١٥\١٢\٢٠١٤
روونکردنەوەی
یاساییمان لە دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس دلێر عەبدوڵا دەوێ.
لە
رۆژی ١١/١٢\٢٠١٤
و تا ئەمرۆ، چوار رۆژە رۆژنامەنووس دلێر عەبدوڵا محمد بە فرمانێکی
بنکەیەکی پۆلیس و دادگایەکی شاری ھەولێر بە پێی ماددەی ٩ لەیاسای ژمارە
٣٥ ی رۆژنامەنووسی، ئەو رۆژنامەنووسە لەشاری سلێمانی دەستبەسەرە، لە
کاتێکدا یاسای ژمارە ٣٥ دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسی تێدا نەھاتوە..
لەسەردانی ئێمەدا بۆ بنکەی پۆلیسی رزگاری و بەندیخانەی گرتن و
گواستنەوە لە شاری سلێمانی بۆمان دەرکەوت کە فرمانی دەستگیرکردنی ئەم
رۆژنامەنووسە لە شاری ھەولێر دەرچوەو داوا لە پۆلیس و دادگای سلێمانی
دەکات ناوبراویان بۆ دەستگیر بکەن، واتە فرمانی دەستگیرکردن گەیشتوەتە
شاری سلێمانی نەک لێکۆڵینەوە، لەکاتێکدا ئێمە وەک لقی سلێمانی سەندیکای
رۆژنامەنووسانی کوردستان لەم بڕیارە ئاگادار نەکراوینەتەوە و ناشزانین
ئەمە بە چ یاساو پێوەرێک ئەنجام دراوە..
لەکاتێکدا گرتنی رۆژنامەنووس دلێر عەبدوڵا بە پێشێلکردنی زەق و ئاشکرای
کاری رۆژنامەنووسی وئازادی و ئازادی وتن لە قەڵەم دەدەین، داواکارین لە
دادگاکان چیتر سەروەری و ئازادیی رۆژنامەنووسان پێشێل نەکەن و
ھیوادارین ئەنجومەنی دادوەری لە ھەرێمی کوردستان لەمە زیاتر رێگە بە
پێشێل کردنی یاسای ژمارە ٣٥ نەدات و سنوورێک بۆ دەستگیرکردنی
رۆژنامەنووسان لە چوارچێوەی ئەو یاسایەدا بپارێزێ..
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
١٤/١٢\٢٠١٤
sandika.sul@gmail.com
|