١٩\٣\٢٠١١
روونکردنه‌وه‌یه‌ک له (رابه‌ر
فاریق)ه‌وه بۆ هه‌موو ڕاگه‌یاندنه‌کان.
له
ژماره 625ی لا17ی حه‌فته‌نامه‌ی (ڕۆژنامه)دا نووسینێکم بڵاوکراوه‌ته‌وه،
که بڵاوکراوه‌که هێندێک ڕسته‌ی لێی قرتاندووه و ناوونیشانه‌که‌یشیان
به شێوه‌یه‌ک گۆڕیوه، که بۆ مه‌به‌ستی سیاسیی که‌ڵکی هه‌بێ.
له دوای بڵاوکرانه‌وه‌ی نووسینه‌که، هێندێک ڕاگه‌یاندن و نووسه‌رانی
سه‌ر به ده‌سته‌ڵات، نووسینه‌که‌میان به لاڕێدا بردووه و به شێوه‌یه‌کی
ناشیرین و دوور له مۆراڵ و هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی، ویستوویانه
هاووڵاتیان وا تێبگه‌یه‌نن، که سوکایه‌تیم به خه‌ڵکی (گه‌ڕه‌کی مه‌لایان)
کردووه، له کاتێکدا ئه‌مه دووره له ڕاستییه‌وه، چونکه: نووسینه‌که‌م
وا ناڵێ و، خۆشه‌ویستترینی ڕه‌فیقه‌کانیشم، تا ئێستا له‌و گه‌ڕه‌که
نیشته‌جێن. هه‌ر که‌سێکیش نووسینه‌که‌می به وردی خوێندبێته‌وه، یان
بخوێنێته‌وه، ده‌زانێ ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ڵات کردوویه‌تی، ئه‌وه
نییه، که له نووسینه‌که‌مدا هه‌یه.
له‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌دا ده‌موێ بڵێم: له یه‌ک په‌یڤی نووسینه‌که‌م په‌شیمان
نیم و له هه‌ر هه‌موویشی به‌رپرسم. که باسیشم له ڕابوردووی ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ی
شاری هه‌ولێر کردووه، به کورتی ده‌کرێ بڵێم: مه‌به‌ستم ئاماژه‌کردن
بوووه به‌و شکۆیه‌ی، که مرۆڤ ده‌توانێ هه‌یبێ و بیپارێزێ، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر ئه‌و مرۆڤه به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بیر بکاته‌وه و بژیێ. هه‌موویشمان
ئه‌و هه‌قیقه‌ته ده‌زانین: هیچ گه‌ڕه‌کێک له کوردستان و، له هیچ
وڵاتانی تردا نییه، دوور بێ له‌و جۆره مرۆڤانه‌ی، که ئاماژه‌م بۆ
کردوون، وه‌کچۆن هاوکات جۆره مرۆڤی تریش هه‌ن.
من، به‌ر له‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووس، یان نووسه‌ر، یان کرێکار بم،
هاووڵاتییه‌کی ئازادی کوردستانم، به ئۆمێدیشم چیدی نووسینم بۆ مه‌رامی
سیاسیی هیچکام له لایه‌نه‌کان، به کار نه‌هێندرێ، چونکه له یارییه
سیاسییه‌کان شاره‌زا نیم و کاری کرێکاری له هه‌موو کارێکی تر، به
شیاوتر ده‌زانم.
____________________________________________
بابه‌ته‌که‌م له ژماره (٦٢٥) له لاپه‌ڕه (١٧)ی رۆژنامه‌ی رۆژنامه:
http://issuu.com/rozhnama/docs/rozhnama_0625?viewMode=magazine&mode=embed
رابه‌ر
فاریق - هه‌ولێر
18\3\2011
|