ڕوخساری فاشیستی دێمۆکڕاسی و گۆشه‌یه‌ک له به‌سه‌رهاته‌کانی من له‌م سیسته‌مه‌دا! (به‌رد له جێی خۆی سه‌نگینه).
ئه‌یوب ره‌حمانی
((من چه‌ند ڕۆژێک ده‌ستم به ئینتێڕنێت ڕاناگات و له ماڵ نابم، ئه‌گه‌ر له‌مه‌ڕ ئه‌م وتاره که‌سێک ویستی په‌یوه‌ندیم پێوه بکات، تکایه به ئێمایڵ ئاگادارم بکاته‌وه، که ده‌ستم گه‌یی به ئینتێڕنێت وڵامی ده‌ده‌مه‌وه، زۆر سپاس بۆ هه‌مو لایه‌ک)).
ئه‌م راپرسییه توانی زۆر به باشی هه‌مو ئیدیعاکانی من له سه‌ر ئه‌م وڵاته بسه‌لمێنێت. من پێم وا بووه که زۆرینه‌یه‌کی که‌م وێنه له خه‌ڵکانی سویس به گشتی دژی هه‌مو بێگانه‌یه‌کن له‌م وڵاته و ته‌نانه‌ت ڕاسیزمێکی ده‌وڵه‌تی و ڕاسیزمی گه‌لی سویس له‌م وڵاته حاکمه که ژیانی بێگانه‌کانی زۆر سه‌خت و تاقه‌ت پڕوکێن کردۆته‌وه و هه‌ر ئه‌م توند و سه‌خت گرتنهش وای له بێگانه‌کان کردووه که ده‌نگیان ده‌ر نه‌یات، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ژیانیان هێنده‌یتر قورس‌تر ده‌کاته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی تاقه‌که‌س بێگانه‌کان مه‌جبور ده‌کات ده‌ستیان به کڵاوی خۆیانه‌وه بگرن و ده‌نگیان ده‌ر نه‌یات و کاری تاقه‌ت پڕوکێن و بێگاری و بێعاری و هه‌مو شت قه‌بوڵ بکه‌ن و بێده‌نگ بن. له سویس که وڵاتێکه به به‌رز بوونی ئاستی ژیانی خه‌ڵک ناسراوه، به‌ڵام مافی شارومه‌ندی بێگانه‌کان زۆر که‌متره له سویسیه‌کان و مافی بوون به سویسیش که له‌م وڵاته زۆر سه‌خته و حه‌وت خانی ڕۆسته‌می گه‌ره‌که که تێی په‌ڕێنیت، پاش دوزده تا پانزده ساڵ به پاره‌یه‌کی زۆر ده‌درێت، زۆر جاریش ڕه‌ت ئه‌کرێته‌وه و ئوتوماتیکیش نایده‌ن، به‌ڵکو ده‌بێت داواکه‌ر پاش دوازده ساڵ فوڕم پڕ بکاته‌وه و هه‌رگیز له‌و دوازده ساڵه‌ی که له سویس ژیاوه ته‌نانه‌ت بۆ تاقه جارێکیش له دژی سیستمی ئه‌و وڵاته ڕه‌خنه‌ی نه‌گرتبێت. دیاره ئه‌م خاڵه بۆ ئه‌و بێگانانه‌ی که ده‌توانن سه‌ری خۆیان داخه‌ن و ده‌میان ببه‌ستن و چاویان له هه‌مو بێ عهداڵهتییهک بنوقێنن زۆر ئاساییه و ئه‌زقه‌زا وڵاتی سویس بۆ ئه‌وانه به‌هه‌شته، چونکو سویسیهکانیش له‌مجۆره بێگانانه زیاتر خۆشیان دێت، تا ئه‌وانه‌ی ناتوانن بێده‌نگ بن و دایمه له ناڕه‌زایه‌تیدان له‌مه‌ڕ ماف و ئازادیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان، که دیاره وێنه‌ی ئه‌وانه‌ی قسه ده‌که‌ن زۆر که‌من. ئه‌ڵبه‌ت ئاماری غه‌یره فه‌رمی نیشانیده‌دات که سویسسیهکان له ناو وڵاتی خۆیان خاوه‌نی که‌مترین دۆستی بێگانه‌ن و سویسیه‌کان هه‌ر به پێی ئاماری غه‌یره ڕه‌سمی که‌مترین ڕفیقی خاریجیان هه‌یه و ناخۆشه‌ویستن، ئه‌مه ته‌نانه‌ت له ئوروپاش سادقه و هه‌مو ساڵێک که به‌رنامه‌ی موزیکی ""ئۆیڕۆ ڤیزیۆن"" له ئوروپا ده‌گرن، وڵاتی سویس له به‌ینی هه‌مو وڵاتانی ئوروپایی یا هیچ خاڵێک وه‌رناگرێت یا خۆ دایمه له ئهخیرهوهیه به که‌مترین خاڵ و ئه‌مه‌ش وای کردووه که دو ساڵه سویس تاقه وڵاتی ئوروپاییه که له‌و به‌رنامه موسیقاریه سه‌رتاسه‌ریه‌ی وڵاتانی ئوروپای به‌شداری ناکات و ئه‌مه ده‌ری ده‌خات که سویسیه‌کان له ناو ئوروپاییه‌کانیشدا دۆست و ڕفیقیان نیه و نا خۆشه‌ویستن و ڕابیته‌کان ئه‌وه‌نده‌ی که هه‌یه ته‌نیا له ڕوی عورف و پێویستی و دێپلۆماسیهتهوهیه و نه‌ک به دڵخواز!! له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ڵس و که‌وتی سویسیه‌کان له گه‌ڵ بێگانه‌کانی ناوخۆیان که له سه‌روتره‌وه باسم کرد ده‌ری ده‌خات و خۆی ئه‌یسه‌لمێنێت که دێمۆکڕاسی له‌م وڵاته که خۆیانی پێوه هه‌ڵده‌کێشن و خۆیان پێیان وایه که دێمۆکڕاسی ڕاسته‌وخۆ ڕه‌چاو ده‌که‌ن، به‌ڵام دێمۆکڕاسییه‌کی نه‌خۆش و ناته‌واوه و ڕاست نییه!! له سویس ئه‌گه‌ر چی به هۆی ته‌زاهور و ڕیا و له ترسی دادگای مافی مرۆڤی ئوروپا له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌ندێک ئاسانکاری بۆ بێگانه‌کان وه‌ک یاسا ڕه‌چاو کراوه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که به‌ڕێوه به‌رانی ئه‌م سیاسه‌تانه خۆیان سویسین و زۆر جار له که‌سانی ویشک و دژه بێگانه‌ن، که کار ده‌که‌وێته ئیجرا و کارکرد، مافه‌کان به بێگانه‌کان یا نادرێن یا خۆ هێند قورس ئه‌درێن که مرۆڤ له شوێن که‌وتنی هیلاک و بێزار ده‌کات و هه‌ندێک که‌س له مافه‌که‌ی خۆیان ده‌گوزه‌رێن و سه‌ریان دائه‌خه‌ن و هیچ ناڵێن، نه‌کا پاسی سویسیان نه‌ده‌نێ یا ئیقامهتهکهیان بۆ ته‌مدید نه‌که‌نه‌وه، چونکه شتی له‌م چه‌شنه به زۆری ڕو ده‌دات! ئه‌وجار سیسته‌می قه‌زایی و دادگاکانی ئه‌م وڵاته به هیچ کلۆجێک سه‌ربه‌خۆ نین و له هه‌مو دادگاییه‌کدا به بێ جیاوازی به ته‌ره‌فی بێگانه یا غه‌یره سویسی دایمه چه‌ند پوانی منفی و خراپ ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که هه‌میشه بێگانه‌که له دادگاکان، که ده‌بێت ئینساف حاکم بێت، که‌متر به مافدار بناسرێن! من له ڕوی ته‌جروبه‌وه ئه‌م قسانه ده‌که‌م و نه‌ک له گۆتره و خۆم له‌سه‌ر بابه‌تێک که کابرایه‌کی کڵاوبه‌رداری سویسی به ناوی درۆیینه‌ی دۆکتۆر یوریستی بازنشه‌سته (دۆکتۆر له ماف یا حقوق) قه‌راردادی له‌گه‌ڵ به‌ستم و هه‌مو دار و نه‌دارمی هه‌ڵکێشا، له دادگاش به‌و هه‌مو مهدارهکانهوه که هم بوو و کابراش که ناوی خۆی گۆڕیبوو و من نه‌مزانیبو و هه‌روه‌ها پێشینه‌ی ده‌یان کاری خراپی وه‌ک قه‌تڵ و جه‌عل و پوڵشۆیی و کڵاوبه‌رداری و ته‌هدیدی خه‌ڵک و هیدیکه‌ی هه‌بو و من به هیچیانم نه‌زانیبو و ته‌نیا پێموابو که له‌گه‌ڵ دۆکتۆر یوریستێکی بازنشه‌سته قه‌رارداد ئه‌به‌ستم، به‌ڵام پاش نیزیکه‌ی پێنج ساڵ و تا ئێستا به هیچ مافێک نه‌گه‌ییوم و دادگا ناسه‌ربه‌خۆ و بێ ئینسافه‌کانی ئه‌م وڵاته مافی منیان به ئاشکرا و بێ شه‌رمانه له ئاست وه‌ها مرۆڤێکدا به‌و پێشینانه‌وه پێشێل کرد و منیش ده‌ستم به هیچ کوێ ڕانهگهیی و ڕاناگات! پڕۆفسۆر جۆن ڕاوڵس (John Rawls) یه‌ک له فه‌یله‌سوفه لیبڕاڵه به ناوبانگه‌کان ته‌نانه‌ت ئینساف به یه‌کێک له بنه‌ڕه‌تیترین شه‌رته‌کانی دێمۆکڕاسی داده‌نێت و له‌مباره‌وه کتێبێکی هه‌یه که ناوه ئینگلیسیه‌که‌ی (Justice as Fairness) و ئاڵمانیه‌که‌ی (Gerechtigkeit als Fairness)ه، به تێڕامان له تێئۆریه‌کانی ڕاوڵس-یش بۆمان ده‌ر ئه‌که‌وێت که وڵاتی سویس ئه‌گه‌ر چی خاوه‌نی دێمۆکڕاسیه، به‌ڵام دێمۆکڕاسیهکهی له‌مبواره‌شدا نه‌خۆشه و ئه‌گه‌ر چیش ئازادی به من ده‌دات که به بێ ئه‌وه‌ی بگیرێم ئه‌م وتاره بێ کێشه بڵاو بکه‌مه‌وه، به‌لام له داهاتودا من توش زۆر گرفت له زۆر بواری کۆمه‌ڵایه‌تی وڕه‌نگه قه‌زایی و هیدیکه‌ش ده‌کات، هه‌ر ئه‌و گرفتانه‌ی که له مێژه له‌م وڵاته به ئه‌نقه‌ست ده‌خرێنه سه‌ر ڕێگام که من وه‌ک وه‌رزشکارێکی لێهاتو که بێگانه‌م لێره و وه‌ک لاوێکی پڕ له وزه، ته‌نها به هۆی ئه‌وه‌ی که ڕه‌خنه له سیسته‌می دێمۆکڕاسی ئه‌م وڵاته ده‌گرم و پارێزگاری له مافه‌کانم و ئازادیه‌کانم ده‌که‌م و ناتوانم له ئاستیان بێده‌نگ بم هیچ کار و ئه‌رکێکم سه‌ر ناگرێت و به شێوه‌یه‌کی زۆر گوماناوی مافه‌کانم پێشێل ئه‌کرێن، هه‌ر ئه‌وه‌ی که له زمانی ئاڵمانیدا پێی ده‌ڵێن (Benachteiligung) واته هه‌ڵاواردن و ته‌بعیز یا باشتر بێت بڵیین به زه‌ره‌ری که‌سێک جوڵانه‌وه!!! بۆ نمونه خارجی له سویس ڕێگای سه‌رکه‌وتنی زۆر دژواره و له زۆر بواریشدا سه‌رکه‌وتن بۆ بێگانه هه‌ر نیه، به تایبه‌ت له کاری سیاسی له ئاستی پاڕله‌مان و بانکداری و ڕه‌ئیس و ڕوئهسادا! بێگانه ته‌نیا کرێکار ده‌مێنێت و پاش پانزده ساڵ ئه‌گه‌ر بوو به سویسی هه‌ندێک کاری ئاسانتر ئه‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش به زۆر شت ناهێڵن بگات، یا نمونه‌ی دیکه جارێکیان تازه هاتبوم و زمانم نه‌ده‌زانی و تازه گهواهینامهم وه‌رگرتبو، براده‌رێکم له‌گه‌ڵ بوو، به ئوتۆمۆبیل له جاده‌ی سورعه‌تی حه‌فتا ده‌ڕۆیشتم و ماشێنی پۆلیس به دوامه‌وه، ژنێک ده‌یه‌ویست له ده‌ستی به‌رانبه‌ره‌وه بێته سه‌ر خه‌تی په‌ڕینه‌وه، به‌ڵام هێشتا ده میترێکی مابو بگاته سه‌ر خه‌تی زه‌رد و من نه‌وه‌ستام و تێپه‌ڕیم، پۆلیسه‌که که په‌نجا میتر به دوا مندا ده‌هات گه‌ییه خه‌ته‌که‌و ژنه‌که‌ش گهیبو، پۆلیس وه‌ستا و ژن تێپه‌ڕی و ئه‌وجار به ویژه ویژ شوێن من که‌وت، من زمانم نه‌ده‌زانی که پێی بڵێم ئه‌و ژنه هێشتا دور بوو، من هێشتا دڵنیا نه‌بوم که ئه‌و ژنه ئه‌یه‌وێت بپه‌ڕێته‌وه، زۆر به ڕوی خۆش فۆڕمێکیان (دو پۆلیس بون) پڕ کرده‌وه و وتیان بڕۆ و منیش ئیتر به گرنگم نه‌زانی، پاش دو مانگ جه‌ریمه‌یه‌کی قورسی دادگام بۆ هاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی من دادگام دیبێت، له حاڵێکدا که ئه‌گه‌ر شایانی جه‌ریمه‌ش بووم، ده‌بو هه‌ر له‌وێ جه‌ریمه‌یه‌کی بچکۆله‌م بکه‌ن و ته‌واوببێت، به‌ڵام دواتر به بیست قات بۆم هاته‌وه و ئیختاریهیهکی دو ساڵه‌ش که له‌و دوساڵه‌دا نابێت خه‌تای لێخوڕین بکه‌م، ئه‌گینا جهریمهکهم زۆر قورس‌تر ده‌بێت، یانی له هیچه‌وه من ئه‌م په‌روه‌نده گه‌وره ڕه‌شه‌م بۆ دروست کرا، له پای چی؟ ئه‌مه تاقه نمونه‌یه‌کی بچکۆله‌یه ئه‌گه‌ر سویسی بومایه یا لێم ده‌گه‌ڕان یا هه‌ر له‌وێ که‌مترین جه‌ریمه که شه‌ست فڕانک ده‌بو ده‌یانکردم و ته‌واو! یا جارێکیان دایره‌ی بێ‌کاری به منێک که بێکار بوبوم و بۆ کار ده‌گه‌ڕام، چوار مانگ پشتیونی یا حه‌قی بێکارییان نه‌دامێ، ده‌ستیشم به هیچ خودایه‌ک نه‌ده‌گه‌یشت، که شکاتیان لێ بکه‌م، به ناچار که تازه منداڵمان بوبو که‌وتمه ژێر قه‌رز و قۆڵه و بڕێک پاره‌مان پاشکه‌وت کردبو ته‌واو بوو و قهرزیشمان له سه‌ری کرد!! خۆی هه‌موی ئه‌مانه به مانای ده‌رکردنن له‌م وڵاته، به‌ڵام بۆ له پێشدا هێناویانین و بۆ ئێستا ده‌رمان ده‌که‌ن و بۆ کوێ بچین؟ خۆ ئێمه وه‌ک زۆر که‌س په‌نابه‌ری بازرگانی نین، که بتوانین بگه‌ڕێینه‌وه وڵاتی خۆمان، له وڵاتی خۆمان داگیرکه‌ر سه‌رمان به په‌ته‌وه ده‌کات، به هۆی ئه‌وه‌ی که پێشمه‌رگه بووینه و کوردایه‌تیمان کردووه. به‌ڵام من تێ ناگه‌م ئه‌وانه‌ی که ده‌توانن له وڵاتی خۆیان بژین، ئه‌م هه‌مو بی حورمه‌تیانه چۆن ده‌توانن ته‌حه‌مول که‌ن؟ یا پێ نازانن؟ هه‌ر ئه‌م به سوک ته‌ماشای بێگانه کردنانه له کۆمه‌ڵگای سویس و بێ ئیحتیڕامی پێکردنیان له سه‌ر کاره‌کانیان و سوکایه‌تی پێکردنیان و پاشان له دادگاکانیش مافه‌کانیان پێشێل ده‌که‌ن، ئه‌مانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که بێگانه‌کان که‌متر تاقه‌تی کارکردنیان هه‌بێت و ئاماری بێ‌کاری له نێوانیاندا زۆره و ئه‌وجار زۆریان به ناچار توش کاری قاچاخی ده‌بن و حیزبه ڕاسته‌کانیش ئه‌مانه ده‌که‌نه به‌هانه و خه‌ڵکه‌که‌یان هان ده‌ده‌ن له دژی بێگانه‌کان ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جوان له قه‌زیه‌که بکۆڵینه‌وه، هۆی بێ‌کاری بێگانه‌کان سیسته‌می دژه بێگانه‌ی ئه‌م وڵاته‌یه که بێگانه‌کان کاناڵیزه ده‌کات به‌ره‌و بێ‌کاری و قاچاخچیه‌تی، ئه‌مانه ململانێی سیسته‌می ده‌سمایه‌داری حاکم و سه‌ره‌ڕۆیه له گه‌ڵ چینی که‌م داهات و بێگانه و که‌م ماف له‌م وڵاته! هه‌ر پاش ئه‌رێنی کردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌خیر واته، قه‌ده‌غه کردنی مناره‌ی مزگه‌وتی موسوڵمانه‌کان، له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانییه‌وه به تایبه‌ت وڵاتانی ئیسلامی، هه‌روه‌ها دادگای مافی مرۆڤی ئوروپا، پاڕله‌مانی ئوروپا، ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و زۆر ڕێکخراوی دیکه‌ش ڕه‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تی سویس کرا و زۆر که‌س به ڕاسیزمی شاراوه‌یان ناو لێبرد. هه‌ندێک که‌س و وڵات به پێشێل کردنی ئازادی ئایینه‌کان و ئازادی ڕاده‌ربڕین پێناسه‌یان کرد و هه‌ندێک که‌س و وڵاتی دیکه‌ش به بانێک و دو هه‌وای سویسی زانیی که سویسیه‌کان له ته‌بلیغات و پڕۆپاگانده جیهانییه‌کان شتێکی دیکه ده‌ڵێن و به جۆرێکی دیکه خۆیان ده‌ناسێنن به‌ڵام له ناوخۆی وڵاته‌که‌یان شتێکی دیکه حاکمه که له چاوی ڕای گشتی جیهان شاردراوه‌ته‌وه. من وه‌ک بێگانه‌یه‌ک که نیزیک پانزدهساڵه له وڵاتی سویس ده‌ژیم، به‌و پێناسانه‌ی که له سه‌ره‌وه کردم له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕایه‌ی ئهخیردام و ئه‌مه‌ش نه‌ک ئه‌مڕۆ به‌م قه‌ناعه‌ته گهییبم، به‌ڵکو هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی هاتنم بۆ سویس، که بۆخۆیان منیان وه‌ک په‌نابه‌ر هێنا بۆ ئه‌م وڵاته، به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتم و هه‌ر زۆر زوش داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌روه‌نده سیاسیه‌که‌م بۆ یوئێن کرده‌وه و به فه‌رمی داوام کرد وڵاته‌که‌م بگۆڕم و له‌م وڵاته بگوێزڕێمهوه بۆ وڵاتێکی دیکه، به‌ڵام ئه‌وکات نه‌ته‌نیا په‌روه‌نده‌که‌ی منیان نه‌دامه‌وه، به‌ڵکو هه‌ر له ڕێگای ئێمایڵهوه پێیان وتم که ئه‌گه‌ر ئه‌م وڵاته‌م به دڵ نیه، ده‌توانم بڕۆم و به‌جێی بهێڵم و بۆ هه‌ر کوێ ده‌چم کێشه‌ی خۆم ده‌بێت، به‌ڵام په‌روه‌نده‌که‌م نادرێته‌وه!! دیاره ئه‌م داواکاریه‌ی من سه‌ری لێنراوه و منیش به ناچاری له‌م وڵاته مامه‌وه، چونکو هیچ کوێ نه‌بو که من بتوانم تیای بمێنمه‌وه، مه‌گه‌ر به قاچاخ له وڵاتێک بژیامایه، که ئه‌مه‌ش ڕێگا چاره نه‌بو، بۆیه مامه‌وه، به‌ڵام که‌سانێک له سویس که نازانم چیان ناو لێ بنێم، پۆلیسی شاراوه یا هه‌ر شتێکی دیکه، منیان خستبووه ژێر چاوه‌دێری خۆیانه‌وه و ئیتر که‌ری من له‌م وڵاته به هیچ جۆرێک نه‌ی ده‌کێشا. هیچ کارێکم سه‌ری نه‌ده‌گرت، له هیچ شیرکه‌تێک بۆ درێژ ماوه ڕانهدهگیرام، له سه‌ر کار بێ ڕێزیم پێ ده‌کرا و ناچار کاره‌که‌م به جێ ده‌هێشت و هه‌ر به جێ هێشتنێکیش په‌روه‌نده‌که‌ی منی قوڵتر و لای ئه‌وان خراپتر ده‌کرد و ئیتر وای لێهات که من نه‌متوانی له هیچ شوێنێک کار وه‌گیر بێنم. مادام وای لێهات کورته‌یه‌ک له بهسهرهاتهکانمتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه، ئه‌گه‌ر چی له بابه‌ته‌که دورم ده‌خاته‌وه و وتاره‌که درێژ ئه‌کاته‌وه، به‌ڵام پێویسته بۆ ئیسپاتی قسه‌کانم ئه‌م بهسهرهاتانهتان بۆ بگێڕمه‌وه! که زانیم ئیتر له هیچ کوێ کارم ناده‌نێ و بێکار ده‌سوڕامه‌وه و تازه منداڵمان ببو و منداڵی یه‌که‌میشمان هێشتا پێی نه‌گرتبو و ساڵ و نیوی بوو ئیتر که‌وتمه خۆ و ساڵی 2005 به یارمه‌تی و قه‌رز و قۆڵه‌ی بنه‌ماڵه هه‌وڵمدا دوکانێکی بچکۆله بۆ خۆم جێ به جێ بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی که بژێوی خۆم و ماڵ و منداڵ پیدا بکه‌م و هاوسه‌ره‌که‌یشم له په‌ستا زه‌ختی ده‌خسته سه‌رم که ده‌بێت خان‌و بگۆڕین و هه‌رچی هه‌وڵیشم ده‌دا و خانوم په‌یدا ده‌کرد، له کۆتاییدا نه‌یانده‌دا به من و ده‌یاندا به کاندیدێکی دیکه‌ی سویسی یا بێگانه‌یه‌کی ئوروپی دیکه، ئه‌مه‌ش یه‌کێکی دیکه له هه‌ڵاواردنه‌کان له‌و وڵاته‌یه، واته په‌یدا کردنی خانوویه‌ک ئاسانه به‌ڵام نات ده‌نێ و ده‌یده‌ن به یه‌کی دی که سویسیه یا ئوروپاییه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌یان ویست، ئه‌وجار له ئاخردا ده‌یده‌ن به شه‌رقیه‌کان!! دانانی دوکانێک زیاتر له مندا په‌ره‌ی سه‌ند و ده‌گه‌ڕام و ده‌گه‌ڕام تا ڕۆژێک توش ته‌بلیغاتێکی ڕۆژنامه‌یه‌کی سویسی بووم و په‌یوه‌ندیم گرت و پاشان توانیم له گه‌ڵ خاوه‌ن ته‌بلیغاته‌که دابنیشم و کۆمه‌ڵێک زانیاری وه‌ربگرم. کابرایه‌کی سویسی به مێرسێدێس بێنزێکی گران که خۆی لای من به دوکتۆر یوریست (دوکتۆرای ماف یا حقوق) ناساند و خاوه‌ن ته‌بلیغاته‌که بوو، پڕۆژه‌که‌ی پیشان من دا و ده‌یوت که ئه‌و میلیۆنێڕه و دوکتۆر یوریستێکی بازنیشهستهیه و هێنده‌ی پاره و خانوو و دوکان هه‌یه که پێویستی به هیچ نیه و ته‌نیا دوکان و خانوبه‌ره‌کانی خۆی که له هه‌مو سویس هه‌یه‌تی به کرێ ده‌دات و ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی بجوڵێته‌وه و توشی ته‌نبه‌ڵی و له‌ماڵه‌وه مانه‌وه نه‌بێت، ئه‌گینا که‌سی دیکه‌ی داده‌نا که کاره‌کانی بۆ بکه‌ن. پاش چه‌ند جارێک کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئاغای دوکتۆر به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتم که ناچاریشم ده‌بێت له به‌ر خاتری ماڵ و منداڵ و بێزار بوون له بێ‌کاری و گۆڕینی خانوو ئه‌م کاره بکه‌م و توش به‌ستنی قه‌رارداد و ئه‌م شتانه بوومه‌وه و هه‌مو پاره‌که‌ی که ده‌بو بمدایه، دام به کابرا و ده‌بو له کۆتایی مانگدا ماتڵی یه‌که‌م ده‌سکه‌وت بم بۆ ئه‌وه‌ی که کرێی دوکانه‌که و خانووه‌که‌ی خۆم و ئه‌و هه‌مو قه‌بزه‌ی که ده‌بو پارم بدایه و خه‌رجی ماڵ و منداڵی ورد و شیره خۆره و ئه‌مانه‌م بدایه، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ک شه‌شه‌م له‌و پاره‌ی که وه‌عدم پێدرابو درا به من و کاتێک ته‌له‌فونم بۆ ئاغای دوکتۆر کرد که وعد و به‌ڵێنه‌کانت بۆ نه‌هاتۆته دی و من ئاوام چاوه‌ڕوانی لێت نه‌بو و ئێستاش پاره‌ی هیچم نه‌ماوه و ئه‌گه‌ر وابێت شکایه‌تت له دادگا لێ ده‌که‌م، ناوبراو وتی بڕۆ خاریجی چیت له ده‌ست دێت بیکه، تۆ ته‌نیا ده‌بێت نۆکه‌ری سویسسیهکان بکه‌یت و هه‌رچی سویسی قسه ده‌که‌ن تۆ سه‌رت داخه‌یت و به‌ڵێ قوربان بڵێیته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کار بگاته دادگا ده‌تکوژم. ناوبراو هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێ کردم و وتی به جۆرێک له ناوت ده‌به‌م که هیچکه‌س نه‌زانێت کێ کردی و چۆنی کرد و هتد.. یه‌کسه‌ر شکم له کابرا کرد و به هۆی ئه‌وه‌ش که ئه‌و پیره و من لاو و وه‌رزشکار زۆر گوێم به هه‌ڕه‌شه‌که‌ی نه‌دا به‌ڵام خێزانم ئاگای له هه‌مو شتێک بوو، ئه‌و زیاتر له من ترسا. من زۆرتر ترسی تیاچوونی پاره‌که‌م بوو و له هه‌مو خراپتر که ئاواته‌کانم نه‌هاتۆته دیی و نه‌ته‌نیا ئه‌م مانگه‌ش هیچ دهسکهوتێکم نه‌بووه، به‌ڵکو ئێستا کۆڵێکیش قه‌رزدارم و ئه‌مجار سیسته‌می سۆسیالی ئه‌م وڵاته‌ش که زانی من قهراردادم به‌ستووه، ئیتر هه‌مو یارمه‌تییه‌کیان له ئێمه بڕی و نه ته‌نیا کرێ خانوومان نه‌دابوو، به‌ڵکو وه‌ها که‌وتبوومه بێ پاره‌ییه‌وه که پاره‌ی شیری منداڵه پێنج مانگه‌که‌مان و خواردنی منداڵی یه‌کساڵ و نیوه‌که‌ی دیکهشمانم نه‌بو و هیچ کوردێکیشم له‌م وڵاته شایانی ئه‌وه نه‌ده‌دی که داوای پاره‌ی لێ بکه‌م. چووم له کاریتاس که سه‌ر به کلیسایه قهزیهکهم باس کرد و هه‌ندێک پاره‌یان به خێر دامێ و توانیم هه‌ندێک خواردن بۆ ماڵ و منداڵ بکڕم، به‌ڵام کرێ خانوم پێ نه‌درا و خێرا نامه‌م بۆ هات که ئه‌گه‌ر سه‌ری مانگ دو کرێ خان‌و به سه‌ر یه‌که‌وه نه‌ده‌م، ئه‌وا له خانووه‌که ده‌رمان ده‌که‌ن، هاوکات کابرای دوکتۆریش خۆی داوای کرێی مانگی داهاتوی ده‌کرد لێم و له په‌ستا نامه‌ی پڕ له ته‌وهین و ئیهانه‌تی بۆ دناردم، که دواتر له دادگا ئه‌م نامانه سریان لێ نراوه! من وام لێهاتبو که له‌م دایره و له‌و دایره سواڵم ده‌کرد بۆ مناڵه‌کانم، به‌ڵام ته‌نیا شتێکی که‌میان پێ ده‌دام و ئیتر ناسییاو و دۆسته‌کانیشم که ئیتر لێیان مه‌پرسه، ده‌گه‌ڕان له‌و جانجاڵۆکه شه‌یتانیه‌ی که تێی که‌وتبوم، هه‌ڵه‌یه‌که‌م لێ ڕوبدا و له قاوم به‌ن، ئێستا چ بگات به‌وه‌ی که یارمه‌تیم بده‌ن، بۆیه هه‌ر ئه‌و کات من خێری هه‌مویانم به‌شییه‌وه، ئه‌وانه دۆستی کاتی خۆشیم بوون و نه‌ک دۆستی کاتی گرفت، که زانیان توش گرفت بوم، یه‌که یه‌ک دور که‌وتنه‌وه و له‌م لا و له‌ولا باسیان ده‌کردم و پێم پێ ده‌که‌نین و له پشت سه‌رم شایهعهیان وه‌دوا ئه‌خستم، ئه‌مه‌ش فه‌رهه‌نگه ئیتر، بڵێم چی، ڕه‌قابه‌تی سیاسی به هێرشی شه‌خسی بردنه پێش لای ئێمه باوه!! ئه‌وجار بۆ دادگا پێویستم به پاڕێزه‌ر بوو، به‌ڵام هیچ پاڕێزه‌رێک به بێ پێشه‌کی کاری بۆ نه‌ده‌کردم، پاره‌یه‌کی که‌مم له بنه‌ماڵه‌وه پێ گه‌یی بۆ پاڕێزه‌ر و نیوه‌یم دا به پاڕێزه‌ره‌که، به‌ڵام پاش نامه نووسینێک و وه‌رگرتنه‌وه‌ی وڵامی نامه‌که، له کۆبوونه‌وه‌ی سێه‌مدا داوای ئه‌وه‌نده‌یتری پاره کرد و وتی ئه‌و پاره ته‌واو بووه، وتم ئه‌مه پارێزه‌ر نیه، گه‌ڕام به دوا یه‌کی دیکه‌دا و په‌یدام کرد، ناوبراو که ده‌فته‌رێکی گه‌وره‌یان هه‌بو و چه‌ند پارێزه‌ر پێکه‌وه بوون، داوای پێشه‌کی کرد، ئه‌وه‌ی مابوم دامێ، پاش دو ڕۆژ ته‌له‌فونی بۆ کردم، وتی ئه‌و ته‌ره‌فه‌ی تۆ نه دوکتۆره و نه یوریسته و نه ئه‌و ناوه‌ش ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی، به‌ڵکو ناوبراو ناوه ئه‌سڵیه‌که‌ی شتێکی دیکه‌یه و ئه‌و دوکانه هی خۆی نیه و ئه‌و ته‌نیا ئه‌یدا به کرێ، دوکانه‌که خاوه‌نی دیکه‌ی هه‌یه! ناوبراو له زیندان بووه و له‌وێ زیواجی کردووه و ناوه‌که‌ی به فه‌رمی گۆڕێوه. کاتێک ناوه ئه‌سڵیه‌که‌ی کابرام پرسی، وتی ناوی فڵانه‌یه و ساڵی 85 پیاوێک و سێ ژنی به سه‌ر یه‌که‌وه کوشتووه و بیست ساڵ حوکم دراوه، پاش 13 ساڵ به‌ر بووه و ئێستاش به هۆی ئه‌وه‌ی که گوایه له زیندان چاک بۆته‌وه و خۆی ئیسڵاح کردووه، به‌ر بووه و ئه‌گه‌ر خه‌تایه‌کی دیکه بکات ده‌بێ بخرێته‌وه زیندان بۆ هه‌میشه!! که ئه‌مانه‌م بیست ئه‌وجار بیری هه‌ڕه‌شه‌که‌ی و نامه پڕ له سوکایه‌تیه‌کانی که‌وتمه‌وه و هه‌م خۆم و هه‌م خێزانم توش ترس و ناخۆشییه‌کی زۆر بوین. بۆیه داوام له پارێزه‌ره‌که کرد که هه‌رچی زوتر شکایه‌ته‌که بنوسه و با بیده‌ین به دادگا، بیخه‌نه‌وه زیندان، به‌ڵام پارێزه‌ر وتی من ناتوانم پارێزه‌ری تۆ بم، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌فته‌ره‌که‌ی ئێمه چه‌ند ساڵ پێش ئێستا پارێزه‌ری ته‌ره‌فه‌که‌ی تۆ بووین، بۆیه به فه‌رمی ناتوانین پارێزه‌ری تۆ بین، به‌ڵام ده‌توانم نامه‌ت بۆ بنوسم، بۆخۆت به ناوی خۆته‌وه واژۆی که و بینێره بۆ دادگا، به‌ڵام من داوای ئه‌و بڕه پاره‌م لێکرده‌وه که پێشه‌کی دابووم پێێ، ئه‌و وتی شتی وا ناتوانین بکه‌ین، پاره‌که‌ت یا ئه‌بێت لێی خۆش ببی یا بۆ ئه‌وه‌نده‌ی که ماوه کارت بۆ بکه‌ین و ئه‌ویش له ڕێگای نووسینی نامه‌وه ده‌توانین یارمه‌تیت بده‌ین. منیش له‌م کاته ئهستهنگهدا که له سه‌ره‌وه باسم کرد به دو منداڵی ورده‌وه له چ ته‌نگه‌ژه‌یه‌ک که‌وتبوین و له هه‌مو دنیا ئه‌ستێره‌یه‌ک و ڕۆشناییهکێم نه‌ده‌دی و پاره‌م نه‌مابو بیده‌ین به پارێزه‌ری سێهه‌م، وتم باشه و چاره نیه و یارمه‌تیم به، ڕۆژی دوایی بانگی کردم بۆ ده‌فته‌ره‌که‌ی و دو نامه‌ی بۆ نوسیبوم، یه‌ک بۆ کابرای کڵاوبه‌ردار و یه‌کیش بۆ خاوه‌ن دوکانه‌که و داوا و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ کردوون که پاش پێنج ڕۆژ پاره‌که‌م نه‌داته‌وه شکایه‌تی لێ ده‌که‌م و منیش بێ ئه‌وه‌ی بیانخوێنمه‌وه ته‌نیا چاوێکم پیا خشاند و سیقه‌م پێ کرد و واژۆم کرد و خستمه سندوقی پۆسته‌وه. پێنج ڕۆژی دیکه‌ش نامه‌یه‌کی دیکه‌ی وه‌ک شکایه‌ت بۆ نوسیم و ئه‌ویشم واژۆ کرد و ناردم بۆ دادگا. جێی ئاماژه‌یه که من بۆخۆم ده‌متوانی نامه بنوسم، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که تازه پاره‌که‌م داب‌و به‌و و هه‌میش ئه‌و پارێزه‌ره و ده‌توانێت باشتر بینوسێت، بۆیه ناچار لێ گه‌ڕام ئه‌و بیاننوسێت! دیاره من لێره‌ش سیقه‌م به‌م پارێزه‌ره کرد و بۆ دوهه‌مین جار سیقه‌م به سویسی کرد، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و هه‌م پارێزه‌ره و هه‌میش پاره‌ی له من وه‌رگرتووه، به‌ڵام نه‌مزانی که له نامه‌کاندا قسه‌ی توند و ناشیرینی به‌رانبه‌ر به کابرای کڵاوچی نوسیوه و تاوانباری کردووه به کڵاوبه‌ردار و قاتڵ و هه‌ندێک وشه‌ی قورسی حقوقی تێدا به کار هاتووه که خۆیان تاوانن و منیش واژۆم کردووه و کابراش هه‌ر ئه‌م نامانه‌ی کردبووه شکایه‌تێک له من و ئه‌ویش ناردبوی بۆ دادگا. تا به ئه‌مڕۆ تێ نه‌گه‌یشتم بۆ ده‌بێت پارێزه‌رێک وه‌ها نامه‌گه‌لێکی پڕ له جنێو و سوکایه‌تی بنوسێت، ئایا هاوکاری کابرایان کرد به شێوه‌ی مافیا؟ ئه‌ی بۆ دادگا پشت سه‌ری خست و لێی نهکۆڵیهوه؟ ئه‌وانیش...؟ به‌ڵێ به‌م جۆره کارمان گه‌ییه دادگا و ئیتر من له هه‌مو ڕه‌وتی دیکه‌ی ژیان وه‌دوا که‌وتم و ته‌نیا به شوێن دادگاکانی سویسه‌وه بووم بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌کانم و ئه‌و هه‌مو زوڵم و زۆرانه‌ی که کابرایه‌کی سویسی به ناوی ساخته و دوکتۆرای ساخته و ئه‌مانه‌وه له منی کردبو و هه‌ندێکیش دڵم خۆش بوو که دادگاکانی سویس، که من تا ئه‌وکات نه‌مده‌ناسین، به‌م هه‌مو مه‌دارک و سه‌نه‌دانه‌وه که من هه‌من و به‌و ڕابردووه چڵکنه‌ی ئه‌و کابراوه هه‌ر له ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه ماف به من ده‌ده‌ن و شه‌ش مانگ ناکێشێت که من هه‌م به پاره‌که ده‌گه‌مه‌وه، هه‌م ژیانم ئاسایی ئه‌بێته‌وه و هه‌میش کابرا که بێجگه له من و بێجگه له‌و قه‌تڵانه که کردوونی و له زیندان بووه و من به هیچکامیانم نه‌زانیوه، هه‌م کڵاوی سه‌ر خه‌ڵکانی دیکه کردۆته‌وه و جارێکیش خۆی کردووه به پۆلیس و ماشینی خه‌ڵکی کۆنتڕۆڵ کردووه و پێیان زانییوه و هه‌م جارێکیش له دادگا هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی له یه‌کێکی دیکه کردبو و ئه‌مانه بێجگه له‌وه‌ی که دو په‌روه‌نده‌ی دیکه‌ی کڵاوبه‌رداری هه‌بو و زۆر خاڵ و پوانی دیکه که له سویس نه‌بێت له هه‌ر قوژبنێکی دنیا، ئه‌م کابرایه‌یان که جێگای چاک بوونه‌وه‌ی تیا نیه، بۆ هه‌میشه ده‌خسته‌وه ناو به‌ندیخانه و ئیتر خه‌ڵکانێکیشیان له ده‌ستی ڕزگار ده‌کرد، به‌ڵام له‌وپه‌ڕی ناباوه‌ڕیدا، له‌وپه‌ڕی بێ شه‌رمیدا و له‌وپه‌ڕی نائینسانییهتدا، من به هۆی ئه‌وه‌ی که بێگانه‌م له‌م وڵاته، له هه‌مو دادگاکاندا یا ده‌مدۆڕاند، یا مساوی ده‌بوم و کابرا ته‌بره‌ئه ده‌کرا و بۆ ئه‌و سێ نووسراوه‌ش که ئه‌و وه‌کیله نا ئینسانه به پاره بۆی نوسیبوم و ته‌نیا واژۆکه‌ی هی من بوو تاوانبار ناسرام، به‌ڵام نامه پڕ له سوکایه‌تی و ئیهانهتهکانی کابرا له دژی من سری لێ نراوه!! من تا ئێستا به هیچ مافێکی خۆم له‌و بواره‌دا نه‌گه‌ییوم و هه‌مو ڕه‌وتی ژیانیشم خراپ بوو و بنه‌ماڵه‌که‌شم لێک ترازا و منداڵه‌کانم سه‌ریان لێ شێوا و ئه‌مڕۆکه‌ش له‌م وڵاته له هه‌مو بوارێکه‌وه و به شێوه‌یه‌کی زۆر سوک و ناشیرین و نامرۆڤانه هه‌ڵاواردنم له‌سه‌ره، ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌ی که داوای مافه‌کانی خۆم ده‌که‌م. هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنم له گه‌ڵ ده تا پانزده نامه‌ی زۆر سوک و پڕ له ته‌وهین و ئیهانه‌ت و جنێو که کابرای کڵاوچی سویسی بۆ منی ناردون و هه‌موی واژۆی خۆی به‌سه‌ره‌وه‌یه، له دادگاکان ئیهتیمامیان پێ نه‌دران ته‌نیا به هۆی ئه‌و نامانه‌وه ده‌بو ئه‌و کابرایه بۆ جارێکی دیکه یا هه‌ر هیچ نه‌بوویایه بۆ یه‌ک ساڵ بخه‌نه‌وه زیندان، به‌ڵام کابرایان ته‌بره‌ئه کرد و منیان که هه‌مو داراییم و هه‌مو ژیانم فه‌وتا بۆ جارێکی دیکه خسته‌وه ژێر قه‌رزی دادگا و کابراش له ژیانیدا ماڵیاتی له سویس نه‌داوه و نایدات و له وتووێژێکی تلویزیۆنی‌دا ده‌ڵێت من هیچم له ده‌وڵه‌ت ناوێت و ماڵیاتیش به ده‌وڵه‌ت ناده‌م، ئه‌مه له حاڵێکدا که له دادگاکاندا پارێزه‌ری خۆڕایی بۆ ئه‌و دیاری ده‌کرا به شه‌رتێک که کێشه‌ی زمانه‌وانی و ته‌نانه‌ت کێشه‌ی وشه قورسه یاساییه‌کانیشی نه‌بو، به‌ڵام بۆ من ته‌نیا دو جار پارێزه‌ر گیرا، پاره‌شم نه‌بو بۆخم پارێزه‌ر بگرم. ئه‌مانه ته‌نیا کورته‌یه‌کن له‌و زه‌ریای کێشه و ململانێیانه‌ی که من ئه‌وه ده‌چێت بۆ پێنج ساڵه له‌م وڵاته به ناو دێمۆکڕات و به ناو پارێزه‌ری مافی مرۆڤه‌وه له‌گه‌ڵیان ده‌ست به یه‌خه‌م و تا ئێستاش هیچ مافێکم پێ نه‌دراوه‌ته‌وه!! ئه‌م به‌سه‌رهاتانه که زۆر به کورتی و خولاسه باسم کردووه له مێژ بوو له سه‌ر دڵم خڕ ببون و ده‌بو جارێک بیانڕێژمه ده‌ره‌وه با دنیا بزانێت که له سویس چ فاشیزمێک حاکمه و ده‌ستی ئێمه و مانانیش به هیچ کوێ ڕا ناگات و هه‌ر بۆیه بێگانه‌کان له‌م وڵاته بێده‌نگن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن که به مافه‌کانیان ناگه‌ن و له کۆتایدا هه‌ر ده‌یدۆڕێنن، به‌ڵام من شه‌رتم له گه‌ڵ خۆم به‌ست که مادام هه‌ڵاواردنه‌کانی کۆماری ئیسلامیم قه‌بوڵ نه‌کرد و له‌دژی ڕاوه‌ستام، له دژی ئه‌م نیزامه فاشیسته‌ی سویسیش ڕاده‌وه‌ستم و تا بۆم بکرێت له‌قاویان ده‌ده‌م و ئیفشاگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته ده‌که‌م و به‌ڵێنیشم داوه که ئه‌گه‌ر له هه‌ر کوێ مه‌جالێک ببینم، هه‌ر هه‌مو مهدرهکهکانم بخه‌مه ڕوو و له دادگایه‌کی بێ لایه‌نی ئوروپایی داوای مافه‌کانی خۆم بکه‌مه‌وه و ئه‌م پانزده ساڵه‌ش که له‌م وڵاته لاویه‌تیم فه‌وتا و نه‌یان هێشت به هیچ بگه‌م، داوای خه‌ساره‌ت و ئیعاده‌ی حهسیسیهت له‌م وڵاته بکه‌م و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستی یارمه‌تی بۆ هه‌ر که‌س که بیهه‌وێت یارمه‌تیم بدات ڕائه‌کێشم و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له وڵاتێکی دیکه مه‌جالی مانه‌وه‌م بۆ بڕه‌خسێت ئه‌م وڵاته به جێ دێڵم و حه‌زیش ناکه‌م منداڵه‌کانم به کولتوری ئه‌مان گه‌وره ببن. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌خیر مه‌جالێک بوو بۆ خه‌ڵکانی جیهان و بۆ بێگانه‌کانی ناو سویس، تا بزانن که چه‌نده ئه‌م وڵاته به خۆیاندا ده‌نازن و خه‌ڵکانی دیکه‌شیان هه‌مو پێ دزه، له حاڵێکدا که وڵاته‌که‌یان به پاره‌ی دزی دیکتاتۆڕه ئه‌حمه‌قه‌کانی وه‌ک سه‌دام و شای ئێران و هیتلێڕ و موگابه و خومه‌ینی و کوڕه‌که‌ی و زۆری دیکه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ند بووه و به سودخۆری به ڕێ ده‌چن. چاو له‌و تابلۆ تهبلیغاتیانه بکه‌ن، که چۆن خاریجی به دز ده‌زانن و خۆیان پێ مه‌لایکه‌یه!! من تێناگه‌م، ئه‌گه‌ر بێگانه‌یان ناخۆش ده‌وێت، بۆ ئه‌مسالی من دێنن و له‌م وڵاته ژیانی ئه‌فه‌وتێنن؟!! بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان هه‌ڵکێشن که مافی مرۆڤ له وڵاته‌که‌یان ڕه‌چاو ده‌کرێت؟ جاخۆ به ئاشکرا کۆیله‌داری بکه‌ن چاکتره، له‌م هه‌زار ڕوییهیان!!
له‌م وێنه‌ی سه‌ره‌وه بێگانه‌کان به قه‌له‌ڕه‌شه‌ی دز ناو لێ ده‌به‌ن که بێگانه‌کان خه‌ریکن سویس ئه‌دزن و هیدیکه‌ش ماتڵن بێن!!
ئه‌م تابلۆیه له‌گه‌ڵ تابلۆکه‌ی سه‌ره‌تای وتاره‌که بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌م جاره له دژی موسوڵمانان بڵاویان کرده‌وه و ده‌نگی هێناوه!
له‌م تابلۆیه‌دا بێگانه له وڵاته‌که‌یان به مه‌ڕی ڕه‌ش پێناسه ده‌که‌ن و به "شه‌ق" بێگانه‌که فڕی ئه‌ده‌نه ده‌ر!!
کڵاوی خۆتان بکه‌نه قازی، له کوێی جیهان ئه‌م هه‌مووه بێ ڕێزییه به بێگانه‌کانی ناو وڵاته‌کانیان ده‌که‌ن؟
12ی سه‌رماوه‌زی 2709
|