماڵپه‌ڕو
ڕۆژنامه‌کان، له نیویاندا ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ و ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر، چونکه
دکتۆر فه‌رهاد له ئێستادا کاره‌بای نیه تا ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه
بنووسێت.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هه‌ر خۆی له ئاینده‌دا به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به
ماڵپه‌ڕی په‌یامنێرو ڕۆژنامه‌ی ئاسۆوه ده‌کات تا بزانیت کامیان ئه‌و
زیاده‌یان پیوه ناوه.
هاوکات دکتۆر فه‌رهاد به‌ڵێنی دا که به‌م نزیکانه له بابه‌تێکدا سه‌رنج
و بۆچوونی خۆی له‌مه‌ڕ لیسته‌کان و سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان
بلاو بکاته‌وه ،ئه‌وده‌مه شته‌کان پتر روونده‌بنه‌وه .
______________________________________________________________
رۆشنبیریی - فه‌رهاد پیرباڵ روونکردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی
سووتاندنی کتێبه‌کانییه‌وه له قه‌لای شێروانه‌دا.
PNA
- هه‌ولێر- دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک
لاوی که‌لار ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کتێبه‌کانی شاعیر‌و نووسه‌ر فه‌رهاد
پیرباڵ کۆکرده‌وه و له‌سه‌ر قه‌ڵای شێروانه سووتاندیان، فه‌رهاد
پیرباڵ روونکردنه‌وه‌یه‌کیدا.
له‌م
باره‌یه‌وه فه‌رهاد پیرباڵ له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا که له رۆژنامه‌ی
ئاسۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه رایگه‌یاند "ناوه‌ڕۆکی به‌یاننامه‌که‌م نه‌خوێندۆته‌وه،
به‌ڵام بێگومان وا چاوه‌رێ ده‌که‌م که ئه‌م کۆمه‌ڵه خه‌ڵک ده‌یانه‌وێت
کتێبه‌کانی من بستووتێنن به‌کرێگیراوه‌کانی "گردی پیرۆز" بن، که من
خۆم فێری یاخیبوون و ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه‌م کردوون زۆر ئازادن، به‌ڵام
رۆژێک دادێ له‌وه تێده‌گه‌ن که من چه‌ند له‌سه‌ر هه‌ق بووم".
فه‌رهاد له‌ڕوونکردنه‌وه‌که‌یدا گوتیشی تکایه‌کیشم لێیان هه‌یه "با به
خۆڵه‌مێشی کتێبه‌کانم ناو ته‌لاری قه‌ڵای شێروانه پیس نه‌که‌ن، بابچن
له‌سه‌ر "گردی پیرۆز" کتێبه‌کانی من بسوتێنن، هه‌ر خوێنه‌رێکیش ئه‌گه‌ر
نووسه‌رێکی وه‌ک من، به‌مه‌رجی ئه‌وه به‌نده بکات که من ده‌بێ ئیللا
زۆڕناژه‌نی لیستی گۆران بم، سه‌ری دای له به‌رد و بهسههووچووه".
فه‌رهاد پیرباڵ رۆژێک به‌ره له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
کوردستان داوای له لاوان کرد به‌تایبه‌تیش لاوانی که‌لار ده‌نگ به
لیستی (54) و (12) بده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم،
ئه‌وه‌بوو وه‌ک ناڕه‌زایه‌تییه‌ک، له 27 ته‌موز/ جولای کۆمه‌ڵێک لاوی
که‌لار ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کتێبه‌کانی پیرباڵیان کۆکرده‌وه و له‌سه‌ر
قه‌ڵای شێروانه له که‌لار سووتانیدان.
|